دیکتاتوری له ژێر ناوی دێمو‌کراسیدا
سه‌فار ساعێد وه‌رگێرانی: عوسمان – م
جارێک ده‌نگێک هه‌ڵبرا – مردوه‌کان ئازادن و ئازادترین وڵاته‌کان قه‌برستانه- وه ده‌نگێکیتر – سه‌یری مێلوره‌کان بکه که به گاز گرتن له جه‌نازکانی سپێردراوه به قه‌بر، به بێ له‌به‌رچاو گرتنی پێستیان و ره‌نگیان و باوره‌کانیان، جرت و فرت له‌م سه‌ر بۆ ئه‌وه سه‌ر بێده‌نگی ده‌شکێنن . به‌ڵێ ئاوا ئازادی سه‌ر هه‌ڵده‌دا. روداوه‌کانی پاش 11ی سپتامبر که ده‌وڵه‌تانی ئێدیعا که‌ری دێموکراسی له‌ژێر ناوی "ئازادیخوازان" خوازیاری بێده‌نگیی قه‌برستانین به‌سه‌ر جیهاندا، هێناومیه‌ته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته که بڵێم تێگه‌یشتن له دێموکراسی و مافی مرۆڤ هێشتا به شێوه‌ی عه‌شیره‌یی و خێڵه‌کی له‌م جیهانه‌دا حاکمه. هێشتا دێموکراسی و مافی مرۆڤ نه‌ک له ناوه‌رۆکدا، به‌ڵکو ته‌نیا له رواڵه‌ت و دروشم داێه. ته‌نیا بینینی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که به ناوی دێموکراسی و ئازادی ئه‌نجام ده‌درێ، نیشانده‌ری ئه‌وه‌ێه که له جیهانی سه‌رماێه دا به‌راستی ئازادی و دێموکراسی پێشێل ده‌کرێن. ده‌توانین له‌م جیهانه‌ی سه‌رماێه‌دا ته‌پ و تۆزێکی چڕ له دروشمه‌کان به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بکه‌ینه‌وه و پاش نیشتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دێوی دیکتاتوری به‌ره‌ورو بین. ئه‌م بابه‌ته زیاتر رۆچونه به مانای مافی مرۆڤ و دێمو‌کراسیدا. له مێژه بیری سوسیالیستی، هومانیسم و ئینسانی به خۆێه‌وه خه‌ریکی کردوم. هه‌ر بۆێه ناچار بوم متالێعه‌ێه‌کی هه‌مه لاێه‌نه له‌م بواره‌دا بکه‌م. لێره‌دا چه‌ند به‌شیکی له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌خه‌مه به‌ر باس تا هاو باوه‌ر و هاو را بین که چلۆن بچینه شه‌ری مافی مرۆڤ و دێموکراسیی ده‌ستکرد و رواڵه‌تی، وه بناغه‌کانی ئازادی پته‌و و پوخت بکه‌ین. به‌ده‌ست هێنانی مافی مرۆڤ، ئازادیه‌کان و دێموکراسی له ساێه‌ی هومانیسمی سوسیالیستیدا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ. ده‌لیله‌که‌شی ئه‌وه‌ێه که مافی مرۆڤ له روانگه‌ی سوسیالیسمه‌وه ته‌نیا له نیشانه‌کانیه‌وه ده‌ست پێ ناکا تا له دژی بوه‌ستێته‌وه. قوڵایی مه‌سه‌له‌که له سوسیالیسم دا ئینسانه، ئینسانێک که نه‌ک ته‌نیا به نیشانه‌کانیدا ده‌ناسرێ، به‌ڵکو له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا، ئابوری، سیاسه‌ت، کولتور، ده‌رون و هه‌ر شتێک که له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئینسان کاریگه‌ره، ده‌خرێته به‌ر خوێندنه‌وه. که‌واێه نیشانه‌کان ریشه‌ی له جێگاێه‌ک داێه و به پێی ئوسول له هه‌مان پێوه‌ندیدا ده‌رده‌که‌وێ. مه‌سه‌له‌که لێره‌داێه تا کاتیک که ئازادیی فکر به مانای فه‌لسه‌فه‌ێه‌کی