بزمارێکی زوحاک خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
سه‌دان ساڵه له فیکری جه‌معی ئیمه‌ی کوردا کاوه‌ی ئاسنگه‌ر پاڵه‌وان و ڕزگار که‌ری که‌لله‌ی ئه‌و گه‌نجه کوردانه‌یه که زوحاکی له‌عین ماره‌کانی سه‌رشانی پێ ده‌م کوت ئه‌کردن تاوه‌کو پێرێش که هێشتا مام شه‌ریفی مێژووناس نه هاتبووه سه‌ر بڵندگۆ ئازاده‌که‌ی پاڵتاڵک و بی په‌رده‌و پێچ و په‌نا نه‌ی ووت براده‌رینه ئێوه‌ی غه‌فڵه‌ت زه‌ده سه‌دان ساڵه له وه‌همێدا ئه‌ژین و جگه‌رگۆشه نێرینه‌کانتان به‌ناوی ئه‌و حه‌رام زاده‌یه‌وه ناو ئه‌نێن ده‌با مژده‌تان به‌مێ هه‌ر وه‌کو من به‌لێکۆڵینه‌وه مێژووییه قوڵه‌کانم بۆم هه‌ڵهێنجاون زوحاک کوردێکی فه‌رمان ڕه‌وا بووه‌و دوژمنانیش وه‌کو عاده‌تی هه‌میشه‌ییان بۆئه‌وه‌ی کورد ده‌وڵه‌تی نه‌بێ هاتوون چیرۆکی ئه‌و دوو هه‌ژدیهایه‌یان بۆ هۆنیوه‌ته‌وه و کاوه‌ی نه‌فس نزمیان به‌پاره له‌خشته‌بردووه و کردویانه‌ته جاش و زوحاکیان پێ کوشتووه. له‌دڵی خۆما ووتم ئیف ئه‌وه من دوو ڕۆژه له‌داخی ئه‌وه‌ی که جووله‌که‌کان ئه‌وا بۆ حه‌فتا ساڵ ئه‌بێ له‌سه‌ر ریکلامی هۆلۆکۆستی خۆیان ئه‌ژین کورده حه‌یاته‌که‌ی خۆشمان مونۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه که تاقه ئاسه‌واری هۆلۆکۆستی کورده به‌ده‌م ئه‌ڵڵاهو ئه‌کبه‌ره‌وه له‌به‌ر چاوی دۆست و دژمنه‌وه سووتان خه‌وم لێ نه‌که‌وتووه. به‌ڵام جار جاره دڵخۆشی خۆم به‌وه ئه‌یایه‌وه که مونۆمێنت ڕۆشت خۆ کاوه‌و نه‌ورۆزمان ماوه مام شه‌ریف ئه‌میشی به‌جه‌ڕڕه‌ی قه‌ڵه‌میك فت کرد. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌کره ته‌سریحه له بیر خۆم ببه‌مه‌وه په‌نام بۆ خه‌و برد بۆ نه‌گبه‌تی له‌وێش ئه‌و غایله‌یه هه‌ر به‌دوامه‌وه بوو له‌خه‌وما خوا به‌خێری بگێڕی ده‌سه‌ڵات داری کورد بڕوای به‌و ته‌رحه‌ی مام شه‌ریف هێنابوو و له بڵندگۆکانی مزگه‌وته‌کانه‌وه له ته‌له‌فیزێون و ڕادیۆ کانه‌وه هاواری ئه‌کرد و ئه‌ی ووت گه‌لی کوردی قاره‌مان زۆر شووره‌ییه ناوی جاشیک له خۆمان بنێن له‌وه‌ش شوره‌یی تر سه‌دان ساڵه زوڵمێکی گه‌وره‌مان له پیاو چاک و کورد په‌روه‌ری دێرین زوحاک کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه مێژووییه ڕاست که‌ینه‌وه تکایه هه‌ر ماڵێ کاوه ناوی هه‌بێ با بیهێنی بۆ دایه‌ره‌ی نفوس تا بۆی بگۆڕین به زوحاک ئیتر ئه‌وخه‌ڵکه‌ش له‌په‌ستا به‌ده‌م بانگه‌وازه که‌وه ئه‌چوون له‌و خه‌وه‌ما ئه‌وه شمولی منیشی که ناوم کاوه بوو و‌مه‌نسوولێکی