بزمارێکی بێ‌ویژدان خالید مه‌جید فه‌ره‌ج ڕۆشنبیره ڕاسته‌قینه‌که‌ی سه‌ر پاڵتاڵک و ناو سایته ئه‌لکترۆنیه‌کان و دانیشتووی هه‌نده‌ران دوای ئه‌وه‌ی به‌ده‌نگی دلێری و کیبۆره بوێره‌که‌ی په‌رده له‌سه‌ر هه‌موو خه‌وشه‌کانی قیاده‌ی سیاسی کوردی هه‌ڵئه‌ماڵێ نیشانه‌ی ڕاست‌و چه‌پیش به‌سه‌ر هه‌موو کاره‌کانیان هی ئێستا‌و ڕابوردوویانا ئه‌هێنێ چوونکه له‌و قاڵبه شۆرشگێریه‌ی ئه‌وا جێگه‌یان نابێته‌وه که له‌م دووره ووڵاته به ئه‌رک و ماندوبوون و شه‌و نخونی خۆی نه‌خشه‌ی کێشاوه. پاشان ئه‌که‌و‌ێته سه‌رکۆنه‌و نه‌سیحه‌ت کردنی ڕۆشنبیری ناوه‌وه‌ی ووڵات و به‌م شێوه‌یه گوڵاو پرژێنیان ئه‌کا ،هه‌ق بێژنین ، نه‌ته‌وه‌یی نین، ترسنۆکن، ده‌روێشی ده‌سه‌ڵاتن، ماستاوچین ، ملهورن ئیتر بڕۆ تائه‌گه‌یته بنی قاموسه‌که. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره گووتار بێژه باسی ناکا ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه که نووسه‌ری ترسنۆک له ووڵات ئه‌بێ کرێ خانوو بات، مناڵه‌که‌ی بنێرێته مه‌کته‌ب، جل‌و به‌رگیان بۆ بکڕێت، قوتی ڕۆژانه‌یان بۆ دابین کا ، مشوری نه‌وتی زستان هه‌ر له هاوینه‌وه بخوات، پاره‌ی موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌ک بات ، ڕۆحیشی ده‌رئه‌چێ تا بوتڵێ غازی به دوو قات ده‌ست ئه‌که‌وێ. مریشکه‌که‌ش هه‌بوو هه‌رزان بوو مونافه‌سه‌ی گۆشته سووره گرانه‌که‌ی ئه‌کرد خوا ئه‌نفله‌وه‌نزایه‌کی وای بۆنارد هه‌رکه‌سێ بیگرێ یه‌ک جار ئه‌ڵێ ئای. ئه‌مانه‌ش هه‌رهه‌مووی هه‌ر له‌و نه‌خته مه‌عاشه‌یه که مانگانه وه‌کو فه‌رمان به‌ر له‌و ده‌سه‌ڵاته وه‌ری ئه‌گرێ که برای هه‌ق بێژ هیچ مساوه‌مه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ناکاو ئه‌یه‌وێ ڕۆشنبیره‌که‌ی ناوه‌وه‌ی ووڵاتیش وه‌ک خۆی ئازابێ و ئاویان لێ نه‌خواته‌وه‌و ئه‌وه‌ی له‌بن به‌ڕه‌یه بۆیان بێنێته سه‌ر به‌ڕه! ئه‌مانه هه‌مووی شیرینن به‌ڵام تاڵه که ئه‌وه‌یه که قه‌ڵه‌مه ئازاکه‌ی هه‌نده‌ران باسی یه‌ک ڕاستی ناکا ئه‌ویش که له‌ڕووی ئیقتیسادیه‌وه خۆی منه‌تی به ده‌سه‌ڵات داری کوردستان نیه چوونکه هه‌تا ئه‌گه‌ر به حیله‌و حه‌واڵه‌ش خۆی له ئیشیش بدزێه‌وه ئه‌وه‌نده یارمه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ر ئه‌گرێ خۆیی و ماڵ ومناڵی پێویستان به‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌بێ که ئه‌م هیچی تیا نه هێشتۆته‌وه له گه‌ڵیان .
|
|
02/09/2015 |