جنسیه‌ت و زمان
ئازاده سپێهری وه‌رگێران: عوسمان _ م
ژن له کولتوری ئێمه‌دا، بێجگه له‌و نه‌خته مافه‌ش که پیاو هه‌ێه‌تی، نه‌ک هه‌ر به‌هره‌مه‌ند نییه، به‌ڵکو له بواری جنسیش دا، له‌گه‌ڵ گرفت و کۆسپی زیاتر بهرهوروه. غه‌ریزه و حه‌زی جنسیی ژن، به‌رده‌وام له لاێان کولتوره‌کانی پیاوسالاره‌وه ئینکار و حاشای لێ کراوه. بۆ نمونه ئیسلامیه‌کان به‌رانبه‌ر به‌م پرسیاره که بۆچی ده‌بی ژن حیجابی هه‌بی و پیاو نه‌یبێ؟ وڵام ده‌ده‌نه‌وه که ژن به بینینی ئه‌ندامی پیاو هه‌ستی نابزوێ، به‌ڵام پیاو له باری جنسییه‌وه هان و ته‌حریک هه‌ڵگره. له راستیدا، کولتوره‌کانی پیاوسالار، ئه‌ساسه‌ن جنسیه‌تی ژن ده‌به‌نه ژیر پرسیار. به هۆی کولتوره‌کان و نه‌ریته مه‌وجوده‌کان، هێنانه گۆری مه‌سه‌له جنسیه‌کان له کۆمه‌ڵگای ئیمه دا، به قه‌بێح و شوره‌یی ناوده‌برێن. ئه‌مه پێشی به گه‌شه‌ی ئه‌ندێشه و زمان له‌م بواره‌دا گرتوه و بوه‌ته هۆی لاوازیی زمانی ئیمه له به‌ێان کردنی مه‌سه‌له جنسیه‌کان. له کولتوری ئێمه‌دا، به توندی له به‌کار هێنانی ئه‌و وشه و عیبارهتانهی که به جۆریک پێوه‌ندییان به جنسه‌وه هه‌ێه،پارێز و دوری ده‌کرێ. برێک جاریش که ناچار به ناو هێنانی کۆمه‌ڵیک مه‌سه‌له و ئه‌ندامی جنسی ده‌بین، به زۆری له وشه‌ی عه‌ره‌بی و لاتینی که نامه‌فهوم و نامهلموسن، که‌ڵک وه‌ر ده‌گرین. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ناوی ئه‌ندامی جنسیی ژن یان پیاو به‌رین، به‌راستی توشی گیروگرفت ده‌بین. به‌کار هینانی وشه کوردیه‌کانی "کیر" و "قوز" به قه‌بێح و بێ ئه‌ده‌بی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. هه‌میشه بریک وشه‌ی عه‌ره‌بیمان به‌کار بردوه وه‌ک (قضیب و فرج و...). له‌به‌ر ئه‌ویکه که‌ڵکی زۆرمان له عره‌بی وه‌ر گرتوه و حاڵه‌تی کۆنی هه‌ێه بۆمان، ئه‌م دواییانه که‌ڵک وه‌ر گرتن له وشه‌ی لاتینی بوه‌ته باو. بۆ نمونه له‌باتی وشه‌ی خوێنلهبهرچون یان عاده‌تی مانگانه، پریود، له جێی بهلوکه و بیته، کلیتوریس، له جێی ئاو هاتنه‌وه، ئورگاسم به‌کار ده‌به‌ین. وشه‌کان خۆ به خۆ، نه خراپن و نه باش. ئه‌مه به‌رداشت و تێگه‌یشتنی ئیمه که ئه‌و وشانه به باش و خراپ، جوان و ناشیرین، پیس و خاوێن دابه‌ش و سه‌نگ و سوک ده‌کا. له‌وه‌یدا که کۆمه‌ڵگا به‌شه‌رییه‌کان به‌رده‌وام له حاڵی گۆراندان، پێناسه، به‌رداشت و