داوای لێبوردنه‌که‌ی بلۆخه‌رو لێپرسراوانی کورد
هیوا ناسح ـ سویسرا داوای لێبوردن کردن له لا‌یه‌ن هه‌ر که‌سێکه‌وه،که شتێکی هه‌ڵه‌ی کردبێت یان گوتبێت، کرده‌وه‌یه‌کی ڕۆشه‌نبیرانه‌و مرۆڤانه‌ی جوانه و نیشانه‌ی ئه‌وپه‌ری هه‌ست به لێپرسراوێتی کردنه و یه‌که‌م هه‌نگاویشه به‌ره‌و خۆڕاست کردنه‌وه و دووباره نه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه. خۆ ئه‌گه‌ر که‌سی هه‌ڵه کردوو، له ئاستێکی باڵای لێپرسراوێتی دا بێت و پله و پایه‌ی حکومی هه‌بێت، ئه‌وا زیاتر و زۆرتر سیمای که‌سایه‌تی به‌رز و گیانی لێپرسراوێتی و دڵسۆزییه له بواری کار و پیشه‌که‌یدا و ده‌شبێته نمونه‌یه‌کی باڵا و تاکه‌کانی تری کۆمه‌ڵگاکه‌شیان، له ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیاندا، چاوی لێ ده‌که‌ن. له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا بابه‌تی داوای لێبوردنه‌که‌ی کریستؤف بلۆخه‌ری وه‌زیری داد‌و پۆلیس و کاروباری په‌نابه‌ران له سویسرا، بووه بابه‌تی گه‌رمی ڕۆژنامه و میدیای سویسری. ناوبراو که یه‌کێکه له سه‌رکرده دیاره‌کانی پارتی گه‌لی سویسری (SVP) که پارتێکی ڕاستڕه‌وه و له دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به به‌ده‌ستهێنانی (٥٥) کورسی، توانی له هه‌موو پارته‌کانی تری سویسرا، کورسی زیاتر به‌رێته‌وه.
ئه‌م ، یه‌کێکه له‌و حه‌وت که‌سه‌ی که ته‌واوی حکومه‌تی سویسرا به‌ڕێوه ده‌به‌ن، چونکه به پێ‌ی سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی حکومه‌ت له‌م وڵاته‌دا، ئه‌م حه‌وت وه‌زیره، سه‌رجه‌م ده‌سته‌ڵاتی جێبه‌جێکردن پێکده‌هێنن. بلۆخه‌ر له ڕۆژی ٢٩ی مانگی ئازار، واته هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا، به ڕه‌سمی داوای لێبوردنی کرد له سه‌ر ئه‌وه‌ی که له وتارێکی دا، له به‌رده‌م ئه‌ندامانی حزبه‌که‌ی له شاری زویرخ رۆژی ٢٠ی هه‌مان مانگ،باسی له دوو په‌نابه‌ری ئه‌لبانی کردبوو، که به پێ‌ی قسه‌کانی بلۆخه‌ر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له وڵاتی خۆیان به چه‌ند تاوانێک تۆمه‌تبار کراون، که‌چی حکومه‌تی سویسره، مافی نیشته‌جێ بوونی داونه‌تێ، هه‌روه‌ها وتی (به‌م جۆره دوو تاوانبار بوونه په‌نابه‌ر له وڵاته‌که‌مان). پاش ئه‌و وتاره‌ی که پاشتریش به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی له سایتی شه‌خسی خۆیدا به‌نوسین بڵاوکرایه‌وه، ناوبراو ڕووبه‌رووی ڕه‌خنه‌ی توندی میدیا و هه‌ندێ ئه‌ندام په‌رله‌مان و که‌سایه‌تی چه‌پ و پێشکه‌وتووخوازی سویسریی بووه‌وه، به جۆڕێک، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ناوبراو به هۆی هه‌ڵوێسته ڕاستڕه‌وانه و دژه