له ساڵیادی ڕۆژنامه گه ری کوردیدا، چه ند دێرێک له سه ر رۆژنامه کانی سویددا قادر نادر ستۆکهۆلم 21 نيسان، 2006
له ساڵ رۆژی رۆژنامه گه ری کوردیدا، پێم باش بوو چه ند زانیاریه ک له سه ر شێوه ی دابه ش کردنی رۆژنامه له وولاتی سوید ، به تایبه تی له شاری ستۆکهۆلم بۆ خوێنه ران بنوسم ، به و هیوایه ی سودێکی هه بێت . ئه وه ی من بیزانم زیاتر له 350 رۆژنامه و گۆڤار، له وولاتی سوید ده رده چێت، به ڵام 4 رۆژنامه ی رۆژانه ی سه رتاسه ری و زۆر به ربڵاوه ، که هیچ یه کێکیان له تیراژی نیو ملیۆنی که متر لێ ده رنا چێت، ئه مه ش بۆ ووڵاتێک که ژماره دانیشتوانی نا گاته 9 ملیۆن مرۆڤ، ئاستێکی به رزی ڕۆشنبیری ئه م وولاته نیشان ده دات. 2 له م رۆژنامانه، به شێکی زۆری، به شێوه ی به شدار بوونی خه لک بۆیان ده گه یه نڕێته ماڵه وه ، که له کاتژمێر 2 ی شه وه بۆ 6 ی به یانی ده بێت دابه ش کرابێت ، دوو دانه که ی تریش له بازار ده فرۆشێت.
به لام 2ر ۆژنامه ی تر هه یه، که به خۆڕایی دابه ش ده کرێت ، که یه کیکیان ته نیا له نێو ستۆکهۆلم بڵاو ده بێته وه ، ئه وه ی تر له هه ندێ شاری تریش بلاو ده بیێته وه ، که به یانیان له کاتژمێر 4 ی به یانیه وه له به رده م هه موو شوینه گشتیه کان داده نرێت ، وه خه ڵک خۆی هه ڵی ده گرێت ، وه له به رده م زۆر به ی شوێنه کانی سواربوونی شه مه نده فه ریش، چه ندین کرێکار، له کاتژمێڕ 4 ی به یانیه وه ، ڕۆژنامه له ده ست ده گرن و ریکلامی بۆ ده که ن، که ته نیا ئامانجیان ئه وه یه مرۆڤ دانه یه کیان لێ وه ر بگرێت . سالی 2002 رۆژنامه یه ک ده ر ده چوو له نێو سه نته ری شاردا بۆ ڕاکێشانی خوینه ر، قاوه و کێکیشیان ده دا د پێت ، تا به س دانه یه کیان لێ وه ر بگریت. له کاتێکدا نرخی قاوه وه ئه و کێکه 10 مه تر ، له م لایه وه ، به 4 دۆلار بوو ، زۆر جار له م چرکه ساتانه دا، ته نیا بیرم بۆ خۆم و ئه و هاوڕێیانه ده ڕۆیشت، که له له کوردستان بووین، پاره ی خوێندنه وه ی هه ندێ ڕۆژنامه مان نه بوو ، خۆمان له گه ڵ خاوه ن ڕۆژنامه کان نزیک ده خسته وه ، تا ته نها چه ند دێریک یان بابه تێکی گرنگ و کورت بخوێنینه وه . رۆژنامه ی Stockholm city که به خۆرایی دابه ش ده کرێت ، له ژماره ی دوێنێدا نوسیبوی 635 هه زار دانه ی لێ بڵاو ده بێته وه ، به لام به هۆی ئه و ریکلامانه ی ده یکات، قازانجیشی لێ ده بینێ . هه ر 6 ئه و ڕۆژنامه یه ی که له ستۆکهۆلم به به ربلاوی ده رده چیت ، سه ر به خۆن و له سه ریشی نانوسرێت، سه ر به م حزب یان رێکخراوه یه ، له کاتێکدا ڕۆژنامه حزبیه کان زۆر که س هه ر ناویشیان نازانێت ، وه هه ر رۆژنامه یه کیش داکۆکی له کاره دزێوه کانی حکومه ت بکات، ده بێته مه هزه له و بۆ سفره ی نان خواردنیش ، که س به کاری ناهێنێت . خۆ کوردستانه که ی ئێمه نیه ، داکۆکی له فایلدار ، هێنانی سوپای داگیرکه ر ، به ر ته سک کردنه وه ی دیموکراسیه ت و دروستکردنی سه رکرده ی دیکتاتۆر بکه یت ........ له م رۆژانه دا به خێزانه که م ووت، که هیچ رۆژنامه یه کی کوردی نیه له باشووری کوردستان ، ده هه زار دانه ی لێ بفرۆشیت !؟ زۆر سه ری سورماو خه می خوارد ، ئاخر هه ولێر و ستۆکهۆلم ، هه ردوکیان ژماره ی مرۆڤه کانی که تیایدا ده ژین له یه ک نزیکه ، که چی له ستۆکهۆلم رۆژانه 6 رۆژنامه ی به ر بلاو ى بڵاو ده بێته وه، جگه له ده یان رۆژنامه ی تر که که مترین تیراژی هه ر شه شیان لیک بده یته وه، زۆر له سه روی یه ک ملیۆنه. وه که م تاکی سویدی هه یه ڕۆژانه 2 رۆژنامه نه خوێنێته وه . هه ر بۆیه شه ، هه موو تاکێکی سویدی، ئاگاداری زۆر به ی هه واله کانی جیهانه و ئاستێکی به رزی ڕۆشنبیریشی هه یه له هه موو بواره کاندا .
