سه‌رهه‌ڵدانی ئامه‌د مه‌هاباد کوردی
له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا که ئه‌وساش هه‌ر دیسان به‌هۆی شه‌هیدکردنی چه‌ند گه‌ریلایه‌کی قاره‌مانی سه‌ر به ئارتێشا ڕزگاریا گه‌لێ کوردستان ـ ARGK، ئه‌و ده‌مه هێشتا ناوه‌که‌یان نه‌کرابووه "هێزێن پاراستنا گه‌ل ـ HPG، ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌رییانه سه‌رانسه‌ری باکووری کوردستانی گرته‌وه. له ده‌ستپێکدا شاره‌کانی نسێبین و جزیرێ و شڕنا‌خ وگراسۆر و مێردین، ئینجا ئامه‌د و ته‌واوی شار و شارۆچکه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی نیشتمان بوون به گۆڕه‌پانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان گه‌لی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان و تورکه داگیرکه‌ره ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کاندا. ئه‌مڕۆ دوای ئه‌م هه‌موو ساڵ و پێشهات و ڕووداو و کاره‌سات و شته نوێیانه‌ی که به‌سه‌ر ناوچه‌که و کوردستان و جیهاندا هاتووه، دیمه‌نه‌کانی تایبه‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی باکووری وڵات له ئامه‌د و باتمان و نسێبین و جزیرێ و شوێنه‌کانی تردا، هه‌ر هه‌مان دیمه‌نه‌کانی جارانمان وه‌بیر دێننه‌وه و پێشمان ده‌ڵێن: خه‌باتی نه‌پساوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی خۆڕاگری کورد له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاره‌کی کوردستان که‌متر، شتێکی دیکه‌ی قه‌بووڵ نییه و، ئه‌وه‌ی که به ساڵانیش له لایه‌ن دۆست و دوژمنانه‌وه گوترا و نووسرا، وا هه‌ر هه‌موویان پووچ و بێ بناغه ده‌رچوون. له‌مه‌ڕ خۆپیشاندان و پێکهه‌ڵپژانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی باکووری کوردستان، که به‌ر له هه‌ر شتێکی دیکه جێی خۆیه‌تی ناوی "سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لێری" لێ بنرێت، ده‌توانین لێره‌دا هه‌ندێک به وردی و به کورتی و به چه‌ند خاڵێک لێیه‌وه بدوێین: 1ـ گه‌لی کورد هه‌میشه ڕێزی تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به شه‌هیدان و ڕۆڵه به‌ئه‌مه‌که‌کانی خۆی نیشان ده‌دات و به‌ته‌نیا جێیان ناهێڵێت. ئه‌مه چ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌وه‌وه نییه فڵان شه‌هید سه‌ر به‌م یان به‌و ڕێکخراوه‌یه و یانیش له‌م پارچه یان له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستانه. له ئامه‌د کورد ئه‌وه‌ی بۆ دوژمنان و کۆڵۆنیالیستان سه‌لماند که بؤ خوه‌دی ده‌رکه‌تن له هه‌ر شه‌هیدێک به سه‌دان هه‌زار که‌سی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ئاماده‌ی ڕاپه‌ڕین و قوربانیدانن. هه‌ر که‌س و لایه‌نێک چاوی ئه‌م شته نه‌بینێت، دیاره ئه‌و که‌س یان لایه‌نه کوێره و هێشتا نه‌یزانیوه! 2ـ من پێموایه ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه جه‌ماوه‌رییه به‌رفراوانه‌ی باکووری کوردستان که هه‌ر له نه‌ورۆزه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، جارێکی تر سه‌لماندی، پارتی کرێکارانی کوردستان وێڕای گه‌لێ هه‌ڵه و که‌ماسی و تاقیکردنه‌وه‌ی تاڵ له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا، هێشتا ده‌بێ حیسابی تایبه‌تی خۆی بۆ بکرێت و، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ پ.ک.