دیموکتاتۆریه‌ت عه‌بدوڵا حه‌مه‌لاو(کاروان)
ئه‌گه‌ر له گه‌ڵمان نیت ئه‌وا دژمانیت ، ئه‌مه ئه‌و قسه‌یه بوو که جۆرج بۆشی سه‌رۆکی ئێستای ئه‌مه‌ریکا پێنج ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له دوای لێدانی 11 ی سێپته‌مبه‌ری 2001 به جیهانی ڕاگه‌یاند. واته بواری سێیه‌می بۆ هیچ ووڵات و حیزب و گروپیکی سیاسی و ئه‌تنیکی و جوگرافی ....... تاد نه‌هێشته‌وه ، ئه‌وه نه‌بێت یان له گه‌ڵیدا بیت ( خۆیان واته‌نی دژی تیرۆر‌و ئیرهاب ) یان ئه‌گه‌ر له گه‌ڵیان نه‌بیت ئه‌وا ئه‌چیته خانه‌ی دوژمنه‌وه. ئه‌مڕۆ له کوردستانیش ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه سیاسه‌تێکی له‌م چه‌شنه له ژێر په‌رده‌ی ته‌زویری دیموکراتی و ئازادی‌دا به ڕێوه ئه‌چێت. حیزبه مۆنۆپۆله‌کان له ماوه‌ی پانزه ساڵی پێشودا ئاماده نین گوێ له ساده‌ترین سکاڵای خه‌ڵکی بگرن یان ڕێپێوانێکی جه‌ماوه‌ری یان خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زاییانه قبوڵبکه‌ن. هه‌رکه‌سێکیش ئه‌مه‌ی کرد ئه‌وا بێ سێ و دوو هێڵی سوری به‌زاندوه‌و وه‌ڵامه‌که‌ی ده‌مشکاندن وداخستنی ڕۆژنامه‌و له سه‌ری هه‌موشیانه‌وه سورکردنی گیانی خۆپیشانده‌رانه، پاش ئه‌مه‌ش ڕاونان و گرتن و دادگایی‌کردنی نادادگاییانه‌ی به‌شداربوه‌کان. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم که ئه‌مڕۆ له کوردستان نیمچه ئازادیه‌کی ڕۆژنامه‌گه‌ری ،میدیایی هه‌یه که کوردستان (باشور ) هه‌رگیز به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه ، به‌ڵام هه‌مو ئه‌م بڵاوکراوه‌و مینبه‌ره به‌ناو ئازادانه تا ئه‌وه‌نده ئازادن که وه‌کو وتمان هێڵی سوور نه‌به‌زێنن واته تا هێزی ووشه‌کان زیانی بۆسه‌ر په‌زی ده‌سه‌ڵات نه‌هێناوه به‌ڵام که هێنای ئه‌وه ڕوئه‌یات که له‌سه‌رده‌می به‌عسدا بینیمان. ڕوداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ڵه‌بجه ، که‌لار، ئاکرێ.......تاد ساڵانی تریش که زۆربه‌مان ئه‌زانین ڕاستی ئه‌م قسانه ئه‌سه‌لمێنن . دیموکراتیه‌ت هه‌رئه‌وه نیه که چه‌ند حیزب و گروپێکی سیاسی و ئه‌تنیکی کارتۆنی به‌ده‌روپشتتدا هه‌بن و هه‌ریه‌که له وانه‌ش ڕۆژنامه و ڕادێوو ته‌له‌فزیۆنی خۆیان هه‌بێت ، چونکه ده‌نگو ڕه‌نگی هه‌ریه‌کێ له‌و حیزب و گروپه بچکۆلانه‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان نه‌ک هێڵی سوور نابه‌زێنێ و نابه‌زێنن به‌ڵکو ناگاته ئاستی ئه‌ژنۆی ده‌سه‌ڵاتیش . ئه‌وانه به گشتی له چه‌په‌وه بۆ ڕاست کۆمه‌ڵێک که‌سانی ماندوو دابڕاوی شۆڕشه‌کانی پێشوی کوردستانن که کاتی خۆی به خیلافاتی جۆراوجۆره‌وه له حیزبه کوردیه‌کان دابڕڕاون و ئه‌مڕۆ له به‌رگی ئۆپۆزسیۆندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی بودجه‌ی نه‌وت و گومرگ و ژیانی شالیارانه خۆیان ئه‌نوێنن ، نه‌ک بۆ گۆڕڕان و چاککردنی ده‌ستوره مه‌زهه‌بیه‌که‌ی شیعه‌و سوننه ، نه‌ک بۆ باشکردنی گوزه‌رانی خه‌ڵک ، هه‌روه‌ها نه‌ک بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئاسۆی لێڵ و نادیاری کوردیش. دیاره پاشکۆیی و بێپارسه‌نگی و کارتۆنی ئه‌م حیزبه بچوکانه له پارله‌مانی کۆن و تازه‌ی کوردی‌دا قسه‌و باسی زۆر هه‌ڵئه‌گرێ به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی من له‌باسه‌که‌م لانه‌یه‌م ئێستا له‌وه‌زیاتری له‌سه‌ر نانوسم. دیموکراتیه‌ت