گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ هێمنی موکریانی داسازدانی: حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن
کات: ئێواره‌ی 6.7.1976 شوێن: یانه‌ی مامۆستایانی سلێمانی؛ که له‌و سه‌رده‌مه‌دا دڵگیرترین و به‌خزمه‌تترینی یانه‌کانی شاری سلێمانی بوو. هه‌ر ده‌مێکیش هێمن له به‌غداوه بهاتایه‌ته سلێمانی، ئیدی نووسه‌ران، به تایبه‌ت لاوه‌کان، به‌و نیازه‌ی له ئه‌زموونی درێژ و ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و، ده‌رس وه‌ربگرن، له‌ده‌وری کۆده‌بوونه‌وه. به سه‌رێکی دی بینین و دانیشتن له‌گه‌ڵ هێمن، له خۆیدا یادێکیش بوو له پێشه‌وا و کۆماری کوردستان. زۆرێک له‌و زانیارییانه‌ی ئه‌و، له‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی چێبوون و ئاوابوونی ئه‌و کۆماره بۆ ئێمه نوێ بوون. ئێمه‌ی نووسه‌رانی لاو، له‌و ڕۆژگاره‌دا ته‌واو له‌گه‌ل هێمندا هاوده‌رد بووین. په‌نده کوردییه‌که‌یش ده‌ڵێ: (( ده‌رده‌دار به‌حاڵی ده‌رده‌دار ده‌زانێ.)) به‌و مانایه‌ی هه‌روا دوو ساڵێک بوو شۆڕشی باشووریش به‌سه‌رکردایه‌تی مه‌زنه پیاوی کورد مسته‌فا بارزانی، هاوکاری به‌وه‌فای پێشه‌وا قازیی، دووچاری نسکۆ هاتبوو. ئێمه هێمنمان به ڕه‌مزی به‌رگری و پشوو درێژیی و دێژه‌پێدانی شۆڕش ده‌زانی و له‌و ڕۆژگاره ڕه‌شه‌دا وره‌ی پێده‌به‌خشین.. له‌و یانه‌یه‌دا. که باسم کرد، له ژوورێکی تایبه‌تیدا و له‌گه‌ڵ چه‌ند نووسه‌رێکی دیکه‌دا، له‌ته‌ک هێمندا دانیشتبووین. باس باسی ئه‌ده‌ب و زمان و گۆرانی بوو.. جێی ئاماژه پێدانه، دواتر نووسینێکی درێژم له‌مه‌ر لایه‌نێکی شیعری هێمن، به ناونیشانی (هێمن و بۆنی غه‌ریبی)، له باخچه‌ی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد، که ئه‌و حه‌له باره‌گاکه‌ی له گه‌ڕه‌کی سابوونکه‌ران بوو خوێنده‌وه. ئه‌وه‌نده خه‌ڵکی ئه‌ده‌ب دۆست ئاماده‌ببوون، له باخچه‌که‌دا جێییان نه‌ده‌بۆوه. به‌شێکێان په‌ڕیبوونه سه‌ر دیواره‌کان.(1) له‌و دانیشتنه‌ی یانه‌ی مامۆستایانی سلێمانیدا، هێمنی ئاشنای مه‌ی، ته‌واو له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا کرابۆوه.. ئێمه، وه‌ک چه‌ند نووسه‌رێکی لاوی تاسه‌باری ئه‌و سه‌ده‌مه، چه‌ندمان پێ شانازی بوو، که له‌گه‌ڵ گه‌وره شاعیرێکی وه‌ک ئه‌ودا چه‌ند ساتێک به‌سه‌ر ده‌به‌ین، ئه‌و دوو هه‌نده‌ی پێخۆش بوو، که چوار ده‌وری به نووسه‌ری لاو ته‌نراوه، مه‌جلیسی گه‌رمه و له هه‌موو لایه‌که‌وه پرسیاری ماقووڵی لێده‌کرێ.. لای خۆمه‌وه، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی به‌ره‌وڕووم ده‌کردنه‌وه یاداشت ده‌کرد. ئه‌و بێ ته‌کلیف و دوور له ڕه‌سمیات، ته‌واو ڕاشکاوانه ده‌دوا.. ئه‌مڕۆ که نزیکه‌ی 30 ساڵێک به‌سه‌ر ئه‌و دانیشتن و گفتوگۆیه‌دا ڕه‌ت ده‌بێ؛ وا لای خواره‌وه (ده‌ق وه‌ک خۆی) بۆچوون و وه‌ڵامه‌کانی گه‌وره شاعیر، هێمنی