- تا مردن به پێوه ڕابووه‌ستین .. باجی چ
گوناحێک ده‌ده‌ین
تا ڕۆژی حه‌شر بگریه‌ین .. چ دڵشکاوییه‌ک ئاشت ده‌که‌ینه‌وه
با دانیشین دواین که‌س جه‌نگ بوو ئاومان دایه ..
دوای جه‌نگیش گیاکان بوون له تینواندا زه‌رد داگه‌ڕان
طه‌به‌ڵه‌کان غه‌ڵه‌تن هیچ ناوێکی سیانی و چواریش
نامانبه‌نه‌وه به‌ر ده‌واری تایفه‌یه‌ک ..
هیچ ناونیشانێک نامانباته‌وه سه‌ر دڵێک که خۆشه‌ویستی
تێدا مابێ
نیشتمانمان بۆ نابرێته‌وه سه‌ر ڕه‌فه‌که‌ی جارانی
خۆی
چه‌ند تێده‌فکرین ناتوانین بچینه‌وه سه‌ر قسه‌کانی
دوێنێمان .
- له په‌نجه‌ره‌یه‌کی
سارده‌وه ته‌ماشای سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی ده‌که‌ین و
تاڵ تاڵی مووه سپییه‌کانی سه‌رمان هه‌ڵده‌کێشین
تا قیامه‌ت به‌م حاڵه‌وه ..چ به‌یانییه‌ک دێته
سۆراخی فیراقمان
با دانیشین که‌س به ئێره‌دا ڕانابوورێ ،به‌م
ئێواره دره‌نگ وه‌خته‌و به‌م ئاخری پیرییه‌وه
ده‌ست له‌و گله‌ییانه بشۆرین
ئێمه
کانیاوه‌کانمان کوێر کرده‌وه‌و چاوه‌ڕوانی باران
ده‌که‌ین
له تاریکاییه‌کدا بزر بووین په‌نجه‌مان ده‌چێته
چاوی هه‌موو مووقه‌ده‌ساتێکمانه‌وه
له بازنه‌یه‌کدا حه‌سر بووین به داخه‌وه
نه‌مانزانی بۆچی بیر بازنه‌ییه‌و چوار گۆشه‌یی
نییه ..
به‌ڵام خه‌ریکه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێک بکه‌وین
بۆقه‌کان به یه‌کسانی دابه‌ش بکه‌ین
-ئێره دوا
مه‌تافی پشیله چه‌وساوه‌کانه ،ژێرمان ئاوه‌و
بانمان هه‌وایه .. لایه‌کمان ئاگره‌و لایه‌کمان
دیوار
وه‌ک لێڕه‌وارێکی عه‌به‌نووسی عه‌کسه‌که‌مان له
ئاوه‌که‌دا له قه‌وزه‌یه‌کی شه‌رمن ده‌چێ
هه‌ڵمی هه‌ناسه‌ی ته‌نیاییمان ته‌می به‌ر
په‌نجه‌ره‌کانی ڕۆحمان چڕتر ده‌که‌نه‌وه
کچه‌کانمان نه‌بێ دڵیان به شوکردن خۆشه ، هه‌ر
بۆ ئه‌وه‌ی بێده‌نگی به قسه‌و قسه‌ڵۆک ڕابگرن
ده‌نا که‌س نایپه‌رژێته سه‌ر میهره‌بانی
با دانیشین ، بۆ تاریکاییه‌ک ده‌گه‌ڕاین تا ئه‌م
په‌شیمانییه‌مان تێدا حاسڵ کرد ..!!و
-کاروانچی
یه‌کان ده‌هاتن و به ئێره‌دا تێده‌په‌ڕین ..
ئاومان ده‌دانێ ده‌یان خوارده‌وه ..
ئاومان ده‌دانێ ده‌یاندا به وڵاغه‌کانیان
که ده‌ڕۆیشتن به چوار ده‌وری بیره‌که‌دا ته‌نها
پیساییه‌که‌یان جێ ده‌هێشت
براکانمان لێره‌وه ڕۆشتن بۆ حه‌ج .. ده‌ست و
پلیان به خوێنه‌وه بوو نه‌یانده‌شۆرد
ئاومان ده‌دانێ که‌چی ده‌ستنوێژیان پێ ده‌گرت ..