گه‌وره‌و به‌هه‌یبه‌ت بووم ئه‌کرد بۆیه یه‌که‌مین بۆ هاندانی ئه‌و خه‌ڵکه دووه‌مین بۆ ئه‌وه‌ی نمونه‌بم بۆیان بۆ فێر کردنیان که ئیتاعه‌تی قانوونه‌کانی هه‌رێم بکه‌ن به‌باشم زانی یه‌که‌م که‌س بم له ئیقلیمی کوردوستان که‌ناوی خۆم له‌کاوه‌ی زۆڵه کورده‌وه بکه‌م به زوحاکی کورد په‌روه‌ر. سه‌رتان نه‌ئێشێنم یه‌کێک له حیمایه‌کانم نارد و دوو ڕه‌سمم یایه به پێنج دقه له نفوس هه‌وێیه‌کی تازه‌و نفت و نوێی له‌بری کۆنه‌که‌م به‌ناوی زوحاکه‌وه بۆ هێنامه‌وه‌وه هه‌ر دوابه‌دوای ئه‌وه وا ڕێکه‌وت موناسه‌به‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری گه‌وره به ئاماده‌بوونی هه‌موو لایه‌نه کوردیه‌کان رێکخرا منیش له‌لایه‌ن حیزبی خۆمه‌وه ناوزه‌نه‌کرام بۆ خوێندنه‌وه‌ی ووتاره‌که‌مان هه‌رئه‌وه‌نه‌م خۆش بوو که‌سه‌ره‌ی حیزبه تێکۆشه‌ره‌که‌ی ئێمه هات. بۆ کاکی موزیع فووی به میکرۆفۆندا نه کردوو به‌ده‌نگه زوڵاڵه‌که‌ی تێی نه چریکان ئێستاش با خه‌بات گێڕی ماندوو نه‌ناس نوێنه‌ری حیزبی فیدات بم خاکی کوردستان به‌ڕێز کاک زوحاک با ته‌شریف بێنێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی ووتاره به پێزه‌که‌ی که به‌م موناسه‌به‌یه‌وه نوسیویه‌تیه‌وه ئیتر جه‌ماوه‌ر هه‌موو له پێکه‌نینا له‌سه‌ر گازی پشت که‌وتبوون. سه‌رم سه‌ڕما ووتم چما زوحاک ره‌مزی کوردایه‌تی نیه؟ ووتیا ئه‌دی ووتم ئه‌ی هه‌ست ناکه‌ن ئه‌و پێکه‌نینه بێ سه‌به‌به له که‌می ئه‌ده‌به‌وه بێ؟ ووتیان قوربان ئه‌ویش بێ هۆ نیه ووتم چۆن ووتیان ئه‌ی نازانی له کولتوری کورده‌واریا سیفه‌تی زوحاک بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ش به‌کار ئه‌هێنرێ که چاویان به هیچ پڕ نابێته‌وه ووتم وه‌کو چی ووتیان مه‌سه‌له‌ن سه‌ر بۆیاغ کردن و ماره‌کردنی کچۆڵان ووتم ئێ! ووتیان خڕکردنه‌وه‌ی پاره‌ی موسڵمانان له ناو سندوقان ووتم ئێ! ووتیان ستاره‌ی فه‌قیران به هاوین و زستانان له‌بن که‌پران ئێوه‌ش باڵه‌خانه‌تان لێ بردیتیه حه‌فت ته‌به‌قه‌ی عاسمان ! له‌داخی ئه‌و ناو گۆڕینه‌م وه‌خت بوو شێت ئه‌بووم ئه‌ونده به‌تووندی ده‌ستم ئه‌کێشا به مێزه‌که‌ی که ووتاره‌که‌م له‌سه‌ر دانابوو بیخوێنمه‌وه‌و هاوارم ئه‌کرد دایکی مناڵه‌کانم له‌شیرن خه‌و ڕاپه‌ڕان ووتی چیبووه خه‌ریکه وورگی خۆت ئه‌دڕی هێواش ( تومه‌ز به بۆکس که‌وتبوومه وورگی خۆم) ئه‌وجا زانیم خه‌وم بینیوه وسه‌د هه‌زار جار شوکری باری ته‌عالام کرد که خۆمم کاوه‌ی مه‌نسول نیم .
|
|
02/09/2015 |