ناوه ندى هه له بجه (چاک) هه ڵگری په یامێکی گرنگ و قادر نادرله 4 ساڵی رابردوودا، رێکخراوی چاک ، توانی به پراکتیک دوور له دروشمدان ، کێشه ی ئه نفال و کیمیابارانی خه ڵکی کوردستان به زۆر له رێکخراوی مرۆڤ دۆست و په رله مان ، حکومه ت ، میدیا و دادگاکانی ئه ورپی بناسێنێت ، ئه مه ش یه کێک له که موو کورتیيه كانى جولانه وه ی کورد بوو ، که له خه باتی سیاسی خۆیدا که م له ده رگای داوه. چاك له م ماوه کورته دا، توانی ببێت به چالاکترین رێکخراوی جه ماوه ری سه ر به خۆ ، که لق و پۆپی له زۆر ولاتی جیهان هه بێت، ئه مه جگه له وه ی توانی هه لوێستی تایبه تی خۆی، سه باره ت به زۆر رووداوی سیاسی کوردستان و ته کانێک بداته بوێری له هه ڵوێست ده ربرینی سیاسیدا ، وه ده یان چالاکی سیاسی هه مه جۆر،دژ به داگیرکه رانی کوردستان ئه نجام بدات. ئه گه رچی ڕیکخراوی چاک، نه گومرگه کانی ئیبراهیم خه لیل، پاشماخ داهاتێتی ، بۆ ئه وه ی کاره ڕۆژانه یی و جه ماوه ریه کانی خۆی پێ به ڕێوه ببات !!؟ که ته نیا ئابوونه ی ساڵانه ی ئه نداما نی ، وه به یارمه تی هه ندێ که سی نیشتمان په روه ر ، توانیویه تی 4 سالی ته مه نی بێ هیچ سازشێک بباته سه ر. وه نه سوپایه کی ده یان هه زارسه ربازی له ژێر ده سه ڵاته ، تا وه ک پشت و په نایه ک له به رامبه ر دوژمنه ره نگاو ره نگه کانی پارێزگاری له ئه ندامانی بکات ، ئه وه ی هه یه ته نیا و ته نیا بوێری ئه ندامه کانێتی ، که خۆیان داوه ته ئه م کێشه مه ترسیداره . نه خاوه نی چه ندین که ناڵی ئاسمانی و ناوه خۆو ده یان رۆژنامه و گۆڤار راگه یاندنن , چونکه ڕاگه یاندنی چاک ته نیا به و خه باته لاوه کیانه ی له به ر ده ستێتی، له هه ندێ ماڵپه ری دۆست و نیشتمان په روه ر هاریکاری ده کرێت , هه ندێ که ناڵی رادیۆیی و ڕۆژنامه ی خاوه ن هه ڵوێست و خودی کۆمپیوته ر و ته له فۆنه کانی ئه ندامانێتی ، ده بێت ئه وه ش بڵێین که ناڵی ئاسمانی ڕۆژ تیڤی ماوه ماوه به رنامه یان هه واڵ و چالاکیه کانی باس کردوه. ئه ی ده بێت چ هۆکارێک بێت بتوانێت به م ته مه نه کورته یدا کێشه یه کی گرنگ و له بیرکراو بخاته وه هزری ملیۆنان تاکی کورد و بیانی ، چه ندین کاری مێژوویش ئه نجام بدات!!؟ سه ر جه م ئه مانه یه ک شت به دیار ده خات ،ئه ویش ئه وه یه، ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و هه ست کردن به و هه سته مێژوویيه نه ته وه ییه، که پاڵی پێوه ده نێت، شه وو ڕۆژی له سه ر یه ک دابنێت، بۆ ئه وه ی که سێتی تاکی کورد به هێز بکاته وه، ئه ویش به و خه باته ی که نابێت تاوانبارانی کۆمه ڵکوژی ئه م میلله ته بێ سزادان و ئازادانه بسوڕینه وه به به رچاوی پاشماوه ی خه ڵکی ئه نفالکراوه وه. ..