که ڕۆیشتن بیره‌وه‌رییه‌کانیان له بیره‌وه‌چوو
بوو ، به ئه‌نقه‌ست خیانه‌ته‌کانیان جێ ده‌هێشت
که ڕۆیشتن به‌زه‌ییان پێ نه‌مابوو، داوای
ویژدانیان له چه‌قۆکانی ده‌ستیان ده‌کرد
وه‌ختێک که ڕۆیشتن ده‌رگایه‌کیان له سه‌ر پشت
نه‌هێشته‌وه تا خوداوه‌ند بمانبینێ
که ئێمه له گۆشت و خوێن دروست کراوین .. تا
تێبگات که زینده‌گی چه‌ند سه‌خته ..
-براکانمان ئێمه‌یان له‌م خواره‌وه داوه ده‌ستی
فه‌رامۆشی
ئێمه‌یان بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی نه‌قسه‌کانی خۆیان له
بیر برده‌وه
ئێمه‌یان به بارمته لای حه‌قده‌کانی خۆیان به
جێ هێشت
-که‌سه‌کانمان
وه‌ک حه‌قدارێکی بێ غیره‌ت هاتن
خه‌تی ئیملای ئه‌و عاتیفه گه‌رمانه‌یان کوێر
کردینه‌وه که دایکه مه‌زڵومه‌کانمان بۆی کێشا
بووین
ده‌ستیان نا به‌ڕووی هه‌موو پاڕانه‌وه‌کانی
ته‌نیاییمان، نه‌وجوانیان پیرو کوێر کردین
هێمنییان پێوه نه‌هێشتین ، هه‌موو ئه‌م ناوه‌یان
پڕ کرد له تووڕه‌یی
بۆ خۆشیان وه‌ک و شه‌قامێکی دڵره‌قی ڕۆیشتن
وئاوڕێکیان نه‌دایه‌وه
-که‌سه‌کانمان
گشت ئه‌م عه‌زێته‌یان داینه به‌ر تا
گه‌یاندینیانه به‌رده‌م قیامه‌ت
((نازانم ئێمه قه‌رزداری چ خه‌تایه‌ک بووین ..
پێمان له چ تاوانێک هه‌ڵکه‌وت))
تۆ ئه‌ی په‌شیمانییه سارد‌و سڕه‌کانی عوزله‌تم
منێک هه‌ر هێنده‌ی سێبه‌ری ئێواره‌یه‌کم لێ
ماوه‌ته‌وه
له گه‌ڵایه‌کی ڕه‌ش داگه‌ڕاو زیاتر گیچی تر
نه‌بووم ..
-ئێوه ئه‌ی
خه‌تاکانی سه‌رده‌می نه‌فامیم من که کوڕه
قه‌ره‌جێکی له هه‌وار به جێماوم
خه‌به‌رم له کوشتنی -هابیل-نییه ..
هه‌تا ئێستاش به حه‌رامی ده‌ستم بۆ هیچ نیاز
پاکییه‌ک نه‌بردووه
من ئه‌و که‌سانه هه‌ر ناناسم که سوێندی
نه‌حه‌قه‌یان بۆ -فیرعه‌ون- ده‌خوارد
به‌وه‌ی که -مو‌سا- داوێن پیسه ..
(( نازانم ئێمه چ خراپه‌یه‌کمان ده‌رحه‌ق به
ساده‌یی ئاو کرد
چ ڕۆژێک قسه‌یه‌کی ناخۆشمان له ڕووی چڵه
نێرگسێکا ووت ))
-با دانیشین
...به شوێن تارماییه‌کدا هاتین هه‌موو
ڕوناکییه‌کمان له ده‌ست دا
ویستمان ئێستا ئاشت بکه‌ینه‌وه دڵی به‌یانیشمان
له خۆمان ڕه‌نجاند
ئاوی حه‌یاتمان دا به په‌شیمانی و خۆمان ژه‌هری
چاوه‌ڕوانیمان خوارده‌وه
با دانیشین ..ژاڵه وه‌ها مه‌حکوم بووه هیچ گوڵیک
شه‌فاعه‌تی نه‌خوازێ
ئێمه وه‌ها سه‌ر نوقووم بووین که‌س شوێن و
هه‌ته‌رمان نه‌زانێ .
-ئه‌ستێره‌کان
نه‌بێ شه‌وان دێنه دیار سه‌رمان که‌س به ئێره‌دا
ڕانابوورێ ..
شه‌وانه مانگ له بنی بیره‌که ده‌دا ..خۆزگه
ده‌خوازین ساڵ چه‌نی هیجرییه ..
