کۆڕێک بۆ دکتۆر(جبار قادر) له‌ ژێر ناونیشانی(ئه‌نفال و چاره‌نووسی کورد) له‌ نه‌رویج سازکرا.

 

دوا چالاکی کورده‌کانی نه‌رویج له‌ ساڵیادی ئه‌نفالی به‌دناودا، به‌ سه‌رپه‌رشتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی

هه‌ڵه‌بجه‌(چاک) و کۆمیته‌ی هاوکاریی حیزبه‌ سیاسیه‌کان له‌ نه‌رویج. کۆڕێک بوو له‌ 21.04.2006

سه‌عات 6 ی ئێواره‌ به‌ کاتی ئه‌ورووپاسازکرا بۆ ڕێزدار دکتۆر(جبار قادر).

له‌م کۆڕه‌دا تیشک خرایه‌ سه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌نفالی به‌دناو له‌ زۆر رووه‌وه‌، وه‌ک کاریگه‌ری بۆ سه‌ر

که‌سوکاری ئه‌نفال کراوان، بۆ سه‌ر دۆزی کورد، شێوازی ئه‌نفال کردنی کورده‌کان و ئه‌و به‌رنامه‌

ڕێژییه‌ی که‌ بۆ ی ساز درابوو له‌ لایه‌ن ئه‌نفالچیه‌کانه‌وه‌، که‌ خۆی له‌ ژینوسایدی گه‌لی کورد دا

ده‌بینیه‌وه‌. ئه‌ویش وه‌ک ده‌ستنیشان کردنیان، کۆکردنه‌وه‌یان، پاکاتاوکردنیان. پێش ئه‌مه‌ش، زۆر ده‌مێک بوو رژێمی به‌عسی گۆر به‌گۆر له‌ هه‌ولێ ئه‌وه‌

دابوون که‌ گه‌لی کورد ڕسوا بکه‌ن، وه‌ک سوکایه‌تی پیکردنیان ، به‌ چاوی نزم ته‌ماشاکردنی، هه‌ڕه‌شه‌ لێکردنیان به‌ تایبه‌تی له‌ لایه‌ن (علی کیمیاویی)ه‌وه‌ که‌ وتبووی یان ده‌بێت کورده‌کان شه‌رواڵم له‌ پێ بکه‌ن یان من دیسداشه‌ له‌ به‌ر هه‌موویان ده‌که‌م .

 

 ئه‌م کۆره‌ ده‌وڵه‌مه‌ندکرا به‌و دۆکۆمێنتانه‌ی که‌ دکتۆر(جبار قادر) له‌گه‌ڵ خۆی هێنابووی، بۆ زیاتر شیکردنه‌وه‌و دڵنیابوون له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ کار هینانی چه‌که‌حه‌رمکراوه‌کان به‌رام به‌ر به‌ کورد، له‌ پێش ئه‌نفال و دوای ئه‌نفال دا. له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ به‌ پرسیارو دێباتی  به‌شداربوانه‌وه‌ گه‌رموو گوڕی زۆر درا به‌ کۆڕه‌که‌و گفتوو گۆی زۆری تیا کراوکۆمه‌ڵیک پرسیار به‌ ره‌وڕووی دکتۆر جبار بووه‌وه‌. که‌ به‌ڕێزی به‌ ڕاشکاوانه‌و به‌ په‌یڤینێکی جوان وه‌ڵامی هه‌موویانی دایه‌وه‌.پرسیاره‌کان وه‌ک... ئایه‌ ئه‌نفال تا ئێستاش ترسی دووباره‌ بوونه‌وه‌ی هه‌یه‌؟ یان رووداوێک بوو رۆیشت. ئایه‌ ئه‌وه‌نده‌ گرنگی دان به‌ ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ خه‌بات و تێکۆشانه‌کانی گه‌لی کورد کاڵناکاته‌وه‌؟ وه‌ک پێویست شت کراوه‌ بۆ ئه‌نفال یان نا؟ ئه‌و شتانه‌ی که‌ پێویسته‌ بکرێت بۆ ناسندنی ئه‌نفال له‌ جیهاندا چیه‌؟ چه‌ندین پرسیارو سه‌رنجی تر

خرانه‌ روو، گفتووگۆیان له‌ سه‌رکرا.

زۆر سوپاسی بێپایانی دکتۆر(جبار قادر) ده‌که‌ین بۆ ئه‌و هه‌موو ئه‌رکو ماندوبوونه‌ی که‌ کێشای

بۆ گرتنی ئه‌م کۆڕه‌. هیوادارین نموونه‌یان زۆر بێت.

زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و ماڵپه‌ڕ و سایته کوردیانه‌ و ئه‌و که‌ناڵه‌ ئاسمانیانه‌ ده‌که‌ین که‌ ڕاگه‌یاندنو ڕاپۆرته‌کانیان له‌م چالاکیانه‌د بۆ بڵاوکردینه‌وه‌، به‌ تایبه‌تی که‌ناڵی سه‌ته‌لایتی کوردستان

 

ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ساڵیادی ئه‌نفال.2006. نه‌رویج.

 

           

 

04/07/2007