کۆڕه‌و
سه‌لام عومه‌ر
کۆهه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا له ره‌تکردنه‌وه‌ی ژیان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا کۆڕه‌وی لێوه دروست بوو هه‌ر له‌وێشه‌وه ئاراسته‌ی رووداوه‌کان به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورددا شکایه‌وه و جگه له ناساندنی گه‌لی کورد به دنیا، باشتر سه‌دام و رژێمه‌که‌ی گۆشه‌گیرکران و خزاندیاننه نێو ئه‌و قه‌یرانه‌ی که ئێستا له گۆشه‌کانی زینداندا زۆر به لاوازی ده‌بینرێن، ئه‌و رۆژانه، که ته‌واوی توێژه‌کان روویان له سنوور و چیا سه‌خت و سارده‌کان کرد، مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌بوو له‌سه‌ر بوون و په‌له‌قاژه‌یه‌کی دژواریش بوو بۆ مانه‌وه، بۆیه کۆهه‌ڵوێستی و هاوڕابوونی ره‌نگه‌کان ئا له‌و رۆژانه‌دا، وێنه‌یه‌کی تراژیدی به‌ڵام به‌رگرییه‌کی تۆکمه‌بوو به ئاراسته‌ی سه‌رکه‌وتن و مانه‌وه‌داو توانرا سه‌رنجه‌کانی دنیا کێش بکرێن و له ماوه‌یه‌کی زۆر کورتداو له ژێر چه‌تری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا شتێک بۆ کورد دروست بکرێت تا له‌وێوه نه‌خشه‌کانی ئه‌مڕۆ ببینرێن و به‌رهه‌مه‌کانی خه‌بات و جینۆساید و کۆڕه‌وه‌کان تێکه‌ڵ بکرێن و ئه‌م ئاوێته‌یه‌ی لی دروست بێت که ئه‌مڕۆ هه‌یه. ئه‌م رۆژانه‌ی که به‌ناو هه‌ڵبژاردن و شه‌ڕی ناوخۆ و ئه‌زموون و رووخانی به‌عسدا تێپه‌ڕین، بۆ ئێمه‌ی کورد هه‌ندێ جار سه‌رکه‌وتن و هه‌ندێ جاری دیش شکستی سیاسی و زۆرجاریش مانه‌وه‌یه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا که وڵاته هه‌رێمایه‌تییه‌کان به ده‌وریاندا کێشاوین و هزری دیبلۆماسیمان له‌و ئاسته‌دا نه‌بووه تا به‌ره‌نگاری ئه‌و گوشارانه بینه‌وه که به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووین، خۆ مانه‌وه‌ی دوو ئیداره‌یی و شه‌ڕی ناوخۆ و گه‌نده‌ڵیش سێ له‌و هۆکاره زۆر بنه‌ڕه‌تییانه‌ن که نه‌خشه سیاسییه‌کانیان دواخستووین و له ئامانجیان دوورتر کردوینه‌ته‌وه، چونکه بۆ ئێمه‌ی گه‌لی کورد که مێژوویه‌کی دوور و درێژمان له تێکۆشانی له‌سه‌ریه‌ک داناوه و قوربانییه‌کی گه‌لی زۆریشمان بۆ ئه‌مڕۆداوه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی زۆربه‌ی نه‌هامه‌تییه‌کان ئێمه دیومانه و له رێگه‌ی ئێمه‌شه‌وه سه‌رسه‌ختی و کۆمه‌ڵکوژی که له لایه‌ن به‌عسییه‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌دران به کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ناسێنرا، هه‌ر ئێمه‌ش بووین له سه‌نگه‌ره‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا خوێنمان لێ ده‌چۆڕاو داستانه‌کانمان تۆمارده‌کرد، به‌تایبه‌تیش کۆڕه و که وێنه‌ی به‌عسی وه‌کو خۆی په‌خش کرد، ده‌بوو لێره‌وه له‌ناو ئه‌م تاوانه یه‌ک له دوای یه‌کانه‌وه که به‌عس به‌پێی به‌رنامه‌یه‌کی داڕێژراو ئه‌نجامی ده‌دان، سه‌دام و دار و ده‌سته‌که‌ی دادگایی بکرێن و له نێو ئه‌م زه‌لکاوه‌دا بئاخنرابان که خۆیان بۆ خۆیان دروستیان کردووه، ئه‌و تاوانه‌ی له دووجه‌یل و له ساڵی 1982دا ئه‌نجامیداوه له به‌رامبه‌ر ته‌قه‌کردن بووه له سه‌رۆکی وڵات!