ترسی من و بارانی خه‌م
نووسینی
سارا عو‌مه‌ر ، دانمارک زۆر ئه‌ترسم له بارانێ له‌گه‌ڵ خۆ‌یا بمشواته‌وه هێدی هێدی له‌گه‌ڵ نمه بۆ ژێر گڵم بباته‌وه ده‌ستم بگرێ بۆ که‌نارێ دووری خۆمی تیا ببینم یه‌که‌م بێ تۆیم پێ دیار بێ دوهه‌م مه‌رگی تیا ببینم
زۆر ئه‌ترسم له شه‌وانێ باران یاری پێ بکا هه‌رچی خۆزگه و خه‌ونم هه‌یه به ئاو هه‌مووی ته‌ڕ بکا چه‌پكێ باران بنێرێته جێ ژووانی سه‌ره‌تامان تا هه‌رگیز به‌یه‌ک نه‌گه‌ین نه له شه‌و نه خه‌ونه‌کان هێور هێور بمخنکێنێ و مه‌رگیش بۆ تۆ بنێرێ به نمه‌ی ماڵئاوایش گریانم لێ بسێنێ
|
|
04/07/2007 |