ک یاریکه‌ری سه‌ره‌کییه له‌ناو گۆڕه‌پانه‌که‌دا. 3ـ ڕژێمی که‌مالیست و کوردکوژی تورک به به‌کارهێنانی چه‌کی "به‌ناو" قه‌ده‌غه‌کراوی کیمیاوی له دژی گه‌ریلا پاڵه‌وانه‌کانی "هێزێن پاراستنا گه‌ل"، گشت ڕیککه‌وتنامه و په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی خسته بن پۆستاڵی جه‌ندرمه هۆڤ و دڕنده‌کانی خۆی و، سه‌لماندیشی که به‌رژه‌وه‌ندی و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ده‌وڵه‌تان گه‌لێ له مافه‌کانی مرۆڤ و دیموکراسی و ڕێککه‌وتننامه‌کانی سه‌ر کاخه‌ز گرنگترن. 4ـ بێده‌نگبوونی ئه‌مریکا وه‌ک کاری هه‌میشه‌ی له به‌رامبه‌ر کرده‌وه تیرۆریستییه ده‌وڵه‌تییه‌کانی تورک له باکووری کوردستان، سه‌رله‌نوێ ئه‌وه دووباره و ده‌باره‌ش ده‌کاته‌وه که ئه‌و زلهێزه به‌رژه‌وه‌ندخوازه، ته‌نێ ئه‌و کاتانه ناهه‌قییه‌کان ده‌بینێت که خۆی مه‌به‌ستیه‌تی و به‌س! 5ـ ده‌وڵه‌تی که‌مالیستی تورک گوایه ڕێ له به‌رده‌م ئازادییه تاکه‌که‌سییه‌کان ناگرێت و مافه بنچینه‌یی و کولتوورییه‌کانی گه‌لی کوردی باکووری کوردستانیشی قه‌بووڵ کردووه، دیاره پرسه‌که زۆر له‌وه قووڵتره که به دوو سێ دێڕ باسی بکرێت، که‌چی وه‌ک بینیمان له یادی نه‌ورۆزدا ته‌نانه‌ت کاربه‌ده‌ستانی تورک چاویان کوێر ده‌بوو کاتێک پیتی Wی NEWROZیان ده‌بینی، خۆ کاره به‌ربه‌رییه‌کانیان له به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی کورد زۆر له‌مه قێزه‌ونتر و ویژدانهه‌ژێنترن تاکو بتوانین به ته‌نیا چه‌ند دێڕێک ئاماژه‌یان بۆ بکه‌ین! 6ـ تورکیای ژه‌نه‌راڵه دڵڕه‌قه‌کان له لایه‌ک له هه‌وڵی به‌رده‌وام دایه بۆ خۆ نزیککردنه‌وه له ئه‌وروپا و، له لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌وه‌ی که له ئه‌وروپا به پێشێلکارییه‌کان و ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر مافی مرۆڤ ناوزه‌د ده‌کرێ، تورکیا نه‌ک یه‌ک جار به سه‌دان جاریش چ ڕێزێکی بۆ ئه‌م پڕه‌نسیپانه دانه‌ناوه. هه‌رچی ئه‌وروپای شارستانی و دیموکراسیخوازیشه تازه‌به‌تازه ـ دوێنێ ـ له شێوه‌ی ناڕه‌زاییده‌ربڕینێکی شه‌رمنۆکانه‌دا شه‌کرێکی شکاندووه و، نیگه‌رانی خۆیشی سه‌باره‌ت به به‌کاربردنی هێز و به‌کارهێنانی توندوتیژیی له ڕادده‌به‌ده‌ری تورکانی به‌رامبه‌ر به دانیشتوانی کوردی بێچه‌ک و خه‌ڵکی سڤیلی باکووری کوردستان ده‌ربڕیوه. 7ـ ڕاگه‌یاندنی کوردی، به تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆن و که‌ناڵه ئاسمانییه کوردییه‌کان، ڕۆژ تیڤی لێ ده‌رچێت، وه‌ک پێویست له ئاست سه‌رهه‌ڵدانه مه‌زنه‌که‌دا نه‌جووڵاونه‌ته‌وه و ده‌نگی دلێرانه‌ی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی کوردستانیان نه‌گه‌یاندۆته نێو کۆڕ و کۆمه‌ڵه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان. ئه‌وان تاکه کارێک که پێی هه‌ستابن بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵێکی هاکه‌زایی بووه له‌مه‌ڕ سه‌رهه‌ڵدانه‌که. به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێ ده‌نا قه‌ت به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تییان له‌سه‌ر هۆکار و ڕووداوه‌کانی ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ی باکووری کوردستان ئاماده و پێشکه‌ش نه‌کردووه. هه‌ندێک له سایته کوردییه حیزبییه‌کان له خودی ته‌له‌فزیۆنییه کوردییه حیزبییه‌کان زیاتر ده‌نگوباسیان سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانه‌که بڵاو کردۆته‌وه. ڕاسته ئه‌وان به شێوه‌یه‌کی کورت و تێکسته‌هه‌واڵ ئه‌م کاره‌یان کردووه، لێ دیسانیش له‌چاو که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان باشتر جووڵاونه‌ته‌وه. هه‌رچی ماڵپه‌ڕه کوردی و کوردستانییه سه‌ربه‌خۆکانن، وه‌ک