موئه‌یه‌د زراری

20.14.2006

Hewler72@yahoo.de

تێگه یشتنێک له ئه‌نفال

 

1

ئه گه ر زمان نزیکبوونه وه یه ک بێت له ڕاستی یان ڕاستیه کان، ئه وا له جیهان بینیه ک کریستالیزه ده بێت؛ که ئاین وه ک وه ڵام ده ره وه ی پرسیێک بۆ نمونه ماف، وه ڵامێكی موتڵه قی پێیه؛ له ئیسلام ئه م موتڵه، به کورتی مێتافیزیک، ئه م واقیعه ناماته ریالییه نه بۆته زانست، وه ک ئه وه ی له مێتافیزیک هه یه؛ یانی ئاستی عه قلانی له ئیسلام نه گه یشتۆته ڕاده ی بیرکردنه وه له مێتافیزیک؛ له ئیسلام خوا به مرۆڤ-کراوه1، مرۆڤێک له ژینگه یه کی ناشیرینی هه زاو چه ند سه دساڵه.

 

2

نه‌وه ی پیرۆزی ئه م دینه، ئه م خوایه به که سکراوه : به عس گه وره ترین تاوانی له هه شتاکان دا کرد. ئه نفال له ناوبردنی مرۆڤی کورد بوو، وتارێکی پیرۆز له پشتیه وه ڕاوه ستا بوو، به ڕه واکردنی جینۆساید له ڕوانگه ی دین! به ڕه واکردنی کوشتی مرۆڤ، هیچ پاکانه یه کی بۆ نیه، ته نها به خواکردنی نه بێت، یانی به که سکردنی تاوانبارێک نه بێت. سه ددم حوسێنی دڕدۆنگ، کرده ی به الله کردنی مرۆڤێکه، ئه وه ی ڕه وایی به ئه نفال دا؛ ئه م مێرکوژه، هه میشه بۆ داکۆکی کردن له ئیدۆلۆژیای به عس، له تاوان، له قڕکردنی مرۆڤی کورد، خۆی پێ-بێگوناهترین که س بووه، چوونکه له ده ره وه ی بازنه ی به عس-عروبه-ئیسلام، کورد بوونێکی نامۆیه به م زمانه، به م که لتووره، به م جیهان بینیه بێتامه ی نیمچه دوورگه ی عه ره ب، بۆیه قڕکردنی ڕه وایه. ئه لبێر کامۆ ده ڵی: کوشتن یان له بیرکردنه وه، یان له Leidenschaft 2  واتا له ده ره وه ی ئافراندن دێت؛ به ڵام ئه م نزمه مرۆڤه له هه ردوو ڕوانگه بکووژه، هه م وه ک که سێکی سیخناخ به تاوان،به کووشتنی نه یارانی، هه م وه ک کائینێکی ده روون نه خۆشی ژینگه یه کی نه خۆشی سایکۆپاتی.  ئه نفال هه ر وه ک وشه یه کی قورئانییه، وشه یه کی پیرۆزکراوی دینی ئیسلامیشه؛ ناکرێت به هیچ ماناێک له میتۆدی ئیسلام بۆ قڕ کردنی نائیسلام داببڕێت، به پیرۆزکردنی ئه م تاوانه، یان به که سکردنی الله له سه ددامی مێرکوژ دا خۆی دیته وه! له ئه ڵمانیا ی نازی، پێش ده سپێکردنی هۆلۆکۆست، نازیه کان، ڕه گه زی یه هوودیان به هه موو پێناسه نائینسانیه کان: له درۆ، چه وساندنه وه، خودپه رستی و فێل ده ئاڵاند، تا بۆ به ڕه واکردنی هۆلۆکۆست زه مینه خۆشبکه ن، ناسیۆنال سۆسیالیزمی عه ره بێش به ڕوانگه یه کی تێکه ڵاو ی گاڵته جاڕی فیکری عه ره بی کوشتنی مرۆڤی کوردی به ڕه واکرد. نازیه کان گه لانی ئه وروپای ڕۆژهه ڵاتیان به نزمه مرۆڤ ناوزه ند ده کرد، ئینگلیزیان به مه یمونی دوورگه ناو ده برد؛ به ڵام ئه م تاوانه به رگێکی میتافیزیکی پێوه نه بوو، به ڵکو هی ڕه گه زپه رستی. له عێراقی ناسیۆنال سۆسیالیزمی عه ره بی ئه م تاوانه به رگێکی دینی له خۆی ئاڵاند درێژ بوونه وه ی ئه م ڕقه هی سه رده می ئیسلامه، تاکو ته نانه ت تاکه که سێک سڵ له م تاوانه نه کاته وه به ڵکو بۆ به پیرۆزڕاکگرتنی ئه م دێوه زمه یه شانازی به کوشتنی مرۆڤی بێ به رگری بکات. سه یره " کامۆ ده ڵێت: بێ هه بوونی خوا، ناکرێت باس له دادی کۆمه ڵایه تی بکرێت3"، که چی آلله ی سه ددام تاوانبار ه، ئه و مرۆڤ کوشتنه ی ئێستاش، هه مان دووباره بوونه وه یه.

