که‌ڵه‌شێری قسه‌که‌ر و کچۆڵه‌ی فڕیو نزار جاف ـ ئه‌ڵمانیا به‌م دواییه له سایتی"BBC"، هه‌واڵێکی سه‌یروسه‌مه‌رم خوێنده‌وه سه‌باره‌ت به پیاوێک له کۆماری قه‌رغیزستان، کاتێک چه‌قۆی خستۆته سه‌رملی که‌ڵه‌شێره‌که‌ی تاسه‌ری ببڕێت، که‌چی کوڕه (پێنج ساڵه‌که‌ی) له‌ناکاو قیژاندی: بابه، که‌ڵه‌شێره‌که هاواری کرد"ئه‌ڵڵا"! به‌مه‌ش کابرا چه‌قۆی له‌سه‌ر ملی که‌ڵه‌شێر لابرد و، ئیدی ئه‌و که‌ڵه‌شێره بووه قاره‌مانێکی ئه‌فسانه‌یی و،ته‌نانه‌ت زۆر مۆبایلی ئه‌و وڵاته ده‌نگی خوێندنی که‌ڵه‌شێری له‌سه‌ره به‌یادی ئه‌و باڵنده موعجیزه‌یه‌ی که، له سه‌رده‌می ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌دا، ئه‌و وه‌ک پادشایه‌ک به ناو ماڵدا دێت و ده‌ڕوات و خه‌ڵکی پۆل پۆل "زیاره‌ت"ی ده‌که‌ن و، موفه‌ڕکی به‌ره‌که‌تی لێوه‌رده‌گرن. هه‌ر وه‌ک چۆن ده‌ڵێن قسه قسه راده‌کێشێت، ئه‌م که‌ڵه‌شێره قسه‌که‌ره ئه‌فسانه‌ییه، ئه‌و کچۆڵه کورده‌ی بیرهێنامه‌وه که له گوندێکی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێره‌وه ساڵی پار بۆ"مه‌ککه"فڕی و، به هه‌مان شێوه‌ش گه‌ڕایه‌وه، ئیدی خه‌ڵکی که‌وتنه"زیاره‌ت"کردنی و"ته‌به‌ڕوک"وه‌رگرتن له"حزوری"موباره‌کی، پێیشم وایه ئه‌م به‌سه‌رهاته زۆربه‌ی خه‌ڵکی هه‌ولێر بیستوویانه و، چاکیش سه‌ربورده‌ی"بزنه نێره شیر ده‌ر"ه‌که‌شیان له‌بیره و، چۆن خه‌ڵکی سه‌ردانی ئه‌و گیانله‌به‌ره‌یان ده‌کرد تا چه‌ند دڵۆپێک له شیره ئه‌فسانه‌ییه‌که‌ی وه‌رگرن و، ده‌رده‌کوشنده‌کانیانی پێ بپه‌ڕێنن! ئه‌م به‌سه‌رهاتانه که بوونه‌ته مایه‌ی سه‌رسوڕمانی خه‌ڵکی و، چه‌ندین چیرۆک و به‌سه‌رهاتی سه‌یر سه‌یری له‌سه‌ریان ده‌گێڕنه‌وه، ئه‌و که‌ڵه‌شێره‌ی که ته‌نها منداڵه پێنج ساڵه‌که ئه‌و وشه‌ی"ئه‌ڵڵا"یه‌ی بیست و، ئیتر بگره و ببڕه مام که‌ڵه‌باب جگه له خوێندن، ورته‌ی لێوه نه‌ده‌هات، به‌ڵام، من نازانم ئه‌گه‌ر هات و، خه‌ڵکی ئه‌و کۆماره، دوو گیانله‌به‌ری دیکه‌یان بینی که هه‌ردووکیان کۆمه‌ڵه وشه‌یه‌ک ده‌ڵێن، ئه‌و کاته ده‌بێت چی بکه‌ن یان چی بڵێن؟! بۆ نموونه، ئه‌و قه‌له‌ڕه‌شه‌ی که چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر له که‌ناڵی ئاسمانی کوردستانTvییه‌وه، نیشان درا و، چه‌ند وشه‌یه‌کی دوباره ده‌کردووه، یان ئه‌و مه‌یموونه‌ی که له وڵاتێکی رۆژاواییدا فیری وتنه‌وه‌ی سه‌دان وشه کرابوو، ئایا ئه‌گه‌ر بێت که‌سێکی"فێڵباز"بیانبات بۆ "قرغیزستان"، که‌س گومان له‌وه ده‌کات که له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا ده‌بێته خاوه‌ن پاره و سامانێکی له راده به‌ده‌ر! ئه‌و کچه‌یشی که‌فڕی به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س بیبینێت و که‌چی باوه‌ڕیشیان پێهێنا، ده‌بێت چ واتایه‌ک ببخشێت له‌به‌رده‌م"دێڤید کۆپه‌رفێڵد"ی