نه بۆ شه‌ر، نه بۆ کۆماری ئیسلامی، به‌ڵێ بۆ ئازادی! عوسمان – م 21.04.2006 کێشمه کێشی مه‌سه‌له‌ی وزه‌ی ناوه‌کیی کۆماری ئیسلامی ئێران و قه‌شه مه‌سیحیه‌کانی ناو ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و بریتانیا و هاوپه‌یمانانیان به رێبه‌ریی فه‌قێ بوش، تا دێ ئالۆزتر ده‌بێ. ئه‌مرۆ سه‌ردێری هه‌ر هه‌مو رۆژنامه‌کان، هه‌واڵی ته‌له‌ویزیون و رادیوه‌کان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌ێه ته‌رخان کراوه. هه‌م کۆماری ئیسلامی و هه‌م ده‌وڵتی ئه‌مریکا بۆ داپۆشینی فه‌شه‌ل هێنان و ئه‌زمه‌ی سیسته‌می حاکمی سه‌رماێه‌داری و ده‌رباز بون لێی، که‌وتونه‌ته په‌له‌قاژه و ده‌ێانه‌وێ کاره‌ساتی عێراق دوپات بکه‌نه‌وه. هه‌ردوک لا بازار گه‌رمی بۆ یه‌کتر ده‌که‌ن. هه‌ره‌شه و گوره‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا بۆ لێدانی ئێران، باشترین هه‌لی بۆ رژیمی ئیسلامی ره‌خساندوه تا بتوانێ ناره‌زاێه‌تیه جه‌ماوه‌ری، کرێکاری و کۆمه‌ڵاێه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی وه‌ره‌ز و وه‌گیان هاتوی ئێران له ژێر ناوی دۆژمنانی نیشتمان و به‌کرێگیراوانی ئه‌مریکا و هتد... سه‌رکوت بکا. مه‌لاکانی ئیرانیش به هه‌مان شێوه زه‌مینه بۆ داگیرکه‌رانی ئه‌مپریالیست خۆش ده‌که‌ن تاکو به بیانوی چکی ئه‌تۆمی و پیتاندنی ئورانیوم له لاێان رژیمه‌وه بتوانن شه‌رعیه‌ت به هێرش بۆ سه‌ر ئێران بده‌ن و ئه‌وه‌ی که ئێستا له عێراق شاهێدین و ده‌یبینین، له ئێرانیش پێکی بێنن. له لاێه‌کیتر ریز به‌ستنی که‌سان و حیزب و رێکخراوه جۆراوجۆره مه‌زهه‌بی و ناسیونالیسته ناوخۆیی و ئوپوزسیونه‌کانی ئێرانه له‌م دوو سه‌نگه‌ره‌ی ئه‌م دوو دۆژمنه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار و کریکار و زه‌حمه‌تکێشی ئیران و ناوچه‌که. ئه‌م حیزب و که‌سانه‌ی لاێانگر، یان له راستیدا ئامرازی ده‌ستی ئه‌مریکا و ئه‌وانه‌ی هاوسه‌نگه‌ری کۆماری ئیسلامی، له هه‌مو بوراه‌کان، به‌تایبه‌ت له زه‌مینه‌ی دۆسێه‌ی ناوه‌کیی ئێران، به لاواز کردن و ره‌د کردنه‌وه‌ی کۆشش بۆ پێک هێنانی ده‌نگ و هێزی سه‌ربه‌خۆ و ئاشتیخوازی خه‌ڵکی ئیران له دژی ده‌ستدرێژی و ده‌ستێوه‌ردانی خارجی و بۆ روخانی کۆماری سه‌رکوتگه‌ر و کۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی، هه‌رچه‌نده به رواڵه‌ت جیاوازن، به‌ڵام یه‌ک مه‌به‌ست ره‌چاو ده‌که‌ن و هاو قازانجن. بۆ نمونه حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و زه‌حمه‌تکێشانی عه‌بدواڵله‌ی موهته‌دی و سه‌لاح موهته‌دی، له‌گه‌ڵ هاو قازانج و به‌رژه‌وه‌نده‌کانیان، یانی کوری شای پێش‌و (سه‌ڵته‌نه‌ت خوازه‌کان) و چریکه فیداییه‌کانی ئه‌کسه‌ریه‌ت، سپای رزگاری به رێبه‌ریی شێخ مادێح نه‌قشبه‌ندی