هه‌میشه، ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان هاتبێ و پێیان کرابێ ئه‌نجامیان داوه. 8ـ کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپاش، چ چالاکییه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌نواندووه به مه‌به‌ستی پشتگیریکردنی سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد له باکوور. ئه‌گه‌ر لاوانی کورد له قامیشلی، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌ی ده‌وڵه‌تی سوریاش به‌رامبه‌ر به کوردی وێنده‌رێ، بتوانن ده‌نگی خۆیان به‌رز بکه‌نه‌وه و بڵێن "بژی ئامه‌د!"، بۆچی ده‌بێ کوردی تاراوگه و ئه‌وروپا نه‌توانن هه‌ر هه‌مان کار ئه‌نجام بده‌ن؟! تۆ بڵێی له باشووری ئازاد کارێکی له‌و جۆره ئه‌سته‌م و زه‌حمه‌ت بێ؟!! 9ـ سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد له باشووری کوردستان، هه‌ر وه‌ک چۆن له به‌رامبه‌ر زۆر ڕووداو و کاره‌ساتی تری به‌شه‌کانی دیکه‌ی نیشتمان، سه‌باره‌ت به‌م پێشهات و ڕاپه‌ڕینه‌ی گه‌لی کوردیش له باکوور بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و ناوێرێت ڕه‌خنه‌یه‌کی تۆزێ کوردستانییانه و توند ئاڕاسته‌ی فاشیسته‌کانی ئه‌نقه‌ره بکات. سه‌رکرده و به‌رپرسه باڵاکانی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری باشووری کوردستان ئاماده‌ن به مانگان له به‌غدای عروبه بمێننه‌وه، بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تێکی "یه‌کێتی نیشتمانیی عێراقی"، لێ ناتوانن له به‌رده‌م کامێرای ته‌له‌فزیۆنێکی جیهانیدا بۆ ماوه‌ی ته‌نیا ده‌قیقه‌یه‌ک کرداره نامرۆڤایه‌تییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک له ئامه‌د و باکووری کوردستان ڕیسوا بکه‌ن! 10ـ ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ی باکووری کوردستان جارێکی تر ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که نه‌ته‌وه سه‌رده‌ست و داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان، با خاوه‌ن هه‌ر بیر و ڕایه‌ک و ڕێبازێکی سیاسی و فیکریش بن، که‌چی هه‌ر هه‌موویان له دژایه‌تیکردن و سه‌رکوتکردنی دۆزی ڕه‌وای کورددا موو به نێوانیاندا ناچێت و کوڕی یه‌ک بابن. له تورکیا هه‌ر پارتێک که دێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، سیکۆلاریست و چه‌پ و سۆسیال دیموکرات و نه‌ته‌وه‌گیری که‌لله‌ڕه‌ق و به ئیسلامیشه‌وه، گشتیان له دوژمنایه‌تیکردنی گه‌لی کورد له باکووردا یه‌ک ڕێبازیان هه‌یه که خۆی له کاولکردنی کوردستان و له‌ناوبردنی کورددا ده‌بینێته‌وه. ئه‌وه‌ی که ئێستا ئه‌ردۆغان ده‌یڵێت، تانسو چیله‌ر له نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا هه‌میشه له‌سه‌ر زمانی بوو. نازانم چ جیاوازییه‌ک هه‌یه له نێوان قسه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و تورکه هاوپیشه شۆڤێنیسته‌کانی پێش خۆی؟! دیاره من له‌م کورته‌باسه‌دا به شێوه‌یه‌کی سه‌رپێیی له‌مه‌ڕ سه‌رهه‌ڵدانه گه‌لێرییه مه‌زنه‌که‌ی باکووری کوردستان هه‌ندێ بۆچوونی خۆم درکاند. ئه‌م پرسه گه‌لێ بابه‌تی درێژ و لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد و تێڕامانی زانستییانه‌ی ده‌وێ که لێره‌دا جێیان نابێته‌وه. هه‌ربۆیه من وا به کورتی وازم له‌م باسه هێنا و خه‌ڵکانی تریش بێگومان خاوه‌ن قسه و دیدی تایبه‌ت به خۆیانن. بژی سه‌رهه‌ڵدانی ئامه‌د و ته‌واوی کوردستان! بمرێ دوژمنان و داگیرکه‌رانی کوردستان! شه‌هیدان نامرن!
ستۆکهۆڵم 2006.4.2 mehabadk@hotmail.com
|
|
04/07/2007 |