په‌نابه‌ریه‌کانیه‌وه، که‌سایه‌تییه‌کی خۆشه‌ویسته و جه‌ماوه‌رێکی زۆریشی هه‌یه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕه‌خنانه‌ی لێی گیرا، نه‌که‌وته ئینکاری و پاساو هێنانه‌وه‌ی نادروست وه‌ک وه‌زیران و لێپرسراوانی کورد، به‌ڵکو دانی نا به هه‌ڵه‌ی خۆیدا و وتی (من به داخه‌وه‌م که له وتاره‌که‌مدا،ناوی ئه‌و دوو په‌نابه‌ره ئه‌لبانیه‌م به تاوانبار هێنا، له کاتێکدا مه‌به‌ستم تۆمه‌تبار بوو نه‌ک تاوانبار). به‌م شێوه‌یه ڕۆژی دواتر، سه‌رجه‌م میدیای ئه‌م وڵاته هه‌واڵه‌که‌یان بڵاوکرده‌وه، ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌ی (St. Gallen Tag Blatt) به‌مانشێتی گه‌وره‌و له یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌یدا نوسی ( بلۆخه‌ر داوای لێبوردنی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دوو ئه‌لبانیه‌که کرد)، میدیای سویسری به‌مه‌ش هێشتا وازیان لێ نه‌هێنا و هه‌ندێکیان نوسیبویان که ( ئه‌وه نیوه‌ی داوای لێبوردنه، که کردوویه‌تی) یان نوسیبویان که (داوای لێبوردنه‌که‌ی دره‌نگ وه‌خته). چونکه به‌ڕای ئه‌وان، ده‌بوایه بلۆخه‌ر به دوو که‌سه ناو زڕاوه‌که‌ی ئه‌لبانی بگه‌یشتایه و داوای لێبوردنی ڕاسته‌وخۆش لێ بکردنایه. خۆ ئه‌گه‌ر بشزانین که له زۆربه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی له سویسره په‌نابه‌ران ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌لبانیه‌کان به‌شی شێریان به‌رده‌که‌وێت، ئینجا قه‌باره‌ی ئه‌م داوای لێبوردنه‌ی ئه‌م سه‌رکرده و وه‌زیره ڕاستڕه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت. من لێره‌وه دێمه‌وه سه‌ر کوردستانی خۆمان و هه‌ڵه‌ی لێپرسراوانی کورد. به داخه‌وه داوای لێبوردن کردن له کلتوری سیاسی ئێمه‌دا هێشتا نه‌بۆته باو و تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره له ئاکار و هه‌ڵسوکه‌وتی لێپرسراونی خۆماندا دووره، دیاره هۆ‌یه‌که‌شی ئه‌وه‌یه، که لای ئێمه تا ئێستاش، عه‌قڵی ده‌سته‌ڵات جێگه‌ی ده‌سته‌ڵاتی عه‌قڵی گرتوه‌ته‌وه. ئاشکرایه هه‌ڵه و که‌م و کوڕی لێپرسراوانی ده‌سته‌ڵاتی کوردی گه‌لێک زۆرن، به‌ڵام هه‌ر بۆ نمونه پارساڵ له‌مانگی ئازار و گه‌رمه‌ی خۆپیشاندانی ڕه‌وای خۆێندکارانی هه‌ندێک له کۆلیژه‌کانی زانکۆی سلێمانی دا، وه‌زیری خوێندنی باڵا (شه‌ونم عه‌بدولقادر)، که ساڵانێکی زۆر له ئه‌وروپا ژیاوه‌و ئه‌زمونی دیموکراتیه‌ت و ئازادی هاونیشتمانانی ئه‌وێی بینیوه، زۆر به بێباکی له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن، ئه‌و چه‌ند سه‌د خوێندکارانه‌ی به بێ ڕه‌وشت ناوبرد، که داوای داخستنی زانکۆی نه‌وه‌کانی لێپرسراوان (مه‌به‌ستم