ئیسلام ته‌نیا ئایینێکه که ژن به نیوه ئینسان و ئامرازی له‌زه‌تی پیاو ده‌زانێ
بابه‌تی گۆڤاری (پیام ما آزاده‌گان) وه‌رگێرانی: عوسمان _ م
به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بڵێین که هیچ دین و ئایین و رێبازیکی فکری، به درێژایی مێژوی به‌شه‌ر، به قه‌ده‌ر ئیسلام پله و جێ و شوێنی ژنی له بنه‌ماڵه و کومه‌ڵ دا نه‌هێناوه‌ته خواره‌وه. ئیسلامیه‌کان ده‌ڵێن که ژن له کولتوری عه‌ره‌بی به‌ر له ئیسلام، هیچ جۆره نرخێکی کۆمه‌لاێه‌تی و ئینسانیی نه‌بوه. ته‌نانه‌ت عه‌ره‌به‌کان له دایک بونی منداڵی کچیان به شوم و به‌دیومنی بنه‌ماڵه‌یی زانیوه و زیندو به‌گۆریان کردوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن که ئیسلام، ئه‌م نه‌ریته‌ی له‌ناو بردوه و نرخ و باێه‌خێکی تازه‌ی ئینسانی و کۆمه‌ڵاێه‌تی به ژن به‌خشیوه. به‌ڵام ئیسلام ناسانی بێلایه‌ن و شاره‌زا له هه‌مو جیهان، له‌وانه برێک له نوسه‌رانی موسوڵمانی عه‌ره‌ب، پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئێدیعاێه ده‌سه‌لمێنن و باوه‌ریان واێه که ژن له کولتوری به‌ر له ئیسلام، پله و جێ و شوێنی گه‌لێک باڵاتر له‌ویکه ئیسلام پێی داون، هه‌بوه. له‌وانه "مارتین هارتمن" له رۆژهه‌ڵات ناسانی گه‌وره و عه‌بدوالله عه‌فیفی له "مرآت العربیه" وتویانه که ئیسلام نرخ و مافی ئینسانیی ژنی پێشێل کردوه و کردنی به به‌شێک له مال و دارایی پیاوان. بێگومان ژنان له لای عه‌ره‌به خێوه‌ت نشینه‌کان، پله‌ێه‌کی نزمتری له پیاوان هه‌بوه. به‌ڵام له‌سه‌ر یه‌ک، ماف و ئازادیه‌کانی ژنان، زیاتر له‌و مافه بوو که موحه‌ممه‌د وه‌ک که‌لامی خوا له ئاسمانه‌وه بۆی نازڵ کردن. راسته که به‌ر له هاتنی ئیسلام، نه‌ریتی وه‌حشیانه و زاڵمانه‌ی زیندو به گۆڕ کردنی مناڵانی کچ هه‌بوه، به‌ڵام ئه‌م عاده‌ته نائینسانییه له نێوان ته‌واوی تایفه و قه‌ومه‌کانی عه‌ره‌ب دا باو نه‌بو. ته‌نیا گوروپێک له عه‌ره‌به‌کان ئه‌و نه‌ریته‌ێان به‌رێوه بردوه. به‌ر له ئیسلام، به‌کار هێنانی عه‌با و چارشیو له نێوان ژناندا زۆر که‌م بوه. ته‌نانه‌ت سه‌رده‌میک که عه‌ره‌به‌کان له ئایینی بوت په‌ره‌ستی په‌یره‌وییان ده‌کرد، ژنانی عه‌ره‌ب له مافی ئینسانی به‌هره‌مه‌ند بون. له کتێبه عه‌ره‌بیه‌کاندا نوسراوه که بێجگه له "زنوبیا" مه‌له‌که‌ی "پالمیرا"،له دو قوناغی مێژویی تریشدا، ژنانی عه‌ره‌ب به‌سه‌ر تایفه و هۆزه‌کانی خۆێاندا حوکمرانیان کردوه. "فریتاک" له کتێبه‌که‌ی خۆیدا به ناوی "نوکته عه‌ره‌بیه‌کان" لێستیکی له‌و ژنانه‌ی به‌ر له ئیسلام که پۆستی قازی و حاکمیان هه‌بوه، ناو بردوه. بۆ نمونه خه‌دیجه هاوسه‌ری یه‌که‌می موحه‌ممه‌د، وه‌ک یه‌کیک له ژنانی به‌ر له ئیسلام که خاوه‌نی پله‌ی به‌رز و وه‌زعی باشی کۆمه‌ڵاێه‌تی بوه، ئه‌توانین ناو به‌رین. بێجگه له‌مه‌ش، زۆربه‌ی ئه‌و شێعر و قه‌سیدانه‌ی که شاعێرانی عه‌ره‌بی به‌ر له ئیسلام هۆنیویانه‌ته‌وه، هه‌ر هه‌مو باس