سیاسه‌تی ئه‌تومی، حه‌ق و ناحه‌ق مورته‌زا پیچه‌ش وه‌رگێرانی: عوسمان – م یادداشتی روشه‌نگه‌ری: رووی ده‌ره‌وه‌ی کێشه‌ی سه‌ر سه‌کۆی شانۆگه‌ریی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئێران، رووی پشته‌وه، یان شاراوه‌شی هه‌ێه که به بێ له‌به‌ر چاو نه‌گرتنی، مه‌ترسیی که‌وتنه ناو داوی ساویلکه‌یی و سانده ئه‌ندێشی زۆر جیدیی هه‌ێه. سه‌حنه‌ی پێشه‌وه‌ی سه‌کۆ ئاواێه که ئه‌مریکا ده‌ڵێ نیگه‌رانه که کۆماری ئیسلامی ئێران به به‌رهه‌م هێنانی چه‌کی ناوه‌کی و دانی به گوروپه بنیادگه‌راکانی شیعه و تیروریست، ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی جیهان ده‌خاته مه‌ترسی. که واێه بۆ ئه‌وه‌یکه "ئه‌منیه‌تی جیهانی" نه‌که‌وێته مه‌ترسی، پێ داده‌گرێ که ده‌بێ به‌ر به پرۆگرامه ناوه‌کیه‌کانی ئێران بگیرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا خۆی وڵاتێک نه‌بواێه که یه‌که‌مین جار بومبی ئه‌تومی به‌کار هێنا و سه‌دان هه‌زار که‌سی بێتاوانی له ناکازاکی و هێروشیما کوشت، ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا به هه‌مان راده که دژاێه‌تی چه‌کی ناوه‌کی له ئێران ده‌کا، دژاێه‌تی چه‌که ناوه‌کیه‌کانی ئیسرایلیشی بکرداێه، ئه‌گه‌ر بوش نه‌چواێه بۆ هێند و پێشنیاری یارمه‌تی ماڵیی بۆ هێندیه‌کان نه‌ده‌کرد که به بێ په‌یوه‌ست بون به رێکه‌وتننامه‌ی رێگرتن له دروست کردن و بڵاو بونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی، ئه‌م چه‌که‌ێان دروست کرد و به کورتی ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا خۆی پابه‌ندی رێکه‌وتننامه‌کانی رێگرتن له په‌ره‌گرتنی چه‌کی ناوه‌کی له‌گه‌ڵ روسیه و چێن ده‌بو، ئه‌وکات دژاێه‌تیه‌کانی له‌گه‌ڵ دۆسێه‌ی ناوه‌کیی ئێران پاساو ده‌کرا. به‌ڵام هیچکام له‌مانه له بابه‌ت ئه‌مریکاوه جێگای باوه‌ر نییه. راست له حاڵێکدا که رێبه‌رانی کۆشکی سپی به له‌حنێکی هێر‌ش ئامێز قسه له سزادانی ئێران ده‌که‌ن، به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی چه‌کی ناوه‌کییان له ده‌ستوری کاری خۆێان داێه. رۆژنامه‌ی لوسان جلێس تایمز له رێکه‌وتی پێنج شه‌ممه 6ی ئا‌پریل له راپورتێک دا ده‌نوسێ: ئه‌مریکا به‌رینترین به‌رنامه‌ی نوێ سازیی چه‌کی ناوه‌کی خۆی له کاتی کۆتایی شه‌ری سا‌رد دا ده‌ست پێکرده‌وه. ئامانجی ئه‌م به‌رنامه‌ێه ئه‌وه‌ێه که بتوانێ تا 15 ساڵی داهاتو ساڵانا 125 کڵاوه‌ی ناوه‌کیی نوێ به‌رهه‌م بێنێ. تازه‌ترین گۆڤاری "Foreigen Affairs" له بابه‌تێکدا به قه‌ڵه‌می دوو کارناسی ئه‌مریکایی، وڵامی بۆچی نوێ سازیی چه‌که ناوه‌کیه‌کان و که‌ڵک لێ وه‌رگرتنیان ده‌ده‌نه‌وه. "کایر.