پارتى دیموکراتى کوردستان،
به‌رپرسه له دۆزینه‌وه‌و ڕاگه‌یاندنى جه‌بار سۆفى کادرى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراق و به‌رپرسى بلاوکردنه‌وه‌ى ڕۆژنامه‌و ئه‌ده‌بیاتى حزب له قه‌زاى دیانه، له ڕۆژى 23ى ئه‌م مانگه‌دا له کاتژمێر 7ى ئێواره‌و له کاتى گه‌ڕانه‌وه‌ىدا بۆ ماڵه‌وه له سه‌ر ڕێگاى گه‌ڕه‌کى مه‌جمه‌عى گه‌لاڵه، له‌لایه‌ن چه دارێکه‌وه ده‌درێته به‌ر ته‌قه‌و له ئه‌نجامدا گولله‌یه‌ک به‌ر ده‌مووچاوى ده‌که‌وێت. به‌لام خۆش به‌ختانه له کوشتن رزگارى بوو، پاش ئه‌وه‌ى که چه‌ند ڕۆژ له خه‌سته‌خانه ده‌که‌وێت و نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ده‌کرێت. جه‌بار سۆفى که‌سێکى ناسراوو کۆمۆنیستى شارى دیانه‌یه و هیچ کۆسپ‌و مه‌شاکیلێکى شه‌خسى نىیه‌و ته‌نها مه‌سه‌له و هۆیه‌ک که له ئارادایه چالاک بونیه‌تى له نێو حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراقداو به‌م پێیه‌ش ته‌قه کردن لێى ده‌چێته خانه‌ى ڕه‌شه‌کوژى سیاسیه‌وه. ئه‌م تاوانه چه‌په‌ڵ و تیرۆریستیانه به توندى ئیدانه ده‌که‌ین، داوا له خه‌لکى دیانه‌و سه‌رجه‌م ئازادیخوازان‌و ئینسان دۆستانى کوردستان و هه‌موو ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ى که دژ به ڕه‌شه‌کوژین و پارێزگارى ده‌که‌ن له ئازادى هه‌ڵسوڕانى سیاسى، ئه‌م تاوانه ئیدانه بکه‌ن. پارتى دیموکراتى کوردستان که ده‌سه‌لاتى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌ته‌واوى به‌رپرسه له دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و تاوانباره‌و ئاشکرا کردنى وه‌ک تیرۆرستێک.
ڕێکخراوى کوردستان حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراق 28/3/2006
|
|
02/09/2015 |