بزمارێکی قه‌دری

 خالید مه‌جید فه‌ره‌ج

 

ـ ته‌له‌فیزیۆن له‌ هه‌موو دنیا وسیله‌یه‌کی هه‌م ته‌رفیهی و هه‌میش مه‌عریفیه‌ هه‌تا ئه‌و خانمه‌ قژ زه‌ردو لێوئاڵ و ناوقه‌دباریکانه‌ش  که‌ له‌وێ هه‌واڵ ئه‌خوێننه‌وه‌ یان پرۆگرم پێش که‌ش ئه‌که‌ن ڕۆشنبیریه‌کی ئه‌و تۆیان هه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین سیاسه‌ت مه‌دار یان رۆشنبیر دانیشتن به‌شێوه‌ک دیالۆگیان له‌گه‌ڵ ئه‌که‌ن که‌ سه‌رت له‌ زانیاریه‌کانیان بسوڕمێ هه‌مووش شه‌هاده‌ی به‌زیان هه‌یه‌و جگه له‌ زمانی زگماکی خۆیان به‌ تأکید یان ئینگلیزی یان فه‌ره‌نسی ئه‌زانن . ‌ تیڤیه‌کانی کوردستانیش بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن که‌ له‌ لای کوردیش فه‌رق وفروقی نێوان نێرو مێ زۆر له‌مێژه‌ زینده‌ به‌چاڵ کراوه‌و نه‌سرینه‌که‌ی به‌هه‌شتی بێکه‌س نه‌ک هه‌ر چارۆکه‌ی فڕێداوه‌ به‌ڵکو چیتر داخ به‌ دڵمانا نانێ ئه‌مێستا به‌ کۆڵێ ماکیاجیشه‌وه‌ له‌سه‌ر ته‌له‌فیزۆنی حه‌واییه‌و ڕۆشنبیریشه‌ . بۆیه‌ کۆمه‌ڵێ خانمیان تاعین کردووه‌. ئه‌وڕۆژه‌ خانمۆڵه‌یه‌ک ئه‌و رێپۆرتاجه‌‌ی ئه‌خوێنه‌وه‌ که‌ له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕین بۆیان نوسیبۆوه‌ له‌بری ئه‌وه‌ی بڵێ ڕاپه‌ڕین رووداوێکی قه‌ده‌ری نه‌بووه‌ ( واتا له‌ خۆوه‌ نه‌بووه‌ به‌ڵکو پلانی بۆ داڕێژراوه‌) ئه‌ی ووت ڕاپه‌ڕین ڕووداوێکی قه‌دری نه‌بووه‌ ( که‌واته‌ شوکری بووه!‌) قه‌ده‌ری کرد به‌ قه‌دری و که‌سیش پێی نه‌زانی .

ـ براده‌رێک ووتی ئه‌زانی ئه‌م سه‌ته‌لیته‌ FM)) ه‌ کانی کوردستان وه‌ر ئه‌گرێ ووتم ئاده‌ی خستمانه‌ سه‌ر دانه‌یاکیان بیلا مانێ گۆرانی بێژه‌که‌ی ئیزاعه‌و ته‌له‌فیزیۆن ئاهه‌نگه‌ حیزبی و ره‌سمی جه‌ماوه‌ریه‌کان و ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆی له‌دڵی شه‌یدایانی ده‌نگه‌ به‌سۆزه‌که‌یا جارێک به‌ خۆشی و سه‌د جاریش به‌ تۆپزی کردۆته‌وه‌  ده‌رپه‌ڕی و ئاوا گۆرانی ئه‌وت :(( گه‌ڕانه‌وه‌ت ناحه‌زه‌کانت تووشی سه‌د ده‌رده‌سه‌ری ئه‌کا)) زۆر تأکیدی له‌سه‌ر ئه‌وبڕگه‌یه‌ش ئه‌کرده‌وه‌ باشه‌ ئه‌وه‌ دیاره‌ که‌ ناحه‌زان  یه‌ک ده‌رده‌سه‌ریان  هه‌یه‌ ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی‌ بۆ لای  گۆرانی بێژ‌ ئه‌ 99 که‌ی تر ئه‌بێ چی بێ بڵێی ئه‌و کچه‌ ئه‌سله‌حه‌ی ده‌ماری شامیلی پێ بێ؟ ئه‌وه‌ ئه‌بێ له‌ گۆرانی بێژ یان شاعیره‌که‌ بپرسین چۆنیان ئه‌قوڕه‌  بۆ نا حه‌زان گرتۆته‌وه‌ ئه‌بێ ئاواش وه‌ڵامی ئێمه‌ی شه‌یدایانی ده‌نگه‌ زوڵاڵه‌که‌یان به‌نه‌وه‌.

ـ ئه‌ڵێن ئه‌وانه‌ی پشتێنی تی ئێن تی له‌ناو قه‌دی  خۆیان ئه‌به‌ستن و له‌ قه‌ره‌بالغ ترین شوێنانه‌بێ ده‌ست به‌دوگمه‌که‌یا نا‌نێن چوونکه وایان بردۆته‌ زه‌ینیانه‌وه‌‌ ئه‌گه‌ر  ناڵه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌‌‌ نه‌بیسترێ  و که‌وتنی لاشه‌ی هه‌نجن هه‌نجن بووی ژن‌ و گه‌نج و پیرو سه‌ر په‌ڕیوی مناڵ نه‌بینرێ ‌جه‌سته‌ی موباره‌کی ئینتیحاری به‌ره‌و فیرده‌وسی نه‌عیم هه‌ڵناکێشرێ.  ئه‌ڵێن ئه‌وانه‌ کاتێک خۆیان بو ئه‌و جیهاده‌ فیدایی ئه‌که‌ن عه‌یب نه‌بێ زه‌که‌ریان که‌ تاقه‌ سه‌رمایه‌یانه‌ توندو مه‌حکه‌م به‌ ته‌نه‌که‌و لباو ئه‌پێچن بۆ خاتری ئه‌وه‌ی بۆمبه‌که‌ خه‌له‌لی تێ نه‌خاو به‌سه‌لامه‌تی بۆیان ده‌رچی و  باش ئیش بکا ئاخر‌ له‌وێ حور ئه‌لعه‌ینه‌کان ئه‌وه‌نه‌به‌‌‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێیانن ئه‌ڵێی له‌سه‌ر ئاگرن.  

 

 

 

           

 

02/09/2015