ئه‌مه‌ریکیدا، کاتێک به‌به‌رچاوی خه‌ڵکییه‌وه و، بێ ئه‌ملاوئه‌ولا، فڕی، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده و به‌س، به‌ڵکو تا خه‌ڵکی هیچ جۆره گومانێکیان نه‌مێنێت، کچێکی له‌ناو ته‌ماشاچییاندا هه‌ڵگرت و، له‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌ستی پاڵی خست و ئنجا فڕی، که‌چی هیچ که‌سێک له‌و ته‌ماشاچییه رۆژاواییانه، نه‌که‌وتنه سه‌ردانی کۆپه‌رفێڵد و ته‌به‌ڕوک وه‌رگرتن لێی. لێره‌دا، نامه‌وێت له گرنگی بوار و بابه‌تی پاراسایکیۆلۆجی که‌م بکه‌مه‌وه، چونکه ده‌زانم جۆره بایه‌خ و گرنیگییه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌ڵام، ئه‌و بواره په‌یوه‌سته به دوو مه‌رجی سه‌ره‌کییه‌وه: یه‌که‌میان: پاراسایکیۆلۆجیا، زانستێکه و کۆمه‌ڵه یاسا و رێسای تایبه‌تی خۆی هه‌یه و، هه‌رگیز له‌سه‌ر بنچینه‌ی پوچ و بێ واتا هه‌ڵنابه‌سترێت. دووه‌میان: که‌سانێک هه‌ن سه‌رباری توانا ئاساییه‌کانی مرۆڤ، هه‌ندێک توانای شاراوه‌یان هه‌یه، ئه‌و توانایانه سه‌رنجی چه‌ندین زانای به‌رجه‌سته‌ی نێوده‌وڵه‌تی به لای خۆیدا راکێشاوه، بۆ نموونه، دکتۆر"ئه‌لیکسیس کاریل"وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبل له بواری پزشکیدا، له کتێبه ناوداره‌که‌ی(مرۆڤ ئه‌و نه‌ناسراوه)، ئاماژه به‌و توانا شاراوانه ده‌دات و، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌کاته‌وه که هه‌موو مرۆڤێک توانای شاراوه‌ی هه‌یه و، ئه‌گه‌ر بزانێت چۆن به‌کاری بهێنێت ئه‌وا هه‌ندێ شتی نائاسایی پێده‌کرێت. له‌و توانا شاراوانه‌ش، مێشکی به‌رامبه‌ر خوێندنه‌وه (توارد الخواطر)، یان کاریگه‌ری تیشکی(الاشراق)، که ده‌توانرێت له رێگه‌وه‌ی مرۆڤ کار له که‌سێکی تری زۆر دوور له خۆیه‌وه بکات(بۆ نموونه مرۆڤێکی خاوه‌ن ئه‌و توانایه، ده‌توانێت له کوردستانه‌وه کار له که‌سێکی تر بکات که له ئه‌مریکا یان له ئه‌وروپا بێت)، کاریگه‌رییه‌که‌ش، وه‌ک ئه‌وه‌ی چه‌ند وشه‌یه‌ک به‌و مرۆڤه‌ی که کاری لێ کراوه بوترێت، بابه‌تی کاریگه‌ری تیشکی"الاشراق"به‌پێی یاسا له ئه‌وروپا قه‌ده‌غه‌کراوه، چونکه له ململانێی سیاسی‌دا به‌کارهێنرا و، چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێک ناچارکران که دوور له ویست و ئاره‌زووی خۆیان قسه له دژی خۆیان بکه‌ن. لێره له ئه‌وروپا، کولیژی زانستی خوێندنی بواری پاراسایکیۆلۆجی هه‌یه، له‌وێ، بوار ره‌خساوه بۆ توێژینه‌وه‌ی توانا شاراوه‌کانی مرۆڤ، بۆ نمونه، بابه‌تی ئاماده‌کردنی روحیانه‌تی که‌سانێک که کۆچی دواییان کردبێت و پرسیاری جۆراوجۆریان لێ بکرێت. ئه‌مانه و، چه‌نده‌ها شتی تری له‌م جۆره، ئه‌مڕۆ وه‌ک بابه‌تێکی زانستی له وڵاتانی پێشکه‌وتوو، لێیان ده‌کۆڵرێته‌وه و هه‌وڵی بێ وچان ده‌درێت تا بخرێنه خزمه‌ت مرۆڤایه‌تییه‌وه، به‌ڵام، که‌ڵه‌شێرێک بڵێت(ئه‌ڵڵا) یان شوتییه‌ک رسته‌ی(لا إله إلا الله)ی له‌سه‌ر نووسرابێت، یان کۆلکه بزنێکی نێر شیر بدات یاخود که‌ڵه‌شێرێک هێلکه بکات، ئه‌مانه سووده‌که‌یان ده‌بێت چی بێت و چ گۆڕانێکی دیاریکراو له ژیانی مرۆڤدا ده‌هێننه ئاراوه؟ له ئه‌ڵمانیا، ژنێک سه‌گه‌که‌ی خۆی فێری ئه‌وه کردبوو که ناوی سه‌دان شت بزانێت و کاتێک ئه‌و ژنه داوای شتێکی له‌و جۆرانه ده‌کرد ئه‌وا سه‌گه بۆر ده‌ست به‌جێ غاری ده‌دا و، ئه‌و شته‌ی بۆ ده‌هێنا، ئه‌م کاره‌یش به به‌رچاوی کامیرای ته‌له‌فیزیۆنییه‌وه ده‌کرا و، مرۆڤ به جوانی ئاستی راهێنانی ئه‌و سه‌گه‌ی ده‌بینی، به‌ڵام هه‌ر له قرغیزستان، ساڵی پار، وتیان گوایه شێرێک له باخچه‌ی ئاژه‌ڵی ئه‌وێ، کاتێ مه‌لا بانگی ده‌دا، ئه‌و به نه‌ڕاندن"ئه‌ڵڵا"ی ده‌گوت! خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته ئه‌و باخچه‌ی ئاژه‌ڵه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ک کرد به خولیای مێشکی خۆیان ده‌ڕژانه ئه‌وێ بۆ سه‌یرکردنی ئه‌و "نه‌ڕه موعجیزه ئاسا"یه‌ی شێره‌که، به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هات و چوو هه‌روه‌ک چۆن مه‌سه‌له‌کانی بزنه نێره و کچۆڵه فڕیوه‌که و که‌ڵه‌بابه قسه‌که‌ره‌که‌ی قرغیزستان ده‌نگۆیه‌کیان نایه‌وه و، پاشان چوونه جیهانی له‌بیرچوونه‌وه‌ی خه‌ڵکییه‌وه!
کچێکی هاوڕێم که رۆژنامه‌نووسێکی ئه‌ڵمانییه"به‌ڕه‌گه‌ز پۆله‌ندی"، هه‌میشه سه‌رنجم بۆ ئه‌وه راده‌کێشێت که ئافره‌تان و پیاوانی رۆژهه‌ڵاتی شه‌یدای بابه‌تی پاراسایکیۆلۆجین و، هه‌موو کاتێک حه‌زیان له په‌نابردن بۆ بابه‌تی ئه‌فسانه‌یی و نائاسایی، ئه‌و کچه رۆژێکیان پێی وتم که تێبینی ئه‌وه‌ی کردووه،کاتێک هه‌ر که‌سێکی رۆژهه‌ڵاتی که فێری زمانی ئه‌ڵمانی بووبێت و، رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌ڵمانی بکڕێت، ئه‌وا راسته‌وخۆ به دوای که‌لووه‌کاندا ده‌گه‌ڕێت تا به‌خت و ناوچاوانی خۆی ته‌ماشابکات، به‌ڵام"هه‌ر به قسه‌ی ئه‌و کچه"، کاتێک ئه‌ڵمانێک یان ئه‌وروپییه‌ک هه‌مان رۆژنامه ده‌کڕێت، ئه‌وا به دوای هه‌واڵی رۆشنبیری و زانستی و هونه‌ری و سیاسی و وه‌رزشیدا ده‌گه‌ڕێن. پشت به‌ستن به ئه‌فسانه له خۆیدا، هه‌وڵدانێکی بێسوودی مرۆڤه بۆ بازدان به‌سه‌ر تاڵییه‌کنی ژیانی رۆژانه‌یدا و، گه‌ڕانێکی بێ وچانه به دوای رێگه‌چاره‌سه‌رێکدا بۆ ئه‌و کێشه و گیروگرفت و پرسیاره بێ وڵامانه‌ی که مێشکیان قاڵکردووه، به‌ڵام ده‌شبێت ئه‌وه بزانرێت که ئه‌و شێوازی بیرکردنه‌وه‌یه ته‌نها له‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه که هێشتا له بواره جیاوازه‌کانی ژیاندا دواکه‌وتوون. تێبینی: ئه‌م وتاره له رۆژنامه‌ی"کوردستان راپۆرت"دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
|
|
04/07/2007 |