بۆ ئه‌وه‌ی چاک به چاکی بمێنێته‌وه با ڕاستگۆبین ! .
حاجی ئه‌نوه‌ر کۆلن 16/4/2006 لای ئێمه‌ی ئه‌ندامان و به‌رپرسانی چاک به‌تایبه‌تی و دوستان و لایه‌نگیرانی به‌گشتی و ناحه‌زانیشی وا باوه که چاک ڕێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆی ناحکومی قازانج نه‌ویسته و له ئه‌نجامی ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه‌ی که حیزبه سه‌وداکه‌ره‌کانی کوردستان به‌کێشه‌ی ئه‌نفال وکیمیاوی باراندا کردیان ، چاک وه‌ک پێویستیه‌ک سه‌ری هه‌ڵدا و له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی نزارخه‌زره‌جی تاوانبار له دیدی ئێمه‌وه و شۆڕشگێڕ له دیدی ده‌سه‌ڵاداران (پ‌د‌ک ــ ینک ) . چاک بوه پێویستیه‌کی هه‌ر ئێستای و جموجوڵه‌کانی کۆمیته‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ دادگایکردنی خه‌زره‌جی هه‌وێنی له دایک بونی بوو ، که هه‌نگاوی یه‌که‌م شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه‌یه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که لیکی چڵێسی و چاوچنۆکی ، به‌شیلاوگیاندا ده‌هاتنه خواره‌وه بۆ ئه‌و نێچیره قه‌ڵه‌وه‌ی که هه‌م پاره‌یه‌کی باشی ده‌کردو هه‌م قاسه‌ی شاردنه‌وه‌ی نهێنیه‌کان بوو . ئه‌وکات بۆ هه‌موان ده‌رکه‌وت که هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی داکۆکی له قوربانیان که‌سانی خۆبه‌خش و چاونه‌ترس و ئازادن و جێگه‌ش بۆ هیچ بیر‌و که‌سانی شازشکار نابێته‌وه له‌و بزوتنه‌وه‌دا . خۆشبه‌ختانه له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ژماره‌یه‌ک له که‌سانی خۆبه‌خشی ئێستا و ڕابوردوو پاک له‌ده‌وری ئاواتی قوربانیان و که‌س و کاره‌کانیان کۆبونه‌وه و به‌دوای ژانی خۆیدا چاک بووه هاته دنیاوه که له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا توانی ببێته جیگه‌ی سه‌رنجی ناحه‌زانی ، پێش دۆستانی به‌تایبه‌تی دوای دادگای بازرگانی مه‌رگ فرانس ڤان ئه‌نرات و خۆ به‌پرسزان به‌رانبه‌ر کێشه جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له چوار پارچه‌ی کوردستاندا . ئه‌و ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌یه که له‌ناو سه‌رماو سۆڵه‌و باراندا هه‌فته‌یه‌ک مانگرتن ده‌کات بۆ پشتیوانی له کوردانی ڕۆژهه‌ڵات و کێشه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌باته ناو ده‌زگا جیهانیه‌کان و وه‌ک چاودێرێک چاودێری هه‌ربێمافیه‌ک به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد بکرێت ، به‌رپرسیاریه‌تی خۆی نیشان ده‌دات . خه‌ڵکی کورد له کوردستاندا واڕاهاتون که ناوندی هه‌ڵه‌بجه به‌ته‌نگ هه‌ر پێشێلکاریه‌که‌وه بێت که به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت و کاتێک که ببیستن چاک ده‌سته‌مۆی ده‌سته‌ڵاتێک یان هێزێک بووه ، مۆمی تازه هه‌ڵگیرساوی ئاواته‌کانیان به‌ره‌و کوژانه‌وه ده‌چێت و تێکشکانی دوای تێکشکان هه‌ڵسانه‌وه‌ی زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت . من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه وه‌ک ئه‌ندامێکی سه‌ره‌تای و یه‌کێک له‌وکه‌سانه‌ی که به پێنج ساڵ پێش له‌دایک بوونی چاک ساڵانه کارم بۆ کاره‌ساته‌کانی گه‌لی کورد کردوه ( مۆڵه‌تی یادی هه‌ڵه‌بجه‌م لایه له ساڵانی ڕابوردودا ) و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ک پێشنیارده‌که‌م ئه‌گه‌ر نیازمان وایه ببینه ده‌سکه‌لای ده‌سه‌ڵاتێک یان حزبێک با ڕاستگۆ بین و به‌ئاشکرا بانگه‌واز بکه‌ین و درۆ‌و به‌رامبه‌ر ئێسک و پروسکی ئه‌نفالکراوان و ڕۆحی فریشته‌ی کیمیاوی بارانکراوان نه‌که‌ین و بڵێن ئێمه لێره به‌دواوه ناتوانین پشتگیری تان لێبکه‌ین ئه‌ی زۆرلێکراوان ئه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی که ژێرناوی دیموکراسی و سه‌روه‌ی یاسا و مافی مرۆڤدا ڕێگه‌تان پێناده‌ن گوزارشت له دواکاریه سه‌ره‌تایه‌که‌نی مرۆڤی خۆتان بکه‌ن . که‌س وکاری قوربانیان چیتر به‌ته‌ما مه‌بن چاک ووشه‌یه‌ک بدرکێنێ کاتێک هێزه‌کانی ئاسایش خه‌ڵتانی خوێنتان ده‌که‌ن . ئێوه نا بێت توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌خۆتان بنوێنن ، حکومه‌ته‌مان ساوایه ، ئه‌زمونه‌که‌مان تازه‌یه ، ناحه‌زان ده‌وریان داوین ، شیعه‌وسونه له که‌میندان بۆمان ، به‌سه‌رووڵاتێکی کاوله‌دا هاتوین ، تورک وعه‌ره‌ب وفارس خه‌ریکی پیلانن له دژمان ...... . ده‌بێت خۆڕاگر بن ، ئێوه قاره‌مانان و فیداکارانی ڕێگای سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌ن ، ئێوه نه‌بونایه که‌س نه‌یده‌زانی کورد له کام کونجی ئه‌م دنیایه‌یه، ئێسک‌و پروسکی ئێوه بوو فاشیه‌کانی ڕسواکرد ، هه‌ڵه‌بجه و لاشه‌ی بێنازی ئێوه بوو بێده‌نگی له شه‌خته به‌سته‌ڵۆکه‌کاندا وه‌ده‌رخست . ئێوه که به‌رگه‌ی ئه‌نفال و کیمیاوی بارانتان گرت ، به‌رگه‌ی ئه‌وهه‌موو تاوانه‌ی ئه‌نفالچی و دواتریش برسێتی و بێمافی و سوکایه‌تیتان کرد . ده‌ک خه‌جاڵه‌ت بن ئه‌گه‌ر بۆ ماویه‌کی تریش به‌رگه‌نه‌گرن .
|
|
04/07/2007 |