قه‌ڵادزێ
له نێوان ناسۆری دوێنێ و ئه‌مرۆدا، هه‌ردووک هه‌ر جه‌رگبڕ!
عبدالله مه‌حمود
abdulla.mahmud@gmail.com
32 به‌هار به‌ر له‌ئه‌مساڵ، قه‌ڵادزی نوقمی بۆمب و باروت کرا، له ماوه‌ی
که‌متر له چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌کدا، به‌سه‌دان که‌س له خوێندکارانی زانکۆ و
خه‌ڵکی بێ‌تاوان خه‌ڵتانی خوێن کران و به‌سه‌دانی تریش برینداربوون و چه‌ند
گه‌ره‌کێکیش به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختبوون. ڕۆژی ئه‌م بۆمبارانه‌م
وه‌کو ئێستا له بیره، ئێستاش سیمای خامۆشی ئه‌و به‌یانیه‌م له‌بیره که
شاری داگرتبوو، ئاخر ڕۆشن بوو که مه‌رگێک به‌سه‌ر سه‌ری شاره‌وه‌یه، هه‌ربۆیه
له قوتابخانه پێیان ووتین بڕۆنه‌وه بۆمال، چونکه ته‌یاره دێت، من و
هاورێیه‌کم به‌یه‌که‌وه به‌په‌له به‌ره‌و ماڵ بووینه‌وه، ماڵمان چه‌ند
سه‌د مه‌ترێک له قوتابخانه‌که‌و شوێنی بۆمبارانه‌که دوور بوو، به‌چه‌ند
ده‌قیقه‌یه‌ک دوای گه‌یشتنه‌وه‌مان بۆ ماڵ من له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کم خه‌ریکی
یاری کردن بووم، وه‌کو ئێستا بیرمه له یاریه‌که‌دا له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌م من
سه‌رکه‌وتم، و له‌ترسی له‌ده‌ست نه‌دانی سه‌رکه‌وتنه‌که‌م پێم ووت، من ئیتر
یاری ناکه‌م، ووتی بۆچی؟ ووتم چونکه ئه‌مرۆ ته‌یاره دێت، ووتی باشه به‌ڵام
هه‌ندێکی تر یاری ئه‌که‌ین ئه‌وکاته ئه‌ڕۆینه‌وه، ڕێک له‌و قسه‌وباسه‌دا
بووین، که ده‌نگی بۆمب و ته‌یاره تێکه‌ڵی یه‌ک بوون و ئێمه‌ش به‌ناو ده‌نگی
ترسناکی مه‌رگ بارکردوودا ڕامان کرده ماڵی به‌رامبه‌ر که وه‌کوو جولانه
ده‌جولایه‌وه و شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌کانی ئه‌که‌وتنه سه‌رزه‌وری و ده‌رگاکانی
ته‌کانیان ده‌خوارد، و دیواره‌کانی درزیان تێده‌بوو، به‌ڵی وه‌کو ئێستا له
بیرمه جگه له‌ئێمه ده‌یان که‌سی تر ناو ماڵه‌که خزابونه ژورێکی بچکۆله‌وه‌و
ڕه‌نگ هه‌ڵبزرکاو وبێده‌سه‌ڵات ده‌گریان و زریکه‌یان تێکه‌ڵی ده‌نگی بۆمب و
ته‌یاره مه‌رگچێنه‌کان ده‌بوو، دوای نه‌مانی ده‌نگ به‌ترسه‌وه خه‌ڵک له‌ماڵه‌کانیان
هاتنه‌ده‌ره‌وه‌و به‌ره‌و شوێنی خوێنه‌که به‌ڕێکه‌وتن، که‌چه‌ند سه‌د مه‌تریک
له‌و لای ئێمه‌وه بوو، دیاره ئێمه‌ی مناڵی ئه‌وکات زاتی ئه‌وه‌مان نه‌بوو
له ماڵ دوربکه‌وینه‌وه، به‌ڵام هه‌واڵی کوژرانی قوباد، و کوڕکه‌ی مام
هۆمه‌رو، ڕۆشتنی بێسه‌ری ئه‌حمه‌د مریه‌م و، کوژرانی هه‌موو خێزانی ئه‌حمه‌دی
حاجی سابیر‌و ده‌یان وسه‌دان که‌سی تر له‌خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌و خوێندکارانی
زانکۆ، گه‌وره‌تر له دوکه‌ڵی بڵاوه‌بووی بومبه‌کان و به‌رینتر و گه‌وره‌تر
له‌ده‌نگی ناپاڵم و فرۆکه‌کان به‌ناوشاری زامداردا بڵاوبوونه‌وه.