زانکۆی ئاینده‌یه) ده‌کرد !! دواتریش نه داوای لێبوردنی کرد و نه هه‌ڵه‌که‌شی ڕاستکرده‌وه! دوا هه‌ڵه‌ی لێپرسراوانی کوردیش ئه‌وه بوو له کاتی خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه ڕۆژی ١٦ی مانگی ڕابردوو، پۆلیس و ئاسایشی سه‌ر به حکومه‌تی هه‌رێم ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌رانی به‌رد به‌ده‌ست (هه‌ڵبه‌ت پێش سوتاندنی مۆنۆمێنته‌که‌ش) کرد، دواتر عیماد ئه‌حمه‌د و هه‌ندێک لێپرسراوانی تری حکومی، زۆر به ڕاشکاوانه، خۆپیشانده‌رانیان، که شه‌هیدێک و ١١ برینداریان هه‌بوو، به گێره‌شێوێن و تێکده‌ر ناوبرد ! ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ر بیریشی لێ نه‌کاته‌وه، داوای لێبوردن کردنه له‌و هه‌زاران خه‌ڵکه. جارێ من ده‌پرسم، ئه‌رێ ده‌سته‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم، به‌و هه‌موو توانا مادی و مه‌عنه‌ویه‌ی که هه‌یه‌تی، ناتوانێت له جیاتی چه‌ک و گولله‌ی ڕاستی و مرۆڤ کوژ، هه‌ندێک گولله‌ی پلاستیکی و بۆمبی فرمێسک‌ڕێژ په‌یدا بکات ؟ په‌یداکردنی ئه‌م که‌لوپه‌لانه کارێکی هه‌نده ئه‌سته‌م و گرانبه‌هایه ؟ پاشان شتێکی ڕوونه مرۆڤ کوژراوه، بریندار بووه، هه‌ڵبه‌ته به گولله‌ی پۆلیسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێم، باشه نه‌ده‌کرا، دوای ئه‌وه‌ی که ڕویدا، وه‌زیری ناوخۆ(که من خۆم، له زۆربه‌ی لێپرسراوانی تری کوردی، به که‌سێکی تێکۆشه‌ر و ماندوتری ده‌بینم)، بهاتایه‌ته سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و داوای لێبوردنی له‌و خه‌ڵکه بکردایه که به چه‌کی پۆلیسه‌کانی ئه‌وان، پێکراون و هه‌روه‌ها فه‌رمانی ده‌سگیرکردن و سزادانی ئه‌وانه ده‌ربکات که ته‌قه‌یان له جه‌ماوه‌ری بێچه‌ک کردوه؟ من دڵنیام که ئه‌گه‌ر ئه‌مه له وڵاتێکی ئه‌وروپیدا ڕووی بدایه، دوور نه‌بوو وه‌زیری ناوخۆ، ده‌ستیش له کار نه‌کێشێته‌وه. ئه‌رێ که‌ی ئه‌و ڕۆژه دێت، ده‌سته‌ڵاتداران و لێپرسراوانی کوردیش فێری ( داوای لێبوردنکردن) له هاووڵاتییانی خۆیان بببن؟ سه‌یر ئه‌وه‌شه کاتێ تۆ ئه‌م جۆره ڕه‌خنانه‌یان لێ ده‌گریت، پێت ده‌ڵێن ((جا چۆن ده‌بێت کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاته ئه‌وروپییه‌کاندا به‌راورد بکه‌یت؟!)). ئه‌ی باشه به‌ڕێزان، هه‌ر ده‌بێت، کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌فگانستان و ڕواندا دا به‌راورد بکه‌ین ؟ وه‌ڵامه‌که‌ی بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز به‌جێ ده‌هێڵم. سه‌رچاوه‌کان/ _ ڕۆژنامه‌کانی NZZ، Tagesanzeigerو St. Gallen Tag Blatt رۆژی 30 ی ئازاری ئه‌م ساڵ. _ سایتی www.swissinfo.org
|
|
04/07/2007 |