نیه ت، له کوێدایه ؟ تاهیر حاجی حه سه ن بۆ تێگه یشتن له ده روازه داخراوه کانی نێو کۆمه ڵگه ی ئه مڕۆی کوردی و کرانه وه ی بۆ ناو جیهان بینیه کی ئاواڵاو ئازادبه خشی ده نگه کپ کراوه کان ، پێویستیمان به لێوردبوونه وه یه کی ووردو دروست هه یه .له هه مان کاتیشدا ده بێت له وبه رژه وه ندی و قازانجانه ش تێبگه ین ، که کارده که ن بۆ هێشتنه وه و مانه وه ی ئه م ده روزانه به داخراوی . کۆمه ڵگه ی کوردی به مێژووه یه ک له دوای یه که کانی و هێنانه ده ره وه ی نه وه له دوای نه وه ی خۆی ، خۆی له ژێرده سته یی و چه وساوه ییدا بینیوه ته وه ، له لایه ن وڵاتانی داگیرکارو زلهێزه نێونه ته وه یه کانی جیهاندا . له هه مان کاتدابه پێی تێگه یشتنێکی دیالیکتیکی ، تا چه وسانه وه هه بێت ، بوونی خه بات و به رپه رچ دانه وه ش له ئارادا ده بێت . کۆمه ڵگه ی کوردی وه ک هه ریه ک له و کۆمه ڵگه و نه ته وانه ی چوارده وری خۆی ، بێ به ش نی یه له و کولتوورو تێگه یشتنه باوانه ی که تائه م ساته وه خته ش له گڕوتیندایه ، به تێگه یشتنه سنوورداری یه کانی خۆی بۆ جیهان بینیه کی دنیای مه ده نی . دیاره تێگه یشتن له و فاکته زاڵانه ی که به رده وام خۆی نوێ ده کاته وه و ئایدیای خۆی ده گه یه نێته نێو بیرو هۆشی کۆمڵگه و خۆی ده سه پێنێت به سه ر بیرو زهنی زۆرینه ی تاکه کانیدا ، کۆمه ڵێک هۆکاری گرنگی ئابوری و فه رهه نگی ڕامیاری و کۆمه ڵایه تی له پشته وه یه . وه ک ووتمان کۆمه ڵگه ی کوردیش ، وه ک کولتووری چوارده وری خۆی . بێ کاریگه ری نی یه له مانه وه ی ئه م کولتووره باوه .به سه رنجێکی کوورت بۆ مێژووی ئه م میلله ته ، ده بینین له ماوه ی درێژ خایه نی خۆیدا ، له گه ل ئه و بارودۆخه دا خۆی ڕاهێناوه و نه وه به دوای نه وه دا، ئه م تێگه یشتنه کلاسیکی یه ی پێ ته سلیم کردووه ، له به ڕێوه بردنی ژیانیدا . له هه مان کاتیشدا ، یه ک له دوای یه کی ، هێزو ده سه ڵاته ده ره کی یه کانی چوار ده وریش به شێکی کاریگه ر بوون ، له سه پاندنی ئایدیاو بیرکردنه وه ی زاڵی خۆیان بۆ سه ر بیرو هزری ئه م کۆمه ڵگه یه . دیاره ئه وه ی له واقعی تێگه یشتنی ئه م ده سه ڵاته لۆکاڵیانه ی ئه مڕۆی کوردستاندا ده گوزه رێ و خۆی پێناسه ده کات و کاریگه ری خۆی داده نێت له سه ر تاکه کانی ،تێگه یشتنێکی زۆر دواکه وتوانه و هزرێکی زۆر خێڵه کیانه و عه قڵێکی ته واو شاخاویه . به ڕوون کردنه وه یه کی ئه م تیزه بۆمان ڕوون ده بێته وه که سه رچاوه ی ئه م ده سه ڵاته ، به شوێن چ مه به ستێک و چ دنیابینیه که وه یه . به هێشتنه وه ی هزری باو دنیای کۆن ، خۆی له ئامانجدا ، هه نگاو نه نانه ، بۆ نێو ده رگا ئاواڵاکانی جیهان بینی دنیای مه ده نیه ت . ئه م هێزو ده سه ڵاته ی ئه مڕۆ ، خۆی له و پێناسه دا دووپات ده کاته وه ، که ده رچوون له و تێگه یشتنه باوه ی یان تێگه یشتنه (ته قلیدیه ی )،هێزو ده سه ڵاتی پێش خۆیان که جێگیریان کردبوو به سه ر ته واوی بواره کانی ژیانی کۆمه ڵگه داو ئامانج داریش بوون له م کاره شیان ، ئه م هێزه ش دێت له م تێگه