هه موو به یانیان، که مرۆڤ سواری پاس و شه مه نده فه ر ده بێت، که م که س هه یه رۆژنامه یه کی به ده سته وه نه بێت ، که زۆر جار مرۆڤ شه رم دایده گرێت ، که بێ سه یر کردنی رۆژنامه یه ک له نێو پاس دانیشتوه . چه نده دیمه نێکی جوانه کاتێک 50 بۆ 80 که س له به شێکی شه مه نده فه ر دانیشتوون، زۆرینه ی ڕۆژنامه ده خوێنته وه ، ته نانه ت ئه وانه ی به پێوه ش وه ستاون، زۆر به زه حمه تیش لاپه ره کانی پێ ئاودیو ده کرێت ، که چی له خویندنه وه ی رۆژنامه که واز ناهێنن. که چی تا له کوردستان بووم ، گه ر رؤژنامه یه کت له نێو پاسدا ده خوێنده وه زۆر جار هه زار یه ک مۆره و گاڵته ت پێ ده کرا؟ که چی لێره نه ک ڕۆژنامه له نێو پاس و شوێنه گشته کان ده خوێنرێته وه، بگره ژنان مه کیاج ده که ن و پیاویش له نێو شه مه نده فه ر ، نا ن و میوه ده خۆن. که هه موو ئه مانه ش بۆ نه بونی کات ده گه ڕیته وه. لێره حکومه ت چۆن له ڕۆژنامه ناترسێت ، کاتێک ده بینێت له 24 کاتژمێردا ، به ملیۆنان دانه بڵاو ده بێته وه ، وه زۆر جاری وا هه یه که رووداوی گرنگ ڕووده دات چ له جیهان یان له نێو خۆی سوید ا، دوای 2 کاتژمێر، ژماره یه کی تر ده رده چێت. بۆیه کاتێک هه موو میلله ت ده ست له ملی ڕۆژنامه ده کات ، ڕۆژنامه ش ده بێته میوانی زۆر به ی تاکی کۆمه ڵ ، چؤن ڕۆژنامه حکومه ت نا هه ژێنێت و نابێته گه وره ترین ره قیب به سه ریه وه ؟ له تێکست تڤێ ی سویدی ئه مشه و دوایین جوانی نمونه ی دیموکراسیتان پێ راده گه یه نم ، سه رۆک وه زیرانی سوید، خانوه که ی 130 مه تره ، گوایه یه کێک له داروده سته کانی فێلی له به رێوبه رایه تی باج کردوه و نزیکه ی 900 دۆلاری له نرخی خانوه که ی دابه زاندوه ، ئه مه ش بۆته بابه تێکی ڕۆژنامه گه ری . که ئه و نمونه م دیت یه کسه ر بیرم بۆ ئه وه چوو ڕۆژنامه نوسی کوردیش تا ئێستا ناتوانێت به قه ڵه مه که ی بنوسێت و بزانێت مولک و ماڵ و داهاتی به رپرسانی سیاسی کوردستان چه نده ؟
له کۆتاییدا ئه وه ده ڵێم ، ئه وه ی له م دوایه هه ست به رۆژنامه نووسانی کوردی ده کرێت هه نگاوی زۆر گه وره و بوێرانه ده نێن ، بۆیه ئه و رۆژه دور نیه رۆژنامه نوسانی کوردیش وه ک رۆژنامه نوسانی سویدی وا له ده سه ڵاتدار بکات ، له ترسی ڕۆژنامه نوو س ، هه زار یه ک لێکدانه وه بۆ هه ر ئاخافتن و هه ڵسو که وتێکی بکات.
|
|
04/07/2007 |