نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر کاغه‌ز کاوه ئه‌مین ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ یه‌کێکه له ڕۆژنامه باشه‌کانی ئه‌مڕۆی دونیایی رۆژنامه‌گه‌ری کوردیی. به تایبه‌تی ئه‌وان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دروشمی "دروستکردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر کاغه‌ز"یان به‌رزکردۆته‌وه. جووله‌که‌کانیش وه‌ختی خۆی دروشمێکی له‌و جۆره‌یان هه‌بوو و به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان گه‌یشتن، ئێستا نه‌ک له‌سه‌ر کاغه‌ز به‌ڵکو به کرده‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌کیان دروستکردووه که ده‌توانین بڵێین سیاسه‌ت و ئابووری دونیا له‌سه‌ر په‌نجه‌ی ئه‌وان ده‌گه‌ڕێت. یه‌کێک له کاره نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی رۆژنامه‌ی ئاسۆ ئه‌وه بوو که باره‌گای سه‌ره‌کی خۆیان برده که‌رکووک و ئێستا هه‌فته‌ی سێ ڕۆژ ئاسۆ ده‌که‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی، هه‌م له ڕووی ناوه‌رۆک و هه‌میش له ڕووی ته‌کنیکه‌وه جیاوازیی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌کانی تری کوردستاندا هه‌یه، کورت و کورمانجی تام و چێژێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. به‌ڵام ئایا ئاسۆ توانیویه‌تی له دروشمه‌که‌ی خۆی و دروستکردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک با له‌سه‌ر کاغه‌زیش بێت، نزیک بێته‌وه؟ به‌داخه‌وه ڕۆژنامه‌ی ئاسۆش وه‌ک زۆربه‌ی زۆری ڕۆژنامه کوردییه‌کان تا ئێستاش نه‌یتوانیوه سنووری هه‌رێمچێتی ببه‌زێنێت و تا ئێستاش له‌و بازنه‌یه‌دا ده‌خولێته‌وه. له کاتێکدا که ڕۆژنامه‌که یادی دوو ساڵه‌ی ده‌رچوونی خۆی ده‌کاته‌وه ده‌بینین وه‌ک ڕۆژنامه تورکییه‌کان به باکووری کوردستان ده‌ڵێت "باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا"، ئه‌وه‌ش له ژماره (٢٠٥) دا له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه که تێیدا باسی خۆپیشاندانی لاوانی ده‌ربه‌ندیخان دژی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی ده‌وڵه‌تی تورک به دژی گریلاکانی PKK. ئایا ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌و دروشمه‌ی که ڕۆژنامه‌که هه‌ڵیگرتووه ده‌گونجێت یانیش دروست پێچه‌وانه‌ی نییه؟ له بیرمه کۆنه پێشمـهرگهیهکی حیزبی دیموکرات، هه‌ر بتووتایه "ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان" ده‌ستبه‌جی قوشقی ده‌بوو به بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه (پ.ک.ک) دایهێناوه.ئه‌گه‌ر ده ساڵ پێش ئێستا به هه‌ندێک کوردی کۆمۆنیستت بوتایه دزڵی (که گوندێکه له مه‌ریوان)، کوردستانه و ئێران نییه، توشی په‌رکه‌می سیاسی ده‌بوون، ئه‌مڕۆ به پێچه‌وانه‌وه‌یه، دونیا پێش ده‌که‌وێت به کوردیشه‌وه. کورد ده‌مێکه وتویه‌تی زه‌ره‌ر له نیوه‌یش بگه‌رێته‌وه قازانجه، ئه‌وانه له نیوه‌شیان تێپه‌راندبوو به‌ڵام دیسانیش هه‌ر قازانجه. به‌و هیوایه که رۆژنامه‌ی ئاسۆ نه‌ک سێ رۆژ له هه‌فته‌دا، به‌ڵکو ببێته ڕۆژانه و له دروستکردنی نه‌ته‌وه‌دا به‌شدارییه‌کی جددی تر بکات و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ده‌سته‌واژانه ببن که دژی به‌نه‌ته‌وه بوونه، ئاخر ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک دروست ببێت، به‌ڵام وڵاته‌که‌ی خۆی نه‌ناسێت، ده‌بێت چی لێده‌ربچێت؟
|
|
04/07/2007 |