(24.4) ه کانی قه‌ڵادزێ.. م. ئومێد ئه‌حمه‌د
هه‌ر چاوخشاندنێک به مێژووی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌بینین که پڕیه‌تی له کاره‌ساتی دڵته‌زێن و جینوسایدو کۆمه‌ڵکوژی ، له هه‌رگۆشه‌و جێگایه‌کدا ئه‌مانه هه‌مووی له ژێر سێبه‌ری ڕژێمێکی دیکتاتۆری‌دا ئه‌م قۆناغه تراژیدیاییانه به‌ڕێ ده‌خران،به درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌م ڕژێمه لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی ئه‌م ووڵاته خوێناوی تر ده‌بوون....،به پێ ی ئه‌و پلانه یه‌ک له دوای یه‌کانه‌ی که له لایه‌ک مه‌ترسی بوو له سه‌ر ئاستی ده‌ره‌کی وه‌ک هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی له گه‌ڵ ئێران،په‌لاماردانی کوێت وهێرشه‌کانی بۆ سه‌ر ئیسرائیل و هتد....وه‌له‌لایه‌کی تره‌وه له سه‌ر ئاست ناوخۆیی شێوازی جۆراوجۆر وه‌ک ئه‌نفال و کیمیاباران و کۆمه‌ڵکوژی و گرتن و ڕاوه‌دوونانی به‌رده‌وامی خه‌ڵکی ناڕازی و له ناوبردنیان ،له هه‌مان کاتیش‌دا وێرانکردنی زۆربه‌ی گوند‌و شاره‌کان و یه‌کسانکردنیان له گه‌ڵ زه‌وی دا .
هه‌ڵبه‌ته شاری قه‌ڵادزێ یه‌کێکه له‌و شارانه‌ی که مێژوویه‌کی تایبه‌تی کاره‌سات و ئاواره‌بوونی تۆمارکردووه،له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رده‌وام جووڵانه‌وه‌و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی ئه‌م شاره له هه‌ر سه‌رده‌م و ده‌ورانێکدا ده‌ورو نه‌خشی گێڕاوه و جێگه‌و قورسایی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه ،به مه‌ش ڕژێمی به‌عسی به دڕندانه‌ترین شێوه که‌وتۆته گیانی خه‌ڵک و مامه‌ڵه‌ی نا ئینسانی ،دیارترینیشیان ڕووداوی 24.4.1974 که ڕژێم که‌وته بۆمبا بارانکردن و وێرانکردنی ماڵ و حاڵی خه‌ڵک و زانکۆ که ئامانجێکی دیاریکراو بوو،به مه‌ش هه‌روه‌ک هه‌میشه خه‌ڵکێکی زۆر بوونه قوربانی مه‌رامه گڵاوه‌کانی به‌عس ،دیاره خه‌ڵکی ئه‌م شاره و ده‌ور و به‌ری وه‌ک عاده‌تێک بۆ وه‌فا و ڕێزلێنان له قوربانیانی ئه‌م کاره‌ساته‌و یاده‌وه‌ری ڕاپه‌ڕینی 24.4.1984 وهه‌موو ئه‌وانه‌ی گیانی خۆیان کرده نرخی ئازادی ڕێز لێده‌گرن.
شیاوی ئاماژه بۆ کردنه که وێرانکاری و ئاواره‌یی به‌م ئاسانی یه یه‌خه‌ی ئه‌م شاره‌ی به‌رنه‌دا ،به‌ڵکوو له جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق_ئێران دا به‌هۆی هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیاییه‌وه به‌رده‌وام له ژێر ڕه‌حمی تۆپ و فرۆکه‌کانی ئێران‌دا بوو ئه‌مه جگه له مین ڕێژکردنی ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری که بۆته کێشه‌یه‌ک که تاکوو ئێستاش خه‌ڵکی پێوه‌ی ده‌ناڵێنن،دواتر ئه‌م شاره‌و گوونده‌کانی ده‌ورووبه‌ری که‌وتنه به شاڵاوی ڕاگواستن و یه‌کسانکردنیان له گه‌ڵ زه‌ویدا.
له دوای ڕاپه‌ڕین وگه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵیان نه‌ک ته‌نها به پێ ی پێویست خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش نه‌کرا به داخه‌وه شه‌ڕی ناوخۆ زۆرترین زیانی به‌و شاره گه‌یاند،له لایه‌کی تره‌وه ئاڵۆزی نێوان حزبه قه‌ومی و ئیسلامیه‌کان باری زه‌ره‌روو زیانی گیانی و ماڵی به‌رامبه‌ر ئه‌م شاره قورس‌تر ده‌کرد .
پێویسته خه‌ڵکی ئه‌م شاره له‌م حه‌قیقه‌ته تێبگه‌ن که هیچ شتێک له خه‌م و ئازاره‌کانیان که‌م ناکاته‌وه ته‌نها گردبوونه‌وه‌ی ته‌واوی یه‌و خه‌ڵکه نه‌بێت له‌ده‌وری داخوازی یه‌کانیان به گشتی و مافه ئاسایی و مه‌ده‌نیه‌کانیان .له حاڵێکدا ده‌بێت به جۆرێک ده‌نگیان به‌رزبکه‌نه‌وه که پێشنیار‌و ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تیان بگه‌یه‌نن کاربه‌ده‌ستان تاوه‌کو هیچ نه‌بێت بڕێک هاوسه‌نگی نێوان خه‌ڵکی خه‌باتکار و قوربانی ده‌ری ئه‌م شاره وکاره‌کانی حوکمه‌تی هه‌رێم ڕێک بخات ،له هه‌مانکاتیشدا پێویسته حوکمه‌تی هه‌رێم زیاتر ئاوڕ له‌و شاره بداته‌وه‌و به پیر داخوازی یه ڕه‌واکانیاندا بچێت.
|
|
04/07/2007 |