به‌ڕێز سه‌رۆکی کۆماری عێراقی فیدراڵ به‌رێز په‌رله‌مانی عێراقی فیدراڵ له رێگای به‌ڕێز ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوکه‌وه به‌رێز سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک
ب/ یاداشت
ئێمه کۆمه‌ڵێک لاو‌و خوێندکاری کورد وه‌ک ئه‌رکێکی مێژویی و هه‌ستکردن به لێپرسراوێتی بڕیارماندا به سازدانی رێی و رۆیشتنێک له‌به‌ر ده‌رکی سه‌رای شاری سلێمانییه‌وه له ڕۆژی 18/3/2006 بۆ شاری که‌رکوکی هه‌میشه کوردستانی سڵاوی خۆمانتان پێ راده‌گه‌یه‌نین یاداشته‌که‌مان بۆ ئێوه‌یه که ده‌مانه‌وێت پێتان رابگه‌یه‌نین که ده‌نگمان ، هۆشمان ، دڵمان له‌گه‌ڵ ئێوه‌دایه له پێناو جێ به جێکردنی ماده‌ی (58) له یاسای کاتی به‌ڕێوبردنی ده‌وڵه‌تی عێراق، شاری که‌رکوک پتر له (35) ساڵه به‌ده‌ست رژێمه فاشیه‌کانه‌وه ده‌ناڵێنێت رۆژ له دوای رۆژ باری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری به‌ره‌و خراپتر ده‌روات له‌گه‌ڵ ناله‌باری باری ئاسایش، خۆدزینه‌وه‌ی لێپرسراوانی حوکومی له به‌غدا و دروستکردنی کۆسپ و ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی شار‌و دۆزینه‌وه‌ی بڕو بیانو کارێکی خراپی دروستکردوه، به‌رامبه‌ر ئاسایی کردنه‌وه‌ی بار‌و دۆخی که‌رکوک که ئه‌مه‌ش جێگای مه‌ترسییه بۆ هه‌موو لایه‌ک نه‌ک ته‌نها دانشتوانی که‌رکوک. بۆیه ده‌نگی ناره‌زایی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین و داوا له ئێوه‌ی به‌ڕێزو لیژنه‌ی باڵا بۆ هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخی که‌رکوک و سه‌رکردایه‌تی کوردی ده‌که‌ین: 1. به‌شداری له دامه‌زراندنی هیچ جۆره حکومه‌تێک نه‌که‌ن یان هیچ جۆره رێکه‌وتنێک نه‌که‌ن گه‌ر به‌ڵێنی له سه‌دا سه‌د نه‌درێ بۆ جێ به جێکردنی ماده‌ی 58 2. پێویسته هیچ مادیه‌کی ده‌ستوری جێبه جێ نه‌کرێت گه‌ر ماده‌ی 58 هه‌نگاوی بۆ نه‌نرێت . 3. دیاری کردنی بوجه‌یه‌کی گونجاو بۆ قه‌ربو کردنه‌وه له لایه‌ن حکومه‌تی فیدراڵ. 4. ناردنه‌وه‌ی عاره‌به هاورده‌کان بۆ شوێنی خۆیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی که‌رکوک . 5. به‌رنگاربونه‌وه‌ی سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی (جه‌عفه‌ری). 6. ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری که‌رکوک ئه‌وانه‌ی وێران کراون . 7. ئه‌م ڕێ رۆیشتنه‌مان هه‌نگاوی سه‌ره‌تا و ده‌ستپێکردنمانه ئه‌گه‌ر بێت و گۆی له داواکاریه‌کانمان نه گیرێت ، هه‌نگاوی توند تر ده‌گرینه‌به‌ر ، به‌ڵێن دوپات ده‌که‌ینه‌وه بۆ خه‌لکی که‌رکوک که ئێمه بێ ده‌نگ نابین له ئاست مافه ره‌واکانیان دا ئه‌وه ده‌که‌ینه ده‌ستپێکی بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ری کوردستان .
به‌شداربوانی ڕێ و ڕۆیشتنه‌که
|
|
02/09/2015 |