خاڵه‌به‌کر
bakeramin@hotmail.com
(1) هه‌تاو
هه‌تاو سه‌رمایه‌ی..!
مرۆڤی سه‌رما برده‌ڵه‌یه..
لێمی مه‌گرن..
ناشێ لای ئێوه مرۆڤ نه‌بم.
(2) ئاو
ئاو باده‌یه..!
ئاسوده به‌خشی ڕۆحه..
لێمی مه‌بڕن..
نه‌با ماسیه‌کانی بتۆرێن و ،
دڵی ته‌ڕیان وورده گه‌رد بگرن.
(3) سووتان
په‌ڵه‌ی هه‌ور..
ساباتی ڕۆحی گڕاویمه..
مه‌هێڵن که‌س هه‌ڵپه بکا، بۆ سه‌ر چیا..
با، نه‌که‌ونه باران بارانه‌و دوعا‌و نزا..
لێ گه‌ڕێن..!
با، دانه‌بارێ..
تا، ڕۆحم زیاتر کڵپه بگرێ.
(4) ئاسوده‌یی
گۆرانی شیوه‌نی گه‌رووه..،
لێم گه‌ڕێن..
گوێی بۆ ڕادێرم..
تا، ناخم..
وه‌ک ناخی پاش گریانی ئافره‌تێ،
پشوو بدا‌و بسره‌وێ.
(5) لانه
ده‌ست له مه‌رگم وه‌رمه‌ده..!
چاوی گڕاویت بنوقێنه..
لانه‌م لێ مه‌شێوێنه..
خۆم هه‌ر ئه‌مرم..
له هه‌ر کوێش بێ ده‌منێژن..
به‌ڵام نیشتمان..
که‌ی ده‌مرێت..!!
له کوێ ده‌ینێژن..؟
*
|