له جێ و شوێنی گرنگ ده‌که‌ن که ژنان له بنه‌ماڵه‌کان و کۆمه‌ڵدا هه‌یان بوه. به‌ر له ئیسلام، له عه‌ره‌بستان، باوکه‌کان هیچکاتێک کچه‌کانیان به پێچه‌وانه‌ی مه‌یل و خواستی خۆێان به مێرد نه‌داوه. ره‌زامه‌ندیی کچ، یه‌که‌مین مه‌رجی زه‌واج بوه. به‌ڵام ئیسلام ئه‌م مافه‌ی له ژنان وه‌ر گرته‌وه و ته‌نانه‌ت بریاری میرد کردن و زه‌واجی کچانی داێه ده‌ستی بنه‌ماڵه‌کانیان. پروفیسور "ویلکن" له کتێبه‌که‌ی خۆیدا، وه‌زعی ژنانی به‌ر له ئیسلام، له عه‌ره‌بستان، به شیوه‌ی کامل و ته‌واو شی کردوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی که کچان له هه‌ڵبژاردن، یان قه‌بوڵ کردنی مێردی دڵخوازی خۆێان، ئازادی ته‌واو و به‌رابه‌ریان هه‌بوه. ئاماژه‌ی به خۆدی خه‌دیجه‌ی کردوه که موحه‌ممه‌دی بۆ هاوسه‌ر هه‌ڵبژاردوه و پێشنیاری زه‌واجی پێ کردوه. ته‌نانه‌ت ژنانی دیل له عه‌ره‌بستانی به‌ر له ئیسلام، له گۆرینه‌وه‌ێان وه‌ک کویله و که‌نیز، پارێزراو بون ته‌عه‌داێان لێ نه‌ده‌کرا. ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌وه که ئاێه‌کانی قورئان و ئه‌و ئه‌سڵ و ئه‌حکامانه‌ی که قورئان و حه‌دیسه ئیسلامیه‌کان بۆ ژنیان داناوه، و ئه‌و هه‌ڵاواردنانه‌ی که له هه‌مو لاێه‌نه ئینسانی و کۆمه‌ڵاێه‌تیه‌کانه‌وه به‌سه‌ر ژن‌دا سه‌پێندراوه، بخرێته به‌ر لێکۆڵینه‌وه، ئه‌م ئاکامه دڵته‌زێنه به‌ده‌ست دی که، به هه‌مان شێوه که موحه‌ممه‌د به فێڵ و فریوکاری بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، خوداێه‌کی له زه‌ینه‌کاندا خۆڵقاند و له رێگه‌ی ئه‌م خودایه‌وه هرچیه‌ک هه‌وه‌سی خواستی، له زمانی خوداوه کردی به فه‌رمان و قاعیده و قانونی دینی و مه‌زهه‌بی، و به هه‌مان ده‌غه‌ڵکاری و فروفێڵیش, به بێ نرخ کرنی ژنان، هه‌وه‌سکانی خۆی له‌واندا هه‌ڵڕشت و دایمرکاند. ژن له ئیسلام دا، کاتێک به پاک و باش داده‌نری، که وجودی بۆ پیاو ته‌رخان کردبی. ژیانی وه‌قفی چوار دیواری ماڵ، چێشتخانه و ته‌ختی خه‌وتنی پیاو بکا. ژن له ئیسلام دا، بونه‌وه‌رێکی لاوازه که کۆیله دێته دنیا، به دیلی ده‌ژی و بێبه‌ش ده‌مری. دیاره منداڵانیش که ژن له داوێنی خۆیدا په‌روه‌رده‌ێان ده‌کا،نیشانه‌ی زه‌ینی و ده‌رونی له دایکیان هه‌ێه و توانایی ده‌رونی و عه‌قڵیه‌تیان، له دایکیان زیاتر نابێ. پروفیسور "مه‌کدۆناڵد" جێ و شوێنی تاک، کۆمه‌ڵاێه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی ژن له ئیسلام دا، به‌م شێوه‌ێه باس ده‌کا: "گومانی تێدا نییه که وه‌زعی ژن له ئیسلام دا، له راستیدا ئاکامی چۆنیه‌تی فکری و بۆچونی تایبه‌تیی موحه‌ممه‌ده ده‌رحه‌ق به ژنان". ته‌واوی به‌ڵگه و نوسراوه مه‌وجوده‌کان نیشانی ده‌دا که نرخ و پله‌ی نزمی بنه‌ماڵه‌یی و کۆمه‌ڵاێه‌تیی ژن له ئیسلام دا، ره‌نگده‌ره‌وه‌ی گوێراێه‌ڵیه‌که که موحه‌ممه‌د ویستویه‌تی ژنان به‌رانبه‌ر به رێبه‌رێکی سیاسی و مه‌زهه‌بیی وه‌ک شه‌خسی خۆی، هه‌ێان بێت. به