چاک ده یه وێت به هۆی ئه و قۆربانیيه بێ ژمارانه ی گه له که مان داویه تی،له ده رگای رێکخراوه جیهانی و ولاته بڕیار به ده سته کان بدات و ئه و پرسیاره یان ئاڕاسته بکات که ئه گه ر ده تانه وێت جارێکی تر تووشی سیاسه تی قرکردن نه بینه وه ، پێویسته ببینه خاوه ن ده وڵه تی نه ته وایاتی خۆمان وه ده مێکیشه ئه و هه سته ی لا دروست بووه که هۆکاری سه ره کی که ڕوو به ڕووی کوشتاری به کۆمه ڵی کردۆته وه ، چه وساندنه وه نیشتمانی و نه ته وه یيه که یه تی که داگیرکه رانی کوردستان له هه ر چوار پارچه ی نیشتمانه دابه ش کراوه که ی وه ک یه ک سیاسه ت په یره و يده که ن ، بۆیه خه باتی چاکیش خه باتێکی کوردستانی سه رانسه ریه. چاک پێجه وانه ی ده سه ڵاتدارانی باشووری کوردستان له بڕی گرنگی دان به ئه نفالچی تاوانباران ، ئه و هه وڵی به دادگایی کردنیان ده دات، له جیاتی په راوێز کردنی پاشماوه ی خه ڵکی ئه نفالکراوا ،ئه و به دوای خۆشگوزه رانی ژنان و منداڵانی باوک و دایکی ئه نفالکراوه ئاخر خه ڵک چؤن ناپرسێت ، ڕیکخراوێک به و بواره مادی و ئه ندامیه ی هه یه تی ،ده توانێت مه سه له ی ئه نفال و هه ڵه بجه نه ک له ساڵیادی ، بگره ڕۆژانه به بیر خه ڵک بهێنته وه که چی پارتی و یه کێتی به و ئیمپراتؤریه ته مادی و سه ر بازیه ی هه یه تی نه توانێت له دروشمدان تێ په ڕێت ؟ وه چۆن به چه ند هه زار دؤلار و چه ند ئه ندام و دۆسته کانی توانی بۆ یه که م جار به خه باتی سیاسی خۆی یه کێک له تاوانباره کۆمه ڵکوژیه ی گه له که ی فرانس ڤان ئه نرانت 15 ساڵ بخاته زیندانه وه . وه ناشکرێت ڕۆلی چه ندین ئه ندامی چاک له هه وڵدان بۆ دادگایی کردنی تاوانبار نزار خه زره جی و خۆپیشاندانه گرنگه که ی دانیمارک 16/3 /2002 له بیر بکرێت. ئه مه جگه له وه ی گه وره ترین پاڵپشتی مه عنه وی و ڕاگه یاندن و کۆکردنه وه ی به ڵگه نامه بوو، بۆ گروپی به گه ڕ خستنی دادگایی کردنی نزار خه زره جی که ئه وانیش زۆر تێکۆشه رانه ک خه باتیان کرد و کۆڵیان نه دا. ئه گه ر چی دادگایی نزار خه زره جی به هه وڵ و کۆشش زۆر که سی نیشتمان په روه ر سه رکه وتنی ته واوی به ده ست نه هێنا ، به ڵام ئه زمونێک بوو بۆ به دوا چوونی تاوانباران . جگه له م هه ڵمه ته هوشیاریه ی سه باره ت به مه سه له ی جینۆساید له چه ند ساڵی ڕابردوودا ، ئه نجامی داوه له به ستنی سه دان کۆر و سیمناربۆ پسپۆرانی ئه م بواره , پێش که شکردنی ده یان یاداشتنامه ی به ده یان ڕێکخراوی جیهانی هه ر سه باره ت به هه مان مه سه له . ئه م ساڵیش توانی تاوانی ئه نفال به تایبه تی له هه نده ران ، گرو تينيكى تری پێ بدات ، به هۆی ئه وه ی له چه ندین وڵاته وه خۆی ئاماده کردوه، خۆپیشاندان سازبکات بۆ به رده م سه فاره تی میسر، بۆ ئه وه ی چاره نووسی ئه و 18 کچه کورده بدۆزنه وه ، که وه ک سه ره تاو ئه زمونێک ده بێت بۆ به ره و پێش بردنی له ساڵانی داهاتوو . بێ دوو دڵی ده ڵێـم چاک یه کێک له و ڕێکخراوه بێ وێنانه یه، که له ماوه یه کی کورتدا توانیویه تی ، ڕۆژ له دوای ڕۆژ گه وره ترین کێشه ی له بیر کراوی گه له که ی بخاته کۆڵی خۆی، به و بواره که مانه ی له به ر ده ستێتی، که دڵنیام ئه م وانه یه ی ده ست پێ کرد نوێ که تاکی کورد، نابێت تاوانبارانی کۆمه ڵکوژی ئه م گه له بوار بدات ئازادانه بسوڕێنه وه و به ر لێبووردن بکه ون، ئیتر ئه گه ر خودی خۆشی نه یتوانی هه موو ئامانجه کان بێنێته دی ، ئه وا دڵنیام نه وه کانی داهاتوو ته واوی ده که ن.
|
|
04/07/2007 |