و کۆنه ساواکی ده‌ێانه‌وێ له ده‌وری ئاوزه‌نگیی سه‌ربازانی ئه‌مریکایی شۆرشی نوێی خه‌ڵکی ئێران و باتایبه‌تی کوردستانی ئێران بۆ جارێکی‌تر له ده‌ست ئه‌و خه‌ڵکه ده‌ر بێنن و به وێران کردنی ژێرخانه‌کان، شار و گوند، ناوه‌نده‌کانی کار و ژیان و کۆشتاری سه‌دان هه‌زار ئینسانی بێ‌تاوان،بگه‌ن به چه‌ند پۆستێکی نازڵی حاکمیه‌ت ئه‌مانه ته‌نانه‌ت دیفاع و پشتگری خۆێان بۆ گه‌مارۆی ئابوری بۆ سه‌ر ئێران ده‌ر بریوه، هه‌مان گه‌مارۆ که 9 ساڵ له عێراق کاری پێکرا و بوو به هۆی له ناوچون و مردنی سه‌دان هه‌زار ئینسان که زۆربه‌ێان منداڵ بون. لا لاێه‌کیتر به وتوێژه نهێنی و ئاشکراکانیان، سه‌لماندویانه که هیچ فریان به نیشتمان و نه‌ته‌وه و ئازادیه‌وه نییه و هه‌ر له‌حزه ئاماده‌ن، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت کۆماری ئیسلامیش له ده‌سڵات به‌شیان بدا، ببنه هاوسه‌نگه‌ری سپای پاسداران بۆ سه‌رکوت کردنی خه‌ڵکی ئێران و به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی چه‌وساوه و سه‌رکوت کراو و سته‌مدیتوی کورد. چریکه فیداییه‌کانی ئه‌کسه‌ریه‌ت، 25 ساڵه وه‌ک ئورگانێکی ئیتلاعات و سپای پاسدارن له شکه‌نجه و کوشتار و به گرت دانی کۆمۆنیسته‌کان، سیاسیه‌کان و ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی ئیران، کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی ئێران و کوردستان موخلێسانه کاریان کرد و هه‌ڵسوراون. هه‌روه‌ها به ناو فراکسیونی کوردی ناو مه‌جلیسی کوماری ئیسلامی وه‌ک، به‌های ئه‌ده‌ب، وه‌له‌دبه‌گی، جه‌لالیزاده، رۆئیا تلوعی، ره‌مه‌زان زاده، مه‌لا و ده‌ره‌به‌گه‌کانیتر و هتد... 27 ساڵه شان به شانی ئیتلاعات و سپای پاسدارنی رژیم، له کۆشتار و شکه‌نجه و قه‌تڵعامی خه‌ڵکی ئێران به گشتی و خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تی تێکۆشاون و ئێستا له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکرات و ده‌ره‌به‌گه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی ئیلخانی و موهته‌دی، به ناوی کۆمه‌ڵه و نوێنه‌ری میلله‌تی کورد، بونه‌ته هاوسه‌نگه‌ر و هاو پیاڵه و خۆێان کردوه به ده‌مراستی خه‌ڵک و بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگیرانه‌ی کوردستان. ته‌نانه‌ت زۆر بێشه‌رمانه جاروباریش به ناوی هه‌مو خه‌ڵکی ئێرانه‌وه پشتیوانی خؤێان بۆ هێرشی ئه‌مریکا راده‌گه‌ێه‌نن و ده‌ڵین که خه‌ڵکی ئێران چاوه‌رێی ئه‌وان و ئه‌مریکاێه وه‌ک عێراق ئازادیان بکه‌ن. ئه‌مه ئیتر هه‌ر له‌وان ئه‌وه‌شێته‌وه. به‌م شێوه‌ێه کۆماری ئیسلامی به بارمته گرتنی خه‌ڵکی ئازادیخواز و به‌رابه‌ریخوازی ئێران، زه‌مینه‌ی بۆ پیاده کردنی پیلانه تالانگه‌ریه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌مپریالیسته‌کانیتر