ئه‌و زمانه هی چه‌وره‌ی بازاڕه‌کانه! نزار جاف دوێنێ شه‌و چه‌ند براده‌رێکم پێوه‌ندییان پێوه‌کردم و، سه‌رسامییان له‌و زمانی نووسینی وتاری"سه‌رقاڵیبوون به دزی یه‌کێتی و ئیداره‌که‌ی به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندن ده‌بات"، که به ناوی منه‌وه له ماڵپه‌ڕی"رای جیاواز"دا له رۆژی14/3/2006دا بڵاوکراوه‌ته‌وه و، کاتێکیش ئه‌و وتاره‌م بینی زۆر سه‌رسامبووم، چونکه له‌گه‌ڵ رێزمدا بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕه، من یه‌که‌م جاره ناوی ده‌بیستم و، هه‌ر بۆ خۆیشم که‌م به کوردی ده‌نووسم پتر به عه‌ره‌بی وتاره‌کانم بڵاوده‌که‌مه‌وه و، ئه‌گه‌ر به کوردیش بنووسم ئه‌وا بۆ چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی دیاریکراوی ده‌نێرم که ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی تێدا نییه. له راستیدا، من لێره‌دا هه‌رگیز ناخوازم پاکانه بۆ یه‌کێتی نیشتمانی یان هه‌ر پارتێکی کوردستانی بکه‌م له گه‌نده‌ڵی و، هیچ کارێکم به هیچ لایه‌نێکی کوردستانییه‌وه نییه تا چه‌ند نووسه‌ر ئاسایه‌ک ماستاویان بۆ خاو بکه‌مه‌وه و، ئه‌گه‌ر رۆژێک له رۆژان هه‌ڵوێستێک یان بۆچوونێکم هه‌بێت ئه‌وا به شێوازێک ده‌ریده‌بڕم که بۆن و به‌رامی رۆشنبیرێک به ره‌وشت بدات نه‌ک"چه‌وره‌یه‌کی بازاڕ"! من به مافی ره‌وای خۆمی ده‌زانم که بێبه‌ری ته‌واوی خۆم له‌و وتاره"بازاڕییه"بخه‌مه‌ڕوو و، له برایانی ماڵپه‌ڕی"رای جیاواز" داواده‌که‌م دوای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ون و راستییه‌ک ئاشکرابکه‌ن و، ده‌شتوانن ئه‌و زمانه پڕ له وشه‌ی"نابه‌جێ" و"سه‌قه‌ت"له‌گه‌ڵ وتاره کوردییه‌کانمدا به‌راودرد بکه‌ن تا بزانن ئه‌وه زمانی ده‌ربڕینی من نییه! به‌ڵی گه‌نده‌ڵی هه‌یه، به‌ڵی دزی هه‌یه، به‌ڵی زۆر شتی هه‌ڵه و نابه‌جێ له هه‌ردوولادا هه‌یه و، هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانی بێزارکردووه، به‌ڵام یه‌کێک دزی و ده‌سترێژی له گه‌لی خۆی بکات، ئه‌وا به جنێو چاره‌سه‌ر ناکرێت به‌ڵکو به هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی ئه‌و بنچینه‌یه‌ی که رێگه‌ی بۆ خۆش ده‌کات ئه‌و کاره نابه‌جێیه ئه‌نجام بدات و، ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستی منه له گه‌نده‌ڵی یه‌کێتی پارتی به‌بێ جیاوازی!
|
|
04/07/2007 |