كێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی دوو لایه‌نه‌و دژ به یه‌ك له ناو حكومه‌تی فه‌له‌ستیندا!
سه‌لاح فارووقی
ئه‌نجۆمه‌نی شۆرشگێری بزووتنه‌وی فه‌تح كه سه‌ره‌كیترین بیناتی بریارده‌ری ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، له به‌رانبه‌ر لێداونه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی "خالید مه‌شعه‌ل" رێبه‌ری دوورخراوه‌ی حه‌ماس هه‌ڵوێستی گرت‌و ناوبراوی به هه‌ڵگیرسێنه‌ری شه‌ڕی ناوخۆیی له فه‌له‌ستین تۆمه‌تبار ده‌كرد. "خالید مه‌شعه‌ل" له‌م دواییانه‌دا له دمشق "مه‌حموود عه‌باس"ی به‌وه تاوانبار كردووه كه به یارمه‌تیی حكومه‌تی ئه‌مریكا‌و ئیسرائیل به نیازه دژی حه‌ماس پیلانگێری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر خۆی ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرێت. له راستیدا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی "خالید مه‌شعه‌ل" له به‌رانبه‌ر "مه‌حموود عه‌باس" دوای ئه‌وه دێت كه "عه‌باس" گه‌ڵاڵه‌ی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی فه‌له‌ستینی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماسی بۆ پێك هێنانی هێزێكی ئه‌منیه‌تیی كه له ژێر چاوه‌دێری حه‌ماسدا بێت ره‌تكرده‌وه. "سه‌عید سه‌یام" وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی فه‌له‌ستین له چه‌ند رۆژی رابردوودا رایگه‌یاند كه هێزێكی ئه‌منیه‌تیی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هێزی ئه‌منیه‌تیی ژێر ده‌سه‌ڵاتی "مه‌حموود عه‌باس" پێك دێنێت. وه‌زیری ناوخۆی فه‌له‌ستین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش "جه‌ماڵ ئه‌بو سه‌مهدانه" كه فه‌رمانده‌ی كومیته‌كانی خۆراگری خه‌ڵك‌و هه‌روه‌ها هێزێكی چه‌كداری لایه‌نگری حه‌ماسه، وه‌كوو به‌رپرسی هێزی ئه‌منیه‌تیی نوێی حكومه‌تی فه‌له‌ستین ناساندبوو. ناساندنی "ئه‌بو سه‌مهه‌دانه" بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی ئیسرائیل‌و ئه‌مریكا دژ به حه‌ماس هه‌ڵوێست بگرن‌و ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌وه تاوانبار بكه‌ن كه به هه‌ڵبژاردنی ناوبراو زیاتر له رابردوو ناسنامه‌ی تێرۆریستی خۆی ده‌رخستووه. چونكه "ئه‌بو سه‌مهه‌دانه" یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه كه حكومه‌تی ئیسرائیل به كه‌سێكی تێرۆریستی ده‌زانێت‌و به دوایدا ده‌گرێت. هێزه ئه‌منیه‌تیی‌و ئینتیزامیه‌كانی فه‌له‌ستین له ژێر چاودێری "مه‌حموود عه‌باس" دان‌و حكومه‌تی حه‌ماس هیچ كۆنترۆڵێكی به سه‌ریاندا نیه. ئه‌م پرسه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له هه‌وڵی پێك هێنانی هێزێكی ئاسایشی ژێر چاودێری خۆیدا بێت. "سه‌عید سه‌یام" وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی فه‌له‌ستین مه‌به‌ست له پێك هێنانی ئه‌م هێزه‌ی بۆ سه‌قامگیر كردنی نه‌زم‌و یاسا له كه‌رتی غه‌ززه گه‌راندۆته‌وه. پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌م ناوچه‌یه چوونه ده‌ره‌وه، تا ئێستاش ئارامی له‌و ناوچه‌یه سه‌قامگیر نه‌بووه.