له‌ساڵیادی ئه‌م کاره‌ساته‌شدا، و بۆ ڕێزگرتن له قوربانیانی ئه‌م کاره‌ساته‌و
شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌م دڕندایه‌تیه‌ی به‌عس، له ساڵی 1982 خۆپیشاندانی خه‌ڵکی
قه‌ڵادزی، به‌گولله وه‌ڵامدرایه‌وه‌و سنه‌وبه‌ر مه‌حمود و دایکه ئامینه،
گیانیان له‌ده‌ستداو چه‌ندین که‌س زامداربوون و به‌ده‌یان که‌سیش ڕه‌وانه‌ی
زیندانه‌کان کران.
له‌ساڵی 1989 شدا، جاریکی تر قه‌ڵادزێ ی بریندار، نوقمی دڕنده‌یی و هه‌وسارپچراوی
به‌عس کرا، به‌زوره‌ملێ خه‌ڵکه‌که‌ی ڕاپێچی ئۆردوگا زۆره‌ملییه‌کانی خه‌بات،
داره‌توو، که‌وه‌رگۆس، بازیان....کران و شاریش به‌دینامێت و شوفڵ له‌گه‌ڵ
زه‌ویدا ته‌ختکراو ئاسه‌وارێک بۆ ژیانکردنی هیچ زینده‌وه‌رێک نه‌هێڵرایه‌وه.
قه‌ڵادزێ ی هه‌میشه قوربانی، ئه‌م سێ ڕوداوه تیایدا به به‌رجه‌سته‌یی
دڕنده‌یی به‌عس و په‌یامی قه‌ومپه‌رستی، نیشانی دنیادا، به‌ڵام دنیا بێده‌نگ
و خامۆش بوو، قاره‌مانه‌کانی کۆشکی سپی و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆف و .....نه‌ک
هه‌ر بێده‌نگ بوون، به‌ڵکه به‌هه‌مووتوانایانه‌وه پشتیوانیان له به‌عس
ده‌کردو لاشه‌ی له‌خوێن هه‌ڵکێشراو بێسه‌ر، شاری له‌گه‌ڵ زه‌ویدا یه‌کسانکراو،
له‌به‌رامبه‌ر چاوچنۆکی و به‌رژه‌وه‌ندخوازی ئه‌م جه‌نابانه‌دا جێگایه‌کی
نه‌بوو، بۆیه به‌بێده‌نگی خه‌ڵک کوشتار کراو شار کرا به که‌لاوه‌و سه‌ربڕدرا.
هه‌رسی ئه‌م ڕوداوه‌ی سه‌ره‌وه، یان باشتر بڵێم بوونه قوربانی ئه‌م چه‌ندجاره‌ی
قه‌ڵادزی، وه‌کو هه‌موو کاره‌ساته‌کانی تری شاروشارۆچکه‌کانی کوردستان، به
ئه‌نفال و کیمیابارانکردنیشه‌وه، ڕاسته‌وخۆ به‌رهه‌می ململانێ ی نێوان به‌عس
و بزوتنه‌وه‌ی قه‌وپه‌رستی کورد بوو.
ساڵی 1994 یش دیسان قه‌ڵادزێ بووه نیشانه‌و قوربانی، چه‌خماغه‌دان و کڵپه‌سه‌ندی
شه‌ڕی هه‌ردوو هێزی میلیشیای یه‌کێتی و پارتی، دیسان قه‌ڵادزێ بووه
قوربانی یه‌که‌می، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان قه‌ڵادزێ بووه قوربانی ململانێی
نێوان یه‌کێتی و پارتی، به‌جیا له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی
عێراق_ ئێران، ڕۆژنه‌بوو گیانی چه‌ن که‌س هه‌ڵنه‌لوشێت و نه‌بنه خۆراکی به‌رده‌م
تۆپه و ڕاجیمه،.......تاد.
به‌ڵی قه‌ڵادزێ به‌درێژایی مێژووی نیوسه‌ده‌ی ڕابردوو،هه‌ر قوربانی بووه،
قوربانی نێوان به‌عس و بزووتنه‌وه‌ی قه‌ومپه‌رستی کورد، قوربانی نێوان
ململانێ ی یه‌کێتی و پارتی، قوربانی شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی عێراق و ئیران.
