کود‌ه‌تای سپی ناو یه‌کێتیی
سلێمان عه‌بدوڵڵا یونس یه‌ک له‌جیاوازیه‌کانی یه‌کێتیی له گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارته کوردستانیه‌کانی دیکه‌ی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان ئه‌وه بووه، که هاوکات له‌گه‌ڵ دامه‌زراندن و دروست بوونی خۆی، قه‌ده‌ری ڕێبه‌رایه‌تی کردنی شۆڕشی ڕزگاریخوازی خه‌ڵکی کوردستانیشی که‌وتۆته ئه‌ستۆ ، شۆڕشێک، که هه‌میشه له گه‌ڵ خۆیدا یه‌کێتیی داگیرساند بوو بۆ ئامانجه کوردستانیه‌کانی خۆی و، بورکانێکی گۆڕانکاری به‌رده‌وامی واشی له ناو خودی یه‌كێتیی‌دا خولقاندبوو، که به‌رده‌وام له نوێبوونه‌وه و گۆڕانکاریه به‌رده‌وام و ڕێکخراوه‌ییه‌که‌ی خۆیدا بژی و، نه‌هێڵێت یه‌کێتیی توشی قه‌یران و دۆگمابوونی فکری و سیاسی ببێت و، نێوان له نێوان ، یه‌کێتیی و خه‌ڵک ، یه‌كێتیی و شۆڕش ، یه‌كێتیی‌و هه‌لومه‌رجه خودی و بابه‌تیه‌کاندا دروست ببێ ، هه‌رئه‌مه‌ش وای کرد یه‌کێتیی له ڕێکخراوێکی بچوکه‌وه ببێته هێزێکی سه‌ره‌کی و فه‌رمانڕه‌وا ، هێزێک که توانی شانازی ڕۆنان و چه‌سپاندنی یه‌که‌مین پایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌ربکه‌وێ ، که‌ئه‌ویش دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوو . له‌دوای شه‌ڕی براکوژی و دووله‌ت بوونی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ، ئه‌وه‌ی که له‌ناو یه‌کێتیی به سانایی تێبینی ده‌کرا ، ئیفلیج بوونی خودی ئه‌و شۆڕشه بوو که جڵه‌وی یه‌کێتیی بۆ نوێبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام ڕاده‌کێشا و له‌وه‌ش زیاتر ببووه ناسنامه‌ی ناسینه‌وه و جیاکردنه‌وه‌ی یه‌کێتیی له ئه‌وانی دیکه ، دیاره هۆکاره‌کانی په‌ککه‌وتنی داینه‌مۆی شۆڕشه‌که و نوێبوونه‌ی ناو یه‌کێتیی زۆرن . لێره‌دا ناکرێ ئاماژه‌ی وورد به هه‌موویان بده‌ین به‌ڵام ده‌کرێت بڵێین له گرنگترین هۆکاره‌کان بریتی بوون له : گه‌شه‌کردنی بێ ئامانی گیانی ته‌که‌تولاتی ناو خودی یه‌کێتیی و خۆ گێل کردنی سه‌رکرایه‌تیه‌که‌ی له دیارده نامۆکانی گه‌نده‌ڵی ناو حزب و حکومه‌ت و نه‌بوونی پلانێکی گونجاو بۆ هه‌لومه‌رجه کوردستانی و ناوچه‌یی و نیوده‌وڵه‌تیه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی .
بۆ ڕێگرتن له په‌که‌وتنی گیانی شۆڕش و گۆڕان و نوێبوونه‌وه له ناو یه‌کێتیی، پڕۆژه‌ی زۆر خراونه ڕوو ، به‌ڵام با خاوه‌نی پڕۆژه‌کان بمانبه‌خشن که پێیان بڵێین ئێوه له‌ته‌کبیرکه‌ری شه‌وان ده‌چن که خاتوو خانزادی میری سۆران به قوربانی خۆیان ده‌کات ، نه‌ک له‌خه‌مخۆره‌کانی ڕۆژێ ،که هه‌مان خاتوون خۆیان به قوربان ده‌کات . پێده‌چێ ڕووداوی سوتاندنی مۆنمێنتی هه‌ڵه‌بجه جگه له دیوه نێگه‌تیڤه‌که‌ی ڕووی پۆزه‌تیڤیشی به‌دوای خۆیدا خوڵقاندبێ ، دیوێکی پۆزه‌تیڤی وا که سه‌رله‌به‌ری یه‌کێتیی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه حه‌تمیه ئاماده‌کردبێ ، شۆڕشێک که ماف و ئازادی بۆ تاکی کوردی دابین بکات و ئاسه‌واره‌کانی تووندوتیژی نه‌هێڵێ که ماوه‌یه‌که سه‌ره‌تاکانی ئه‌و دیارده ترسناکه سه‌ری هه‌ڵداوه و له هه‌ژده‌مین ساڵیادی یاده‌وه‌ری کیمیاوی بارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش به خێراییتر په‌ره‌ی سه‌ند .