ا.لیبر" و "داریل. و. پێرس" له‌و باوه‌ره‌دان که له کاتی کۆتایی شه‌ری سا‌رد به‌ملاوه، زه‌راتخانه ناوه‌کیه‌کانی روسیه به شیوه‌ێه‌کی دور له ته‌سه‌ور دابه‌زیوه. زه‌راتخانه ناوه‌کیه‌کانی چینیش که له سه‌ره‌تادا هێنده جێگای سه‌رنج نه‌بوه، زۆر په‌ره‌ی نه‌سه‌ندوه. لێهاتویی که‌شفی خێرای هێرشی موشه‌کیی ده‌ره‌کی له هه‌ردوک وڵات لاواز بوه. ئه‌م بارودۆخه بۆ ئه‌مریکا له تێروانینی ستراتیژی که به مانای ئه‌وه‌ێه "هیرشی غافڵگیرانه‌ی موشه‌کی، ئه‌گه‌ری باڵای هه‌ێه که بتوانێ ته‌واوی پێگه ئه‌تومیه‌کانی روسیه، ژێر ده‌ریاییه‌کان و موشه‌که‌کانی قاره هاوێژ نابود بکا." زه‌راتخانه‌ی ئه‌تومیی چین "له‌مه‌ش زیاتر به‌رانبه‌ر به هێرشی ئه‌مریکا زیان هه‌ڵگره". ستراتیژیی حاکمانی ئه‌مریکا به‌م شێوه‌ێه دارێژراوه. سه‌رماێه دانانی عه‌زیم بۆ پێک هێنانی توانایی بۆ لێدانی زه‌بری یه‌که‌می ناوه‌کی. ئه‌م تواناییه که قه‌راره نه‌ک هه‌ر به‌رانبه‌ر کوریا‌ی باکور و ئیران، به‌ڵکو به‌رانبه‌ر روسیه و چینیش پێک بێ. ئه‌مه به‌شێکه له ستراتیژیی ئه‌منیه‌تیی تاقمه‌که‌ی بوش له کۆشکی سپی له بواری چه‌کی ناوه‌کی، که له ساڵی 2002 دارێژراوه. له‌م مانیفێسته دا به رونی هاتوه که ده‌ڵێ: "هێزه‌کانمان به قه‌ده‌ر پێویست ده‌توانن هه‌ر دوژمنێک که بیهه‌وێ له بیری به‌رز کردنه‌وه و په‌ره پێدانی هێزی سه‌ربازی خۆی به مه‌به‌ستی گه‌یشتن یان که‌وتنه پێشی هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریکا بێ، نابود بکه‌ن". مانای ئاوا به‌رنامه‌ێه‌ک ئه‌وه‌ێه که ئه‌مریکا، نه‌ک هه‌ر مافی زه‌بر لێدانی یه‌که‌می ئه‌تومی که به پێچه‌وانه‌ی رێکه‌وتننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیه‌تی له‌گه‌ڵ روسیه، بۆ خۆی به شێوه‌ی یه‌ک لاێه‌نه به ره‌وا ده‌زانێ، به‌ڵکو راده‌گه‌ێه‌نێ که ئه‌م زه‌بره به‌ر له‌وه‌یکه وڵاتێک بتوانێ توانای به‌رگری له خۆی هه‌بێ بوه‌شێنێت. ئه‌مه‌ێه جه‌وهه‌ر و ناوه‌رۆکی سیاسه‌تی ناوکیی ئه‌مریکا. له ئاوا سیاسه‌تێکدا به‌راستی و ئه‌سوله‌ن به‌رگرتن به په‌ره‌گرتنی چه‌که ناوه‌کیه‌کان رچاو ناکرێ. باشترین به‌ڵگه‌ش خودی ئه‌مریکا و سه‌رماێه وه‌گه‌رخشتنێکی گه‌وره‌ێه که له بواری دروست کردنی چه‌کی مودێرنی ناوه‌کی به‌رێوه ده‌چێ. هه‌روه‌ها پشتگریه‌که له به‌رنامه‌ی ناوه‌کیی هێند. ئه‌مریکا ده‌یهه‌وێ له ژێر سێبه‌ری مه‌رگ هێنه‌ری چه‌که کۆمه‌ڵ کوژه‌کانی خۆی، به‌سه‌ر هه‌مو جیهاندا فه‌رمانره‌وایی بکا و بۆ هه‌ر کوێ پێی خۆش بو هێر‌ش به‌رێ.
