مافی نه‌ته‌وه یان بازاری که‌سابه‌تی ده‌سه‌ڵات و سه‌رماێه؟
عوسمان- م 25.04.2006 سه‌رانی کورد هه‌مو کاتێک باس له مافی سه‌لمێندراوی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن، به تایبه‌ت کوردستانی باشور که ئێستا ئازاده و له ژێر حاکمیه‌تی ئه‌م سه‌رانه داێه. به‌ڵام له کرده‌وه‌دا خۆدی ئه‌م سه‌رانه، به هه‌مان شیوه‌ی ده‌وڵه‌تانی سه‌رکوتگه‌ر له ناوچه‌که، به‌ڵکو زیاتریش مافی خه‌ڵکی کوردیان پێشێڵ کردوه و ده‌یکه‌ن. ته‌نانه‌ت مافه سه‌ره‌تاییه‌کانێش به خه‌ڵکی کوردستان ره‌وا نابینن. جێگای خۆێه‌تی به کورتی ئاماژه‌ێه‌ک به برێک له مافه‌کانی خه‌ڵک بکه‌ین که له لاێان ده‌سه‌ڵاتدارانی کورده‌وه نه‌ک رێزی لێ ناگیرێ، به‌ڵکوو پێشێل ده‌کری و داخوازی خه‌ڵک بۆ ئه‌م مافانه به فیشه‌ک و زیندان و شکه‌نجه وڵام ده‌درێته‌وه. مافی سه‌ره‌تایی و سه‌لمێندراوه‌کانی خه‌ڵکی کورد، ئازادییه که ته‌واوی خه‌لک ده‌بی لێی به‌هره‌مه‌ند بێ. بۆ نمونه ژنان ده‌بێ وه‌ک پیاوان له مافی به‌رابه‌ری هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژێران بۆ هه‌مو پۆسته‌کانی سه‌روکاێه‌تی، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و سه‌ربازی به‌هره‌مه‌ند بن؛ له هه‌ڵبژاردنی جل و به‌رگ، هاوسه‌ر، سه‌فه‌ر و کار به‌هره‌مه‌ند بن و رێ لێگرتنیان له ژێر ناوی پاراستنی دین و نه‌ریت و یان هه‌ر بیانوێه‌کیتر، به پێشێڵ کردنی ئازادی و دژ به یاسا له‌قه‌ڵه‌م بدرێ. مافی خه‌ڵک حاکمیه‌تی گشتییه، که تێدا رای هیچ که‌سێک یان مه‌رجه‌عێک، باڵاتر یان ته‌نانه‌ت هاوسه‌نگی رای خه‌ڵک نه‌بێ. هه‌ڵبژاردن ئازاد و فروفێل تێیدا وه‌ک کرده‌وه‌یه‌کی دژ به یاسا دابنرێ و سه‌رپێچیکه‌ر سزا بدری. ئه‌و حکومه‌تانه‌ی که به بریاری سه‌رۆک یان به رای ته‌زویر و ده‌ستکرد له هه‌ڵبژاردنه‌کان به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتون، هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک نین و ده‌بی هه‌ڵوه‌شێنه‌وه. نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی میلله‌ت مافی ئازادانه‌ی هه‌ڵبژیرانیان هه‌ێه و نه به شێوه‌ی لیست و ئه‌وه‌یکه حیزبه‌کان و سه‌رانی عه‌شاێه‌ر کردویانه و ده‌یکه‌ن. تاوانبارانی جه‌نایی، قاتڵ و سیخور له‌م مافانه ده‌بێ بێبه‌ش بن. مافی سه‌ڵمێندراوی خه‌ڵک، بونی مه‌جال و ئازادی و ئیمکانی هه‌ڵبژاردنی حکومه‌تێکه که بتوانێ ئه‌منیه‌ت و ئازادی، ئاشتی و ئاوه‌دانی، کار و مافی تاک و کۆمه‌ڵاێه‌تی بۆ هه‌موان ده‌سته‌به‌ر و دابین بکا، نه‌ک ئه‌وه‌یکه پارێزه‌ری قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی توێژێکی بچوک بێ، سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک به‌رده‌وام بخاته خه‌ته‌ر و وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێران و گه‌نده‌ڵیی سیاسی و ئابوری و ئیداری به‌رێ. مافی خه‌ڵکی کوردستان، بونی هێزێکی قه‌زایی که پارێزری عه‌داڵه‌ت، مافی تاک له ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات، مافی محامی و ئاسایشی هه‌موان بێ، نه‌ک ده‌زگاێه‌ک که خۆی جیناێه‌تکارانه ماف و ئازادیه تاک و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک پێشێل بکا، رۆژنامه‌کان دابخا، رۆژنامه نوسان، روناکبیران و هه‌ڵسوراوانی سیاسیی نه‌یار زیندانی و شکه‌نجه بکا، خوێندکاران له مافی خوێندن بی به‌ش بکا، و نوسه‌ران بگری و رێ له هه‌ڵسورانی ئازادی سیاسی و به‌ێان بگرێ. مافی سه‌لمێندراوی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌ێه که نوێنه‌ره راسته‌قینه‌کانی خؤێان چاوه‌دێری ته‌واویان به‌سه‌ر سامانی گشتیدا هه‌بێ و بیپارێزن، به شێوه‌ی به‌رابه‌ر ویه‌کسان به‌سه‌ر خه‌ڵکدا دابه‌شی بکه‌ن و تاڵانچیان و حه‌یف و مه‌یل که‌رانی حاکم بده‌نه دادگا و ده‌ستی یاسا. مافی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌ێه که له سه‌ر خاکی خۆێان ئازادانه بژین، له ئیمکانات و پێداویستیه‌کانی ژیانی ئه‌مرۆ به‌هره‌مه‌ند بن، هیچ که‌س و هیچ هیز و حیزب و ده‌وڵه‌تێک بۆی نییه ته‌نانه‌ت کاتیک نه‌یاری حاکمیه‌ت و حکومه‌ت بن، نه زه‌ختیان بخاته سه‌ر، نه ده‌ر بکرێن و نه هه‌ره‌شه‌ێان لێ بکه‌ن. ئه‌مه ته‌نیا برێک له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه که له لاێان سه‌ران و حاکمانی کورده‌وه به بیانوی جۆراوجۆر و به سوئیستفاده له هه‌ستی کوێری نه‌ته‌وه‌یی، حیزبی و عه‌شیره‌یی، به بیانوی ناسک بونی هه‌لومه‌رج (هه‌لومه‌رجێک که خۆێان خۆلقاندویانه)، به بیانوی هێشتا ده‌سه‌ڵات ساواێه (پاش 18 ساڵ حاکمیه‌ت) پێشێڵ ده‌کرێ. ئازادی و رزگاری نه‌ته‌وه، ته‌نیا له دابین بونی ئه‌م مافانه و مافه‌کانیتر مانا ده‌دا! نه‌ک له بونی خاک و نیشتمان و ئاڵا. ده‌سه‌ڵاتداری کورد، وه‌ک هه‌مو بۆرژوا ناسیونالیسته‌کانی نه‌ته‌وه‌کانیتر، ئینسان و مافه راسته‌قینه ئینسانیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی خۆێان به بیانوی نه‌بونی سه‌ربه‌خۆ بوون و یان ساوا بونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، پێشێل ده‌که‌ن و له به‌رانبه‌ردا بۆ خۆێان نه‌ک ساوا نییه، به‌ڵکو توانیویانه له ساێه‌ی ئه‌و درۆشمانه‌دا (ئاڵا، نه‌ته‌وه و نیشتمان و خاک) بگه‌ن به باشترین ژیان و به قۆستنه‌وه‌ی بێده‌نگیی خه‌ڵک، خاوه‌نی کۆشک و ته‌لار و ته‌نانه‌ت له هه‌نده‌رانیش هه‌م سه‌رماێه‌گوزاریان کردوه، هه‌م جێگاێان خۆش کردوه و هه‌م سامانی نه‌ته‌وه‌ێان به ناوی خۆێان و مداڵه‌کانیان خستوه‌ته بانکه خارجیه‌کان. ته‌نیا رێگای رزگاری و گه‌یشتن به مافه ئینسانیه‌کان، شکاندنی بێده‌نگی و ته‌عه‌سوبه حیزبی و کولتوری و عه‌شیره‌ییه‌کانی جه‌ماوه‌ری به‌ش مه‌ینه‌تی کوردستانه، به‌تایبه‌ت کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی شار و دێهات، خوێندکاران و مامۆستاێان، ژنان و منداڵانی بازاره‌کانی عه‌لاگه فرۆشی و بۆێاخه! و ریز به‌ستنێکی به‌رینی جه‌ماوه‌ری له ریزی یه‌کگرتودی خۆێاندا!
|
|
04/07/2007 |