نابێ ئه‌وه‌شمان له بیر بچێت ئه‌م شاره به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی که کراوه‌ته
قوربانی و پرده‌بازی سات وسه‌ودای به‌عس و بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی کورد، شه‌ڕی
ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی وپارتی، شه‌ری عیراق و ئیران....هاوکات به‌حه‌ق شاری ره‌تکردنه‌وه‌ی
زوڵم و بێمافی بووه، شاری خه‌بات و تێکوشان و خرۆشانی وه‌کو مانگرتن و
خۆپیشاندان، سه‌رقافڵه‌ی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ....... بووه،
خۆپیشاندانی به‌هاری 1982 کوردستان چه‌خماغه‌که‌ی ئه‌م شاره بوو،
خۆپیشاندانی ساڵی 1991 له ئۆردوگای خه‌باته‌وه ده‌ستی پێکردو یه‌که‌م
قوربانیش به‌ختیاری ئه‌حمه‌د بوو، به‌ڵی ئه‌م شاره شاری "نا ووتن" بووه
به‌رامبه‌ر به ناحه‌قی و بێمافی.
له ساڵی 1991 وه ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له‌کوردستان وه‌ده‌رنرا، له‌وکاته‌وه
زوربه‌ی خه‌ڵکی ده‌سته‌ده‌سته‌و ساڵ له‌دوای ساڵ به‌ره‌و قه‌ڵادزێ ودیهاته
وێرانکراوه‌کانی ده‌وربه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌و ئێستا چ شاری قه‌ڵادزێ و چ دیهاته‌کان
ئاوه‌دانکراونه‌ته‌وه‌و چه‌ندسه‌دهه‌زار که‌س له‌وناوچه‌یه‌دا ئه‌ژین که
پێی ده‌وترێت پشده‌ر.
له‌وکاته‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی به‌تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی،
له‌وناوچه‌یه باڵاده‌سته. له‌ساڵی 1991 وه یه‌کێتی به‌ڵێن و واده به‌م
شاره ئه‌دات، به‌ڵێنی خزمه‌ت و بیناکردنه‌وه، به‌ڵێنی سه‌دان و هه‌زاران
پرۆژه، به‌ڵێنی جوانتر دروستکردنه‌وه‌ی شار، به‌ڵێنی وه‌فاداری به‌خه‌ڵکی
قوربانی دراوی ئه‌م شاره، به‌ڵێنی پێشکه‌وتن و خزمه‌تگورزاری کۆمه‌ڵایه‌تی
و فه‌رهه‌نگی و زانستی....تاد، که‌چی نه‌ک ئه‌م واده‌و به‌ڵێنانه نه‌براونه‌ته
سه‌ر، به‌ڵکه له‌داهاتێک که ڕێکخراوه‌ی جۆراوجۆری نێوده‌وڵه‌تی و
ئینساندۆستیش داویانه‌ته ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆئاوه‌دانکردنه‌وه، به‌شی هه‌رزۆری
دزراوه‌و له‌لایه‌ن چاوچنۆکه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه، تاڵانکراوه، له‌بڕی
داهاتی 986 که داهاتێکی خه‌یاڵی بوو، نه‌ک ده‌کرا قه‌ڵادزێ وه‌کو پێش‌و به‌ڵکه
ده‌کرا زۆر جوانتر له‌پێشوو به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌ندازیاری و به‌نه‌خشه‌وه
بینابکرێته‌وه، به‌ڵام له‌جێگای ئه‌مه ئه‌و پاره‌یه‌ش لوشدراو چووه
گیرفانی بێ‌بنی یه‌کێتی و پارتی یه‌وه، سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌و چه‌ند پرۆژه
که‌مه‌ی که له 15 ساڵدا دروستکران جگه له‌وه‌ی دوای ته‌واوبوون
پێویستیان به دووباره ته‌عمیرکردنه‌وه‌هه‌یه، و کۆن بوون، که‌چی ئه‌مه
وه‌کو فه‌زڵ به‌خه‌ڵکی قه‌ڵادزێ ده‌فرۆشنه‌وه‌و هه‌موو ڕۆژێک ئه‌مانه ئه‌ده‌نه‌وه
به‌چاوی خه‌ڵکی قوربانی و تێکۆشه‌ری ئه‌م شاره‌دا.
ئێستا قه‌ڵادزێ نه‌ک له شار ناچێت و هیچ سیمایه‌کی شارستانی پێوه نیه،
به‌ڵکه زۆرتر له کابولی کاولکراوی ده‌ستی جه‌نگی میلیشیاکانیان ئه‌فغانستان
ده‌چێت، ئێستاش بۆنی باروت و خوێن، بۆنی دینامیت و مه‌رگ، به‌هه‌موو جه‌سته‌ی
ئه‌م شاره‌وه وه‌به‌جه‌سته‌ی خه‌ڵکی دڵسۆز‌و ده‌سته‌نگه‌وه، به‌ڕۆشنی
دیاره.
