به به‌شداریی به‌ڕێز دکتۆر بورهان یاسین، (چاک) له فینلاند، سیمینارێکی به‌رفراوان ساز ده‌کات. ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد (چاک)، له درێژه‌ی چالاکییه‌کانی، له یاده‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالدا، سیمینارێکی به‌رفراوان له فینلاند ساز ده‌کات. (به‌راوردێک له نێوان جینۆسایدی کورد و جووله‌که و ئه‌رمه‌ن) ناوه‌ڕۆکی بابه‌تێک ده‌بێت که به‌ڕێز دکتۆر بورهان یاسین، خاوه‌نی دکتۆرا له بواری مێژووی سیاسی و مامۆستای زانکۆی لوند، له‌م سیمیناره‌دا پێشکه‌شی ده‌کات. ئه‌م سیمیناره چه‌ند بڕگه‌یه‌کی تریش ده‌گرێته خۆ، له نێویاندا پێشاندانی فلیمێکی دۆکۆمێنتاری له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه، پێشانگایه‌کی فۆتۆگرافی و چه‌ند به‌رهه‌می هونه‌ریی تر. به‌شێکی تر له سیمیناره‌که بۆ باسکردن له کاره‌کانی (چاک) و ئه‌رک و ئامانجه‌کانی ته‌رخان ده‌کرێت. کات و شوێنی سیمینار: هێلسینکی، کایسا Caisa ڕۆژی شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 29.4.2006 کاتژمێر 4 ی ئێواره. بۆ په‌یوه‌ندی و زانیاری زیاتر ژماره‌ی ته‌له‌فۆن: 0405335376 ئیمایل: Salarsofy@yahoo.com ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد (چاک) 22/04/2006
سمینارێك بۆ ( سه میر نوری ) ئه ندامی مه كته بی سیاسی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چه پی عێراق ، ده رباره ی كۆنگره ی یه كه می حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چه پی عێراق شوێن...پاڵتاڵک ژووی (ئازادی یه کسانی) ڕۆژی هه ینی به رواری 28/4/2006 كاتژمێر 20 به كاتی ناوه ندی ئه و‌روپا
|