بۆ داگیر کردنی ئێران ئاماده کردوه، و ئه‌مریکاش به وه‌رێخستنی سه‌ناریوی شه‌ر، بیانوی کۆشتاری خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئیران و له‌بار بردی به‌رهه‌می 27 ساڵ خه‌باتی خوێناوی بۆ گه‌ێشتن به ئازادی به ده‌ست خۆدی خه‌ڵک، داوه‌ته ده‌ست رژیم. لێره‌دا ئه‌رکی ئێمه‌ی خه‌ڵکی ئێران، خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش، ژنانی سه‌رکوت کراو و بێبه‌ش له ئازادی و خه‌ڵکی کوردستان چیه؟ ئاێا لێگه‌رێین به ناوی دێموکراسی و له‌ناو بردنی چه‌کی ئه‌تۆمی، ئه‌و به‌ڵاێه به‌سه‌رماندا بێنن که به‌سه‌ر عێراقیان هێنا؟ دابنیشین بزانین عه‌لاوی، چه‌له‌بی، تاڵه‌بانی، بارزانی، پاچه‌چی و حکیمه‌کانی ئێران چیمان لێ ده‌که‌ن؟ بزانین فدراتیویان ده‌وێ بۆمان یان حوکمی زاتی؟ ئاێا بچینه پاڵ یه‌کێک له‌م دوو دۆژمنانه‌مان، به‌ره‌ی ئه‌مریکا یان کۆماری ئیسلامی؟ ئاێا ئه‌م شه‌ره بۆ چیه و بۆ کێێه؟ ئه‌م شه‌ره نه‌ک بۆ ئێمه و بۆ رزگاری ئێمه نییه، به‌ڵکو له دژی ئێمه‌ێه! ئه‌مریکا دژ به کۆنه‌په‌ره‌ستی و ناوه‌رۆکی دژی به‌شه‌ریی کۆماری ئیسلامی نییه. ئه‌م شه‌ره بۆ له‌بار بردنی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکی ئێرانه که 27 ساڵه خوێنی بۆ ده‌دا و شکه‌نجه‌کانی ته‌حه‌مول کردوه. ئێمه شه‌رمان ناوێ، رقمانه له چه‌ک و فیشه‌ک! له خوێن و باروت و دیپلۆمات بێزارین و لێان ده‌ترسین! له خانوی وێران و جنازه بێزارین! نامانه‌وێ جارێکی‌تر ترس و گریانی شه‌ر له چاوی مناڵه‌کانماندا ببینین! دێموکراسیی مه‌رگمان ناوێ! ئێتر نامانه‌وێ ده‌ست و لاقی کچان و کورانمان له ژێر بۆمبارانی دێموکراسی‌دا بقرتێ و نه‌خؤشخانه‌کان و قوتابخانه‌کانمان به ناپاڵمی مه‌رگوکراسیتان به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌کان و مناڵه‌کانماندا بروخێ! له ده‌نگی ئاژیری بوردمانی ته‌ێاره‌کانی دێموکراسی بێزارین! ئه‌وه مه‌رگوکراسیه! ئێتر نامانه‌وێ دایکانمان خۆشکمان بۆ کور و کچی کوژراویان بگرین و ره‌ش بپۆشن! له ناڵه‌ێان بێزارین. ئیتر نامانه‌وێ بوکه‌کانمان به‌رگی بێوه له‌به‌ر بکه‌ن و باوکانمان له سه‌ر ته‌رمی رۆڵه‌ی قوربانیی دێموکراسیتان دڵی بوه‌ستی! له سه‌ربازیش بێزارین! له ته‌مرین و مه‌شقیان، له پادگان و ماعه‌سکه‌ریان، له سرودی نیشتمانی‌یان بێزارین! هه‌موی بۆ کۆشتاری ئێمه په‌روه‌رده ده‌کرێن و بۆ پر کردنی گیرفانی داگیرکه‌ران و حاکمانی سه‌رماێه‌داری ده‌سڵاتداران و ده‌سڵاتخوازانی سه‌ره گرت‌و! ئێمه شه‌رمان ناوێ! ئه‌وانه‌ی که ئارامیان لێ براوه و شه‌و و رۆژ ده‌سته و دۆعان تا به‌ڵکو خوا ره‌حمی بجوڵی و فه‌رمان بدا به بوشی کوری و په‌لاماری ئێران بده‌ن، به تایبه‌تی سه‌رانی حیزبه