روناک
شوانی
گلوبالیزم جیهانی کردووه به بازارێکی فراوان
که تیایداگه‌وره سه‌رمایه‌داران ده‌ستیان واڵاتر بووه
بۆبازرگانیکردن ،نه‌ک ته‌نها به که‌ل و په‌ل، به‌ڵکومرۆڤ
کالایه‌کی قه‌ڵه‌وه‌و بازاره‌که‌ی له‌و په‌ری گه‌رمیدایه .
یه‌کێک له قوربانیه کانی ئه‌م سیستمه نوێیه ئابووریه
جیهانییه ژنه.
به‌کارهێنانی ژن له‌م بازاره‌دا به‌کارهێنانی توانا فیکری و
ئینسانییه‌کانی نییه به‌ڵکو مامه‌ڵه کردنه به جه‌سته‌ی ژن.
گه‌ر چاوێک بخشێنین به‌و ئاماره‌ی که رێکخراوی
یونسکۆ له کۆتایی ساڵی 2005 ده‌ری کردووه تیایدا ئاماژه به‌وه ئه‌کا که ئاستی
نه‌خوێنده‌واری و هه‌ژاری له‌ناوژناندا به ڕاده‌یه‌کی ترسناک له زیاد بووندایه. له جیهاندایه‌ک
ملیاردو300ملیۆن مرۆڤ له ژێرخه‌تی فه‌قره‌وه ئه‌ژین
له‌ناویاندا 900 ملیۆنی ژنه، که ئه‌کاته نزیکه‌ی %70 ی
ئه‌وئاماره.
ژن نیوه‌ی دانیشتوانی زه‌وی پێک ئه‌هێنێ.له
کارخانه‌کان وشوینه‌کانی تری کاردا سێ به‌شی کاتی کار له
جیهاندا ژن ئه‌نجامی ئه‌دا که‌چی کرێ ده‌ستی کاری ژن زۆر
که‌متره له‌و ووزه‌یه‌ی به کاری ئه‌هێنی ،هه‌روه‌ها
که‌متریشه له کرێ ده‌ستی پیاو ته‌نانه‌ت له وولاته
پێشکه‌وتووه‌کانی جیهانیشدا ،بۆ نموونه سوید .
ئه‌م ئاماره باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ
به‌کۆیله‌کردنی ژن له‌سیستمی نوێێ جیهانیدا.گه‌ر سه‌رنجێک
بده‌ینه ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه‌ی که بۆ گه‌رمکردنی بازاری
سه‌رمایه‌داران ئه‌کرێ له ده‌زگا جۆراو جۆره‌کانی راگه‌یاندن
له%85 ی له‌سه‌ر جه‌سته وده‌م و چاوی ژن ئه‌کرێ ، ئه‌مه
هه‌ر له ریکلام بۆ شوێنه توریستیه‌کانه‌وه بیگره تا
ئه‌گاته شت و مه‌کی ناو ماڵ ومه‌وادی پاککردنه‌وه وشامپۆو……هتد،
دیاره هه‌ندێ جارپیاوو مناڵی بێچاره‌ش به‌کاردێ به‌ڵام به
رێژه‌یه‌کی که‌متر.
مامه‌ڵه کردن به له‌شی ژن وه‌ک کالایه‌کی
سه‌رنج راکێش له دێرزه‌مانه‌وه ده‌ستی پێکردووه،
ئه‌مرۆبووه‌ته هونه‌رێک له بازرگانی و له پێشکه‌وتنێکی
سه‌رنج راکێشدایه، سه‌رمایه‌یه‌کی مه‌زنیشی بۆ خه‌رج ئه‌کرێ
.هه‌ربۆیه‌ش شان به شانی پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیای فیلم و کلیپ
سازی،پێشبرکێکانی جوانی ،فۆتۆمۆدێل و کردنه‌وه‌ی سه‌دان
که‌ناڵی ئاسمانی سێکسشۆپ له سه‌راسه‌ری دونیا ،جه‌سته‌ی ژنی
تیادا به‌کاردێ و ژنیش ڕۆڵی قاره‌مانی ئه‌درێتێ . ئه‌وه‌ی جێی
سه‌رنجه بۆ پیرۆزیدان به بازرگانی کردن به جوانی ژن ده‌یان
ناو‌ی وه‌ک ڤینۆس و عه‌شتاروئیزیسی خانمی پله
وپایه‌ومه‌عشوقه‌ی پاک و بێ گه‌ردی لێنراوه.
بۆ به‌میسالی کردنی جوانی ده‌م وچاووله‌شی ژن
بازرگانی پزیشکیش ئه‌سپی خۆی تاو داوه،
کلینیکه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک وجوان سازی
له‌ش له ئه‌وجی گه‌رمی بازاریدایه،ئه‌وه‌تا نه‌شته‌رگه‌ری
گۆرینی ده‌م وچاووله‌ش ومه‌مک به به‌کارهێنانی سلیکۆن وره‌نگی
چاووپێست هه‌موو ئه‌مانه بوونه‌ته مایه‌ی ناشتنی تۆوی که‌م
باوه‌ری به خۆبوون له‌ناو مرۆڤه‌کاندا به‌تایبه‌ت له
ناوژناندا. له سالی 1998 دا ته‌نها له ووڵاته
یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا نزیکه‌ی3 میلیون ژن شێوه‌ی له‌ش و
ده‌م و چاوی خۆیان گۆریوه، له‌م ئاماره‌دا ته‌نانه‌ت یه‌ک
که‌سیشی تیا نه‌بووه‌که ئه‌ندامێکی له‌شی له‌به‌ر ناچاری
گۆریبێ.
ئه‌مرۆله‌م بازاڕه گه‌وره‌یه‌داکه ناو‌ی
جیهانه، جوانی له‌ش ولاری ژن بۆ‌ته بڕوانامه‌ی ده‌ستکه‌وتنی
کار ئه‌وه‌تا مه‌رجی کاری فه‌رمانبه‌ری له هه‌ندێ شوێنی وه‌ک
فرۆکه‌خانه،میوانخانه، هوتێل‌وتیڤی وکاری سکرتێری له
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان جوانییه ،به داخه‌وه ئه‌م په تا
یه کوردستانیشی گرتۆته‌وه.
که‌واته‌هه‌ر وه‌ک عورفی پیاوسالاری باو له
سیستمی نوێی ئابوری جیهانیشدا هه‌ڵسه‌نگاندنی جه‌سته‌ی ژن پێش
هه‌لسه‌نگاندنی توانا فیکری و توانایی له به‌رهه‌م هێنان و
داهێناندایه ، له کاتێکدا گه‌ر باس له مافه‌کانی ژن بکرێ
له به‌شداریکردنی له به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه‌وکارکردن له
بواره‌جۆراوجۆره‌کانی ژیاندا له‌وانه‌ش له بواری سیاسی‌دا وله
شوێنی بڕیاردا له‌ناو پارته کان وپه‌رله‌ماندا مه‌سه‌له‌ی
جیاوازی بایۆلۆژی فیزیکی وسروشتی دایکایه‌تی ژن دێته پێشه‌وه
. که‌واته ژن له جه‌نگێکی ئه‌زه‌لی نابه‌رابه‌ردایه له‌گه‌ڵ
سیستمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی پیاوسالاریدا ، ئه‌م
جاره‌یان جه‌نگێکه له شێوه‌یه‌کی نوێ جه‌نگێکی مۆدێرن که
ته‌نها به باوه‌ربه‌خۆبوون و خۆرێکخستن وخه‌باتی به‌رده‌وام
سه‌رکه‌تن به‌ده‌ست دێ.
|