یانی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات ، یانی قبوڵکردنی دۆڕان ی هه‌ڵبژاردن هه‌روه‌کو قبوڵکردنی بردنه‌وه ، یانی قبوڵکردنی هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی تر که دژن و له به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆندا خۆیان ئه‌نوێنن ، به جیا له‌وه‌ی ئه‌وانه حیزبی کۆن بن یان تازه ، خه‌باتی شاخ و شه‌هیدی زۆر‌و که‌میان هه‌بێت یان نا . به‌ڕای من گرفتێکی پارتی و یه‌کێتی ئه‌و خاڵه‌یه ، لایه‌نێکی تری مه‌سه‌له‌که‌ش په‌یوه‌نده به چێژی ده‌سه‌ڵاته‌وه ، واته له‌ززه‌ت چونکه ئه‌وه هه‌رخواردن و سێکس و خواردنه‌وه نیه که له‌ززه‌ت به له‌ش ئه‌به‌خشێت ، به‌ڵکو له‌ززه‌تی ده‌سه‌ڵاتیش جۆره له‌ززه‌تێکه که وه‌کو خواردن و سێکس له هه‌موو که‌سێکدا نین به‌ڵکو له نوخبه‌یه‌کی کۆمه‌ڵدا به پێی که‌مو زۆری له‌زه‌ته‌که هه‌ن ، تاکو زۆرتر بێت ئه‌و که‌سه زیاتر حه‌زی له مانه‌وه‌یه. هیتله‌ر و ستالین و مۆسۆلۆنی و صه‌ددام و قه‌زافی و عه‌ره‌فات و....تاد چه‌ند نمونه‌یه‌کن ،به‌ڵام نیلسۆن ماندێللا دوای ئه‌وه‌ش که سی و سێ ساڵ زیندانی سیاسی بوو ته‌نیا چه‌ند ساڵێک سه‌رۆکایه‌تی باشوری ئه‌فه‌ریقای قبوڵکرد ، کارڵ بیرت ی سه‌رۆکی پێشوی حیزبی مۆدێراتی سویدی ته‌نها یه‌ک ده‌وره سه‌رۆکایه‌تی حیزبه‌که‌ی قبوڵکرد ، زۆرێک له ئه‌ندامانی حیزبه‌که خۆشحاڵی خۆیان بۆ ده‌ربڕی که ده‌وره‌ی دوه‌میش خۆی کاندیدکات به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕازینه‌بو . بێگومان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێت ، له وه‌ی که بڵێی وه‌زعه‌که ناسکه‌و حکومه‌ته‌که ساوایه‌و دوژمنانمان زۆرن و هتد ،یان بڵێن ئێمه نابێت له چاو ووڵاتانی تر‌و حکومه‌تانی تری دنیادا خۆمان هه‌ڵسه‌نگێنین، ئه‌م بیانوانه کۆن بوون و ئیتر که‌سیان پێهه‌ڵناخه‌ڵه‌تێت.چونکه دیموکراتیه‌ت یه‌ک پێناسه‌ی هه‌یه نه‌ک چه‌ند مانا‌و فۆرمی جیاواز جیاواز. ووڵاتی ئه‌ڵمانیا له ساڵی 1945 دا جه‌نگی جیهانی دوه‌می دۆڕاند‌و گه‌وره‌ترین زیانی ماددی و جه‌سه‌دی و ڕۆحیان لێکه‌وت به ڵام هه‌ر به‌و ئابوریه په‌ککه‌وته‌یه تا ساڵی 1950 بینایه‌کی ڕوخاویان له سه‌رتاسه‌ری ئه‌ڵمانیادا نه‌هێشت، واته ته‌نیا به پێنج ساڵ ئه‌ڵمانیایان گه‌ڕانده‌وه دۆخی پێش ساڵه‌کانی شه‌ڕ به‌ڵام له زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان به‌و هه‌موو ملیۆنه‌ها دۆلاری بودجه‌ی نه‌وت و گومرگه‌وه تا ئێستاش سه‌ره‌تاییترین هه‌لو مه‌رجی ژیانی تێدا نیه ،که ئه‌مه‌ش به‌شێکی زۆری له پای كێشمه‌و کێشی نا سیاسی حیزبه‌کان و به‌شێکی تریشی له پای گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداری. به‌ڕای من که‌می و له‌نگی و به‌زین نیه گه‌ر سه‌رۆکێک ته‌مه‌نی چوه سه‌ره‌وه دا‌نیشێت و وازبێنێت( گه‌رچی هێشتا جووڵه‌و چالاکی زۆریشی پێمابێت ). سه‌رۆکی ئه‌رجه‌نتین له ساڵی 1982 دا که جه‌نگی جه‌زیره‌ی فۆکلاندی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا دۆڕاند یه‌کسه‌ر وازیهێنا ، چونکه دوای ئه‌وه به شوره‌یی زانی له‌و پۆستی ده‌سه‌ڵاته‌دا بمێنێته‌وه. له‌یلا فره‌یڤالی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوی سوید مانگی پێش‌و له ژێر فشاری میدیا‌و حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی ناو په‌رله‌ماندا