نورمه‌کانی کۆمهڵگاێهکیش، به‌رده‌وام له گۆران داێه. بۆ نمونه وشه‌کانی کیر و قوز، له سه‌رده‌مانی پێشودا وشه‌ی ئاسایی بون، که ئه‌ندامانی له‌شیان دیاری ده‌کرد. ئه‌م ئه‌ندامانه، به په‌ست و قه‌بیح به حیساب نه‌ده‌هاتن. ناویان به بێ شه‌رم به‌کار ده‌برا. چونکه جنسیه‌ت و غه‌ریزه‌ی جنسی له کولتوری کۆنی ئێمه دا، به دیارده‌ێه‌کی ئینسانی و سروشتی له‌قه‌ڵه‌م دراوه و به شیوه‌ی سروشتیش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ کولتوری پیاوسالاری-ئیسلامیی ئێمه مه‌یل و حه‌زی جنسی له ژن‌دا به گوناه داده‌نی و ته‌نانه‌ت ئینکاری ده‌کا و هه‌وڵی بێ به‌ش بونی ژن له له‌زه‌تی جنسی ده‌دا، له رابوردودا نه‌ک هه‌ر حه‌زی جنسیی ژن به ره‌سمیه‌ت ده‌ناسرا، به‌ڵکو که‌ره‌سه و وه‌سیله‌ی دامرکانیشی بۆ دابین ده‌کرا. له کولتوری ئه‌مرۆی ئێمه‌دا، ئه‌گه‌ر وشه‌کانی وه‌ک کیر و قوز "پیس" و قه‌بیح به حیساب دی، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئێمه غه‌ریزه و ئه‌ندامانی جنسی به پیس و "حه‌یوانی" ده‌زانین. وه له هه‌بونی ئه‌ندامیکی جنسی، ئه‌ندامێک که "ئینسانیه‌تی" ئێمه ده‌باته ژیر پرسیار- به جۆرێک خه‌جاڵه‌ت ده‌کێشین، که وه‌ک "شه‌رم" ناوی ده‌به‌ین. به ئاوا کولتوریکهوه، بێهودهێه که به دوای وشه‌ی جنسیدا بگه‌رێین که سالم بێ. چونکه پاش ماوه‌ێه‌ک ئه‌وانیش له بیر و زه‌ینی خه‌ڵکدا به پیس به حیساب دێن. ئه‌هه‌ر تا چه‌ند ده‌ێه‌ی تر، ئیسلامیه‌کان رێگاێان لێ نه‌گیرێ و له وڵاتیکی وه‌ک ئیران رژیمی ئیسلامی حاکم بێ و کولتوری ئیسلامی‌یان له نێوان خه‌ڵکدا بره‌و پێ بده‌ن، زۆر وشه‌ی تر هه‌ن که هێشتا به‌کار ده‌برێن، وه‌ک مه‌مک، له باری عورفیهوه ده‌بیته وشه‌ی مه‌منوع. له راستیدا ئێمه ده‌بێ وشه مه‌وجوده‌کان له پۆخڵی و پیسایی مه‌زهه‌بیی مێشک و زه‌ینی خۆماندا پاک بکه‌ینه‌وه. مه‌به‌ست ئه‌وه نییه که له ناویان به‌رین و وشه‌ی نوێ له جێگاێان دانین، بۆ ئه‌وه‌یکه له زمانی عامیانهدا مه‌سه‌له جنسیه‌کان به راشکاوانه و بێ شه‌رم به‌ێان بکرێن. به‌ڵام ئه‌مه‌ش وه‌زعێکی باشتری له زمانی ستاندارد نییه. له راستیدا، زمانی عامیانه له ره‌نگدانه‌وه‌ی روانگه و شێوه‌ی فکریه‌تی کۆمه‌ڵگا له بابه‌ت مه‌سه‌له جنسیه‌کان، راشکاوتره. ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌فی له زمانی ستاندارد دا نسبه‌ت به جنسیهتدا به خۆ پارێز خۆی نیشان ده‌دا، له زمانی عامیانهدا به زۆری له گاڵته، جنێو و نوکته‌دا ره‌نگ ده‌داته‌وه. له زمانی عامیانهدا، کولتوری پیاوسلاری و دژ به ژن، زیاتر مه‌جالی خۆ جێ خستنی هه‌ێه. ئه‌گه‌ر له زمانی ستاندارد دا پێوه‌ندیی جنسی به عیبارهتهکانی وه‌ک پێکه‌وه خه‌وتن، باخه‌ڵ خه‌و و له‌باوش گرتن ده‌رده‌بردرێ، له زمانی عامیانهدا، پیوه‌ندیی جنسی به "کردن" و "دان" به‌ێان ده‌کری. پیاو ده‌وری بکه‌ر و ژن ده‌وری بده‌ر ده‌گیری، یان فاعێل و مه‌فعول. ئه‌مه له‌وێوه سه‌رجاوه ده‌گرێ که له کولتوری ئێمه‌دا، گان، ته‌نیا له تێخستن دا مانا ده‌دا. هه‌ر ئه‌مه‌شه که سه‌ربه‌سه‌رێ، یان هاوجنس بازیی پیاو له‌گه‌ڵ پیاو، هه‌ر له روانگه‌ی (کێ ده‌کا و کێ ده‌دا) چاوی لی ده‌کری. به‌ڵام بۆ ژن جیایه. چونکه هاوجنس بازیی ژن له‌گه‌ل ژن، له‌وه‌یدا که هه‌ردوک به بده‌ر، یان مه‌فعول داده‌نرین، ئه‌سڵه‌ن به حیساب ناێه. به گوناه دانانی حه‌زی جنسی له ژن‌دا و پێوه‌ندیی جنسی بۆ ژن، بوه‌ته هۆی ئه‌وه که له هه‌مو جنێوه جنسیهکاندا، ژن جێگای خه‌تاب و ئاماژه‌ی ئه‌سڵی بێت. بێجگه له وشه‌ی "قونده‌ر" که له‌به‌ر جۆری پێوه‌ندیی جنسیه‌که‌ی که پیاو راسته‌وخۆ ده‌که‌وێته به‌ر سوکایه‌تی، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه بکه‌ریی خۆی له‌ده‌ست داوه و نه‌ک له‌به‌ر پێوه‌ندیی جنسیه‌که‌ی، جنێوه جنسیه‌کانی تر، ته‌نیا بۆ ژنان به‌کار ده‌برین. له‌وانه وه‌ک جونده، خۆشک حیز، دایک قاحبه و هتد... بێگومان هه‌تاکو گۆرانکاری بنه‌ره‌تی و ئه‌ساسی له کولتوری ئێمه‌دا روو نه‌دا، زمانی جنسی‌مان، هه‌ر ئاوا بکه‌ر و بده‌ر، پیاوسالار و دژی ژن ده‌مێنێته‌وه. کولتوری دژ به تاک، دژ به جنسیه‌ت و ژن، به‌ربه‌ستێکی گه‌وره‌ی سه‌ر رێگای گه‌شه‌ی سروشتیی ئینسانه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ێه. ئه‌م کولتوره به هاتنه‌وه مه‌یدانی حیزب و گوروپه ئیسلامیه‌کان و ده‌وڵتانی ئیسلامی-ناسیۆنالیستیی وه‌ک ئێران و عێراق، توندتر بوه. بۆ به‌رگری و دیفاع له مافی تاکی ئینسان و مافی دیاریکردنی چاره‌نوسی تاک، رونکردنه‌وه و شی کردنه‌وه له بابه‌ت مه‌سه‌له جنسیه‌کان و خه‌بات بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئازادیه جنسیه‌کان، یه‌کیک له گرنتری و زهروریترین ئه‌رکه‌کانی هه‌مومانه.
|
|
04/07/2007 |