ده‌نگی زوڵاڵی شمشاڵه‌كه‌ی قاڵه مه‌ڕه..! |
قاڵه مه‌ڕه وه‌ره بژه‌نه شمشاڵه‌كه‌ت با سه‌دای ده‌نگت بڕوا بۆ سه‌ر ئه‌و شاخ و دۆل و ده‌ڤه‌ره كه ده‌نگی سه‌دای تۆیان لێوه دووره قاڵه مه‌ڕه ده‌نگی زوڵاڵی تۆ زۆر نه‌مره من هه‌میشه تامه‌زرۆی ده‌نگی شمشاڵی تۆم گوێم شل ده‌كه‌م بۆ ئاوازه به سۆز و ڕه‌نگینه‌كه‌ت با تێر ببم له ژه‌نینی شمشاڵه‌كه‌ت گریانم دێت كه به‌م شێوه‌یه ده‌تبێنم ده‌ستی له‌رزۆكت له سه‌ر شمشاڵه‌كه‌ت داده‌نێی ده‌بیژه نه ئاوازێكی به جۆش و خرۆش بۆ ئه‌م گه‌له چه‌وساوه كه زۆر له مێژه تێنوی ده‌نگی ئازادیه و ده‌نگی تۆیه قاڵه مه‌ڕه وه‌ره ناو ناوه‌ش شمشاڵ بۆ مه‌ڕه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بژه‌نه با ئه‌وانیش دڵخۆش بن بێ به‌ش نه‌بن له‌م ئاواز و نه‌واره ڕه‌سه‌نه قاڵه مه‌ڕه سه‌دای ده‌نگی تۆ ده‌نگی سروشت و جوانی یه ده‌نگی جوانی دڵدارانی كچ و كورانی ئه‌م ده‌شته و ده‌ڤه‌ره‌یه ده‌بیژه‌نه هه‌تا دوا هه‌ناسه تا بێزاری له دڵ ده‌ركه‌ین دڵمان خۆشكه‌ی به‌و ئاوازه ڕه‌سه‌نه قاڵه مه‌ڕه تو خوا وه‌ره هێدی... هێدی به‌م په‌نجه نه‌مرانه ئه‌م شمشاڵه‌مان بۆ بژه‌نه ئاوازێكی به سۆزمان بۆ لێ بده خه‌م و په‌ژاره‌ی ئه‌م دونیایه‌مان له دڵ ده‌ركه ده‌نگی خۆشی و شادی هه‌ڵبڕه داستانی خۆشه‌ویستی ئه‌م بناره‌مان بۆ بچڕه با ئه‌و ئاخ و ئۆفه‌ی هه‌ره له مێژه سه‌ری دڵی گرتووینه لاچێ با چاو دڵمان فێنك و گه‌ش بێ با ناحه‌زانیش چاویان كوێر و گوێیان كه‌ر بێ كه ده‌ستیان به خوێنی ئێمه سووره چاویان پێمان هه‌ڵنایێ دڵیان به ئێمه خۆش نابێ
خالید شه‌یدا 25.12.05
|
|
02/09/2015 |