یشتنه وه پێناسه ی خۆی ده کات و به چاوگێکی مه عریفی و سکولار تێی ده ڕوانێت. به ڵام هێشتنه وه ی تێگه یشتنه باوه کانی دوێنێی ، له له که دار کردن و ئیفلیج کردنی خواسته کانی کۆمه ڵگه بۆ جیهانێکی مه ده نی زیاتر نه بووه . خودی هێزو ده سه ڵاتی کوردیش به هه مان فه لسه فه و پێناسه ی وڵاتانی دراوسێی که له مێژه بۆ کوردیان کردووه و، ته واوی میلله تێکیان، وه ک شاخاوی و خێڵه کی و بێ جێگاو ڕێگا پێناسه کردووه . خودی ئه م هێزه کوردیانه ش به بێ ئاگا ، یان به ئاگاهیه وه ، هاتوون خۆیان له نێو چوارچێوه ی ئه م پێناسه یه دا بینا کردووه و ته نانه ت یه ک هه نگاویش ئاماده ی و توانای ئه وه یان تێدا نه بووه له م تێڕوانینه دژه ، ده ربچن و ته واوی ئه و عه قڵی یه ته نه خوازراوانه بسڕنه وه له نێو فه رهه نگی ئه م میلله ته دا . ئه گه ر ده شکرێت بڵێین له م پێناسه ش تێگه شتوون ، و له هه مان کاتدا هه ر له نێو ئه و چوارچێوه ته سکه دا خۆیان دووباره ده که نه وه . له م ڕوانگه شه وه ده بێت بزانین ئه و هۆکارانه چین که ڕێگا نادات له م تێگه شتنه باو دژه مه ده نیانه خۆیان ده رباز بکه ن و بکرێنه وه به ڕووی جیهان بینی یه کی عه لمانی و مه ده نیدا ؟ بۆ تێگه یشتن له و کۆمه ڵگایانه ی که دام و ده ستگایه کی مه ده نی و شێوه ژیانێکی دیموکراسی تێیدا ڕه گی خۆی داناوه ، کۆمه ڵێک هۆکاری ماددی هه ن له پشتی یه وه . ئه و هۆکارانه ش بریتین له کار بۆ کردنێکی خودی هێزو ده سه ڵات و چوارچێوه ،کۆمه ڵایه تیه ک که به کۆدنگێک له هه ڵسوڕاندان بۆ به دیهێنانی ژیانێکی شایسته و گونجاو ،بۆ سه رجه م تاکه کانی نێو ئه و چوارچێوه یه . پێناسه یه ک که خودی کۆمه ڵگه ی مه ده نی به خۆی ڕه وا ده بینێت ،ئه وه یه که هه موو تاکێک و زیندویه کی نێو ئه و کۆمه ڵگه یه ، به هره مه ند ده بن ، له به ده ست ڕاگه یشتنی پێویستیه سه ره تاییه کانی ژیانیان ،چ له ڕووی کار و دابین کردنی ژیانی ته ندروستی و په روه رده و بواره گشتییه کانی تردا . له بازنه ی کۆمه ڵگایه کی مه ده نیدا ، تاک بێ ترس و سانسۆر ، ده توانێت پرسیاره جێ گوماناویه کانی خۆی ده ربخات و ڕووبه ڕوی کۆمه ڵگه ودام و ده ستگاکانی ژیانی بکاته وه . ته نانه ت گرنگترین پێگه بۆ په روه رده کردنی نه وه ی نوێ له قوتابخانه کاندا ،له کۆمه ڵگه یه کی مه ده نی و سکولاردا ، سیسته مێکی کۆ قازانج به خش دانراوه ،چ له ڕووی توانای ئه و نه وه نوێ یه و بڕوا بوون به خۆ ، و دروست کردنی تواناکانی خۆی که گریمانه یه ک نه خاته پێش هه سته کانی خۆی که ده یه وێت ده ری ببڕێت . له هه مان کاتدا خودی ئه م سیسته مه مه ده نی یه ، کارێکی زۆر گرنگی له ئه ستۆدایه ، ئه ویش به ئینسانی کردنی تێڕوانینه گشتیه کانه ، بۆنه هێشتنی جیاوازی نێوان ژن و پیا و له بواره گشتی یه کانی ژیاندا . له کۆی گشتیدا به سه یر کردنێکی یاساییانه بۆ نێوان ئه م دوو ڕه گه زه ،که له کۆمه ڵگه دواکه وتوو پیاو سالاره کاندا ، ڕه گه زی مێ به رده وام لێی ده درێ و له هه یبه ت و گه وره ییه ئینسانی یه که ی