یه کێتی زه ختی دیکتاتۆریه تی هه ڵساوه قادر نادر یه کێتی له خۆپیشاندانی شاری هه ڵه بجه ی ئه م سالدا ، توانی هه ندێ گوێگری هه بێت، به تایبه تی به هۆی سوتانی مۆنیمێنته که و بێزاری خه ڵک له هێزه ئیسلامیه کاندا . ئاخر مرۆڤ به ده ست خۆی نیه بروا به هیچ ئاخاڤتنه کی ئه م 2 هێزه نه کات چونکه هه موو ئه و ناڕه زایاتیانه ی دژ یان به رپا بووه ، ئه و تۆمه تانه ی دراوه ته پال ده ستی ده رکی و ، دژ به ئه زمونی ساوای کوردستان ، تابوری 5.، به فیتی ئه ملا ده ستی پێکردوه بێ ئه وه ی هه ست به وه بکه ن ئه و سیاسه ته هه ڵانه یانه خه ڵک دێنێته سه ر شه قام. به ڵام ڕووی راستی رووداو وه ک مانگ هه ر به دیار ده که وێت ، ئه گه ر ئه و چیڕۆکانه ی له سه ر هه ڵه بجه ڕاستیه کیشی تیا بێت. ئه ی هۆی چیه به ر له بڕیاری ده ست پێکردنی خۆپیشاندانی خه ڵکی ئه نفالکراودا، ئازاری گه نجانی گه رمیان ده درێت، له کاتێکدا زۆربه ی خه ڵکی ئه و ناوچه یه ش یه کێتین ؟ ئه ی ده بێت ئه و هۆکاره چی بێت ده زگای ئاسایشی یه کێتی خه ڵک بخاته زیندان و به مه رجی پاکانه پڕکردنه ئازاد بکات ، له کاتێکدا نه مۆنیمێنت سووتایه ، نه ده ستی ئێران گه یشتۆته ناوچه ی گه رمیان، نه گێره شێوینیش توانیویانه مه فره زه کانیان بگاته ناو ئاپۆره ی خه ڵک ....هه موو ئه مانه ئه وه نیشان ده دات ، که پێویست ده کات چیرۆکی خۆپیشاندانی هه ڵه بجه ش ، چاو خشاندنه وه یه کی تری بۆ بکه ین؟ له چه ند رۆژی رابردوودا پارتی چاره سه ری هه ولی سازدانی خۆپیشاندنێکی دا دژ به سوپای فاشستی تورکیا ، به لام به هۆی ئه و سیاسه ته حه کیمانه ی یه کێتی که چه ند ساڵیکه به رامبه ر تورکیا به کاری دێنێت بواریان پێ نه دان . دوای ئه وه ی ئه وانیش خۆپیشاندانیان ئه نجام دا ، وه ک پییشه ی به رده وام به و په ڕی توندوو تیژی سه ر کووت کراوه. به هانه که شیان نه بوونی مۆڵه ته . پرسیار ئه وه یه ،ئایا داوای مۆله تیان کردوه ؟؟ئه ی ئه گه ر کردوویانه ، ئه و هۆکاره چیه بواریان پێ نه داوون ؟؟ له کاتێکدا خۆپیشاندان سه ره تایی ترین مافی دیموکراسیه که چی ڕێگری له مه ش ده که ن ؟؟ به ده ر له وه ش بێ هه ڵوێست بوون له به رامبه ر کوشتاری خه ڵکی باکووری کوردستاندا. سالی پاریش به هه مان شێوه خۆپیشاندانێکی برا کورده کانمانیان به شێوه یه کی زۆر توندو تیژ کۆتایی پێ هێنا !! که چی یه کێتی هه م دروو شمه کانی هه م له سالیادی شانازی به کوردستان بوونی خۆی ده کات!!؟؟ یه کێتی گوایه پڕۆژه ی چاکسازی ده کات له نێوه خۆیدا و زۆر بابه ت و گفتو گۆش ده کات له سه ری له میدیاکانیدا ، به ڵام له ماوه ی 2 مانگدا بابزانین چی کردوه؟؟ له کۆیه به ته قه وه ڵامی خۆپیشاندانده رانی داوه ؟ له هه ڵه بجه ش به حه کیمانه مامه ڵه یان کردکه شه هید و برینداری لێ که وته وه ؟ له گه رمیان که وتنه وێزه ی خه ڵکه وه به ر له ده ست پێ کردنی خۆپیشاندان!؟ 3 رۆژ له مه و به ریش سه ر له نوێ به هه مان ئه قلیه تی 15 ساڵه، خۆپیشاندان دژ به تورکیا ڕه ت کرایه وه ئه وه ی سازیشی بکات گووله و قامچی میوانی ده بێت!! بۆیه به نده هیواداره به لایه نی که م یه کێتی ئه و پڕۆژه پاکسازیه ڕابگرێت .ئاخر هه موو ئه و ڕووداوانه ، ئه وه نیشان ده دات که له بڕی ئه وه ی پاله په ستۆی دیموکراسیه تی به رز بێته دیکتاتۆریه تی گرتۆته وه!؟ وه ئه و دیارده یه ش نیشان ده دات که ئه م هێزه چه نده له جه ماوه رو درووشم و خه باته شۆرشگێرانیه کۆنه که ی دابڕاوه ؟ که مرۆڤ زۆر به جوانی ده توانێت بڵێت ئه و یه کێتیه ی ئێستا وه ک ته یره مه عقوله که ی مه لای مه شهووری لێ هاتووه! ئه گه ر نا چ حکمه تێکه کوردستانی بوون ببێته گوله باران کردنی ئه و ده نگانه ی دژ به داگیرکه ران خه بات ده که ن ؟؟ هه ڵه بجه و ئه نفالیش پیرۆزترین مه سه له ی کورد بێت، گرتن و پاکانه پرکردنه وه و شه هید کردن رێز گرتنی بێت.
|
|
04/07/2007 |