درامای( گه ڕان به دوای سێبه ره کاندا ) و چه ند تێبینییه‌ک

لوقمان شێخ سه لام

به به راورد له گه ڵ  دراما کوردیه کانی تر ، ئه توانم بڵێم ،  درامای (گه ڕان به دوای سێبه ره کاند ). وه ک ده ق، زیندوو ترو بابه تیانه تر بوو.

هه رچه نده له ڕوی هونه ری یه وه ، شاره زای یه کی ئه وتۆم نیه ، به ڵام چه ند سه رنج و تێبینیه کم لا دروست بوو. به پێویستی ده زانم بیخه مه ڕوو.

هونه ر کاتێک ئه توانێت ئاوێنه ی واقع بێت و گوزارشت له کێشه کانی کۆمه ڵگابکات ، که زمانحاڵی ده سه ڵات نه بێت. جێگای داخه له کوردستاندا تائیستا  چوونکه دام و ده زگایه کی تایبه ت وسه ربه خۆ نییه بۆ له ئه ستۆگرتنی هه موو پئ داویستئ یه هونه ریه کان،ئه و زه مینه ی ڕ‌‌‌ه خساندوه که هونه ر نه یتوانیوه بکه وێته سه ر ڕێچکه ڕاسته قینه که ی خۆی.

که به ئاراسته ی به ره و پێشچوونی کۆمه ڵگا هه نگاو بهاوێت. له یه ک درامای کوردیدا نه م بینی، بۆ ساتێکیش ئاماژه به و هه مووه نه هامه تیانه بدرێت، که هه ردوو حیزبه ده سه ڵات داره که به رهه میان هێناوه. هه ر له شه ڕی براکوژی و فه سادی ئیداری، و زیندووکردنه وه ی عه قڵیه تی عه شایه ری و واڵاکردنی ده رگاکان، به ڕووی که سانی تاوان بارو خوێن مژه کانی دوێنێی به عس، که تابینه قاقایان، سووره به خوێنی ڕۆڵه کانی گه له که مان. که ده کرێت، هه ر یه که له م بابه ته زیندوانه زه خیره ی چه ندین دراما بن.

ئه وه ی به لامه وه گرنگه باسی بکه م، دراما کوردیه کان ، به شێوه یه کی گشتی، گرفت و کێشه بنه ڕه تیه کانی کۆمه ڵگایان به لاوه ناوه و هه ندێ بابه تی لاوه کی ئه وروژێنن. من تێناگه م ئه گه ر کوردێک له هه نده ران (پیره ژن) بشوات، بۆ ئه مه به (نه فس) نزمی بپێورێت؟

که من به ش به حاڵی خۆم یه ک کوردم نه بینیوه ئه م کاره ش بکات. چونکه ئه و جۆره کارانه هه روا ئاسان نی یه، هه تا ده ستی په ناهه نده بکه وێت.نازانم بۆچی خاڵی هاوبه شی هه موو دراماکان سوکایه تیکردنه به کورده کانی ده ره وه .به وکه سانه ی لانیکه م هه ریه که یان له رۆژگاره     سه خته کاندا ئه رکی بژێۆی یه ک دوو خێزانیان له سه ر بوو.

شتێکی تر که به لامه وه سه یر بوو، (حاجی) کاتێک که وه سفی بنه ماڵه ی (ڕازی) بۆ هاوکار ده کرد، ده یووت ئه مانه(مه به ست بنه ماڵه ی ڕاز)یه کێک بوون له بنه ماڵه هه ره باشه کان و (خه ڵکی) شارن. له هیچ کونج که له به رێکی دونیادا، نه بوه و نه بیستراوه، شوێنی نیشته جێبوون ئامرازی وه سف بێت. مادام خه ڵکی شارن، ئه سڵ زاده ن.

له لایه کی تره وه، پێم سه یره که (ڕاز) ێکی بێکه س، بتوانێت، مافه خوراوه کانی باوکی، له ڕێگای یاساوه به ده ستخاته وه. (عومه ر) ێکی کۆنه به عسی بداته دادگا. من له و هونه رمه نده به ڕێزان ده پرسم:

چ کۆنه به عسی و تاوانبارێک هه یه، چه ند ئه وه نده ی جاران، ده ستی نه ڕواو، چه ند ئه وه نده ی جارانی کۆنه کردبێته وه و چه ند ئه وه نده ی جارانی پاسه وانی زیاتر نه بوو بن؟

به ده یان نمونه ی زیندوو هه ن، له سه ر ئه و که سانه و خودی خانه واده ی نوو سه ری ده قی دراماکه ش، یه کێکن له و قوربانیانه، به ده ستی (عومه ره )کان. چه ند جوان ده بوو ، چه ند سه رکه وتووتر ده بوو ، ئه گه ر که سایه تی (عومه ر) لێپرسراوی یه کێک له و حیزبانه بوایه و(ڕاز) نه ی توانیایه (ده عوای) له سه ر قه ید بکات.

 یان (ده عواشی) قه ید بکردایه بێ ئه نجام بوایه. چه ند جوان ده بوو، ئه گه ر به حوکمی به رتیل و پاره دان، هه موو موڵکه کانی باوکی (ڕازی) بکردایه ته ناوی خۆیه وه . (ڕازی)شی بێسه روشوێن بکردایه. چونکه یه کێک له هه ره کێشه گه وره کانی کوردستان، نه بوونی یاسایه. یاسا ته نها به سه ر  که سانێکی بێ ده سه ڵاتدا ده سه پێنرێت، که هێزو چه ک و پاره ی نه بێت. چه ند جوان ده بوو دیارده ی ئیسلامی سیاسی (مووچه ) ته نها هۆکار نه بوایه، بۆ ته شه نه کردنی.

ئه ی هۆکاری ئه و هه مووه سوکایه تی یه بۆ ناخاته به رچاو، که ده سه ڵات به رانبه ر تاکه کانی کۆمه ڵگا، کردویه تی و دیکات و زۆر هۆکاری تریش.

 له کۆتایدا، ماوه ته وه بڵێم، هه تا سانسۆر له سه ر کاره هونه ریه کان بمێنێت و هونه رمه ندان نه توانن ، ڕووت ڕاسته قینه ی کێشه کانیکۆمه ڵگا وه کو خۆی بگه یه نن، ئه وا، دراماکانی ئاینده ش هه نگاوێکی چۆنایه تییان پێ نانرێت.

 

02/04/2006

هۆڵه ندا

 

 

 

           

 

04/07/2007