كه ی ده توانن له ئازاره كانمان  تێبگه ن؟

 

ئه نفال، ئه م ناوه كاره سات ئامێزه، ئه و دیرۆكه بێكۆتایی یه یه ، كه ساڵ به ساڵ و یاد به یاد، به ده یان و سه دان ڕۆژنامه و ده زگای ڕاگه یاندن، ده كه ونه خۆ و هه رچه ندێك بۆیان بكرێت له خۆ سه رقاڵ كردندان، بۆ به رز ڕاگرتن وپیشان دانی گیانی هاوخه می و له لایه كیشه وه وه ك جۆرێك له به زه ی پێداهاتنه وه وه دیار ده كه ون.

ساڵ ده ڕواو ساڵ دێت، یادی به رز ڕاگرتنی هه زاران مرۆڤی مه رگ نه ویست دووباره ده كرێته وه، ئانفال و كوشتنی هه ڵه بجه، ئه و وه رچه رخانه گه وره یه بوو، له مێژووی وه ده رخستنی ماهیه تی (فاشیزمی) حیزبی به عسدا. كه له ئه نجامی شكسته به رچاوه كانی خۆیدا، هه موو ڕق و فه شه لێكی دوای جه نگی خۆی به سه ر میلله تێكی بێدیفاع وته سلیم بوودا ڕشت!

ئه م كاره ساته گه وره یه   ڕوویدا ، ساڵی 1988 بوو به سالی مه رگه ساتی میلله تێك، بوو به پێناسه یه ك و ڕه مزێك.

له لایه ك بۆ شكستی دڕنده ترین ڕژێمی سه ده ی  بیست، و له لایه كی كه بوو به پێناسه بۆ میلله تێك كه به درێژای ته مه نی چه ندین نه وه خۆی له ژێر ده سته یی و به كۆیله بوویدا نیشان ده دا.

مه رگه ساتی ئه نفال و تێگه یشتن له و ( كۆ) هه سته بریندارو خه مه پڕ له بێكۆتاییانه، ئه وه نده كارێكی ئاسان نابێت، كه له نووسینێكی ئاوا كورت دا، بتوانرێت به رجه سته بكرێت. چوونكه ئه گه ری تا سنووری بێكۆتایی له بێهووده ی نێوان  جه للاد و قوربانیدراودا، وێنه یه كه له پڕاو پڕی عه ده مییه ت و كۆشتنی هه رچی پێناسه یه كی ئینسانی بوونه!

جه للاد له لایه ك توڕه و سه رشێت و گێل خۆی وه نیشان ده دات له به رانبه ر قوربانیدراوێكدا، كه بێجگه له پاڕانه وه بۆ هێزێك له پشت سرووشته وه، وه فریاكه وتوی، نه كه وتوو، هیچ توانایه كی كه له خۆدا وه دی ناكات!

به هێنانه پێش چاوی  دیمه نه بێسنووره كانی نێوان هه ستی جه للاد و قوربانیدراو، جیهانێك له پڕوو پووچی وخه مۆكی ده بینینه وه، جیهانێك كه ئیتر سه رداری تاك و ته نیای شكست خواردووی پاش جه نگ، هێشتا له كوشتنی منی نێو جه نگه كه ی ناڕازییه و دێت تۆڵه ی دۆراوی خۆی، ئه م جاره له ته واوی خۆم و ماڵ و منداڵم ده كاته وه؟

ئه م خۆده رخستنه ی جه للاد، به م شێوه هارو دڕنده ییه ی، نیشانه ی وه به ر ئه نجامی منی شكست خواردووه له به رده میدا. منێك كه به رده وام به كار ده برێم ، منێك ، مه به ستم كۆیه كی ته سلیم بووی ده ستی جه للاده، بۆ تێگه یشتنه هه وه سبازی و ئاره زوه كه پتكراوه كانی نێو كولتوورێكی دواكه وتوانه ی ڕوژهه ڵاتییه.

ئه نفال، ڕوداوێكی فره پرسیاره و فره وه ڵامیش ده خوازێت له یه ك كاتدا:- ده بێت بزانین

ئه و هۆكارانه چین كه خودی ده سه ڵات دار ناچار ده كات په نا بۆ ئه م مه رگه ساته كۆیه به رێت؟ ئه م ده سه ڵاته له پشت چ قه ده رێكه وه دێت ده ست بۆ ئه م كاره نامرۆڤانه یه ده بات؟ له چ كاتێكدا ده سه ڵاتی تاك ڕه و و شكست خواردوو په نا بۆ ئه م به ترساندن و تۆقاندنی میلله تێك ده بات؟

خودی ئه م پرسیارانه و ده یان پرسیاری دیكه ش، بابه ت گه لێكن، كه له ته مه نی دوای ساڵی 88 وه به نهێنی و به ئاشكرا، ئه م جۆره پرسیارانه ده ورووژێن و چركه به چركه ش له نێو خودی پاشماوه ی ئه نفال كراواندا دێن و ده چن وله یه ك كاتدا بێوه ڵامن، بۆ گه ڕانه وه ی هه ره ئازیزانی له ده ست چوویان؟

 

سته م و سته م كاری له مێژووی مرۆڤایه تیدا، تا ئه و جێگایه ی كه خودی میلله ت، به رپه رچ ده ره وه بووه له به رانبه ر سه ردارو حاكمدا،توانیویه تی درێژه به ته مه نی خۆیبدات. هه ڵبه ت ته واوی ئه و میلله تانه ی كه به م ڕێچكه یه دا گوزه ریان كردووه و له ده رئه نجامدا ڕووبه ڕووی سته م كار بوونه ته وه، له یه ك كاتدا ئاماده نه بوون به مه رجه كانی سته م كار، له م په رچه كرداره وه یه توانیویانه كۆتای به لایه نی كه می خواسته كانی ئه م سیستمه سته م كاریه بهێنن. به ڵام به پێچه وانه وه، له گه ڵ هه ر ته سلیم بوونێكی  زیاتر بۆ قبووڵ كردنی ژێرده سته یی ومل كه چ كردن بۆ داخوازیه كانی ده سه لاتی سته م كار، ده بێته درێژه پێده ری ته مه نی ئه م هێزو گوڕه سه رشێته و به گه یاندنی ئامانجه لێڵه كانی سته م كار.