خه‌ڵکی قه‌ڵادزێ وه‌کو باقی خه‌ڵکی کوردستان، دڵپڕله‌ڕقن به‌رامبه‌ر به‌و
دزی و تاڵانی، به‌رامبه‌ر به‌گه‌نده‌ڵی و بێمافی، به‌رامبه‌ر به‌وده‌سه‌ڵاته‌ی
باسی دیموکراتی ومافی مرۆڤه‌که‌یان گوێچکه‌ی خه‌ڵکی که‌رده‌کات و که‌چی
ڕێگه له‌خۆپیشاندانیان ده‌گرن و له‌هه‌رشوێنێکیش خه‌ڵک داوای نان و ئاو،
داوای ژیانی باشتر، بکات ده‌رکرن له‌کارو نانبڕین، زیندان و چاوسورکردنه‌وه
وه‌به‌گولله بارانکردن.....وه‌ڵامی ئه‌ده‌نه‌وه.
خه‌ڵکی سته‌مده‌یده‌و قوربانکراوی قه‌ڵادزێ، وه‌خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری ئه‌م شاره،
ده‌بێت له‌ساڵیادی کاره‌ساتی 24/4/ 1974دا، به‌ڕۆشنی ئه‌وه به‌ده‌سه‌ڵات
ڕابگه‌یه‌نن، که دڵپرله‌ناسۆرن، ڕابگه‌یه‌نن که چیتر قبوڵ ناکه‌ن کاره‌سات
و مه‌ینه‌تیه‌کانتان وه‌کو سه‌رمایه‌ی سیاسی و سه‌رچاوه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت،
به‌ده‌سته‌وه‌بگرن، ڕابگه‌یه‌نن، که نایانه‌وی ته‌نها له‌یاده‌کاندا بێن
واده‌وبه‌ڵێنی درۆمان پێبده‌ن و خۆتان وه‌کو خاوه‌نی قوربانیه‌کانمان هه‌ڵبخه‌ن،
ده‌بێ ئه‌وخاوه‌ندارێتی یه که‌ده‌سه‌ڵات به باڵای خۆی بڕیوه‌و به‌ناحه‌ق
پاوانی کردووه، لێان وه‌ربگرینه‌وه، وه‌ده‌بێ یه‌خه‌یانبگرین، له‌سه‌ر ئه‌وهه‌موو
سه‌روه‌ت وسامانه‌ی به‌شێوه‌ی مافیایی کۆیانکردۆته‌وه، وه‌ده‌بێ پێیان
بوترێت، کوا ئاوه‌دانی کوا خزمه‌ت، کوا ئه‌وداهاته‌ی بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه
له‌دنیا وه‌رتان گرت، کوا ئه‌و ئه‌پاره‌خه‌یاڵیه‌ی که له‌داهاتی 986 وه‌رتان
گرت، کوا ئه‌و به‌شه‌داهاته بێسنوره‌ی ئێستا له‌ژێر ناوی بیناکردنه‌وه‌ی
کوردستان له به‌غدا وه‌ری ده‌گرن، وه پێیان بڵێن کوا ئه‌و ئازادی یه
سیاسی و فه‌ردی و مافی مرۆڤه‌ی هه‌موو ڕۆژێک رادیو وته‌له‌فزیۆن و ڕۆژنامه‌کان
و ختابه‌کان پێده‌ڕازێننه‌وه، کوا سه‌دان و هه‌زاران پێویستی له‌چه‌شنی
ڕێگاوبانی شارستانی، ئاو‌و کاره‌باوسوته‌مه‌نی، مه‌ڵبه‌نده‌کانی سه‌رگه‌رمی
لاوان، و سه‌نته‌ره زانستیه‌کان، پارک و باخچه‌ی ساوایان، هۆڵه‌کانی
مۆسیقا‌و شانۆ، و مه‌یدانی یاریه جۆراوجۆره‌کان، کار‌و خزمه‌تی به‌ساڵاچوان
و مناڵان و سیماکانی شارستانی و جوانی.......تاد. به‌دیهێنانی ئه‌م خواسته
زۆر ساده‌و سه‌ره‌تایانه، به‌بێ خه‌بات و هاتنه‌مه‌یدان، فه‌راهه‌م نابن،
یادی 24/4 ئه‌مساڵ ده‌بێت ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م په‌یامه بێت به‌ده‌سه‌ڵات
و ڕۆژی نیشاندنی ئیراده‌ی یه‌کگرتوو بێت. وه‌ڕابگه‌یه‌نن که ناسۆری
دوێنمان سه‌خته به‌ڵام هی ئێستامان که‌متر نیه.
24/4/2006
|