یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌ی کوردی له نێوان ڕابوردوو ئایینده‌دا هوشیار عوسمان
دوای ڕاپه‌ڕین له باشووری کوردستان ، گه‌لی کورد ئه‌و هه‌له‌ی ده‌ست که‌وت که خۆی حوکمی خۆی بکات . ئه‌وه‌بوو بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بۆشایی ئیداری ، له لایه‌ن هێزه‌سیاسی یه‌کانه‌وه ئیداره‌یه‌ک دامه‌زراو دواتریش هه‌ڵبژاردن بۆپه‌رله‌مانی کوردی له کوردستان به‌ڕێوه چوو .هه‌موو کورد له ته‌واوی کوردستان شاد‌و ووره به‌رز به ئایینده ،ده‌یانڕوانییه‌ئه‌و ئه‌زموونه‌ی که ده‌یان ساڵه خه‌بات و قوربانی بۆ ده‌کرێت.. به‌ڵام چه‌ندین فاکته‌ری جیاواز هه‌ر له ڕۆژانی سه‌ره‌تاوه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ک پێویست ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌توانێ ئه‌رکی کوردانه‌ی خۆی به باشی به‌ڕێوه ببات ، که ئه‌م باسه‌خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌ت ده‌خوازێت.! ئه‌وه‌ی لای من مه‌به‌سته ئه‌وه‌یه بڵێم 15 ساڵ یه‌ک ئیداره‌یی و دوو ئیداره‌یی و له نێوانیدا کاره‌ساتی شه‌ڕی ناوخۆ وماڵ وێرانی و فه‌سادی ئیداری و حیزبی و،فیداکردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بۆ گیرفان وهه‌زاران نه‌هامه‌تی تر، هه‌موو تاکێکی کورد که‌م تا زۆر له نزیکه‌وه له گه‌ڵیدا ژیا‌و ژان و ده‌ردی چه‌شت ، که‌سانێکی هه‌ل په‌رست ومه‌سڵه‌حه‌ت چی تا توانیان له‌م ساڵانه‌ی حوکمی کوردی‌دا ، خۆیان لێکردینه گورگی دوو پێ و ئه‌وه‌ی توانیان به زیاده وه ئه‌نجامیان دا‌و له زۆر کاتدا ڕووی به‌عس و دوژمنانیان سپی کرده‌وه.!! ئاخر له ووڵاتێکدا که تا سه‌ر ئێسقان سته‌م و کیمیا باران و ئه‌نفال وجینۆسایدی به خۆیه‌وه بینیوه ، شتێکی ئاسایی یه له هه‌ل و مه‌رجێکی تایبه‌تیدا،به ناو‌و دروشمی هه‌مه ڕه‌نگ خه‌ڵکانێکی دڕنده ودوور له هه‌موو ڕه‌وشتێکی مرۆڤایه‌تی، له ناو میلله‌تدا هه‌ڵتۆقێن و یاری به چاره‌نوسی کۆمه‌ڵ بکه‌ن،! ئه‌مانه هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی کورت‌دا ده‌توانن زام و برینی گه‌وره له جه‌سته‌ی میلله‌ت بده‌ن، به‌ڵام له ئایینده‌دا ڕووی ڕه‌شیان بۆ هه‌موان ئاشکرا ده‌بێت و لاشه‌ی نه‌گریسیان له گۆڕستانی نه‌فره‌ت لێکراوی نیشتماندا بۆ هه‌تا هه‌تایی له چاڵ ده‌نرێن. ئه‌مڕۆ که سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان ،ده‌یه‌وێت که‌م کاری وگه‌نده‌ڵ کاری و بێ کاری و نه‌بوونی و هه‌موو ئه‌وکاره دزێوانه‌ی که له ڕابووردودا ڕووی داوه که‌م بکاته‌وه و ،له یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌ی کوردی‌دا باری شانی خه‌ڵکی سووک بکات ،با به چاوێکی کوردانه‌وه سه‌یری ساڵانی پێشوو بکات و خاڵه لاوازه‌کانی ئیداری ده‌ست نیشان بکات،چاویلکه‌ی یه‌ک ڕه‌نگی حیزبی بۆ دانانی وه‌زیره‌کان و به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌کان به کار نه‌هێنرێت.!گه‌لی کوردستان به هیوایه‌کی گه‌شه‌وه ده‌ڕوانێته ئایینده‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌کان ، ئه‌گه‌ر خوا نه‌کرده ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌م جاره‌یش کوردانه ره‌فتار نه‌کات و کۆتایی نه‌هێنێت به ده‌ستی خه‌ڵکانی ماستاو چی وفایل چی و... ئه‌وا جامی میلله‌ت پڕ بووه‌و ڕقی پیرۆزیان ده‌ڕێژن به سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی یاری به مووقه‌ده‌راتی میلله‌ته‌وه ده‌که‌ن..
|
|
04/07/2007 |