ئێواره‌یه‌ک پڕ له‌ خه‌ون

 

 ژیار جاف - هۆڵه‌ندا - ده‌نهاخ

ئه‌م ئیواره‌یه‌ تنۆک تۆنک

به‌سه‌ر گۆنای هه‌ناسه‌یه‌کمه‌وه‌

داده‌ڕژێمه‌ سه‌ر ئه‌و به‌رماڵه‌ی

که‌ جاران باوکم

به‌سه‌رییه‌وه‌ دوعای بۆ ئیفلیج بوونم

ئه‌خوێند

ئه‌م ئێواره‌یه‌ دڵۆپ دڵۆپ

له‌ نێوچاوانی خه‌ونێکمه‌وه‌

ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ زه‌مه‌نێک که‌ تیایدا

پێش له‌ دایکبوونم

کوشتیانم!

ئه‌م ئێواره‌یه‌ چاوه‌کانم

ده‌بنه‌ ده‌نکی ئه‌و ته‌زبیحه‌ی

که‌ دایکم له‌ شه‌وانی پیرۆزدا

بۆ نه‌فامیم لاڵه‌ی لای خواوه‌ند پێ ئه‌کرد

ئه‌م ئێواره‌یه‌ دره‌ختی عومرم

له‌ نێو بێ مانایی ئه‌م زه‌مه‌نه‌

جه‌نجاڵه‌دا

به‌ر له‌وه‌ی به‌ سه‌وزبوون ئاشنا بێت

دانه‌ دانه‌ی گه‌ڵاکانی زه‌رد هه‌لگه‌ڕان!

 

10-04-2006

zhyar_jaf@hotmail.com

 

 

           

 

04/07/2007