یه‌ک له شانازیه‌کانی یه‌کێتیی دابین کردنی ئاسایش و پاراستنی سه‌روو ماڵی هاوڵاتیان بووه ، هه‌روه‌کوو چۆن تاکه جیاوازی نێوان دوو ئیداره‌که‌ی کوردستان وه‌زاره‌تی ناوخۆ بووه، که له سلێمانی که‌می کاری تیرۆرریستی و ، نه‌بوونی تۆقاندنی هاوڵاتیان له‌سه‌ر ده‌ستی باند و گروپه مافیاکانی وه‌کوو شێخ زانا، له سایه‌ی هه‌وڵی به‌رده‌وامی ئه‌و وه‌زاره‌ته بووه، به‌تایبه‌ت که له ئێستادا تێکۆشه‌رێکی خاوێن و ده‌گمه‌نی ناو یه‌کێتیی و، گه‌رمیانیه‌کی که‌سوکار ئه‌نفالکراوی وه‌کوو کاک عوسمانی حاجی مه‌حمود وه‌زیری ناوخۆیه، ئه‌وه‌نده‌ی منیش ئاگادارم ئێستا وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رگه‌رمی دروستکردنێکی هێزێکی تایبه‌تی ئاسایشی خوێنده‌وار و به‌ئه‌زموون و بێ چه‌که، بۆ سه‌رپه‌رشتی ڕێپێوان و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌کان ، هێزێک ، که گرنتی دووپات نه‌بوونه‌وه‌ی ته‌قه کردن و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی خه‌ڵکه به زه‌بری چه‌ک و ڕێگاش خۆش ده‌کات که گێره‌شێوێنه‌کانی نێو هه‌ر ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری به‌ئاسانی بناسرێنه‌وه و دواتر به‌ئاسانی ڕووبه‌ڕووی دادگا بکرێنه‌وه و ته‌ڕ و وشک به‌یه‌که‌وه نه‌سوتێ . له دوای ئه‌و ڕووداوه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه گوده‌تایه‌کی سپی له‌ناو یه‌کێتیی به‌ڕێوه‌یه ، کوده‌تایه‌ک پێده‌چێ گیانی گۆڕانکاری گه‌وره له‌ناو یه‌کێتیی جۆش بدات و ، ڕیفۆر بکاته دیفاکتۆی به‌رده‌م سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی، ئه‌مه‌ش یه‌کێتیی له‌قه‌یرانێکی کوشنده ڕزگار ده‌کات و، ده‌بێته داینه‌مۆیه‌کیش بۆ حکومه‌تی یه‌کگرتووی کوردستان ،چونکه وه‌زاره‌تی ناخۆ به‌ر یه‌کێتیی که‌وتووه و یه‌کیتیش له هه‌مان وه‌زاره‌ت به‌هه‌مان وه‌زیر و به‌رنامه مۆدێرنه‌که‌یه‌وه هاوبه‌شی پێکهێنانی کابینه‌ی حکومه‌تی یه‌کگرتووی کوردستان ده‌کات ، به‌مه‌ش گرفتی ئه‌منی له کوردستان تاڕاده‌یه‌کی زۆرباش چاوه‌ڕێ ده‌کرێ چاره بکرێ ، به‌تایبه‌ت که‌یه‌ک له گرفته گه‌وره‌کانی ئیداره‌ی هه‌ولێر گرفتی ئه‌منی بووه .
|
|
04/07/2007 |