خۆی داده ماڵرێت. هێزو ده سه ڵاتی ئه مڕۆی کوردی ، نه هاتووه و به کاری خۆی نه زانیوه ، که به به رپرسیار ێتی یه وه بێته مه یدانی نێو ئه م ئاڵوگۆڕه ، بنه ڕه تی یه وه . به ڵکو هه میشه خۆی له و قه واره ناشیرین و پڕ له ڕه ت کردنه وه دا خۆی دووباره کردۆته وه ، که له نێو فه رهه نگ و ئایدیای باودا ده رکه وتووه . دیاره ئه م هێزو ده سه ڵاته ش، به رده وام ئه م ئاماده گی یه ی له خۆ نیشان داوه ، بۆ به ر په رچ دانه وه ی هه رچ تواناییه ک و هێنانی هه رتێگه یشتنێکی نوێ بۆ نێو ئاڵوگۆڕه بنچینه یه کانی ئه م کولتووره باوه . به ڕه هه ندێک که خودی ئه م هێزه نه ی توانیوه خۆی له و تێزه حیزبی یه ڕزگار بکات و پێناسه یه کی نوێ ببه خشێت به تێگه یشتنه سه ره تاییه کانی جیهانبینیه کی مه ده نی ،له گه ڵ ئه وه شدا ، خه ریکی به رنامه ڕێژی یه ک بووه بۆ دابه زاندنی ته واوی هزر و ئه قڵی حیزب بۆ نێو کۆمه ڵگه و به حیزبی کردنی ته واوی دام و ده ستگا و فه رمانگه سه ره کی یه کانی نێو کۆمه ڵگه .به سه پاندنی ئه م ئایدۆلۆجیا حیزبییه ، ته واوی ڕووه شارستانی و دیموکراسی یه کان تێک ده شکێنێت و له کاتێکدا به ده نگی به رزیش هاوار ده کات و ده ڵێت ئه وه ی من پێتانی ده ڵیم تێگه یشتنی چاره نووس سازو سه ره کی یه بۆ ژیانێکی نوێخوازو سه رده م گیری . به ڵام به پێچه وانه وه ، ته واوی ئه م وانانه ی ئه مڕۆی ئه م حیزب و هێزو ده سه ڵاته کوردی یه ، هاتووه ته واوی شته ناشیرینه کانی نێو گوزه ری کۆمه ڵگه به جوان نیشان ده دات و به پێچه وانه شه وه ته واوی ڕووه جوان و خۆشه ویستی یه مرۆڤ دۆستانه ی یه کان ناشیرینده کات . له هه مان کاتیشدا خۆی وه ک قاره مانێک و به دیهێنه رێکی جیهانی ئازادی خۆی نیشان ده دات . خودی فه رهه نگ و کولتوورێک که قاره مانانی ئه م سوونه ته دواکه وتوی یه به شوێنیه وه ن ، به غه یری ئاواڵاکردنی دنیایه کی پڕ له مه رگه سات و کوشتنی حه زو ئاره زووه سه ره تای یه کانی مرۆڤ و به له قاڵب دانی مانای ئازادی ، نه یتوانیوه هیچ پێناسه یه کی که به خۆی ڕه وا ببینێت . وه رن با له و گۆشه نیگایه وه تێبڕوانین و بزانین له نێو خودی نه وه کانی ئه م ده سه ڵات دارانه ، چ جۆره په روه رده کردنێکی دوور له دنیای مه عریفه و خۆشه ویستی یه ئینسانیه کان ،وه به رهه م ده هێنن ، ته واوی منداڵانی ئه م به رپرسانه زۆر به جیاوازتر له هاوزمان و ڕه گه زه کانی که ی خۆی ، به دیار ده که ون و ته واوی عه قڵ و تێگه یشتنی خۆیان ،ده به ستن ، به جۆره ها مۆدێلی سه یاره و نوێترین جۆری باڵه خانه و له هه مان کاتیشدا وه ک لوت به رزێک و خۆ به زان، خۆیان نیشانی کۆمه ڵگه ده ده ن . ئه م ده رهاویشته یه ده رئه نجامی ئه و تێڕوانینه باوه ی چوار ده ور و ناوچه که یه .زۆرجار ده پرسن ، کۆمه ڵگه ی ئێمه کۆمه ڵێک ڕوخسارو ته قالیدی خۆی هه یه ، جوامێرانه یه و ناتوانرێت به لاوه بخرێت .