ته‌نهایی  

 

یاسین بانیخێڵانی

 

له‌ناو پێکی ئه‌مشه‌ودا چاوی تۆ

له‌چاوی تۆدا دڵۆپه‌ فرمێسک

له‌ناو هه‌ر دڵۆپه‌ فرمێسکێکدا

ئاهێک ئه‌خۆمه‌وه‌!

له‌ناو پێکی ئه‌مشه‌ودا ووته‌

له‌ ناو ووته‌دا بێده‌نگی

له‌بێده‌نگیدا

مه‌راق ئه‌خۆمه‌وه‌!

له‌ناو پێکی ئاه و مه‌راقیشدا خۆم

له‌ ناو خۆمیشدا

خۆم ئه‌خۆمه‌وه‌!

 

           

 

02/09/2015