جێگه‌ی ستایشه یا شینه، دۆشینه یا به‌خشینه!
سلێمان
عه‌بدوڵڵا یونس
بڕیاری ئازادکردنی دکتۆر که‌مال سه‌ید قادر ، مافناس و نوسه‌ر و ئه‌کادیمیست له‌لایه‌ن به‌ڕیز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی یه‌کگرتووی کوردستان ده‌کرێ به‌سه‌ره‌تای له یه‌کتێگه‌یشتنی نێوان ڕوناکبیرانی کورد و حکومه‌تی کوردستان دابنرێ یان سه‌ره‌تای باوه‌ڕهینانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ( ئه‌و به‌شه‌ی پارتی نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات ) بێت به‌حیکمه‌ته‌کانی گروپه‌کانی گوشار که له‌و دیوی هه‌یمه‌نه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ دیالۆگ و دیموکراسی و ئازادی ئه‌وانی دی له کۆشش و ململانێی سه‌رده‌مانه‌ی به‌رده‌وام دان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتا. ئه‌و گۆبه‌ند و هه‌ڵڵایه‌ی له ڕفاندن و بێ سه‌روشوێنکردن و دواتر بڕیاری 30 زیندانی کردنه‌که‌ی دکتۆر که‌مال که‌وته‌وه مه‌سه‌له‌که‌ی له کێشه‌ی نێوان هاوڵاتیه‌ک و حکومه‌ته‌که‌ی خۆی برده ده‌ره‌وه ،و سه‌ره‌نجام وای کرد دۆست و پاڵشته خۆرئاواییه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به ئه‌مریکاشه‌وه ، له ئه‌زموونه ساواکه هاتنه ده‌ست و وه‌کوو هه‌راشێک سه‌رنجیان بۆ پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕاده‌ربڕینی ناوچه‌و نفوزه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ڕاکێشا . ئازاد کردنی دکتۆر که‌مال به بڕیارێکی تایبه‌تی به‌رێز سه‌رۆکی حکومه‌تی یه‌کگرتووی کوردستان له پاڵ لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌که‌ی ، به‌ڵگه‌ی نێگه‌تیڤیش ده‌دات به ده‌سته‌وه ، چونکه له‌لایه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌کانی دادگا له‌لایه‌ن سه‌رۆکی حکومه‌ته‌وه مانای نه‌بوونی په‌رژینێکی یاسایی و ده‌ستوریه له نێوان سێ پێکهێنه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه ، له‌لایه‌کی دیکه‌ش به‌ڵگه‌ی کامڵ نه‌بوون و سه‌ربه‌خۆنه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریه له کوردستاندا که ئه‌مه‌ش کیماسیه‌کی زه‌قی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی ڕۆژهه‌ڵاتی‌یه به ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی کوردیشه‌وه، به‌تایبه‌ت که بڕیارگه‌لی له‌و چه‌شنه پێشینه‌ی دیکه‌یشی له‌م باره‌یه‌وه هه‌بووه . بۆ له‌مه‌و دوا ده‌بێت دادگا و دادوه‌ره‌کانی کوردستان به بڕیاری له‌و چه‌شنه گۆبه‌ند بۆ ناوبانگی میلله‌ته‌که‌مان نه‌نێنه‌وه، ئازایانه پارێزگاری له حه‌ره‌می دادگا‌و مافی هاوڵاتیانی کوردستان بکه‌ن و له ژیر کاریگه‌ری پارته سیاسیه‌کان و لایه‌نگری بۆ ده‌سه‌ڵاتداران بچنه ده‌ره‌وه و جێگه‌ی هانای هاوڵاتیانی کوردستان بن . بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی یه‌کگرتووی کوردستان ئه‌گه‌ر چی ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ئه‌و پارته‌یه که به‌ڕێزیان دووه‌مین که‌سایه‌تی به‌هێزیه‌تی و ، باربوو کردنه‌وه‌یه‌کی یه‌ک له زه‌قترین پیشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤه له ئیداره‌ی هه‌ولێرکه‌هه‌ر به‌ڕێزیان به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌و ئیداره‌یه بوون ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ناکرێ بوترێ بڕیاری له‌م چه‌شنه بۆ ناوه‌ندی ڕوناکبیری کوردی جێگای پشتیوانی و خۆشحاڵی نی‌یه ، به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی جێگای شینی نیشتیمانیه و هه‌ق نی‌یه ده‌روێشه‌کانی به‌شێکی ده‌سه‌ڵاتی کوردی سڵاواتی بۆلێبده‌ن و به دووڕ و مه‌رجان به‌خه‌ڵکی کوردستانی بفرۆشن و خۆی پێ به‌سه‌ر هه‌وادارانی به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه پێ بابده‌ن ،مه‌سه‌له‌ی کار ئاسانی یان به‌شداری کردنه له ئاودیوکردن و به‌ڕیکردنی عه‌قڵه‌کانی وڵاته له لایه‌ن به‌ریز سه‌رۆکی حکومه‌تی یه‌کگرتووی کوردستانه‌وه ، بۆ هه‌نده‌ران ، ئه‌گه‌ر ڕاست بێت به‌ریز نیچیرڤان بارزانی تاکه ڕێگه چاره‌ی بۆ نوسه‌رێکی خاوه‌ن فکری وه‌کوو مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ئاودیوکردن و توڕدان بۆ هه‌نده‌ران بێت ، گومانێکی ڕه‌وایه که گومان بکه‌ین که هه‌ڕه‌می هه‌ره سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی گومانی له ئارامی و ژیانی ته‌ناهی هاوڵاتیه‌کانی خۆی هه‌یه ، له‌وانه‌یه یه‌که‌مین جار بێت ده‌سه‌ڵاتێک به‌عه‌قڵه گه‌وره‌کانی وڵاته‌که‌ی بڵێ یارمه‌تیت ده‌ده‌م له هه‌ڵاتن به‌ڵام ناتوانم به‌رگریت لێبکه‌م له به‌رامبه‌ر هێزی ئیرهاب و کۆنه‌خوازدا ، لێره‌دا ڕه‌وایه بپرسین ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستان ڕووده‌دات له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، ئه‌ری به‌ڕاست ، جێگه‌ی ستایشه یا شینه ، بۆ ڕه‌عیه‌ت دۆشینه یا به‌خشینه.
|
|
04/07/2007 |