بنیادی بۆ دابین بونی مافی مرۆڤ و ئاماده سازیی حه‌ره‌که‌تی به‌شه‌ر بۆ پێشه‌وه نه‌بێ، لانیکه‌م به مانای هێگلیه‌که‌ی ناتوانرێ به "بیرۆکه‌ێه‌ک" ناو ببرێ. چونکه هێگل له‌و باوه‌ره داێه که ئوبژکتی ئازادی ده‌توانێ بیرۆکه بێ. به‌ر له‌وه‌یکه بچینه ناو بابه‌تی "بیرۆکه"، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که موتڵه‌قه‌کانیش نسبین، چونکه به‌شیک له چه‌مکی ئازادین. ئه‌گه‌ر قه‌بوڵی بکه‌ین که دیالکتیک ته‌نیا سیاسی یان مێژویی نییه، به‌ڵکو چه‌مکێکه له ناسین، ئه‌گه‌ر قه‌بوڵی بکه‌ین که هومانیسمی مارکس نه ره‌د کردنه‌وه‌ی ئیده‌ئالیسم و نه قه‌بوڵ کردنی ماتریالیسمه، به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک راستیه له هه‌ردوکیان، له راستیدا له‌گه‌ڵ دیارده‌ێه‌ک به ناوی یه‌کیه‌تیه‌کی نوێ به‌ره‌ورو ده‌بین. کلکتیویسمی مارکس له رۆحی خۆیدا عونسوری تاکی هه‌ێه. بۆ نمونه له مانیفێستی کومونیسم نه‌ک هه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مالکیه‌تی تایبه‌تی به له‌مپه‌ری رێگای گه‌یشتن به ئازادی ده‌ژمێردرێ، به‌ڵکو له‌به‌رانبه‌ردا هاتوه که "ئازادیی تاک، بنه‌مای ئازادیی هه‌موانه". یان "که‌شفی توانایی ئینسانی که مه‌به‌ست خۆێه‌تی، مۆڵکی حه‌قیقه‌تی ئازادییه". به هه‌ر حاڵ تا کاتێک ئه‌م واسته‌ێه که پێشینه‌ێه‌کی زه‌رورییه، نه‌مێنێ، هومانیسمێک که ده‌ست پێکردنی له‌سه‌ر بنچکی خۆی نه‌بێ، پ‌ێک ناێه‌ت. هومانیسم، کاتێک ده‌ست پێده‌کا که کاری ده‌ست و فکر له‌وه‌یدا که مارکس به "تاکی هه‌مه‌لاێه‌نه"ی ناو ده‌با پێوه‌ندی دوباره‌ی پ‌ێک هێنابێ. که‌واێه زه‌رورییه پێوه‌ندیه‌کی نوێ له نێوان تیوری و پراتیک دا بۆ رێز گرتن له‌و ئینسانانه‌ی که بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا تێده‌کۆشن، پ‌ێک بهێنرێ و به‌هێز بکرێ. ئه‌وه‌یکه کۆمه‌ڵگای سه‌رماێه‌داری هێناویه‌ته ژێر پرسیار، نه زانسته و نه ماشین، به‌ڵکو ئینسانه‌کانه. لێره‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین که هومانیسم و مافی مرۆڤ له‌وێدا ده‌ست پێ ده‌کا و رێگای گه‌شه کردن ده‌بری که یاسای بنه‌ره‌تیی حاکم به‌سه‌ریدا وه‌ک مارکس ده‌ڵێ "گه‌شه کردنی ئازاد و ته‌واوی هه‌ر تاکێکه". به‌ڵام به بونی ئه‌م یاساێه بۆچی تا ئێستا به‌ته‌واوی وه‌دی نه‌هاتوه و یاسای مافی مرۆڤ تا ئێستا سوئێستفاده‌ی لێ کراوه و یان بایکوت کراوه؟ بۆ وڵام دانه‌و به‌م پرسیاره ده‌بێ له روانگه‌ی سوسیالیستیه‌وه له‌م کۆمه‌ڵگاێانه دا لێکۆڵینه‌وه بکرێ. هه‌روه‌ها ئه‌م پرسیاره که ئامانجی ئینسان بۆ ژیان،قازانج په‌ره‌ستی و ئاسایش خوازیی تاکه؟ پێم واێه هه‌رچه‌نده زانست یاری ده‌ره، به‌ڵام به‌ر له هه‌موو شتیک فه‌لسه‌فه وڵام ده‌ره. ده‌توانین سوسیالیسم به به‌رهه‌می گه‌شه‌ی ئینسان دوستیی ئوروپا دابنین. فویرباخ به یه‌کسان دانانی ئینسان له‌گه‌ڵ خودا، گه‌یشته باڵاترین پله‌ی ئینسانگه‌رایی به‌ر له مارکس. فویرباخ گه‌رچی خالی ده‌ست پێکردنی ئینسان و عه‌شقی کرده چه‌مکێکی دیاری کراوی ئینسانی، به‌ڵام نه‌یتوانی پێوه‌ندیی ئه‌م ئینسانییه دیاری کراوه له‌گه‌ڵ پێوه‌ندیی کۆمه‌ڵاێه‌تی و پێوه‌ندیی بێگانه بونه‌که‌ی ده‌رک بکا. هوه‌که‌شی ئه‌وه بو که هێشتا ده‌رکی دیالکتیکی هێگل که‌شف نه‌کرا بوو. پاش ده‌رکی ئه‌م دیالکتیکه بوو که ته‌نانه‌ت له ده‌ست نوسه‌کانی مارکس له به‌شی فه‌لسه‌فه ئارام ئارام دابرین له ئاته‌ئیستی سروشتگه‌رایی و گه‌یشتن به دیالکتیکی ماتریالیستی ده‌که‌وێته به‌ر چاو. مارکس زۆر جاران ئاماژه‌ی پێ کردوه که ئینسان گه‌رایی نوێ، بریتیه له دانه‌به‌زینی ئینسان بۆ ئاستی حه‌یوان و ماشین. ئینساندوستی و ئینسانگه‌رایی بورژوازی هه‌رچه‌نده به پێشکه‌وتنێک به حیساب دێ، به‌ڵام له‌وه‌یدا که فورمالیستییه و ته‌نیا دروشمه، هه‌وڵ ده‌دا واقعیه‌تی بێگانه بونی ئینسان له ئینسانیه‌تی و کۆمه‌ڵگاکه‌ی داپۆشی. بێگانه بونی ئینسان له‌گه‌ڵ خۆی، به مانای به‌ره‌ورو بونه‌وه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئینسانه‌کانیتر و خۆدی خۆیه. ئینسان ته‌نیا له رێگای نه‌مانی زایین و به‌رهه‌م هاتنه‌وه‌ی ئه‌م بێگانه‌ییه و له ناو بردنی کۆسپه‌کانی رزگاریی ئینسان له زه‌نجیری کویله‌تی پێوه‌ندیی حاکم به‌سه‌ر ئینسان و کۆمه‌ڵگای سه‌رماێه‌داری ئازاد ده‌بێ. بێگانه‌یی له چه‌مکی (ئاڵمانی) یانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ره‌کیه نادروسته، یان به به‌ێانی هێگلیه‌که‌ی، ئه‌و دولاێه‌نه نامه‌عقوله‌ی پێوه‌ندییه‌کی ناته‌با ئامێزه. هه‌رچه‌نده ئه‌م جیاوازییه نادروسته ناته‌با ئامێزه سه‌ره‌تا له پێوه‌ندی ئینسانه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌ک ره‌نگ ده‌داته‌وه، له پێوه‌ندیی ئینسان له‌گه‌ڵ کار و به‌رهه‌می کاری خۆشی‌دا ده‌وری سه‌ره‌کی هه‌ێه. به‌ڵام به گشتی بێگانه‌یی به‌رهه‌می کار و کار، ئاکامی حاشا هه‌ڵنه‌گری مالکیه‌تی سه‌رماێه‌دارانه‌ێه به‌سه‌ر به‌رهه‌می کاردا. له‌م پێوه‌ندیه ناته‌باێه‌دا، چینی سه‌رماێه‌دار له چوارچێوه‌ی ئه‌م بێگانه‌ییه‌دا هه‌ست به شادی و ئاسوده‌یی ده‌کا و له‌وه‌یدا که خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاته، ته‌واویه‌تی بونی بێگانه‌یی ئینسان ده‌پارێزێ. له لاێه‌کیتره‌وه، لاێه‌نی تری ئه‌م ناته‌بایی و جیاوازیه، ئینسانه کرێکاره‌کان له‌م له خۆ بێگانه‌ییه‌دا لاوازی و واقعیه‌تی ژیانی نائینسانیی خۆێان له‌مس و هه‌ست پێده‌که‌ن. له ئاوا دارمانێک داێه که ئینسانه کرێکاره‌کانی ژێر حاکمیه‌تی ئه‌م پێوه‌ندییه، له دژی گه‌نده‌ڵیی ئه‌خلاقی، فکری و کۆمه‌ڵاێه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای دژاێه‌تیی زه‌روریی ئینسانیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئاوا پێوه‌ندییه‌ک یاخی ده‌بێ و پتانسیلی ده‌رکی ته‌نیا رێگا چاره‌ی ئه‌م ناته‌باییه، یانی په‌روه‌رده‌ی پێوه‌ندیی ئازادانه‌ی نوێ به‌ده‌ست دێنێ. چه‌مکی هومانیسمی سوسیالیستی و یان مافی مرۆڤی سوسیالیستی، ده‌کرێ له عونسوری داهێنه‌رانه و خۆ گه‌شه کردنی ئاگاهانه‌ی جه‌ماوه‌ر به حیساب بێ. مرۆڤ بونه‌وه‌رێکی سروشتی و له هه‌مان کاتدا کۆمه‌ڵایه‌تیه. به به‌ێانێکیتر بونه‌وه‌رێکی سروشتی-ئینسانییه. که‌واێه ناتوانرێ مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه و کۆششی ئینسان بۆ ژیان له‌م دوو تایبه‌تمه‌ندییه جیا بکرێته‌وه. هه‌ڵسورانی عه‌ینی و هه‌ستیی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه له ژێر هه‌لومه‌رجی بێگانه‌یی کۆمه‌ڵگادا داپۆشراوه و یان به شێوه‌ێه‌کی ناته‌با دژاێه‌تی خۆی ده‌کا. ته‌ماع، چاوچنۆکی، پێشبرکێ و رق و کینه، هه‌ر هه‌مو شێوه‌کانی دیاریکراو و ره‌نگده‌ره‌وه‌ی پێوه‌ندیی پاره، کرێ و مالکیه‌تی تایبه‌تییه. هه‌روه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا، نیازی سروشتیی ئینسان کۆمه‌ڵاێه‌تییه. که‌واێه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ی ئینسان له وڵام دانه‌وه به نیازی نه‌وعیی ئه‌و ببینین، ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که پێوه‌ندیی سروشتی و کۆمه‌ڵاتیشی، له کۆمه‌ڵگای سه‌رماێه‌داریدا له‌گه‌ڵ ئه‌و بێگانه‌ێه. ده‌زانین که ئینسان بۆ مانه‌وه‌ی خۆی پێوه‌ندیی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ سروشت هه‌ێه وه‌ک (خواردن، پۆشین، به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی خۆی و هتد...). ئینسان به شیوه‌ی به‌رده‌وام له حاڵی خوڵقاندن و گه‌شه پێدانی هێزی داهێنه‌رانه‌ی خؤێه‌تی. ته‌نانه‌ت له شێوه‌ی سه‌ره‌تایی کاردا، کار ئامرازی ژیانی ئینسانه. ئینسان سروشتی به‌رهه‌م هێناوه‌ته‌وه، هێزی داهێنه‌ری خۆی به‌رده‌وام گه‌شه پێداوه و به زاڵ بون به‌سه‌ر نیازی فیزیکی دا، کار و به‌رهه‌می له بواری جوانی و هونه‌ره‌شیدا په‌ره و گه‌شه پێداوه و ده‌یدا. له‌م باره‌ێه‌وه بێگانه‌یی و ناکۆکیی ئینسان له کۆمه‌ڵگا، ده‌توانین به وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئازادی و تواناییه‌کانی خۆی، یانی دور که‌وتنه‌وه‌ی له زاتی سروشتی ئینسانیی بزانین. سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش، گه‌شه کردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ئینسانیه به بێ کۆسپ و ئاسان و یه‌ک رێچکه نییه. به‌رهه‌م بۆ ئینسان، به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی فکری و دروست کردنی خۆێه‌تی. که‌واێه ریشه‌ی بێگانه‌یی ئینسان له ناکۆکی کار و پروسه‌ی به‌رهه‌می خۆی، له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیی ئاگاهانه وداهێنه‌رانه داێه. کار له ناته‌بایی ده‌رونی به‌هره‌مه‌نده. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌یکه شێوه جیاوازه‌کانی نرخی کار وه‌ک (کالا،پاره و سه‌رماێه) که‌ڵه‌که کراوه و سه‌رماێه هه‌مو شتێک به نرخی کار ده‌کڕێ، قیمه‌تی کرینی هێزی کار، که هه‌میشه خۆی یه‌کده‌ست نه‌بوه، نرخی هرچی زیاتر داده‌به‌زێ. دابه‌ش کردنی کاری سه‌رماێه‌دارانه، ئینسان یه‌ک بوعدی ده‌کا. به‌ره‌و ململانی و ره‌قابه‌ت له‌گه‌ڵ که‌سانیتر و ته‌نانه‌ت ماشین رایده‌کێشێ. به‌م شێوه‌ێه بێگانه‌یی ئینسان تا ئه‌و ئاسته ده‌چێته پێش که خۆی به شیوه‌ی زمنی، ماشین بونی خۆی له ژینگه‌ی کاردا به ره‌سمیه‌ت ده‌ناسێ. دابه‌زینی فیزیکی تا ئاستی ماشین له لاێا‌نی مه‌عنه‌وییه‌وه، ده‌بێته له‌ده‌ست دانی نرخ و که‌رامه‌تی ئینسانی. لێره‌داێه که کار له به‌راورد له‌گه‌ڵ کالاکانی تردا، په‌ست ترین کالاێه. له کۆمه‌ڵگای سه‌رماێه‌داریدا ئینسان به نرخ و قیمه‌ت پێدا کردنی شته‌کانه‌وه مانا ده‌دا. ئه‌مه یانی بێ قیمه‌ت بونی ئینسان و خه‌تی باتڵ کێشان به‌سه‌ر ئینساندا وه‌ک بونه‌وه‌رێکی داهێنه‌ر. به‌رهه‌می کار (شتێک) وه‌ک هێزێکی سه‌ربه‌خۆ و بێگانه له به‌رهه‌م هێنه‌ره‌که‌ی، واتا ئینسانه کرێکاره‌کان، به‌رانبه‌ری ده‌وه‌ستێ و له‌م روه‌وه توانایی تاکی لێ وه‌ر ده‌گرێته‌وه و رێگا له گه‌شه‌ی زه‌ین و بیری لێ ده‌گرێ. هه‌ر بۆێه له‌م کۆمه‌ڵگاێه‌دا، پێوه‌ندی ئینسان له‌گه‌ڵ سروشتیش، ده‌بێته به‌شێک له بێگانه‌یی ئینسان. به‌م شێوه‌ێه کاری ئینسانی کرێکار ره‌زامه‌ندانه نییه. به‌م بۆنه‌وه، ئینسان ته‌نیا له کرداره فیزیکیه‌کانی دا وه‌ک خواردن، پۆشین و به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی منداڵ هه‌ست به ئازادیی کرده‌وه ده‌کا، نه‌ک له ژیانی هه‌ڵسوری داهێنه‌رانه‌یدا. نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بکه‌ین که له‌م جۆره کۆمه‌ڵگاێانه‌دا، له روانگای مێژوییه‌وه، مه‌زهه‌ب پاساوکه‌ر و هۆکارێک بۆ حاکم بونی ئاوا معادله‌ێه‌که. بورژوازی له‌ویدا که نیازمه‌ندی بازاری ئازادی کاره، که تێیدا ئینسانه کرێکاره‌کان وه‌ک کالا خۆێان بخه‌نه ئه‌و بازاره و بیفرۆشن، هه‌وڵ ده‌دا به هه‌ویه‌ت به‌خشین به تاک و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و به‌رانبه‌ر به کۆمه‌ڵ، واقعیه‌تی شاراوه‌ی بێگانه‌یی له کار داپۆشێ و به نهێنی رایگرێ. ده‌وری میانجیی شاراوه سازیی ئه‌م حه‌قیقه‌ته، پاره له ئه‌ستۆی ده‌گرێ. ئه‌فیونی جه‌ماوه‌ر له کۆمه‌ڵگای سه‌رماێه‌داریدا، له راستیدا په‌یدا بونی خودای نوێی پاره‌ێه. پاره بازنه‌ی حه‌ێاتیی کونترۆڵی زه‌ینی و عه‌ینیی ئینسانه له کۆمه‌ڵگای سه‌رماێه‌داری و داپۆشینی بێگانه‌یی ئینسان و پاساو کردنه و ئه‌م بێگانه‌ییه له کاتی وه‌رگرتنی