9ی نیسان به‌ره‌و كوێ...؟
شێرزاد خه‌راجیانی
كێشه‌ی فه‌له‌ستین ساڵانێكی دوورودرێژ بووه ئه‌دره‌سی كێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راست،و ماس مێدیای ناوچه‌كه و جیهانی ده‌ره‌وه به‌كێشه‌ی ژماره یه‌ك
و بنچینه‌ی كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌یان ده‌ناساند و هاوكێشه‌یه‌كی
ماتماتیكی‌یان لێ‌درووست كردبوو به‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین به مه‌رجی
عه‌ره‌ب و خودی فه‌له‌ستینی‌یه‌كان ده‌كاته ئه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوین ببێته
ناوچه‌یه‌كی ئارام و دوور له تیرۆری گرووپه توندڕه‌وه‌كانی فه‌له‌ستینی تا
جیهانی دوای ( به‌ره‌ی سووری ڕۆژهه‌ڵات) بتوانێت سه‌رمایه گوزاری تێدا بكات
و به‌نده‌ری پاپۆڕه‌كانی نه‌وتی برده و كاڵای(
نارده‌ی جیهانی براوه‌ی ڕۆژئاوای پێشكه‌ووتو) بازاڕه‌كان پڕ بكات له دۆخێكی
هێمنی سه‌قامگیردا.
به‌ڵام ڕووداوه‌كانی 11 ی سێبته‌مبه‌ر و ڕمانی تالیبان و جه‌نگی دژه‌تیرۆر
و ڕمانی ڕژێمی به‌عس هاوكێشه‌كانی گۆڕی و كێشه‌ی فه‌له‌ستین ئیمڕۆ پانتایی
ڕامیاری بچووك بۆته‌وه و كێشه‌ی ڕامیاری عێراق سیناریۆی ئه‌وی بۆ خۆی
بردووه.
دوور له‌گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوویه‌كی نزیك ئیمڕۆ پاش 3 ساڵ پرسیاری لۆژیكی بۆ
دۆخی وه‌ك ئیمڕۆی عێراق ئه‌وه‌یه 9ی نیسان له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانه گه‌وره‌یه‌ی
درووستی كرد به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات...؟
ده‌كرێت به دۆخی
ئیمڕۆی عێراق بووترێت قه‌یران، قه‌یرانێك كه‌ئه‌مریكا تێیدا چه‌قیوه‌و شكۆی
ئه‌و وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی مه‌زن په‌یوه‌ست بووه به عێراقه‌وه نه‌ك له
هه‌رێمێكی ئه‌م جیهانه‌دا ، به‌ڵكو له ته‌واوی جیهاندا عێراق بۆته سه‌نگی
ڕامیاری و سه‌ربازی ئه‌مریكا. هه‌ر پاشه‌كشه‌یه‌كی ئه‌مریكا له قه‌یرانێكی
ئاڵۆزی وه‌ك عێراقدا ، هه‌ر بیانوویه‌كی هه‌بێت ده‌بێته گۆڕانی ناو‌و
نازناوی ئه‌مریكا ، بۆیه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا تاڕاده‌ی( هه‌رگیز بوون) وایه
و ئه‌مریكا ناتوانێت پرۆسه‌كه له‌نیوه‌ی ڕێگادا به‌جێبهێڵێت و ناشكرێت به
هیچ هێز و لایه‌ن و ووڵاتێكی تری به‌خشێت.
كه‌واته ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كانی چین تا
ئاینده‌ی عێراق بگێڕێته‌وه ناو نه‌خشه‌یه‌ك كه ده‌خوازێت.
ڕمانی
ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری به‌عس له به‌غداد ئێرانی كرده هاوبه‌شی ئه‌مریكا له
ده‌سه‌ڵاتی پراكتیكی‌دا... ئه‌مه به‌رنامه‌كانی داهاتووی دیموكراسی
په‌كخست و قوورسایی ئێرانی هێنایه ناو گۆڕه‌پانی ڕامیاری عێراقه‌وه ،
هه‌بوونێكی واش ئه‌مریكای تووشی شه‌پۆكان كردووه... ئێران ده‌خوازێت عێراق
بكاته سووپه‌ری سنووری ده‌وڵه‌تی ناسیۆنالیستی فارسی و فشار بخاته سه‌ر
ئه‌مریكا تا ناچاری شكستی بكات و هه‌رنه‌بێت مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌گه‌ڵدا بكات
به‌وه‌ی ئێران نه‌بێته خاڵی ژماره سێ‌ی ئه‌مریكای جه‌نگی دژه تیرۆر.