موکریانی بڵاوده‌که‌مه‌وه.. هه‌زار جار یادی به‌خێر.. * ئه‌و وه‌ک پیشه‌ی هه‌موو جارێکی، داوای له نووسه‌ره لاوه‌کان ده‌کرد به زمانی عاره‌بی نه‌نووسن و لای ئێمه به ڕاشکاوی ده‌یگوت: (( من تاقه شیعرێکیشم به فارسی نه‌گوتووه.)) (( شیعری من ده‌بێ ماملێ بیکاته گۆرانی و ڕه‌حمانی قازیی بیکاته تابلۆ..)) یه‌که‌م شیعرم 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له گۆڤاری گه‌لاوێژدا بڵاو کردۆته‌وه... (2) ئه‌م شیعرانه‌م له‌لای خۆم به‌هێزن: بابرده‌ڵه (له غه‌ریبی گوتوومه)، خونچه‌ی سیس، (شیعرێکی ڕه‌مزییه)، بۆسه‌ی ڕۆژگار، شه‌وگاری ته‌نیایی، شه‌وی شاعیر، ئاره‌ق و تین، (هاوه‌ڵه‌که‌م له ئه‌مریکا به‌نامه ئاگاداری کردم، که ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م زۆر به‌هێزه.) من نه‌رمیی دڵداری له‌گه‌ڵ ڕه‌قیی سیاسه‌ت تێکه‌ڵاو ده‌که‌م.. ئه‌من کاتێ له‌وێ بووم، شیعرم بۆ ئومه‌م ده‌گوت.. مه‌هدی سوهه‌یلی، گه‌وره‌ترین شیعرناسی فارسییه،(یان شیعرناسی فارسه؟!) ئه‌مما شاعیر نییه، زۆر به‌هه‌ڵه‌دا چووه، که شیعری وتووه... به‌قوربانی کتێبی شیخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی بم، له قه‌بریشدا که‌س ناوێرێ باسی بکات، چونکه کێره‌که‌ی ماوه‌ته‌وه!!.. له یه‌کێتی سۆڤیه‌ت شانامه‌ی فیرده‌وسی بڵاوده‌که‌نه‌وه و سێ جاران چاپی ده‌که‌ن. فیرده‌وسییه‌کی شۆڤێنی، که ده‌ڵێ: (هنر نزر أیرانیان أست)(3) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ( زن و أژدها هردو درخاک باد، جهان پاک أز هردو ناپاک باد.)(4) دوو نموونه‌ی شیعر بۆ ئومه‌م: هێمن (بۆ جه‌زائیر)(5) ئه‌و گه‌له‌ی کیژی وه‌ک جه‌میله‌ی بێ که نه‌ترسا له به‌ند و حه‌بس و دار جا چلۆن نابه‌زێنێ زۆرداریی جا چلۆن ناته‌زێنێ ئیستیعمار؟(6)
هێمن (بۆ کۆریا) بۆم مه‌نێره گوێدرێژی مانگر و کورتانی خوار لێره هێلکه‌م وێمه‌ده و بۆمبا له‌وێ ماوێره خوار له‌وپه‌ڕی دنیاوه دێیته ئه‌و وڵاته چی ده‌که‌ی؟ لۆردی ئه‌وروپا ئه‌تو له‌و وڵاته چی ده‌که‌ی؟ ** په‌راوێزه‌کان: 1. بڕوانه: (هێمن و بۆنی غه‌ریبی) به‌یان، ژماره(66)،، ئه‌یلوولی 1980. 2. واته یه‌که‌م شیعری له‌ساڵی 1946 دا بڵاو کردۆته‌وه. 3. فیرده‌وسی ڕای وایه: هونه‌ر ته‌نیا له ئێرانییه‌کان ده‌وه‌شێته‌وه و هیچ میلله‌تێکی دیکه ڕایه‌کی ناکه‌وێ ده‌م له هونه‌ره‌وه بدات!! 4. دیسان فیرده‌وسی ڕای وایه: ئه‌گه‌ر ژن و ئه‌ژیها بخرێنه چاڵ ئه‌وا جیهان له‌و دوو ناپه‌که، پاک ده‌بێته‌وه!!. ئه‌مه‌ش مانای وایه فیرده‌وسی وه‌ک ئه‌ژدیها بۆ ژنی ڕوانیوه!! 5. ئه‌م دوو شیعره ( بۆ جه‌زائیر و بۆ کۆریا)، له هیچ کام له‌دیوانه‌کانی هێمن دا نین. ئه‌و ته‌نها سه‌رو کۆپله‌شی له‌به‌ر بۆ وتم.. 6. جه‌میله: کچه پێشمه‌رگه‌یه‌کی قاره‌مانی شۆڕشی وڵاتی (ئه‌لجه‌زائیر) بوو، که دژ به ئیمریالیزمی فه‌ره‌نسا ده‌خه‌بتی.
|
|
04/07/2007 |