مه‌مله‌که‌تێک له دڵبه‌ردیی بۆ (ئیمان) و (شنۆ) ..
ڕێباز مه‌حمود له سه‌مایه‌کی خۆڵه‌مێشیدا، ژیان ته‌ریق بوونه‌وه‌ی خۆی ده‌پرژێنێت به‌سه‌ر بێ ده‌نگیه‌کی کرمێدا..! زه‌مه‌ن به‌ده‌ست عه‌شقه‌وه گیرۆده‌یه و باخچه گوڵه‌کانی خۆی لێ ته‌وقه و نائومێدیش له به‌رده‌م غیره‌تی خه‌ساوی ئێمه‌دا نیوه‌ڕۆیه‌ک ده‌کاته ده‌زگیرانی ، هه‌ڵه‌شه‌یی ئاگر . ئێمه که زمان له ده‌مماندا له مێژووی با درێژ تر و که هوتاف له قوڕگماندا له هاڕه‌ی شکست به هێز تر و ئێمه که سه‌ڵته‌نه‌تێکی دابڕاو له بریق و باقی دڵگه‌رمی و عاتیفه‌ین .. ئێمه که هه‌میشه به سوار سه‌ری شه‌پۆله‌وه‌ین و ئاوڕێک ناده‌ینه‌وه و نایه‌ینه خوارێ وای .. چ درۆیه‌کی ترسنۆک و چ پێشڕه‌وێکی وه‌حشین چ ڕاستگۆییه‌کی بێ ئه‌رشیف و چ مه‌مله‌که‌تێکین له‌دڵبه‌ردیی. ئێمه که هه‌ر یه‌کێکمان دڵێکمان پێیه به‌قه‌د گه‌وره‌یی هه‌رمێیه‌ک ، چ بێ خورپه‌ین ، له ئاست که‌وتنه خواره‌وه‌ی، ئه‌و هه‌موو هه‌رمێیانه‌ی به‌ر زه‌بری ناهه‌قیی .. ئێمه ، که خۆمان ده‌ده‌ین به‌ده‌م شه‌تاوی مۆسیقاوه .. وای .. ج زبرین له ئاست ئیقاعی قرچه قرچی دامرکانه‌وه‌ی ، ئه‌و هه‌موو چیرۆکانه‌ی بتهۆڤن .. مه‌حه‌به‌ت دێت ، به نوێژی نیوه‌ڕۆ خۆ کوژی ده‌کاو ئێمه هه‌ر خه‌ریکی درۆ گه‌وره‌کانی خۆمانین ، بۆ خونچه چکۆله‌و هيشتا نه‌پوشکوتوه‌کانی داهاتوو .. وای .. چ ویقارێکی ناچیزه و جۆگه‌ی چ خۆێن ساردییه‌کی درێژین ئێمه .. چ غه‌ڵبه غه‌ڵبێکی بێ تام و چ که‌نار گیرییه‌کی عه‌یبدارین ئێمه . هه‌ڕه‌شه ، له قوتابخانه‌کانا ده‌رس به ئیحساسمان ده‌ڵێته‌وه و مه‌منوونین ..! زوڵمه‌ت ، ته‌فسیری ڕوناکی بۆ دایک و باوکمان ده‌کات و که‌چی هێشتا هه‌ر بێ چاوین . دوا جار ئاگر، ئامێز بۆ ( ئیمان)* ده‌گرێته‌وه و بێجگه له (شنۆش) .. نه که‌سمان تا به‌ر پێی کڵپه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ حوزنه‌کانیا ده‌ڕۆین.. نه که‌سیشمان شکاتێکی یاسایی له دژی ئاگر له مه‌حکه‌مه‌ی عادیلانه‌ی (با) ، تۆمار ده‌که‌ین ... با، که هه‌موو ڕۆژ له ده‌رگامان ده‌دا، بچین له‌گه‌ڵیا بۆ پاکژ بوونه‌وه و ئێمه‌ش ئه‌فسوس .ته‌نها کۆمه‌ڵێک سکێچی به جێماوی خه‌یاڵاتین و به‌س ! --------------------------------------------------- ئیمان و شنۆ ..، ئه‌و ٢ کچه خوێندکاره ی که ته‌نها له‌سه‌ر خۆشه‌ویستیه‌ک ناچار به په‌نا بردن بۆ خۆسوتاندن کران و سه‌ره‌نجام ئیمان گیان له ده‌ست ده‌دات به‌ڵام شنۆ نامرێت، له (چیرۆکی ئه‌و دو کچه خوێندکاره‌ی بوونه قوربانی ، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ڕێوه به‌ر ) نوسینی ( تاڤگه سابیر) .
|
|
04/07/2007 |