به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا ده‌بێت پرۆژه‌ی
دیموكراسی ناو عێراق تاسه‌ر ببات ، ئه‌مه‌ش به كۆتایی هێنانی ڕۆڵی گه‌وره‌ی
ئێران چێ ده‌بێت و ئێرانیش گه‌یشتوه‌ته ڕاستی‌یه‌كی نه‌گۆڕ به‌وه‌ی عێراق
كۆنكریترین شواری به‌رگری‌یه له‌ئه‌مریكا سه‌ره‌ڕای تێهه‌ڵكێشی مه‌زه‌بی (
شیعه گه‌رایه‌تی). بۆیه عێراق بۆ ئه‌مریكا و ئێرانیش بۆته چه‌قی
ململانێیه‌ك ناتوانن سازش بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانی تێدا
به‌رجه‌سته بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولاشیان ڕێك پێچه‌وانه‌ن و
ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانن به‌گژ یه‌كدا بچنه‌وه‌وه ، ئه‌وه‌نده ناتوانن یه‌كتر
ببڕن.
سه‌ره‌ڕای كێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران(كه خه‌ونێكی ته‌واو نه‌زۆكه ) و ڕابردووی
دوژمنایه‌تی ئێران و ئه‌مریكا و جیهانی ڕۆژئاوا ، ئێران تا ئێستاش ڕژێمێكی
ئاینی و ئیسلامی‌یه و ڕژێمێكی له‌م جۆره‌ش خاڵێكی ئاشكرا‌و ڕاگه‌یه‌نراوی (
جه‌نگی دژی تیرۆره).. بۆیه به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ
گره‌نتی پرۆژه‌ی 9 ی نیسان و ده‌ربازبوونی قه‌یرانی عێراق لێدانی ده‌وڵه‌تی
ئێرانه و هه‌رلێدانێكیش ده‌بێته گۆڕینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له تاران و هه‌ر
گۆڕینێكیش له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ئێران و به‌تایبه‌ت ( گه‌لی كوردستان)
ته‌واو ده‌بێت.
لێدانی ئێران بێ لێدانی سوریا 9 ی نیسانه‌كانیش به‌ره‌و پێشتر ببات ناكاته
پرۆژه‌ی ته‌واو بوون ، بۆیه لێدانی سوریاش چاوه‌ڕوانی ڕۆژ‌كانی دوای ئێران
ده‌كات و ئه‌مانه‌ش
ده‌كاته ڕمانی دیوار‌و سنووره‌كانی ووڵاتانێك
كه به خاكی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا تێپه‌ریوه، ته‌نها ده‌روازه‌یه‌ك كه بۆی
به‌جێهێڵراوه هانای ڕۆژانێكی وه‌هایه ، به گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ مێژوو گه‌لی
كوردستان به به‌رنامه‌ی ووڵاتانی گه‌وره به‌ش كراوه و نه‌ته‌و‌ه‌كانیش
له‌سه‌ر نیشتیمانه‌كه‌یان ووڵاتێكی درۆیان بۆ خۆیان لێ درووست كردووه.
گه‌ر بۆ ئه‌وان شیاو بێت ، نه‌شیاوی بۆ كورد ده‌بێت چی بێت.
گه‌ر لێدانی ئێران و سووریا دوو ئه‌گه‌ری به‌هێز بێت ( كه به‌بڕوای من) له
داهاتوویه‌كی نزیكدا كورد زه‌ماوه‌ندی بۆ ده‌كات، ڕۆڵی توركیا چی‌یه....؟
توركیا ده‌بێت له نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و كێشه‌ی گه‌لی باكووردا ،
هه‌ڵببژێرێت و ناتوانێت دۆخی سێ هه‌ڵببژێرێت...؟
گه‌ر جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووهه‌م بۆ گه‌لی كوردستان كاره‌ساتێك بوو ،
ئه‌وا جه‌نگی دژی تیرۆر ده‌بێته ڕاماڵینی دوژمنه‌كانی ، ئه‌وه‌ی
ده‌مێنێته‌وه ئایا له دووباره و سێ باره‌ی نیسانه‌كان ( هێز و لایه‌نه
كوردستانی‌یه‌كان) ده‌توانن ده‌وڵه‌تی كوردستان ڕابگه‌یه‌نن كه خه‌ونی
سه‌ده‌یه‌كی گه‌لێكی چل ملیۆنی‌یه.....؟
shirzad@malmo2.net
|