نوسه‌ران و ڕۆشنبیران بۆ ڕه‌خنه‌ له‌ده‌سه‌ڵات ده‌گرن  . .  ؟ ! 

 م . حه‌مید عه‌زیز

ئازادی تاک له‌پێش هه‌موو سیستمه‌ مرۆیی و ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانه‌ چونکه‌ بنچینه‌ی مافی مرۆڤ و پێشکه‌وتن و مه‌ده‌نی یه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ کڵێشه‌ ده‌کرێ و به‌و سیستمه‌ کار بۆ تابلۆ جوانه‌کانی خه‌ونی مرۆڤ ده‌کات  .

نوسه‌ران و ڕۆشنبیران کاریان  ڕه‌خنه‌ گرتنه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات هۆکه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند خاڵێکی سه‌ره‌کی به‌ڵام هه‌ر چه‌رخه‌و به‌جۆرێ  . ئه‌توانین بڵێین خۆ تاڵ کردنی نوسه‌ر لای ده‌سه‌ڵات و گوێ نه‌دان به‌به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی ، له‌پێناوی نه‌ته‌وه‌یه‌ ، چونکه‌ نوسه‌رو ڕۆشنبیر دڵسۆزو خه‌مخۆری نیشتمانه‌ زیاتر له‌ ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌رچی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش دیموکراتی بێت .  ئه‌وه‌ی که‌پاڵ به‌نوسه‌رێکیشه‌وه‌ ئه‌نێ که‌ بنوسێ ووشه ‌و دنیای هۆشه که‌ئه‌بێته‌ جوانتر بوون و باشتر بوونی خه‌ونه‌کانی ئاده‌میزاد  .  له‌گه‌ڵ بوونی مرۆڤ چاکه‌و خراپه‌ش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ بۆ باشترکردنی چاکه‌کان و نه‌هێشتنی خراپه‌کانیش و پێشبڕکێی ده‌رونی و ڕۆشنبیری لای ئاده‌میزاد دروست بووه ( المنافسة العلمیة او النفسیة ) ‌ ، ئه‌م پێشبڕکێیه‌ش له‌پێناوی باشتر بوونی هۆشی مرۆڤه‌کانه‌ و ئه‌و خاڵانه‌ی که‌ نوسه‌رێکیش له‌پێناویا شه‌ونخونی بۆ ئه‌کێشێ و ماندوو ده‌بێ ئه‌و خاڵانه‌یه‌ که‌نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ ژیان یان ڕۆشنفیکرێک  بۆنه‌ته‌وه‌که‌ی  شۆڕشی بۆ ده‌کات به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌و خاڵانه‌ش  :

1 – بۆ چاک بوون و باشتر بوونی باری ژیانی خه‌ڵک له‌باری ئابوری و ڕۆشنبیری یه‌وه‌و ژیانی به‌فه‌نتاسی کردن و جوانکاری و مه‌ده‌نی یه‌ت به‌ره‌و باشتر  .

2 – بۆ هێنانه‌وه‌ هۆشی ده‌سه‌ڵات و دانانی سنوورێک بۆ دروست بوونی و نه‌ڕوخانی به‌مه‌به‌ستی باش کردنی یان لادانی و هێنانه‌ جێگه‌ی سیستمێکی باشتر بۆ کۆمه‌ڵگاو باشتر کردنی سیستمی به‌ڕێوه‌ بردن له‌ده‌سه‌ڵاتی نه‌خوێنده‌واره‌وه‌ بۆ زاناو پسپۆڕ له‌بواری به‌ڕێوه‌بردندا  .

3 – بۆ پێشکه‌وتنی ووڵات و دروست نه‌بوونی دیکتاتۆری یه‌ت و جه‌نگ که‌ته‌نها مرۆڤه‌کان تیایدا زه‌ره‌رمه‌ندن و به‌تایبه‌ت چینی هه‌ژار که‌هه‌میشه‌ له‌چینه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌یه‌   .

4 – وه‌ستانی گه‌نده‌ڵی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ووڵات و به‌فیڕۆنه‌دانی به‌روبووم و به‌رهه‌می جوتیارو کرێکارو ڕێز له‌ به‌رهه‌م هێن گرتن  .

5 – هێنانه‌دی خه‌ونه‌ جوانه‌کانی هه‌ژاران که‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌ ڕه‌ش و ڕوته‌که‌ی ناو کۆمه‌ڵ گه‌یه‌‌‌ و هێنانه‌دی ئاواته‌کانیان  .

6 – هه‌وڵدان بۆ یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ماف و ئازادی بۆ تاک .

7 – بۆ هه‌وێنی مێژوویه‌کی جوان که‌ سبه‌ینێ نه‌وه‌کان شانازی به‌ئه‌مڕۆوه‌ی‌‌ بکه‌ن   

8 – بۆدروست نه‌بوونی جه‌نگ و ماڵ وێرانی  .

9 -  بۆدانانی که‌سی شیاو بۆ کاری شیاو .

10 -  بۆ سیستمی په‌روه‌رده‌یی نوێ و گرنگی دان به‌منداڵ .

 

                     M_Hamidaziz@hotmail.com 

 

 

           

 

04/07/2007