وازیهێناواته وازیان پێهێنا . هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌م وه‌زیره ئه‌وه بوو که له کاره‌ساتی لافاوی( تسونامیدا) له ئاسیا به پێ ی پێویست و له کاتی خۆیدا زوو فریای لێقه‌وماوه سویدیه‌کان نه‌که‌وتبو. ئه‌وه کورسی ده‌سه‌ڵات نیه که حه‌زی له سیاسه‌تمه‌داره ، به‌ڵکو سیسه‌تمه‌داره که حه‌زی له باڵای کورسیه‌و سمتی به هیچی تر گه‌رم نابێته‌وه به‌و کورسیه نه‌بێت به ڕای من هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌و بگره جێگای مه‌ترسیشه گه‌ر حیزبێک یان سه‌رۆكیک ماوه‌یه‌کی زۆر له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه ، نه‌ک هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی که ناشه‌رعی و نا دیموکراتیه ، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ش که ئه‌بێته دیکتاتۆرێکی شه‌رعی و ڕه‌سمی ، به‌ڵکو هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ش که خه‌ڵکانی تر توشی په‌تای ئایدۆلۆجیای ئه‌و سه‌رۆکو حیزبه ئه‌کات. ئێستا له ناوچه‌ی بادینان به‌شێکی به‌رچاو له خه‌ڵک توشی ئه‌و په‌تایه بوون ،ئه‌وانه پێیان وایه گه‌ر پارتی و خێزانی به‌رزانی له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌مان ئیتر کۆتایی دنیا هاتوه‌و دنیای ڕۆشن و ئاوه‌دان ئه‌بێته جه‌نگه‌ڵی مازینده‌ران . هه‌تا ئێستاش له دوای 61 ساڵ له نه‌مانی هیتله‌ر نازیه‌کانی دنیا به ئاشکراو به نهێنی شانازی به خۆیانه‌وه ئه‌که‌ن و گۆرانی به باڵای نازیه‌تدا ئه‌ڵێن ، به‌عسیه‌کان له ئه‌رده‌ن و سوریا‌و به‌غداش تا ئێستا صه‌ددام به پاڵه‌وانی عروبه له قه‌ڵه‌م ئه‌یه‌ن . ئه‌م په‌تای ئه‌قڵیه‌ته هه‌ر به‌وه‌وه ناوه‌ستێت به‌ڵکو بیر‌و بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کانیش ئیفلیج ئه‌کات وله دنیای گۆڕڕان و پێشکه‌وتن دایانئه‌بڕێت. چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌نجامی به‌سه‌رچونی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی کوردستان خه‌ڵکانی حیزبی و غه‌یره حیزبی که‌وتنه سکاڵا‌و ره‌خنه‌گرتن له حیزبه‌کان ،به‌ڵام موریدێکی حیزبی سه‌ر به‌ناوچه‌ی یه‌کێتی ووتی خۆ ئه‌گه‌ر چه‌ند جاری تریش هه‌ڵبژاردن بکرێته‌وه هه‌ر ئه‌و دوو حیزبه ده‌رئه‌چنه‌وه. ئه‌م قسه‌یه خۆی له خۆیدا ئیفلیج بوونی فکره ،عه‌دم بوونی بیرکردنه‌وه‌یه که له‌م دنیا مۆدێرنه‌دا هیچ رێگا چاره‌یه‌کی ترت نه‌بێت ئه‌وه نه‌بێت یان سه‌وز هه‌ڵبژێریت یان زه‌رد ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌زاره‌ها که‌سی تر هیچیانی به‌دڵ نه‌بوو چیبکه‌ن ، یان ئه‌گه‌ر شیوعی و یه‌کگرتوو حسکو زه‌حمه‌تکێشانی پێ‌باش نه‌بوو کێی تر هه‌ڵبژێرن . گه‌ر ئه‌و دوو حیزبه سه‌ره‌کیه به ڕاستی دیموکراتخواز بونایه‌و حیزبه بچوکه‌کانیش هێنده ملکه‌چ نه‌بونایه ئێستا به‌و پانزه ساڵه 1992 تا 2006 کوردستان سه‌رزه‌مینێکی تر ئه‌بوو نه‌ک ئه‌و فارگۆنه15 ساڵ وه‌ستاوه‌ی که که‌س نازانێت له داهاتودا به چ ئاڕاسته‌یه‌ک ئه‌ڕوات ، شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌مه‌ریکی ڕایئه‌کێشێت یان هه‌ر ئه‌بیت ئاوا درێژه به ته‌مه‌نی وه‌ستاوی بدات تا کێشه‌ی شیعه‌و سوننه له به‌غدا کۆتیی پێدێت و ته‌مه‌نی زه‌ردو سه‌وزیش چه‌ند ساڵێکی تریش درێژ ئه‌بێته‌وه. کۆتایی و سه‌ره‌تاش
|
|
04/07/2007 |