کورتی ده‌توانین بڵێین که ئه‌گه‌ر موحه‌ممه‌د پاش مردنی خه‌دیجه ته‌نیا له‌گه‌ڵ یه‌ک ژن زه‌واجی ده‌کرد و به هۆی چڵێسیه‌کی هارانه که بۆ ژنه‌کانی هه‌یبو، ئه‌وانی ناچار به داپۆشینی سه‌ریان به عابا نه‌ده‌کرد، ژنانی موسوڵمانی ئه‌مرۆ وه‌زعێکی ئازادتریان ده‌بو. پیاوان به‌رانبه‌ر به ژنان ده‌سه‌ڵاتی که‌متریان ده‌بو و که‌ساێه‌تیی ئینسانی ژنان له کونجی ماڵ و له ژێر عه‌با ره‌شه‌کان نه‌ده‌شاردراوه." شێخ نه‌فزاوی، یه‌کێک له گه‌وره‌ترین زاناێانی ئیسلام کتێبێکی به ناوی "باخی عه‌ترین" نوسیوه که تێیدا هاتوه: که‌س ناتوانێ، نیاز به پێوه‌ندیی جنسی ژن ئینکار بکا. به‌ڵام ئه‌م کاره ماێه‌ی خه‌ته‌ره. ئاێا ئێوه ده‌تانزانی که مه‌زهه‌بی ژنان له ناو پای ئه‌وان داێه؟ ئاله‌تی جنسیی ژنان تێر نابێ و بۆ ئه‌وه‌یکه هه‌وه‌سیان دامرکی، فه‌رقی پێ ناکه‌ن که له‌گه‌ڵ ئینسانێکی خوێری، یان غوڵامێکی ره‌ش پێست، یان ره‌نجبه‌ری ماڵ و یان ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ که‌سێکی بێ ئابرو بخه‌ون. وه ده‌بی بزانن که ئه‌مه شه‌یتانه که تۆماوی له ناوپێی ژن کردوه." "شێخ نه‌فزاوی" ئه‌م قه‌سیده‌ێه‌ی خواره‌وه‌ی له "شێخ نواس" گێراوه‌ته‌وه و به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکه‌که‌ی داێه: ژنان به خیو دروست کراون و وه‌ک خێو ده‌ژین،به جۆرێک که هه‌موان ده‌زانن، که‌س نا‌توانیت متمانه‌ێان پێ بکا. ئه‌گه‌ر بۆ پیاوێک عه‌شق ده‌رببرن، ته‌نیا بۆ هه‌وه‌سه.ئه‌گه‌ر پیاوێک ژنێکی خۆش بوێت، ئه‌و ژنه به‌رانبه‌ر به‌و، له هه‌موان سته‌مگه‌رتر ده‌بێ.من به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێـم که ژنان لێواولێو له ریا، ته‌زویر و خه‌ێانه‌تن. پیاوێک که عاشقی ژنێک بێت، به‌راستی ئینسانێکی گومرا و به‌دبه‌خته. ژنان له‌وه‌یکه به نه‌بونی مێرده‌که‌ێان له‌گه‌ڵ ره‌نجبه‌ره‌که‌یان بخه‌ون، باکیان نییه. کاتێک هه‌وه‌س به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بی،هه‌مو پیلانیک به‌کار ده‌به‌ن. بێگومان، کاتیک که هه‌وه‌س شه‌رمگاێان دجوڵێنێ ته‌نیا بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که گونی پیاوێک ره‌ق بکه‌ن. خواێا! له شه‌ری فریوی ژن لامان ده‌ی به‌تایبه‌تی له شه‌ری ژنانی به‌ته‌مه‌ن. ئامین. شێخ "نواس" بۆچونی خۆی له جێگای پیاوێکی موسولمان به‌رانبه‌ر به ژنان به راشکاوی ده‌ر ده‌برێ: ژن بونه‌وه‌رێکی فریو ده‌ره، فێڵبازه، ساخته‌چیه، سپڵه‌ێه، بێ وه‌فاێه، هه‌وه‌س بازی له‌تێر نه‌هاتوه و به کورتی ده‌روازه‌ێه‌که بۆ دۆزه‌خ. ئه‌م حه‌دیسانه‌ی خواره‌وه له‌بابه‌ت ژنه‌وه. موحه‌ممه‌د وتویه‌تی: - ئه‌گه‌ر فه‌رمانیان به من بداێه که به‌رانبه‌ر به که‌سێکیتر بێجگه له خۆم سوجده ببه‌م، بێگومان فه‌رمانم به ژنان ده‌دا تا به‌رانبه‌ر به مێرده‌کانیان سوجده ببه‌ن. ژنێک حه‌قی نییه، داخوازی مێرده‌که‌ی بۆ سکس ره‌د بکاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر وشتریشه‌وه بێ. - میلله‌تێک که کاروباری خۆی بداته ده‌ستی ژنا، قه‌ت روی سه‌رکه‌وتن به خۆێه‌وه نابینێ. عه‌لی ئه‌بی تالب ئیمامی خۆشه‌ویستی شیعه‌کانی جیهان، که ژنانی ئێرانی سینگی بۆ داده‌دڕن، له نهج البلاغه له بابه‌ت ژنان ده‌ڵێ: "قه‌ت له‌گه‌ڵ ژنان راوێژ مه‌که‌ن، چونکه بیر و بۆچونیان بێ باێه‌خه. ژنان له‌ماڵه‌وه راگرن، به شێوه‌ێه‌ک که نه‌توانن که‌س ببینن!... کاتی زۆر له‌گه‌ل ژنان به‌سه‌ر مه‌به‌ن، چونکه ئه‌وان ده‌بنه هۆی سوک بونی ئیوه. " ئه‌ی پیاوان، هیچکاتیک گوێراێه‌ڵی ژنانتان مه‌بن. هیچکاتیک ئیجازه مه‌ده‌ن ئه‌وان له بابه‌ت ژیانی ئیوه را ده‌ربرن. ئه‌گه‌ر ئیجازه به ژنانتان بده‌ن ئامۆژگاریتان بکه‌ن، ئه‌وان ته‌واوی سامانتان نابود ده‌که‌ن و به‌رانبه‌ر به ته‌واوی بریاره‌کان و خواسته‌کانتان نافه‌رمانی و سه‌ر پێچی ده‌که‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌و ژنانه‌ش که له هه‌مو ژنان پاک داوێنترن، دیسان ناته‌واون. بێ ئه‌خلاق ترینیان قاحبه‌ن. پیر بونیشیان له شه‌ری زاتییان پاکیان ناکاته‌وه." خراپ نییه، ئه‌م باسه به گیرانه‌وه‌ێه‌ک له به‌ناوبانگترین و پیرۆزترین زانای ئیسلامی، واتا غه‌زالی (1111- 1058)، که پروفیسور " مونتگمری وات" به گه‌وره‌ترین موسولمانی پاش موحه‌ممه‌دی داده‌نێ، کوتایی پێ بهینین. غه‌زالی له کتێبی "احیا‌ء علوم ا‌لدین" ده‌وری ژنان به‌م جۆره باس ده‌کا: ژن ده‌بی له ماڵه‌وه بمێنێته‌وه و کاری رستن و چنین بکا. نابی زۆر بچێته ده‌ر. نابی هه‌مو شتێک بۆ ژنان باس بکرێ. ژنان نابێ له‌گه‌ل دراوسیه‌کان قسه و باس بکه‌ن، مه‌گه‌ر زۆر پێویست بێ. ژنان ده‌بی ئاگاێان له مێرده‌کانیان بێ و به بون و نه‌بونیان ریزیان لێ بگرن. تیبکۆشن له هه‌مو باریکه‌وه میرده‌کانیان رازی بکه‌ن؛ ژن نابێ بێ وه‌فایی بکا و داوای پاره بکا؛ ژن نابێ به بی ئیجازه‌ی پیاو له مال بچێته ده‌ر. کاتیک ژن ده‌چێته ده‌ر، ده‌بی جلی کۆنه له‌به‌ر بکا. له تیپه‌ر بون به ناو بازاردا خۆی بپارێزی و دڵنیا بێ که که‌سێکی نامه‌حره‌م نه ده‌نگی بیسێ و نه بیناسێ؛ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویستیش بی، نابێ له‌گه‌ڵ براده‌ری مێرده‌که‌ی قسه بکا... ته‌نیا دڵ مه‌شغوڵی و نیگه‌رانیی ژن ده‌بی پاک داوێنی، کاری ماڵه‌وه و نویژ و روژوه‌که‌ی بێ. کاتیک میرده‌که‌ی له‌ماڵ نییه و براده‌ری مێرده‌که‌ی دێت بۆ ماڵیان، نابی ده‌رگای بۆ بکاته‌وه. تا به‌م شیوه‌یه ئه‌منیه‌تی خۆی و حورمه‌تی میرده‌که‌ی پاراستبێ. ژن ده‌بی به هه‌ر شتیک میرده‌که‌ی پیی ده‌دا، رازی بیت و خۆی خاوێن راگری. هه‌ر کاتیک میرده‌که‌ی حه‌زی له سکس بو، ده‌بی خۆی بخاته به‌ر ده‌ست و ئیختیاری. قور به‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌ی به موسوڵمانی له دایک ده‌بێ، و قور به‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌ی به موسوڵمانی ده‌مێنێته‌وه!
|
|
04/07/2007 |