له روانگه‌ی رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه به‌شێك له‌و ئاڵۆزیانه كه باڵی به سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا كێشاوه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ژێر چاوه‌دێری "محه‌ممه‌د ده‌حلان" كه یه‌كێك له رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی فه‌تحه، هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیی ناكه‌ن‌و گوێ به یاساكانی حكومه‌تی فه‌له‌ستین ناده‌ن. هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی غه‌ززه چه‌ند هێزێكی چه‌دار كه سه‌ر به گروپه جۆراوجۆره‌كانی فه‌له‌ستینن، بوونیان هه‌یه‌و چونكه ئه‌م هێزانه‌ش به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه به به‌شێك له هۆكاری ئاڵۆزی‌و ناسه‌قامگیرییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌ژمێردرێن. هه‌رچه‌ند كه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ره‌نگه به‌و روانگه‌یه‌وه كه? بیه‌وێت ئه‌م هێزه چه‌كدارانه‌ی ناوچه‌ی غه‌ززه بخاته ژێر كۆنترۆڵ‌و چاودێری خۆیه‌وه، به نیازه ئه‌م هێزانه وه‌كوو هێزی ئه‌منیه‌تیی پارێزه‌ری نه‌زم‌و یاسا رێك بخات، به‌ڵام مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ته‌شكیلاتی خۆدگه‌ردانی فه‌له‌ستین بریارێكی به پشت به‌ستن به یاسای بنه‌ره‌تی ئه‌م وڵاته ده‌ركرد‌و گه‌ڵاڵه‌ی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی فه‌له‌ستینی له‌مه‌ڕ پێكهێنانی هێزێكی ئه‌منیه‌تیی ره‌تكرده‌وه. پێده‌چێت مه‌حموود عه‌باس وای پێ باشتر بێت كه كۆنترۆڵی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی فه‌له‌ستین به شێوه‌یه‌كی پاوانخوازانه له ژێر كۆنترۆڵ‌و رێبه‌رایه‌تیی ئه‌و دابێت‌و رێگه‌ش نه‌دات هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزانه، هێزێكی ئه‌منیه‌تیی دیكه له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه دابمه‌زرێت. ناوبراو له‌وه مه‌ترسی هه‌یه كه ئه‌گه‌ر بێتوو هێزێكی ئه‌منیه‌یتی نوێ له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه دابمه‌زرێت، ره‌نگه له ژێر كۆنترۆڵ‌و چاودێری خۆیدا بێته ده‌ره‌وه‌و هه‌روه‌ها دژی ئیسرائیل شه‌ڕ هه‌ڵگیرسێنن‌و له ئه‌نجامدا ره‌وتی ئاشتی له‌گه‌ڵ بنبه‌ست به‌ره‌و روو بێته‌وه. بریاره‌كه‌ی "مه‌حموود عه‌باس" له‌مه‌ڕ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی فه‌له‌ستین له‌گه‌ڵ ناره‌زایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له فه‌له‌ستین به‌رو روو بووه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی "خالید مه‌شعه‌ل" رێبه‌ری دوورخراوه‌ی حه‌ماس له سوریه، به‌رانبه‌ر به بریاره‌كه‌ی "مه‌حمود عه‌باس" به كرده‌وه له ناره‌زایه‌تیی ده‌ربرین تێپه‌ر بووه، "مه‌شعه‌ڵ" سه‌رۆكی ته‌شكیلاتی خۆدگه‌ردانی فه‌له‌ستینی به‌وه تاوانبار كرد كه به گه‌له كۆمه‌كی ئیسرائیل‌و ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت دژی حه‌ماس كودتا بكات. به‌ڵام لێدوانه‌كانی "خالید مه‌شعه‌ل" نه‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی تووند‌و تیژانه‌ی رێبه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح به‌ره‌و روو بووه، به‌ڵكوو بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌زاران كه‌س له لایه‌نگرانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش بۆ مه‌حكوم كردنی قسه‌كانی "خالید مه‌شعه‌ل"، له شاره‌كانی غه‌ززه، جنین، رام الله‌و نابلۆس ده‌ست به خۆپێشاندان‌و ناره‌زایه‌تیی بكه‌ن. لێدوانه‌كانی "خالید مه‌شعه‌ل" دژی "مه‌حموود عه‌باس" به راده‌یه‌ك تووندره‌وانه بوو كه وای كرد حكومه‌تی فه‌له‌ستینی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس خۆی له‌م هه‌ڵوێسته‌كانی مه‌شعه‌ل دووره په‌رێز رابگرێت. به‌و پێیه‌ش " ناسر ئه‌لشاعر" جێگری سه‌رۆكی وه‌زیرانی حكومه‌تی فه‌له‌ستین رایگه‌یاند كه قسه‌كانی "خالید مه‌شعه‌ل" هیچ پێوه‌ندییه‌كی به هه‌ڵوێسنتی ره‌سمی