، به‌ڵام له ساڵی 1974دا قه‌ڵادزێی شه‌هید کرد و سه‌دان هاووڵاتی بێ‌تاوان به ژن و منداڵه‌وه کرانه قیمه، زانکۆی سلێمانی که سه‌لاحه‌ددینی ئێستای هه‌ولێره که‌وته ژێر ئه‌و ناپاڵمانه‌ی که چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی نێوده‌وڵه‌تی بوون و به‌کاری هێنا، بۆ وه‌ک سه‌ره‌تا به‌هۆی ئه‌و تاوانه و راگواستن و وێرانکردنی هه‌زاره‌ها گوندی کوردستان دادگایی ناکرێن؟! ئا لێره‌دا میکانیزمی لاواز و نه‌بوونی دیبلۆماسیه‌تی کوردی خۆی نیشان ده‌داو ئه‌و وێنه زه‌ق و به‌رچاوانه کاڵ ده‌بنه‌وه که له‌م رۆژانه‌داو له‌سه‌ر رایه‌ڵه‌یه‌کی پته‌وی تێکۆشان نه‌خشێنرابوون و دووباره بوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کانیش که پانزه ساڵی ره‌به‌قه له‌م کوردستانه‌دا به‌رده‌وامی هه‌یه ته‌واوی پرۆژه سیاسییه‌کانمان دوا ده‌خه‌ن و پێناچێ ئه‌و هه‌وڵه شێلگیره‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆ ئاسایکردنه‌وه‌ی شاری که‌رکوک ده‌یدا به‌بێ کێشه‌یه‌کی دژوار جێبه‌جێ بێ و به‌رهه‌مه‌کانی کۆڕه‌ویش ئه‌و حه‌زه‌بێت که خه‌ونی تاکی کورده. ئه‌و رۆژانه به شکست و سه‌رکه‌وتنه‌وه تێپه‌ڕین و ئاینده‌یه‌ک له چاوه‌ڕوانیمان دایه به‌رگه‌ی هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی دی ناگرێ و ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی کوردی چیدی خۆی نه‌کاته سوته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تێک، یان پێکه‌وه ژیانێک که خۆی له دوو زمانی جیا‌و دوو کلتور و دوو سنووری جوگرافیای جیادا به‌رجه‌سته کردووه و.. به‌تایبه‌تیش توێژه عیلمانیه‌کان له‌وێ تاوه‌کو ئێستا ده‌کرێنه قوربانی زینجیر وه‌شێنه‌کان و ئومێدێک نییه بۆ ده‌وڵه‌تی عیلمانی جگه له کوردستان که ده‌مێکه به‌و قۆناغه‌دا ره‌تبووه. له بیریشمان نه‌چێت شلبوونمان له ئاست هه‌ندێ جموجۆڵی ئێره‌و ئه‌وێ که به تووانه‌وه‌ی پارته خاوه‌ن ئایدیۆلۆژیه‌کان ده‌ستی پێکردووه و سه‌ره‌تای زیندوو بوونه‌وه‌ی هزره بلۆک کراوه‌کانه، هه‌مان مه‌ترسی کۆڕه‌ومان وه‌بیردێنێته‌وه، به‌ڵام له ژێر فشاری هێزێکی وشکتر و ده‌سه‌ڵاتێکی خۆماڵیتر، بۆیه تاکه سه‌کۆی ده‌ربازبوون له قه‌یرانی شلبوونی دیموکراسی کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و هزرانه‌یه که توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشانه‌یان هه‌یه که‌لێره‌و له‌وێ دژمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، یان پێداچوونه‌وه‌یه‌کی خێرای ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆ ئه‌ویش به نه‌هێشتنی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی که رێک پێچه‌وانه‌ی ئه‌و کۆڕه‌وه‌یه که له ساڵی 1991 و له‌لایه‌ن کورده‌وه ئه‌نجامدرا، چونکه ئه‌وکات هه‌موو پاشه‌که‌وته‌کان کرانه قوربانی تا له ژێر باڵی به‌عسدا نه‌ژین، به‌ڵام ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی داهات و پۆسته‌کان به‌سه‌ر توێژێکی زۆر که‌مدا به‌شکراون به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له‌و مێژووه پڕ له تێکۆشان و کۆڕه‌وه‌ی که هه‌موولا به‌شداربوون تیایدا!؟
|
|
04/07/2007 |