مردن دابه‌ش ده‌کرێ
بێهنام وه‌رگێران: عوسمان – م
وه‌رن رێگای دابه‌ش کردن بگرینه پێش به‌ر له ئێمه ره‌مزی دابه‌ش کردنیان که‌شف کردبو دابه‌ش کردنی جوانی ...............عه‌شق ..............رۆژ ..............شه‌و ..............ره‌نج ..............خۆشبه‌ختی ..............کار و توانایی ..............ئاو و نان و مه‌جال ..............شه‌رمه‌نده‌یی و ره‌زاله‌ت ..............شانازیی بون ده‌بێ راپه‌رینیش دابه‌ش بکه‌ین به هه‌مان شیوه که ئارامی و خۆشحاڵی، مێحنه‌ت، برسیه‌تی و نه‌خؤشی کراوه ده‌بێ ئه‌خلاق دابه‌ش بکرێ به هه‌مان شێوه که پاکی و خاوێنی، زه‌بونی، زه‌لیلی، له پۆخڵهواتیدا ده‌کرێ ده‌بی داهاتو دابه‌ش بکه‌ین. ........رێبه‌ری دابه‌ش بکه‌ین ........بیری رێبه‌ری بچێنین وه رێکه‌وین رێگای چاندنی خۆمان بگرینه پێش تا رێبه‌رانی رێگری چه‌ته‌مان له مله‌کانی به‌دبه‌ختیمان، بنه‌ماڵه تهپیوهکانمان و له باوری زه‌وینیمان ده‌رکه‌ین وه مێژوی خه‌فه‌تباری پێشینیانمان ئاسوده بکه‌ین. ***** ئاێا ده‌کرێ خۆ فرۆشی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ دابه‌ش بکرێ؟ کۆمه‌ڵ له کویله‌تی سه‌رانی ره‌زیل و په‌ست نه‌جات بدرێ؟ ئاێا ده‌توانین پێکه‌وه له خۆماندا په‌یوه‌ند بخۆین؟ وه چروه ناسکه‌کانی ئومید و هه‌ستانه‌وه پێکه‌وه دابه‌ش بکه‌ین وه هه‌ر کاممان به جۆرێک بچێنین که له‌م دارستانه‌ی چاندندا داهاتو کوشتار نه‌کرێ؟ ***** رۆژ دابه‌ش ده‌کرێ . شه‌ویش شه‌رمه‌زاری بۆ دابه‌ش کردن ده‌بێ هه‌ر وه‌ک شانازی نه‌فره‌ت و له‌عنه‌ت له ئاسمان بێت له رابوردودا هه‌میشه شه‌و بوه و یه‌کسه‌ره تاریک به‌ڵام ئاگادار بن! بۆمان ره‌وا نییه گه‌رومان به ئاراسته‌ی میژودا هه‌ڵواسین چونکه لێواولێوه له ماف کۆژی. داهاتو له ئازاره‌کان و ده‌سته‌کان و ته‌وێڵی هه‌موان دا ره‌سم و دابه‌شه ئه‌وه به‌شه و حه‌قی هه‌موانه رۆژ و کار و نان، عه‌شق وئازادی وه‌ک ده‌ریا و خۆلیان وه‌ک شه‌راب و زه‌وقی شادی وه‌ک تێری و جلی خاوین هه‌موان و مهمو شتێک و هه‌رچیه‌ک که هه‌ێه هین هه‌موانه نه‌ریتی بون، دابه‌ش کردنی ژیانه ***** له‌م دنیا و دیارهمان دا ده‌بێ فێر بین که مه‌رگیش دابه‌ش بکه‌ین ئه‌ری مه‌رگیش بۆ دابه‌ش کردن ده‌بێ وتراوه‌کان زۆرن به‌ڵام هه‌یهات و ئیمه له شه‌وی خوێنین دانیشتوین رۆژ که به‌رێوه‌یه ده‌بێ پێکه‌وه دابه‌شی بکه‌ین.
|
|
04/07/2007 |