له ساڵگه ردی کۆچی دوایی میڕابۆدا،
 وانه یه ک بۆ ئه نفالچی و فایلداره کان

 قادر نادر

‏01 ‏/04‏/2006

ڕژێمی سه دام که سایه تی خه ڵکی کوردستانی لاواز  شێواند ،به ڵام ئه مه  درێژی کێشا له ژێر ده سه ڵاتی یه کێتی و پارتی له 15 ساڵی ڕابردوودا، که ده بوایه  به به رنامه یه کی تێر و ته سه ل هه وڵی گه ڕاندنه وه  یان باشتر کردنی بده ن.

ئێمه ش تا له کوردستان بوین، ن به و چاوه ی ئێستاو ،به ڕوونی که م و کورتی و تاوه نه کانی ده ر هه ق به خه ڵکمان  نه ده دیت ،داهات دیار نه بوون و دابه ستیه تی ئه نفالچی، گرنگی نه دان به بژێوی ژیانی پاشماوه ی خه ڵکی ئه نفال و  کیمیا بارانکراو  ،مه سه له دیموکراسیه کان ، فایلداره کان.

سه رجه م ئه مانه و زۆر تاوان وکه م و کورتی تر وای کردوه ، تاکی کورد ئه و هه ڵوێسته پێویسته ی نه بێت به رامبه ری، چونکه له ناخه وه ده یان ساڵه شێواندراوه.

ئه وڕپیه کان ده زانن  بوونی مرۆڤ کوژ له نێو میلله تداچه نده  مه ترسیداره ، بۆیه به هیچ شێوه یه ک بوار ناده ن له نێویان ئازادانه بسوڕێنه وه  ،  باشترین نمونه ش هه وڵ دان و دادگایی کردنی تاوانباران نزار خه زره جی له دانیمار ک و فرانس ڤان ئه نرانته له هۆڵه نده.

ساڵی پار له ووڵاتی سوید   2 زیندانی هه ڵاتن که  ته نیا  مرؤڤ کوژ بوون ، ، سه رجه م میدیای سویدی داوای له خه ڵک ده کرد هووشیار بن لێیان ئه مانه مرؤڤی مه ترسیدارن...وه تا نه گیرانه وه ،  هه موو سویدی شله ژاندبوو، وه ک بڵێ ی چه کی  کیمیاوی به کار دێت یان  بڕیاری جه نگ ده درێت  .

که چی له وولاتی ئێمه پێچه وانه یه، وه ک مه ڕی دابه سه تی، پارتی و یه کێتی به خێویان ده که ن؟ بێ ئه وه ی هه ست به کاریگه ریه  ترسناکیه کانیان بکه ن له نێو کۆمه ڵگادا ؟

400 هه زار جاش ، هه زاران هێزی تایبه ت ومرۆڤی پیاو کوژ، توانه وه له نێو پارتی و یه کێتی ، بێ ئه وه ی هیچ به رنامه یان پیلانه کیان  هه بوبێت بۆ گۆڕینیان.  گه نده ڵی و براکوژی به و دڵره قی و توندو تیژیه ی ڕوو یدا، ده توانین هۆکارێکی بۆکاریگه ری  ئه ما نه   بگه ڕێنینه وه.

له هه موو ئه مانه مه ترسیدار تر ، سه دان ئه نفالچی و فایلدار  چونه ته نێو قوڵایی ئه م 2  هێزه وه، که  بڕوا ناکه م گیانی لێ بوردن له نێو هیچ سه رکردا یه تیه  ک  به قه ت سه رکردایه تی باشوور به هێز بو بێت ، به رامبه ر به خۆ خۆفرۆش و تاوانبارانی کۆمه ڵ کوژیدا.!!! چونکه له نێو هه موو میله تێکدا،  ئه وانه ی تاوانی گه وره یان   ئه نجام داوه ،  وولات به ولات به دوایان گه ڕاون  و داو یانه ته دادگا،که چی  لای ئێمه له نزیکی ده سه ڵاتیشن !؟  ، که جاری وا هه یه مرۆڤ له ئاستیا، مێشکی ده وه ستێت ، وه ک ئه نفالچی به رپرسی پله یه کی ناوچه ئه نفالکراوه کان بووه.