ئاخۆ -بالول- به‌و گوناحانه‌ی -هارونه
ڕه‌شیده‌وه - ماوه زان مردووه ..
ئاخۆ -دیجله -هه‌ر لێره‌یه یان ڕۆیشتووه بۆ
خاریج ..
له په‌نجه‌ره‌یه‌کی تاریکه‌وه به‌زه‌ییمان به
نیگه‌رانی یه‌کتریدا دێته‌وه‌و
به ڕوگیرییه‌که‌وه سه‌لام له ته‌نیایی یه‌کتری
ده‌که‌ین.
ئێمه ڕێمان به که‌س پیشان نه‌دا -هه‌موو
ڕاستییه‌کمان گرته به‌ر تا له‌وسه‌ری درۆوه ده‌ر
چووین
هه‌موو شتێكـمان به جدییه‌وه ده‌گرت تا
گه‌یشتینه ئه‌و سه‌ری فشقیات
ئێمه ئاگامان له مه‌حمووی زه‌واڵ و بێ زه‌واڵیش
نه‌بوو ..
-نیشتمان مه‌عزه‌ره‌ت
ده‌خوازم ..تۆ به پشتی ئێمه‌دا دۆڕایت و به خه‌یاڵی
شه‌هیده‌کانت
سه‌ر که‌وتوویت ،به قه‌ناعه‌تی خۆیشت له سه‌ر عه‌رشی
مێژوو دانیشتوویت
شه‌رابی مێژوو ده‌خۆیته‌وه
مێژوو که گه‌وره بوو ده‌بێته چی .ئه‌و په‌ڕه‌که‌ی
له به‌ر ده‌رکی سه‌را جگه‌ره ده‌فرۆشێ ..!!
-مێژووی ساسانییه‌کان و ئه‌که‌دییه‌کان و سۆمه‌رییه‌کان
وبابلییه‌کان و ..
-ئای نیشتمان که چه‌نه بازیت .. من حه‌زم له
قاوه‌یه ..!!
-تا زووه با ئه‌م بۆقانه دابه‌ش بکه‌ین :- سه‌وزه‌کانیان
بۆ من و موغاویرییه‌کانیشیان بۆ تۆ ..
مانگ بۆ من و گشت ئه‌ستێره‌کانیش بۆ تۆ..
-چاومان چه‌ند قایمه ته‌حه‌موولی ئه‌م هه‌موو
ژیانه ده‌که‌ین
ڕۆحمان چه‌ند شیرینه ئه‌و هه‌موو ڕێگا پێچاو پێچه‌مان
بڕی و یه‌کڕاست نه‌مردین . .
نیشتمان داوای لێبووردن ده‌که‌م که‌س نه‌ماوه ته‌نیا
جه‌نگ نه‌بێ جه‌نگ
ته‌نیا ئه‌و کاره‌که‌رانه نه‌بێ که ئێواره و به‌یانی
چێشت بۆ جه‌نگ دروست ده‌که‌ن
ته‌نیا ئه‌و کاره‌ساتانه نه‌بێ که هه‌موو له‌حزه‌یه‌ک
شعوری ئێمه بریندار ده‌که‌ن
-به
لێبووردنه‌وه ده‌ڵێم .. ئه‌وه‌ی ئاگری کوژانده‌وه
شه‌و نه‌بوو
ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی کوشت خه‌نجه‌ر نه‌بوو
ئه‌وه‌ی له ناوه‌ختا به تووندی یه‌خه‌ی ده‌رگاکانی
ڕاوه‌شاند مردن نه‌بوو
وه‌لێ ئه‌وه ته‌نیاییه له میانی دووڕیانێکدا
دانیشتووه‌و زمستانێکی سارد‌و سڕ به‌ڕێ ده‌خا
-تا ڕۆژی حه‌شر
بگریه‌ین ..
تا مردن به پێوه ڕا بوه‌ستین
به‌م ئێواره دره‌نگ وه‌خته‌و به‌م ئاخری پیرییه‌وه
....
-دواین
که‌س جه‌نگ بوو ئاومان دایه ..
جه‌نگ سه‌رێکی کێشاوه دیار بیره‌که‌و گووتی :-
-ئه‌وه ئێوه هه‌ر لێره‌ن .!
-تاقه‌تی جواب دانه‌وه‌مان نه‌مابوو ...
1997