حكومه‌تی فه‌له‌ستینی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماسه‌وه نیه، هه‌روه‌ها ناوبراو داوای له هه‌موو كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانی فه‌له‌ستین كرد به شێوه‌یه‌ك هه‌ڵوێست بگرن كه زیان به یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی فه‌له‌ستین نه‌گات. خۆ به خاوه‌ن نه‌كردنی قسه‌كانی "خالید مه‌شعه‌ل" له‌لایه‌ن حكومه‌تی حه‌ماسه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بێ وێنه‌یه، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌شه كه رێبه‌رانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له به‌ره‌و روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی رۆژدا ناتوانن له بارودۆخی لایه‌نی به‌رانبه‌ری خۆیان به ته‌واوه‌تی تێبگه‌ن. به تایبه‌ت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌باره‌ت به رێبه‌رانی دوورخراوه‌ی حه‌ماس كه هیچ گوشارێكی عه‌ینی یان له سه‌ر نیه‌و له ده‌ربرینی هه‌ر جۆره بیر‌و رایه‌كدا ئازادن زیاتر ده‌گونجێت. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه رابردووی مامه‌ڵه كردنی گرووپه فه‌له‌ستینیه‌كان پیكه‌وه، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح‌و گرووپی حه‌ماس بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كتری تووشی شه‌ر‌و پێكدادان بن ئه‌م رووداوه تێپه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام تێپه‌ر بوون له‌م رووداوه به‌و مانایه نیه كه ناكۆكیه بنه‌ره‌تیه‌كانی ئه‌م دوو گرووپه چاره‌سه‌ر ده‌بێت. ته‌شكیلاتی خۆدگه‌ردانی فه‌له‌ستین خه‌ریكه قۆناغێك له ده‌سه‌ڵاتدارێتی دوو لایه‌نه‌و دژ به یه‌ك تێپه‌ر ده‌كات. ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م شێوه ده‌سه‌ڵاتدارێتیه درێژه بكێشێت، كۆمه‌ڵگای فه‌له‌ستین به‌ره‌و كاره‌ساتێكی مرۆیی ده‌بات. به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه چه‌ند رێگا به دی ده‌كرێت: رێگه‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه "مه‌حموود عه‌باس" واز له به‌رپرسایه‌تییه‌كه‌ی خۆی بێنێت، كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه گوشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ سه‌ر حكومه‌تی فه‌له‌ستینی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس په‌ره بستێنێ‌و له ئه‌نجامیشدا به كرده‌وه تووند‌و تیژییه‌كان زیاتر ده‌بێت. رێگه چاره‌ی دووهه‌م ئه‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس واز له به‌رێوه‌بردنی حكومه‌تی فه‌له‌ستین بێنێت، به‌ڵام به سه‌رنج دان به نفوزی ئه‌م گروپه له ناو كۆمه‌ڵگای فه‌له‌ستیندا ئه‌م پرسه‌ش وا ده‌كات كه ئاڵۆزییه‌كان له‌م ولاته‌دا په‌ره بستێنێت.هه‌ربۆیه ته‌نیا رێگا چاره‌ی مه‌نتقی ئه‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هه‌ڵوێستی ستراتیژیكی خۆی بگۆرێت‌و به‌رنامه‌و سیاسیه‌ته‌كانی خۆی له‌مه‌ڕ ره‌وتی ئاشتی، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح هاوته‌ریب بكات. ئه‌م ئاڵوگۆره له هه‌ڵوێسته‌كانی حه‌ماس ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه قه‌یرانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی دوو لایه‌نه له ناو فه‌له‌ستیندا له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه ره‌نگه كێشه گه‌لێكی كاتی لێبكه‌وێته‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ستراكتۆری ئه‌م قه‌یرانه چاره‌سه‌ر ده‌كات. سه‌رچاوه: بی بی بی
|
|
04/07/2007 |