له ڕاستیدا ئه م به یان کردنانه ،ته نها بۆ هێشتنه وه ی دیوه شاراوه که ی ، ئه م سیاسه ت مه دارانه یه ،که له پشت ئه م دیده وه ، چه ندێک ده توانن ، به رژه وه ندیه کانی خۆیان بپارێزن و بره و به که ڵه که کردنی سه روه ته کانیان بده ن . که به رهه م و ڕه نجی ته واوی میلله ته ، له چنگی خۆیاندا ڕایان گرتووه و ، یاری به چاره نووسی میلله ت ده که ن . وه ک له سه ره تاوه باسم کرد ،ئه م هێزانه ناتوانن خۆیان له و پێناسه یه وه ده ر خه ن ، که وڵاتانی چوار ده ور بۆ میلله تێکیان هه یه و به خێڵه کی و شاخاوی له قه ڵه می ده ده ن .خودی ئه م دووهێزه ش کار بۆ به رده وام بوونی ئه م پێناسه یه د که ن. ئه گه ر وانه بوایه ، هه ڵبه ت ، میلله تی کورد ، وه ک ئه وه ی زۆرترین قوربانی داوه ، له پێناو گه یشتن به ئازادی و وه ده ست هێنانی مافی ئینسانی بوونی خۆی ، وه زۆرترین بێ حورمه تی پێکراوه به به رچاوی ته واوی سیسته مه به رژه وه ند خوازه کانی ئه مڕۆی جیهانه وه . هه ر له جینۆساید کردن و ڕاگوێزان و ئه نفال کردنه وه ، تا تێک شکاندنی باره ده روونیه کانی زۆرینه یه ک له تاکه کانی ئه م کۆمه ڵگه یه . ئه گه ر بزوتنه وه ی ئه مڕۆی کوردی ، به هه ند وپێویست ته واوی ئه م خۆبه خت کردنانه ی له به رچاو بگرتایه ،خۆی وه ک نوێنه ری ئه م میلله ته بزانیبایه ، هه ڵبه ت ئێستا توانیبووی خۆی له و چه ق به ستووی و دنیای حیزب گه رایی و تێگه یشتنه خێڵه کیانه ڕزگار بکردایه ، و هه نگاوێک به پێچه وانه ی کولتووری باوی چوارده ور ، بچوایه ته پێشه وه و خۆی له خزمه ت ئاماده ی یه کانی نه وه ی نوێدا به رقه رار بدایه .
به ڵام به پێچه وانه وه ، ئه م ستراتیجه حیزبی یه ی ئه مڕۆ ی ئه م دووهێزه له ململانێی ، وابه سته ین به ڕاگرتنی جیهان بینی خێڵ و زیندوو کردنه وه ی هه رچی زیاتری کۆنه په رستی مه زهه بی وهه رچ تیئۆریه ک که له قازانجی به رژه وه ندیه کانیان دا بێت . له نێو ئه م به رژه وه ند خوازیه شه وه یه ، که ده رئه نجام ، ئایدیای ترس و تۆقاندن و سانسۆر خستنه سه ر هه رده نگێکی ناڕازی و نوێخواز،له کاری به رنامه ڕێژیه که یاندایه .ئه م وێنه یه ته واو به پێچه وانه ی سه ره تایترین تێگه یشتنه کانه بۆ چه مکی جیهان بینی مه ده نیه ت . دان نان به مافه بنچینه ی و مافه سه ره تاییه کانی کۆمه ڵگه ، ئه مه به شێکی سه ره تای پێک هێنانی به ردی بناغه ی کۆمه ڵگایه کی مه ده نیه . ئا له م ڕێگایه وه ده کرێت هه نگاو بنرێت بۆ چوونه پێشه وه و خۆ ڕزگار کردن له دنیا بینی ، دواکه وتوی دوێنی . به هێنانه دی ئه م خواستانه ،ده کرێت هه رچ ده سه ڵاتێک له پشتیه وه بێت ، بتوانێت مێژوویه کی گه شاوه و پێشکه وتن خواز به خۆ ڕه وا ببینێت ؟ نه ک پێدانی لانی که می مافی ژیان و منه ت فرۆشتن به سه ر کۆمه ڵگه داو وه ک ئه وه ی خێرو سه ده قه ی پێبکرێت .ئا له م چه مکه وه یه که کار بۆ ئه وه ده کرێت کۆمه ڵگه ته سلیم به ئایدۆلۆجیای حیزب بکرێت . ئه مه نیشان دانی به مه رگ سپاردنی کۆمه ڵگه یه ،چونکه له م کارکرده وه کار بۆ ئه وه ده کرێت کۆمه ڵگه و تێگه یشتنه کانی تاک ، ڕاپێچی نێو تێگه یشتنه کانی حیزب خێڵ بکرێت ؟
25/03/2006 هۆله ندا
|
|
04/07/2007 |