ده‌سه‌ڵاتی
دادگا له هه‌فته‌یه‌کدا
نامیق عه‌بدوڵڵا
namiq80@ yahoo.com
دادگا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه که خۆی له جێبه‌جێکردنی ئه‌رکی دادوه‌ری و سه‌روه‌ری
یاسا ده‌بینێته‌وه له‌م کایه‌شدا هه‌موو دادگایه‌ک خاوه‌نی دادوه‌رو
پارێزه‌رو یاسا ناس و ماف ناسه . که‌چی زۆر کات دادگا له حاڵێکی شپرزه و
بێ ده‌سه‌ڵاتدا خۆی ده‌بینێ که ده‌بێته جێگه‌ی ڕامان و دروست بونی کۆمه‌ڵه
پرسیارێک له‌مه‌ڕ ده‌سه‌ڵاتی خودی دادگا و هه‌ڵسوڕاوانی ، بۆ ڕاڤه کردنی
ئه‌م حاڵه سه‌یری هه‌ندێ له‌و ڕوداوانه ده‌که‌ین که ته‌نها له‌م هه‌فته‌دا
ڕویداوه که ئه‌م وێنه‌یه به‌ڕونی تیایدا ده‌بینرێت . بۆنمونه وابڕیاره
سه‌دام حسێنی دیکتاتۆری پێشوو له‌مانگی داهاتوو بدرێته دادگا به‌تۆمه‌تی
بێ سه‌رو شوێن کردنی هه‌زاران هاوڵاتی کورد ، ده‌بینین چونکه مه‌سه‌له‌که
که‌مێ ئاڵۆز‌و لێڵه له‌ڕوی یاساییه‌وه و وه‌کو تۆمه‌ته‌که‌ی دوجه‌یل
کاتێکی زیاتری ده‌وێ ، له‌م لاوه‌ش هه‌ڵه‌بجه‌ی 5000 قوربانی و سه‌دان به‌ڵگه‌و
دۆکمێنت که‌تێوه‌گلانی ڕۆژئاوا و کۆمپانیاکانی به‌ئاشکرا دیاره نه‌باسی هه‌یه‌و
نه‌خواس !!!، جگه له‌بێتاقه‌ت کردنی خه‌ڵک و سارد کردنه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و
درێژه پێدانه‌ی دادگا ، ئه‌مه‌وێنه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتی دادگا له عێراقی
دوای دیکتاتۆرییه‌ت . ئه‌گه‌ر سه‌یری ده‌سه‌ڵاتی دادگا له کوردستانیش بکه‌ین
ده‌بینین 30 ساڵ زیندانی کمال سید قادر له‌سه‌ر نوسینێک و پاشان گۆڕانی فه‌رمانه‌که
بۆ یه‌ک ساڵ‌و نیو دواجاریش ئازاد کردنی ! . ئه‌مه وێنه‌ی بڕیاری دادگایه
یان بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ئه‌ولاو ! له‌م لاش ڕه‌وانه‌کردنی
مه‌ریوان هه‌ڵبجه‌یی له ڕێی فڕۆکه خانه‌وه له‌کاتێکدا فه‌رمانی گرتنی هه‌یه
له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه !! ، نمونه‌یه‌که بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادگا له‌م لا .
ئه‌م نمونانه‌و سه‌دان نمونه‌ی تر وێنه‌یه‌کی لاوازی ده‌سه‌ڵاتی دادگایه
که خۆی له پاشکۆیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دا ده‌بینێته‌وه . که‌جێگه‌ی
تێڕامانه تائێستا دادگا خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆی نه‌بێ و سه‌ربه‌خۆیی خۆی
بۆ نه‌پاریزرێ . ئایا دادوه‌ران و مافناسان و پارێزه‌ران نه‌توانن له ئاست
بڕیاره سیاسیه‌کاندا سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بپارێزن ، خه‌ڵکانێکی تر ده‌بێ
حاڵیان چی بێت ؟. هه‌رچه‌نده له وڵاتانی ترییش جارجار دادگا ئه‌م حاڵ به‌خۆیه‌وه
ده‌بینێت به‌ڵام لای ئێمه بۆته حاڵه‌تێک که ڕۆژانه دوباره ده‌بێته‌وه
. به‌رده‌وام بونی ئه‌م حاڵه‌ش بێ متمانه‌یی خه‌ڵک به‌رامبه‌ر دادگا زیاتر
ده‌کات وه‌ک چۆن له چه‌ند ساڵی ڕابردوو بێ متمانه بووه و زۆرێک له خه‌ڵک
له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر کردووه . هه‌رچه‌نده ئه‌م
بابه‌ته لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی جدی و قسه گه‌لێکی زیاتر هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام
من به‌جێ ی ده‌هێڵم بۆ ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی که‌ئاماژه‌مان پێدا تاخۆیان
بینه گۆو چیتر له‌ئاست ئیفلیج بونی دادگا بێده‌نگ نه‌بن و خاوه‌نی داد بن
له‌ئاست ته‌واوی کێشه‌کان و با چیتر سیاسیه‌کان مل که‌چ بن بۆ بڕیاره‌کانی
دادگا . بێگومان بێده‌نگی و مانه‌وه له ئاوا حالێک‌دا ترسنۆکیه بۆ هه‌ڵگرانی
په‌یامی داد .
|