سه یره که ی له وه ش دایه  کاتێک خه ڵکێکی نیستمان په روه ر ،هه وڵ ده دات، وانه یه کی تر فێره خه ڵک بکات ، به وه ی  ئه م تاوانبارانه بدرینه داگاو تؤڵه ی سیاسیانه یا ن  لێ بکرێته وه  ، ڕێگری  و هه زار و یه ک تۆمه تت، بۆ هه ڵده به ستن وه ک له دادگایی خه زره جی  دیمان،یان به و ئیمپڕاتۆریه ته مادیه ی هه یانه،ویژدانیان نا جوڵێت، به داهاتی خه ڵکی کوردستاندا،ته نیا  10000 دۆلار له دادگایه کی وه ک فرانس ڤان ئه نرانت ته رخان بکه ن!! کاتێکیش سه رکه وتنی لێ به ده ست دێت، زۆر بێ شه رمانه ده یانه وێت خۆیان بکه نه قاڕه مانی مه سه له که.

 میله ت چۆن که سایه تی تێک ناشکێت کاتێک، فایلدار له میدیاکاندا ، باس له ئاسایشی نه ته وه یی کورد ده کات ، ئه نفالچی وه ک پێشمه رگه ی سه ره تایی ڕۆلی هه یه  له نێو ده زگا حکومی و حزبیه کاندا ......که دڵنیام ئه مانه   ڕۆژێک دادێت  ڕه نگدانه وه ی توندی لێ په یدا ده بێت.

له نێو هه موو میله تێکدا خۆفرۆش هه بوه و هه یه، به ڵام با بزانین میلله تان چۆن مامه ڵه یان کردوه ؟ نمونه یه ک  ده هێنینه وه که  215 ساڵ له مه وبه ر ڕویداوه و خۆفرۆشی  بۆ ووڵاتێکی تریش نه کردووه ، به ڵکوو له نێوه خۆ ی ووڵاته که ی ڕاستگۆ نه بووه له گه‌ ڵ گه لدا،ئه ویش  میڕابۆ یه#   که   له گه رمه ی ڕووداوه کانی شۆرشی فه ره نسادا 1789  ،  به گوته بێژی شۆرش ونوێنه ری گه ل ناسرا بووه،  وه زۆر بوێرانه  له به رامبه ر ڕژێمی پادشایاتی  خه باتی کردوه ،  وه کاتێک له کۆتایی ئازاری1791   له پڕێکا نه خۆش که وتوه  ، هه موو خه ڵکی پاریس ، په رؤشی  هه والێ دلی گه وره و ده نگی زوڵالی شۆرش ئه بن ،  وه کاتێک له 2 ی نیسان دا  گیانی له ده ستدا، سه رجه م خه ڵکی پاریس ماته مینی بۆ داگرت و ده یان هه زار که س به وپه ڕی ڕێزه وه ته رمه که یان برده گۆرستانی  گه وره ناودارانی  فه ره نسا(پانتیۆن)،به ڵام دوای ئه وه ی میلله ت له 10 ی ئابی 1792ڕژێمی پادشایه تی به یه کجاری ڕوخاند ، ده ستیشی گه یشته به ڵگه نامه نهینیه کان ، ئه وه یان بۆ به دیار که وت، که له نیسانی  سالی1790 میرابۆ، له ژێره وه خیانه تی له میلله ت کردوه و ده ستی له گه ڵ ڕژێمی پادشایاتی هه بووه ، بۆیه دووباره ده یان هه زار  هه زار که س چوونه ته گۆڕستانی پانتیۆن و  میرابۆیان له نێو گۆڕه وه ده رهێنا وه و بردویانه ته  نێو گۆرستانی دزو جه ردان شاردیانه ته وه .

من دڵنیام ڕۆژه ک دادێت ئه م میلله ته ی ئێمه ش، خۆفرۆشانی ئه م نیشتمانه ،  وه ک میڕابۆ،  له `ژێر خاکیش   بێت ده ریان دێنێت و پله ڕاسته قینه که ی خۆی له مێژوودا پێ ده دات ئه ویش خۆفرۆشیه ئه گه ر هه زار ئه وه نده ش دروشمی بریقه دار بده ن و ده سه ڵاتدارانی کوردستانیش هه وڵ بده ن ،به رگێکی جوانیان له به ر بکه ن ، ئه مه یاسا و ئه زموونی هه موو گه لانه .

# ناوه ڕۆکی ئه م  رووداوه له په رتوکیکی مامۆستا که مال مه زهه ر وه ر م گرتوه به ناوی مێژوو کورته باسێکی کورد و کوردستانه(ببورن ئه گه ر ناوی په ڕتوکه که م راست نه نوسیبێت  20 سال له مه و به ر خوێندوتمه وه)

 

           

 

04/07/2007