 

3

ئه نفال ئه وه نده گه وره یه، تا ئێستا سه رانی کورد تێی نه گه یشتوونه، ئه نفال به بۆچوونی سه رانی کورد، ته نها پاڕانه وه یه، ته نها هاواری بێهێزترین مرۆڤه، ته نها خۆناساندێکی گووناهه؛ ئه نفال له هزری سه رانی کورد، باسێکی جینائی نێوده وڵه تی نیه، به ڵکو ته نها یادکردنه وه یه! ده سه ڵاتی کوردی، هه ر وه ک له هه موو پرسه پۆلیتیکیه جیهانیه کان بێئاگایه، ئه نفالیش به ده ر نیه له و بێئاگاییه.  ئه وه ی که تاوانی ئه نفال بکه وێته خانه ی تاوانی جینۆساید، ده بێت بێمه رج، سه رانی کورد بیر له بونیادی ده وڵه تی ماف بکه نه وه، ده وڵه تێک پێک بێت له کۆنتراکتێکی کۆمه ڵایه تی، تیادا مروڤ ده وڵه تی لا تاکه پاڵپشت بێت، تیادا مرۆڤ وه ک ئه وه ی له ئیسڕائیل کرا، به کێشه ی چاره نووسسازی خۆی بزانێت.نه بوونی ده وڵه تی ماف له کوردستان،تاوانی سووتاندی مۆنۆمێنتی هه ڵه بجه ی لێکه وته وه! سه یره گه لێک له کاتی هه بوونی بوارێکی مه زنی مێژوویی، له ئابووری، سه ربازی و کۆمه ڵایه تی نه توانێت ته نانه ت درک به بوونێکی پڕاکتیکی خۆی بکا ده سه ڵات پڕاکتیزه بکا؛ ئێستا بکاته ده وڵه تێک، تیایدا گه نج قێز له پێوه ندی خۆی و ده وڵه ت نه کاته وه، به ڵکو وجوودی کۆمه ڵایه تی خۆی تیایدا ببینێته وه، ئه نفال له ناخی دا بوونێکی بێت.

 

4

ئه رکی هه ره مه زنی ڕۆشه نبیر له یادی ئه نفالکردنی مرۆڤی کورد، تۆخکردنه وه ی بیری بونیادی ده وڵه ته، نابێت ڕۆشنبیر بێلایه ن، شرۆڤه ی ڕه وشی کورد بکات، به ڵکو ده بێت بزوێنه ری ده وڵه تاندنی بێت. له وێشڕا ، بێئاگایی سه رانی کورد بداته به ر نووکی ڕه خنه، نه هێڵێت، ئه م تاوانه دژ به مرۆڤایه تیه، وه ک هه ر هه موو تاوانه کانی تر دژی مرۆڤی سیڤیلی کورد، به سه ر گه نده ڵتیرین ده وڵه تی عه ره ب-ئیسلامی دا تێپه ڕێت. نه بوونی ده وڵه ت له کوردستان گه وره ترین کێشه یه، که ئێستا به ره و ڕووی مرۆڤی کورد ده بێته وه، لێره ڕا، تاکی کورد له بۆشایی دا گووزه ر ده کات، له جه نگه ڵێک " ڕۆژ هه ڵاتی ناوه ڕاست" و له کوردستان که به رده وام ڕاوکه ری پره نسیپی بیرکردنه وه بێت، بێگوومان، کورد، وه ک لاوازترین کرده، قوربانی ئه نفالێکی به ڕه وا کراوی به رده وامه. مێژووی خوێناوی عێراق4  باشترین به ڵگه ی ئه م مۆته که یه، که به که لله سه ری مرۆڤ قه ڵایان دروست ده کرد! ووتاری سیاسی عه ره بی تا ئێستاش هه رگێز بێبه ش نابێت له بیری له ناوبردنی مرۆڤ. بۆیه ئه رکی ڕۆشه نبیر جیاکردنه وه ی من ی باش له و خراپه نه گریسه، من که سێکی نوێ ئه ویش به ربه رییه ک.

 

5

 

ئه م نه وه دمۆره ی ئێمه ریالیستیترین بواری هه یه بۆ دووباره نوێکردنه وه ی "کۆن"، هێنانی زمانێكی هاوچه رخ له پۆلیتیک و ده سه ڵات. له ناوده سه ڵاتی کوردی، ده بێت ئه نفال شرۆڤه یه کی نوێی بۆ بکرێت. تاوانی ئه نفال کۆپی میتۆدی نازیزم له ناسیۆنال سۆسیالیزمی عه ره بی به سیستماتیزه کردنی ئه نفاله. وێران کرنی ژێرخانی ئابووریه، به ڕه واکردنی له ناوبردنی سه دان هه زار که س؛ هه ڵوه شانه وه بونیادی خێزانیانه. ئه نجامه کانی ئه نفالکردن تا ده یان ساڵی دیکه ش شوێنپێی له کۆمه ڵگه ی کوردی جێده هێلیت. سه رانی ده سه ڵاتی کوردی بۆ دانانی له مپه رێکی پته و له دژی دووباره نه بوونه وه تاوانی له م چه شنه ته نها دامه زراندی ده وڵه تێکی پته وی مۆدێرنه بێگوێدانه هه ڕه شه وه همیه کانی که سی دووه م. من دڵنیام گۆڕینی بونیادی کورد ی له پرۆسه یه کی درێژ، باندۆڕی مه زنی له سه جینۆلۆجیای مرۆڤی کورد ده بێت، واته له سه رکوت کراوێکه وه له ژینگه نه خۆشی عه ره ب، بۆ مرۆڤێکی خود-ناسی به ‌هێز.

 

 -------------------------------------------------------------------------

  1. هیگل، مێژووی فه لسه فه

  2.  ئه لبێرت کامۆ، مرۆڤ له یاخیبوون

  3. ئه لبێرت کامۆ هه مان سه رچاوه

  4. باقر حه سه ن، مێژووی خۆێناوی عێراق

 

           

 

04/07/2007