وام ده‌زانی
نووسینی سارا عومه‌ر ، دانمارک 17/ 4/ 2006 Xozga86@hotmail.comوام ده‌زانی ده‌نگی چپه چپه له‌رزۆکه‌کانی و بۆنی هه‌ناسه به‌خورپه‌کانی و له‌رزه له‌رزی ده‌سته نورانییه‌کانی و چاو بڕکێی ده‌مه‌و ئێوارانی له سجنه‌که‌ی خۆمه‌وه ئه‌مفڕێنیته زیندانه ئاوه‌دانه‌که‌ی خۆی یان.... ده‌ستم ئه‌گرێ و به‌دزییه‌وه سێبه‌ره‌کانی به‌هه‌شتم پیشان ده‌دات یاخود.. له‌گه‌ڵ بوکه‌ڵه بچکۆله‌ی ژوره‌که‌یدا ده‌مانکاته ده‌سته خوشک هه‌روه‌ک و ده‌سته خوشکه سپیده‌که‌ی داستانی دواهه‌مین هه‌ناری دوونیا ئای خودایه چه‌ند ساویلکه بووم
وام ده‌زانی له‌گه‌ڵ هاتنی تیشکی خۆی له‌گه‌ڵ تاریکاییه لێڵه‌کانی ژووره‌که‌مدا به شه‌ڕ دێت و له‌گه‌ڵ ڕۆشنایی یاده‌کانیا ده‌مکاته هاوده‌م یان... له‌گه‌ڵ دار سنه‌وبه‌ری به‌رده‌م ده‌رگاکه‌یانا په‌یمان ده‌به‌ستێت په‌یمانێک... تابمکاته ته‌نها گه‌ڵایه‌ک له گه‌ڵاکانی خۆی بۆ هه‌میشه‌یی سه‌وز بم وه‌ک دوعا گیراکانی و پیرۆزه موفه‌ڕکی حاجییه‌ک شۆڕم ده‌کاته‌وه به بنمیچی ژوره‌که‌یدا
ئای خودایه له ساکاری وشه‌کانی و له ژانی کرداره‌کانی ئای خودایه
وام ده‌زانی ئیتر ده‌ستی فرمێسکه‌کانم ده‌گرێت و پێش زه‌رده‌ی به‌یان ده‌نکه ده‌نکه چاوه‌زارێکیان لێ دروست ده‌کات نه‌کا ... به‌چاوی پێکه‌نینه‌وه ببم بیرت نایه‌ت ، ئه‌ی ئه‌ستێره‌ی ونبوی من ؛؛ تۆ خۆت پێت وتم پێکه‌نینه قاقای زه‌رده‌ی به‌یانیان هه‌میشه چاویان پیسه ؛؛ به‌ڵام هه‌رگیز چاویان پیستر نه‌بو له ووشه درۆکانی ئه‌مڕۆی تۆ و نامۆتریش نه‌بو له ساویلکه ووشه‌ی سبه‌ینێت بێباکتریش نه‌بو له ئه‌م وه‌فای خۆشه‌ویستیه‌ت و دواتریش سارد تر نه‌بو له هه‌ناسه په‌شیمانیه‌کانی من
ئای خودایه له گه‌وره‌ی تۆ و درۆی ئه‌و شه‌یدایه
تا دواجاریش وام ده‌زانی هێنده‌ی ئه‌وینه ئارامه‌که‌ی له دڵما و هێنده‌ی یادی کۆرپه‌له ووشه‌کانی و هێنده‌ی گه‌وره‌یی چاوه‌کانی و هێنده‌ی تریفه‌ی نیگاکانی منی خۆشده‌وێت به‌ڵام ئه‌فسووس ئه‌و له ئاستی مندا ته‌نها زمانی هه‌بوو زمانێکی بێ دڵ بێ هه‌ست و پڕ له زامی ناهه‌مواری ئه‌و تیشکی کرده ئاگرێکی هه‌میشه‌یی و زامه‌کانمی پێ نوێ ده‌کرده‌وه وام ده‌زانی .... وام ده‌زانی
|
|
04/07/2007 |