ناسیونالیسته‌کانی کورد،بۆ هه‌موان ده‌رکه‌وتوه که سوێند خواردنیان به کورد و خاکی کوردستان و نیشتمان، درۆێه‌کی مێژوییه و ئیتر باوی نه‌ماوه ئه‌مرۆ به روتی دیارن و خۆێان ناساندوه. ئێستا لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئازادیخواز دڵؤپێک خوێنی ئینسان له هه‌مو خاکی نیشتمان و سروده نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانه‌یه‌کان پیرۆزتر و به‌نرختره. ئێستا زۆربه‌ی خه‌ڵکی جیهان، ئێران و کوردستان ئاگاێه و ده‌زانێ که سرود و شێعر و وتاره حه‌ماسیه‌کان، دروشم و غروره نه‌ته‌وه‌ییه و نیشتمانیه‌کان، پیرۆز کردنی ئاڵا و سنوره نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، قازانجی نه‌ته‌وه‌یی و هتد تنیا بۆ فریو دان و پاساوی ده‌سه‌ڵاتیانه. ئه‌مرۆ ژه‌ماوه‌ری کرێکار و زه‌حمه‌تکێش پشتی په‌رده‌کان و ره‌نگه‌کان ده‌خوێنێته‌وه وباش بۆێان ده‌رکه‌وتوه که ئه‌م دروشم و هات و هاوارانه درۆێه‌کی گه‌وره‌ێه. بۆێان ده‌رکه‌توه که ئه‌م شه‌رانه به گشتی و شه‌ر له دژی ئێران بۆ خه‌ڵک و ئازادی نییه. ئه‌م شه‌ره شه‌ری ئێمه نییه! شه‌ری سه‌رماێداران و ده‌وڵه‌مه‌ندانه و ده‌سه‌ڵتخوازانه. ئیتر ئه‌م راستیه‌مان بۆ ده‌رکه‌وتوه که ئه‌م جۆره کێشه و سیناریوانه بۆ فریودانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی نارازی و میله‌تانی نارازی له حاکمانی سه‌رماێه‌داریانه. ده‌ێانه‌وێ چین و توێژه چه‌وساوه‌کانی ووڵاتان له کێشه و دژاێه‌تی راسته‌قینه‌ی چیناێه‌تی دور بخه‌نه‌وه و خباتیان به لارێ‌دا به‌رن و بۆ داپۆشینی ناره‌زاێه‌تیه واقعیه‌کان ئه‌م شه‌رانه وه‌رێ ده‌خه‌ن. نیشتمان، خاک، نه‌ته‌وه، قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌واێه‌تی و مافی نه‌ته‌واێه‌تی، هه‌ر هه‌مو مانا و ناوه‌رۆکی ده‌ستکردی ده‌سڵات و پاساوی ده‌سه‌ڵاته و هیچ پێوه‌ندیی به خه‌ڵک کرێکار و زه‌حمه‌تکێشه‌وه نییه. ئه‌مه ته‌نیا بۆ سه‌رکوت کردن و پاساوی ده‌سه‌ڵاتی حاکمانی نه‌ته‌وه‌ییه. ئێمه بۆ ئه‌م مه‌سه‌لانه شه‌ر ناکه‌ین و ئه‌م شرانه هین ئێمه نییه. ئێمه تنیا بۆ ئینسان و ئینسانیه‌ت شه‌ر ده‌که‌ین دژ به‌مانه. ئێمه ته‌جره‌به‌ی عێراق، ئه‌فغانستان، فیلیپین، شیلی و... هه‌ێه و ئیتر فریوی ئه‌م دروشمانه و که‌سان و حیزبه ریاکار و ده‌سه‌ڵت خوازه‌کان ناخۆین. ئێمه رزگاری ده‌رمان ناوێ. لێمان گه‌رێن خۆمان توانای رزگار کردنی خۆمان هه‌ێه. ئه‌گه‌ر سه‌دام 35 ساڵ کوشتی و کیمیا بارانی کرد و سوتاندی، ئێوه‌ی خاوه‌نی ئه‌م مه‌رگوکراسیه پشتتان گرت! ئه‌هه‌ر کۆماری ئیسلامی 27 ساڵه جیناێه‌ت ده‌کا، ئێوه سپاندتان و پشتتان گرت! ئه‌مریکا و ئه‌وانه‌ی به ئاشکرا و نهێنی بۆ به‌شه ده‌سه‌ڵات وتوێژتان له‌گه‌ڵی کرد. ئه‌م شه‌ره شه‌ری ئێمه