داێه. پاره رێگای خۆی بۆ ناو پێوه‌ندیی ئینسانه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌کاته‌وه. له‌وه‌یدا که پاره تایبه‌تمه‌ندیی کرین و ته‌بعه‌ن مالک بون به‌سه‌ر هه‌مو شتێکی‌دا هه‌ێه، سروشتییه زۆرترین نرخی بۆ په‌یدا ده‌کا. به‌م شێوه‌ێه پاره ده‌بێته مه‌سه‌له‌ی زاتی له پێوه‌ندیی ئینسانه‌کاندا. خاوه‌ن پاره له راستیدا ده‌سه‌ڵاتی پاره به‌ده‌ست دێنێ و عه‌زه‌مه‌تی پاره ده‌بێته عه‌زه‌مه‌تی ئه‌و. به‌م خاوه‌نداریه‌تیه‌ی پاره، ئینسانی قیزه‌ون، ئه‌حمه‌ق، دزێو، بێ شه‌خسه‌ت و ترسنوک ده‌بێته ئینسانی جوان، زیره‌ک، خۆشه‌ویست، جێگای رێز و بوێر. پاره پێوه‌ری قه‌زاوه‌تی هه‌موانه، پاره بازنه‌ی پێوه‌ندی ژیانی تاک له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا وسروشته. پاره بازنه‌ی پێوه‌ند و دابرانی هه‌مو شتێکه. پاره له کۆمه‌ڵگادا به‌شێکی جیایی هه‌ڵنه‌گر له تێکچون و بێگانه‌یی هه‌مه‌لاێه‌نه‌ێه. بێگانه‌یی ئینسان له ئینسان و ئینسان له‌گه‌ڵ سروشت، هومانیسمی ریشه کردوو له ئاوا کۆمه‌ڵگاێکدا، به‌دڵنیاییه‌وه گرفتاری و ئه‌زمه‌ێه‌که که جاروبار ده‌روێشی ده‌کاته پیشه و جاروبار مه‌زهه‌بی، جاروبار له ده‌رگای جه‌هلی ماڵیی جیهان داده‌نیشێ و جاروبار له دۆعا کردنی به‌ێاناندا. له ئاوا ره‌وت و پرۆسه‌ێه‌کدا، هه‌ر جۆره رێگا چاره‌ێه‌کی ئینسانی له چوارچێوه‌ی پاراستنی پاره دا، رێگا چاره‌ی بێگانه‌یی ئینسان له شێوه‌ێه‌کی ترداێه، چونکه پاره خۆی ئینسانی بێگانه کراوه. له کۆمه‌ڵگای سه‌رماێه‌داریدا پاره له هه‌مان کاتدا هۆکاری به‌دی هاتنی خه‌ونه‌کانی ئینسانه. پاره هۆکاری هاتنه ئارای باوه‌ر و خاله‌قی عه‌ینیه‌ته، پاره خۆڵقێنه‌ری ئیستبداد و ئه‌نگیزه‌ی ئه‌نجامی هه‌ر کارێکه. ئه‌مه‌ێه بنه‌مای ناته‌بایی بێگانه‌یی ئینسان له کۆمه‌ڵگای سه‌رماێه‌داری و ئاواێه که یاساکانی جاروبار باشی مافی مرۆڤ له‌م کۆمه‌ڵگاێانه‌دا، که به هۆی روناکبیران و ئینسانه عه‌داڵت خوازه‌کانه‌وه نوسراوه، ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی گۆران و ئاڵوگۆر. وه ئاواێه که له‌ناکاو تابلۆی ئازادیه‌کانی کانادا ده‌کرێته ناو سه‌تڵی زبڵ و یاسا دژی تیروریستیه‌کانی C36 و هتد، جێگای ده‌گرێته‌وه. هۆی راسته‌قینه‌ی سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌م ناته‌باییانه له کارکردی کومه‌ڵگای سه‌رماێه‌داری داێه. ئه‌گه‌ر له‌م کومه‌ڵگاێانه‌دا مه‌عادله و گۆرانێک روو نه‌دا، ده‌بی چاوه‌رێ بین هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ دیکتاتۆرێک به‌ره‌ورو بین که زۆر به خێرایی پێ به‌سه‌ر مافی مرۆڤ دا بنێ. هومانیسمی سوسیالیستی، دژ به هه‌ر جۆره بێگانه‌ییه‌کی ئینسان له ئینسان، له کومه‌ڵگا و سروشته. سوسیالیسمی ئینسانی ئازادیی تاک به بنه‌مای ئازادیی هه‌موان ده‌زانێ.
|
|
04/07/2007 |