سیاسه‌تی کۆشکی سپی بوار ره‌خسێنی پێشبرکێی چه‌ک و چۆڵه سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا بۆ سوڵته به‌سه‌ر جیهاندا، له رێگای زۆر و هه‌ره‌شه‌ی چه‌کی ناوه‌کی، گه‌وره‌ترین و سه‌ره‌کیترین هۆکاری په‌ره‌گرتنی پێشبرکێی چه‌ک و به‌رهه‌م هێنانی چه‌که کۆمه‌ڵ کوژه‌کانه. ئه‌م سیاسه‌ته ته‌واوی دیکتاتوره‌کانی جیهان هان ده‌دا که بۆ پاراستنی حاکمیه‌تی خۆێان و پاراستنی مافی پاوان، له تاڵان کردنی سه‌روه‌ت و سامانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خه‌ڵکی خۆێان، وه به‌ربه‌ره‌کانێ به‌رانبه‌ر به باچ خوازیی ئه‌مریکا، هه‌رچی زوتر ده‌ستیان بگا به چه‌کی ناوه‌کی. تاێبه‌تمه‌ندیی ئه‌م سیاسه‌ته هارانه‌ێه له‌وه داێه که توانای تێگه‌یشتنی ئه‌م خاڵه‌ی نییه که سه‌رکه‌وتن له رێگای بومبارانی ئه‌تومیه‌وه به‌ده‌ست ناێه. ته‌نانه‌ت بومبارانی به‌رته‌سکیش به هۆی بڵاو بونه‌وه‌ی مه‌وادی رادیواکتیو له هه‌وا دا، بونی هه‌مو به‌شه‌ریه‌ت ده‌خاته مه‌ترسی. که واێه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م هێنانی چه‌کی ناوه‌کی له لاێان کۆماری ئیسلامیه‌وه ئه‌منیه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌خاته مه‌ترسی، چه‌که ناوه‌کیه‌کانی ئیسرایلیش هه‌مان تایبه‌تمه‌ندییان هه‌ێه. هه‌ر بۆێه سیاسه‌تی ناوه‌کیی ئه‌مریکا که مافی تایبه‌تی و پاوان بونی هێزی سه‌ربازی بۆ نابودیی میلله‌تان و رژیمه سه‌رپێچی که‌ره‌کان به په‌نه بردنه به‌ر زه‌بری کوتوپری ناوه‌کی، سه‌رچاوه‌ی ئه‌سڵیی مه‌ترسیه‌کانه.
به‌رهه‌م هێنانی چه‌که ناوه‌کێه‌کان پاساو هه‌ڵنه‌گره که‌م نین که‌سانێک که به پشت به‌ستن به سیاسه‌ته یه‌کلاێه‌نه‌کانی ئه‌مریکا و زۆر بێژیه ئاشکراکان و ستاندارده دولاێه‌نه‌کان که له بواری سیاسه‌تی ناوه‌کیدا هه‌ێه‌تی ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ماف به خۆی ده‌دا که هێرشی ئه‌تومی بۆ هه‌ر شوێنێکی جیهان بکا، بۆچی کۆماری ئیسلامی مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێ بۆ دیفاع له خۆی بومبی ئه‌توم دروست بکا؟ ئه‌م "ده‌لیله" ئه‌م ئه‌سڵه له‌به‌رچاو ناگرێ که ئه‌وه‌یکه به ناوی ماف ده‌یناسن، نه بۆ ئه‌مریکا مافه و نه بۆ کۆماری ئیسلامی، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه تا ئاستی وه‌حشیگه‌ریی موتڵه‌ق مافمان دابه‌زاندبێ. بۆ نمونه، ئاێا ده‌توانین بڵێین که مافی خۆمانه ماڵی هه‌ر که‌سێک که ویستمان ته‌قه‌ی لێ بکه‌ین؟ وه ئه‌گه‌ر که‌سێک سه‌ره‌رۆێانه کاری ئاوای کرد، ئێمه‌ش "مافی" هه‌ر ئه‌م کاره‌مان هه‌بێ؟ ماف هه‌میشه بۆ باشتر بونی پێوه‌ندیی کۆمه‌ڵاێه‌تی ئینسانه‌کان داده‌نری، ته‌نانه‌ت مافی خراپیش. نابود کردنی ژیان ناتوانێ ماف یان مافی تایبه‌ت بێ. چونکه ماف له ئه‌ساسدا بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ کردنی نابودیی ژیان که‌شف و یان ته‌جره‌به ده‌کرێ. که واێه مافی هیچ که‌س و سیته‌مێکی سیاسی نییه که له‌به‌ر قازانجی گوروپی خۆێان به‌شه‌ریه‌ت نابود بکه‌ن. توانایی ده‌وڵه‌ت و نیزامێکی سیاسی له ئه‌نجامدانی ئاوا جیناێه‌تێک دژ به به‌شه‌ریه‌ت، نه حه‌قانیه‌ت به‌م جیناێه‌ته ده‌دا، و نه ئاستێکی دیاری کراو له توانایی بۆ ئه‌نجامدانی ئاوا جیناێه‌تێک حه‌قانیه‌ت دروست ده‌کا. یاسا و قانونی ده‌وڵه‌تانی جیهان، یاسای دارستانه؛ یاسای درنده‌کانه؛ یاسای حه‌یوان سیفه‌تانه؛ یاساێه‌کی ئینسان نوێنه که ره‌نگی وه‌حشیگه‌ری له ماف ده‌دا تا ژیانی ئاشتیانه‌ی نه‌ته‌وه‌کان نابود بکا. به‌م شێوه‌ێه هه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌تانه به بێ فریودانی میلله‌تان و چه‌واشه کردنیان و خستنه نێو داوی خۆێان، هێز و توانای له ناو بردنی میلله‌تان و ده‌وڵه‌تانی تریان نییه. ئه‌وه‌تا ئه‌مریکا 3 ساڵه نه‌خته نه‌خته و هه‌نگاو به هه‌نگاو به به‌هره وه‌ر گرتنی ته‌واو له سیاسه‌ته‌کانی رژیمی ئیسلامیی ئێران به رێبه‌ریی مه‌لاکان، له‌سه‌ر خۆ و سه‌بورانه ده‌ستی داوه‌ته ئاماده سازیی بیرورای گشتیی ناوخۆی ئه‌مریکا و جیهان تا بتوانێ له رێگای هێرشی سه‌ربازی و گه‌مارۆی ئابورییه‌وه، ستراتیژیی دوباره‌ی داگیر کردنی ئێران و یان پارچه پارچه کردنی، به‌رێته پێش. له به‌رانبه‌ر دا مه‌لاکان ده‌بینین که شه‌و و رۆژ ده‌زگا ته‌بلێغاتیه‌کانی خۆێان به کار هێناوه و ته‌واوی ده‌نگه نه‌ێاره‌کانیان خنکاندوه تا هه‌لومه‌رجی راکێشانی خه‌ڵکی ئێران بۆ قوه‌بانگاێه‌ک که ئه‌رکی ده‌بێ پاراستنی رژیمی ئیسلامی بێ، ئاماده بکا،که هێشتا نه‌ێانتوانیوه؛ هه‌روه‌ک ئینسان نوێنه هاره‌کانی کۆشکی سپیش نه‌ێانتوانیوه بیرورای گشتیی خه‌ڵکی ئه‌مریکا بۆ هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئیران به‌ده‌ست بێنن. ئێستا ده‌ڵێن ته‌نیا یه‌ک رێگامان له‌به‌ره. به‌ڵام جارێکان چه‌ند رێگای ترمان هه‌ێه که له ئه‌وله‌ویه‌ت دان. ئه‌مریکا نه‌ک ئیستا، به‌ڵکو چوار ساڵ پێشتریش توانای هێرشی ئه‌تۆمیی بۆ ئێران هه‌بو. به‌ڵام ئه‌م هێر‌شه‌ی نه‌کرا. ئه‌مریکا له باری توانایی سه‌ربازییه‌وه ئه‌مرۆ ده‌توانێ له ماوه‌ی 24 سه‌عات دا، لانیکه‌م 2 له 3ی وڵاتانی جیهان به بومبی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ خاک یه‌کسان بکا. به‌ڵام ئه‌م تواناییه به‌کار ناهێنریت. با بزانین بۆچی به‌کار ناهێنرێت؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ێه ئه‌و ده‌ستانه‌ی که ده‌بێ پیلکه راکێشێ، ئه‌و گێرفانانه‌ی که ده‌بێ ماڵیات و زه‌ریبه‌ی کوشتاره‌کان بده‌ن تا قازانجه‌که‌ی گیرفانی دیک چینی پڕ بکا، به ئاسانی ئاماده نابێ ئه‌مکاره بکه‌ن، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ێه که هیچ قازانجێک له نابودیی هاو نه‌وعانی خۆێاندا به‌دی ناکه‌ن. هه‌ر بۆێه دامه‌زراوه گه‌وره‌کانی مێشک شوردنه‌وه و بیر سازی، ده‌بێ شه‌و و رۆژ ره‌ش به سپی، راست به درۆ نیشان بدا و سه‌دان هه‌زار فروفێڵ بکه‌ن تا پاساو بکه‌ن و هه‌لومه‌رج ئاماده بکه‌ن و ده‌سته‌کان و مێشکه‌کان بۆ کۆشتنی هاو نه‌وع ئاماده بکه‌ن. سه‌رماێه دانان و تێکۆشان بۆ کونترۆڵی یه‌ک لاێه‌نه و سه‌ره‌رۆییه‌کانی ئه‌مریکا، بۆ به‌ربه‌رکانێ کردنی زلهێزه جیهانیه‌کان و یاساکانی دارستانیان و چه‌که ئه‌تومیه‌کانیان راست هه‌ر لێره داێه. له گه‌وره‌ترین هێزێکی بێ هاوتا داێه به ناوی بیرورای گشتیی جیهان؛ بیروراێه‌ک که هرچی درنده‌یی و جیناێه‌تی زلهێزه‌کان و ناته‌باییه‌کانیان و له به‌رگی ئیسانیدا خۆ نیشاندان بۆ حه‌قانیه‌ت دان به وه‌حشیگه‌ریه‌کانیان ئاشکراتر ده‌بێ، به هه‌مان راده پشت به ئه‌ساسیترین مافی به‌شه‌ری، یانی مافی ژیانی شایسته‌ی ئینسان ده‌به‌ستێ و ئه‌م مافه بۆ دژاێه‌تی کردنی سته‌مکاران به‌کار دێنێ. له سیاته‌ل تا پاریس، سه‌لماندویه‌تی که ئه‌م رێگاێه ته‌نیا رێگای کاریگه‌ره که خه‌ڵکی جیهان ده‌توانن بۆ مه‌هار کردنی زۆر بێژی و ده‌ستدرێژی و سه‌رکوتگه‌ریی ده‌وڵه‌ته خۆییه‌کان و ده‌ره‌کیه‌کان له پێشی بگرێ و به کرده‌وه له پێشیان گرتوه. ئه‌گینا سیاسه‌ت و ره‌وشتی بکوژه تا نه‌کوژرێی! نه مافه و نه قانون و به‌ره‌و فه‌وتانی هه‌موان ده‌مانبا. ئاێا ده‌توانین بڵێین چونکه هارێکی خه‌ته‌رناک له شیتخانه به زه‌نجیره‌وه به‌ربوه و هه‌موان ده‌بێ هار بن با ده‌ستیان لێ نه‌وه‌شێنێت و پارێزراو بن؟ ئه‌م بۆچونه بوو به هۆی قه‌تڵعامی میلیونان که‌س له دوو شه‌ری جیهانیدا. ئه‌م بۆچونه که خامنه‌یی و بن لادن و سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سرواڵڵه و ئه‌لمرت (جێگری شارون)ه‌وه بگره تا سه‌رانی قه‌وم و قه‌بیله برسیه‌کانی ئه‌فریقا هه‌رکامیان چه‌ند چه‌کێکی ناوه‌کیی ئاماده‌ی ته‌قاندنیان هه‌بێ تا له شه‌ری جیناێه‌تکارانی کۆشکی سپی پارێزراو بن، بێگومان جیهان ده‌که‌ن به شێتخانه‌ێه‌کی گه‌وره به کۆمه‌ڵیک شێت و هاری تینوی ده‌سه‌ڵات، که له ئاوا جیهانێک دا، ژیانی ئینسانی ئیتر مه‌قدور و مومکین نییه. داخائو، ئاشویتس و ئه‌بوغریب نمونه و به‌رهه‌می هه‌ر ئه‌م بیر و بۆچونه‌ێه. گۆرستانی خاوه‌ران له ئێران، هه‌ر به‌م ئه‌ندێشه‌ێه بینا نرا که بۆ پاراستنی زاتی ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌ی رژیمی ئیسلامی، هه‌ر جیناێه‌تێک مه‌جازه و هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ک و جیناێه‌تێک ، جۆرێک مافه. بۆ خه‌ڵک ئه‌مانه ماف نییه؛ کار، خه‌بات و هاوپشتی مافه نه‌ک توانایی خوێن رشتن و ئینسان کۆشتن.
سه‌رچاوه، سایتی: http://www.roshangari.net/as/ds.cgi?art=20060414011645.html
|
|
04/07/2007 |