بێ هه ڵوێستی پارتی و یه کێتی له به رامبه رخه باتی به شه کانی تر تاکه ی؟؟
قادر نادر 20060404 ما وه ی چه ند ڕۆژیکه زۆربه ی شاره کانی کوردستانی باکور ڕاپه ریون ،به رامبه ر رژێمی فاشستی تورکیا، که چی شاره کانی هه ولێر ، سلیمانی و دهۆک و که رکووک و خانه قین ..... ..... بێ ده نگن له پشتگیری کردنی براکانیان ، هه مومان ده زانینین ئه مه هه لوێستی میلله ت نیيه ، به قه ت ئه وه ی ده سه ڵاتداره ، بوار ی خۆپیشاندان نادات. له وه ته ی جوڵانه وه ی باشوور سه ری هه لداواه ، کوردی هه موو به شه کان ، به جوڵانه وه ی خۆیانیان زانیوه ، بۆیه له گه ڵ هه ر ڕوداوێکی خۆشی , شایی و هه لپه ڕکێ یان ساز کردوه ، له هه ر روداوێکی ناخۆشیش ماته مینی دايانيگرتوه وه ده توانین چه ندین نمونه بێنینه وه ، وه ک له پیلانه شومه که ی جه زائیرو کۆچ ره وو ، کیمیابارانی هه له بجه ...... تاکه خه م خۆرێکی ڕاسته قینه ی ئه م ئازارانه و ده یان ئازاری تری باشوور بوون. له ڕاپه ڕین و روخانی ڕژیمی سه دام و راگه یاندنی فیدرالی و سه رۆک کۆماری و هه رێمی مامه و کاکه و راگه یاندنی ده ستووری ئێراق و ..... شایی و زه ماوه ند زۆربه ی شاره کانی تری کوردستان گرته وه ، که له به شێکیدا بوو به خۆپیشاندان وه تووشی گرتن و ته نانه ت شه هید بوونیش بوونه. که چی سه رکردایه تی باشوور زۆر جار ئازاری به شه کانی تریان داوه ، وه ک له هه ر سه ردانێکیان بۆ تورکیاو ئێران و سوریا، له دیدار و چاوپێکه وتنه کانی به رپرسانی ئه م وولاتانه ، به رده وام به شان و باڵیان هه ڵداون ، ئه مه ش ئازارێکی ده روونی زۆر گه وره بووه بۆ کورده کانی ئه و به شه ، ئه مه جگه له چاوساخی سوپای داگیرکه ر بۆ سه ر پێشمه رگه کانیان ، گرتن و ته سلیم کردنه وه ی ئه ندام و لایه نگرانیان به تایبه تی له دوای ڕاپه ڕین که سه دان ئه ندام و کادیریان له باشوور تیرۆر کرا....... باس له وه ش ناکه ین له سه ر شه هید بوونی چه ند فه له ستینيیه ک به ده ستی ئیسرائیل ناره زایه تی ده رده بڕن ، به لام ئه گه ر میلله تێک سووکایه تی و گوله باران بکرێت دروشمی بێده نگ بوون و کلاو ی خۆمان ده گرین با نه یبات به رز ده که نه وه؟ .
ئه گه ر له قوناخی کۆن هه ر به هانه یه ک هه بوبێت ، ئه وا ئێستا
قۆناخێکی تر و کۆمه ڵێک هاوکێشه ی سیاسی تر هاتونه ته ئاراوه ، حکومه تی
کوردستان ده توانێت هه ڵوێستی خۆی به شێوازێک له گریمان سه رکردایه تی باشوور بیانووه لاوه زه کانیشی ڕاستیيه کی تیا بێت ،که نه توانێت به ئاشکرا هه ڵوێست ده ر ببرێت ، ئه ی نا توانێت به رێکخراوه جه ماوه ریيه کان و خه لکانی نیشتمان په روه ر هان بدات که به ناوی شاره کانی باشووره وه هه لوێست ده رببرن و پشگیری له برا کانیان بکه ن؟.ئه مه جگه له بوو نی ده یان پارت و رێکخراوی سیاسی تر ، که ده توانرێت بواریان پێ بدرێت به هۆکاری ئازادی بیرورا و خۆپیشاندان. ڕۆشنبیرانی باشووریش هه مان تاوانیان ده که وێته سه رشان کاتێک ناڕازایه تی و خۆپیشاندان بۆ پشتگیری کردن له باکوری کوردستان ناکه ن ، ده بێت ئه و دیواره بشکێنرێت، هه رچی ده سه ڵاتی کوردی پێ ی خؤش نه بوو نا بێت بکرێت! ؟ زۆر سه یره میله تێک ڕاپه ڕیوه ، به فاشستانه ترین شێوه مامه ڵه ی له گه ڵ ده کرێت ، ئێمه ش ده سته وه ستان دابنیشین ، چاوه ڕێی حکمه تی هه ر دوو سه رکرده و مه کته ب سیاسیه کان بکه ین!؟. زۆر سه یریشه شاره کانی کوردستان به تایبه تی شاری هه ولێر ،که به نده له نزیکه وه ئاگاداری به شێک له خه باتی جه ماوه ری و ناڕه زیه کانی ئه م شاره بووه له ماوه ی 5 سالدا 91/95 توانی ده یان خۆپیشاندان و ناڕه زایی ، کۆبونه وه ی جه ماوه ری بۆ پاڵپشتی به شه کانی تری کوردستان ساز کردوه ، که بێ دوودڵی ده ڵێم سه روه ریه کی گه وره ی له م ماوه کورته بۆ خۆی تۆ مار کردوه .......ئه گه ر چی زۆر به ی خؤپیشاندانه کان به گوله وه لام ده درایه وه و زۆر جار شه هیدیشمان داوه ، که چی قه ت بوار نه ده درا بێ هه لوێستی له هه مبه ر مه سه له نیشتمانیه کان باڵ بکێشێت به سه ر ئه م شاره دا ، که چی ئێستا جگه له م مه سه له یه، بێده نگترین و بێ هه ڵوێسترین شاره له ئاست گه نده ڵی و به رته سککردنه وه ی دیموکراسیه تدا!! . هه ر حزب و که سایه تيیه ک گه ر بیه وێت نمونه ی دیموکراسیه تی حزبه که ی بهێنته وه ، پێویسته کۆمه ڵیک کاری پراکتیزه کردنی دیموکراسیمان بۆ بژمێرێت وه ک خۆپیشاندان و ناره زایه تی جه ماوه ری دژ به که م و کورتیه کانی ( بێ به کارهێنانی زه برو زه نگ) وه سزا دانی به ر پرسان و دادگایی کردن و بلاوکردنه وه ی که م وکورتیه کان ، سه روه ری یاسا..... نه بوونی ناڕه زایه تی خه ڵک دوو شت به دیار ده خات یان دیکتاتۆریه ت زاڵه له کۆمه ڵگا یان یۆتۆپیاکه ی تۆماس مۆر، که دڵنیام ئه وه ی یه که مه له اکوردستا ن.
|
|
04/07/2007 |