نییه. شه‌ری ئینسانه‌کان نییه. شه‌ری زۆربه‌ی خه‌ڵک نییه و ئێمه نه‌ک ئه‌م شه‌ره ناکه‌ین، له دژی هه‌مو لاێه‌نه‌کانی شه‌رخواز و هه‌لپه‌ره‌ست شه‌ر ده‌که‌ین و رێگاێان لێ دگرین. ئه‌م شه‌ره، شه‌ری پاوانخوازیی و تاڵانگه‌ریی قه‌شه سه‌رماێداره مه‌سیحیه‌کانی ئه‌مریکا و بریتانیا و رۆژاواییه‌کانیتر، و مه‌لا ئیسلامیه‌کانی ئێران و ناوچه‌که‌ێه. شه‌ری کۆمپانیاکانی ئینسان خۆره بۆ پاوان‌کردنی سامانی ئێمه و دابه‌ش کردنمان به فارس و کورد، عه‌ره‌ب و تورک، شیعه و سونی، پروتستان و کاتولیک، ئه‌مریکی و ئوروپی، عێراقی و ئێرانی و هتد... شه‌ری ئێمه، شه‌ری ئه‌و منداڵه‌ێه که ده‌ستی سواڵ بۆ من و تۆ درێژ ده‌کا دژ به ئێوه‌ی شه‌ره‌نگێز و ده‌سه‌ڵتدار، ئه‌و لاوه‌ی له‌بری خوێندن عه‌ره‌بانه راده‌کێشێ و به دیار چه‌ند کیلو سه‌وزه و ته‌ماته‌وه دانیشتوه بۆ دوو دراو و سوکاێه‌تی ئێمه‌ش ته‌حه‌مول ده‌کا، شه‌ری ئێمه شه‌ری ئه‌و هه‌ژاره‌ێه له دژی ئێوه‌ی تاڵانچیی حاکم که گوێنیه‌کی داوه به شانی‌دا و به ناو زبڵدانه‌کانی ئاغا و سه‌رۆک و وه‌زیر و به‌رپرسان دا بۆ په‌یدا کردنی شتێک ده‌گری بریک که‌ڵکی داشتی پێوه مابی، ئه‌و بێوه و دایکه پیره‌ی که مه‌یته‌ر و قاپ شوری سه‌رماێه‌داران و سه‌رانی نه‌ته‌وه‌ێه و پشتی ده‌قی گرتوه و ئه‌گه‌ر بیه‌وێ بجێته سه‌ر سفره ره‌نگامه‌که‌ێان، ئه‌ڵێن مه‌ێه ژوره‌وه فه‌رشه‌کان پیس ده‌که‌ی، ئه‌و هه‌ژاره‌ی که خوراکی ته‌نیا پێشخوانی فه‌رمانده‌کانی پۆلیسی سه‌رکه‌تگه‌ره. ئه‌م شه‌ره شه‌ری ئیمه نییه و نایکه‌ین! چونکه ته‌نیا ئێمه‌ی کرێکار و هه‌ژار و ژن و منداڵه‌کانمانه‌ه که ده‌بێ له ژێر زاخه‌کان و ژێر زه‌مینه‌کاندا ببینه ئاماج و قوربانی بومبکانی مه‌رگوکراسیتان و گیرفانی گه‌وره‌تا. گه‌مارۆی ئابوریشتان ته‌نیا منداڵه‌کانی ئیمه‌ی هه‌ژاران و چه‌وساوه‌کانی ده‌ستی خۆتان ئه‌کاته قوربانی. ئێمه‌ی کریکار و زه‌حمه‌تکێش، هه‌ژار و ره‌نجده‌ر، ژن و پیاوی عه‌داڵت خواز و ئازدیخواز ئه‌م شه‌ره‌مان ناوێ. نامنه‌وی شاره‌کانمان وه‌ک عێراق و ئه‌فغانستان کاول بکه‌ن و منه‌تباریشمان بکه‌ن که ئازادیتان هێناوه بۆمان. نامانه‌وێ به‌سه‌ر لاشه‌ی ساوا و کۆرپه‌ماندا، به‌سه‌ر لاشه‌ی له‌ت و کوتی منداڵه‌کانماندا هه‌نگاو بنێن و بگه‌ن به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی حوکم و منه‌ت بکه‌نه سه‌ریشمان که ده‌بێ مه‌منون بین دیکتاوریتان روخاندوه. نا نامانه‌وێ و سپاس لێمان گه‌رێن خۆمان رێگای و شێوه‌ی رزگار بونمان ده‌زانین و تواناشمان هه‌ێه! ئه‌گه‌ر ئێوه لێمان گه‌رێن. ئه‌مجاره‌ێان شه‌ری ئێمه له دژی هه‌ردوک به‌ره و سه‌نگه‌ری ئێوه‌ێه! له دژی ئه‌مریکا و هوپه‌یمانه‌کانی تاڵانچی و ده‌سه‌ڵات خواز، و کۆماری ئیسلامیی ده‌سڵاتداره!!!
|
|
04/07/2007 |