ڕژێمی به عس، هه ر له سه ره تای ده ست به كار بوونیه وه و به تایبه ت له سه رده می باڵاده ستی (سه دام) دا، كاری بۆ پلانه ده كرد،  چۆن بتوانێت میلله تێك ته سلیم به تێگه یشتنه كانی خۆی بكات و چۆنی بوێت ئاوا ڕاپێچی ناوئاره زووه جه هه نمیه كانی بكات. دیاره میلله تی عێراق به ر ئه و پریشكی ئاگره سامناكه كه وتن و به شی زۆری ئه م نه هامه تیه ی ئه م حكومه ته یان چه شت. كوردیش وه ك میلله تێك و نه ته وه یه كی جیاواز، له دانیشتوانی نێو میلله تی عێراق، به شی كاریگه رو جه رگ بڕی به ركه وت.

ده رئه نجام، پلان و ماڵ كاولكاریه كانی  گه وهه ری ئه م حیزبه تاك ڕه ویه، به تیاچوون و جینۆساید كردنی میلله تێك، ده ستی پێكرد و له گه ڵیشیدا، خاڵه پڕ له قه یراناویه كانی خۆی وه ده رخست، له نه توانینی  ژیان به ڕێوه بردنی كۆمه لگه به گشتی. حیزبی به عس له هه ناویدا،(فاشیزم) وه ك پایه یه كی سه ره كی ڕه گی خۆی دانابوو به هه موو جۆره كانیه وه. ئاكام، به جێهێشتنی كولتوورێكی پر له دڵ ڕه قی و تۆڵه سه ندنه وه، بوو به و په یامه ناچیزه ی

كه ڕۆژانه، وێنه نه گه تیفه كانی ده بینین و كاراكته ره حیزبی، مه زهه بی، تایفه چیه كانی، نومایش كه رانی نێو ئه م كولتووره ن.

پاش ماوه ی ئه نفال كروان، به درێژای ئه م چه ند ساڵه ی ژێر ده سه ڵاتی ئه م دوو حیزبه كوردیه، ڕۆژ به ڕۆژ،مه ینه تیه كانی بارودۆخی ژیانیان ڕوو له نووشستی بووه و له نێو قورسای باری ژیانیان و دڵه ڕاوكێی گه ڕانه وه ی ئازیزانیان تووشی سه دان جۆری نه خۆشی ده رونی و تێك شكانی باری كه سایه تیان بوون.

ئه م ئازارانه یان ئه وه نده كاریگه رو به سۆیه، كه مه گه ر هه رخۆیان بتوانن له و دیمه نه ترسناكانه تێبگه ن كه پێیدا تێپه ڕیوون. به جۆرێك كه له دیدی هه رتاكێكیاندا سه دان چیرۆك و گوزاره ی پڕ له نائومێدی باڵی ڕاكێشاوه به سه ر بیركردنه وه كانیاندا. خودی بزوتنه وه ی حیزبی كوردی، به جۆرێك بێهه ڵوێست و بێبه رنامه بووه له به رانبه ر ڕه وینه وه ی لانی كه می ئه م ئێش و ئازارانه ی پاشماوه ی ئه نفالكراواندا، كه ته نها له ساڵ یاده كاندانه بێت، به جۆرێك وه ك ڕیكلام، ئه م مه رگه ساته مێژوویه ی به كارهێناوه و، هه ندێك وه عده و به ڵێنی باشتر بوونی ژیانیانی له ئه ستۆی خۆی گرتووه،هه ر وه ك ئه وه ی ئه م نه هامه تیانه به شێك نه بن له به وه ڵام دانه وه ی ستراتیجی ئه م حیزبانه.

هێشتنه وه ی باریخراپی ژیانی به شی زۆری ئه م قوربانیانه و، هه وڵنه دان بۆ سڕینه وه ی ئه و ئاسه واره ده رونی یه گه وره یه ی كه به سه ردیدو جه سته هیلاك بووه كانی ئه نفالكراوانه وه، بۆخۆی كۆمه ڵێك پرسیار ده وروژێنێت:-

ده بێت بزانرێت ئه و پرسانه چین كه واده كات له م ده سه ڵاته حیزبیه كوردیه كه (ئه نفال) وه ك ستراتیجی كاری خۆی چاو لێنه كات؟ ئایا ده كرێت هه روه ك به زه ی و گوناح، سه یری ئه م تاوانه مێژووییه بكرێت. یان ده بواهه ر له دوای ڕاپه ڕینه وه كاری جیدی بۆ بكرایه به گه ڕاندنه وه ی ژیانێكی شایسته بۆیان.

ئه حزابی كوردی، به ده ره جه یه ك  كاركرده له فاسد بوونی ژیان و داڕشتنی به رنامه یه ك بۆ به گه نده ڵی كردنی ژیان و گوزه رانی كۆمه ڵگه و ، هه وڵدان بۆ  ته سلیم كردنی كۆمه ڵگه بۆ ژێر ئه قڵی حیزب و به كارهێنانیان بۆ نێو ململانێ تایبه تیه كانی خۆیان، هۆكارێك بوون، كه نه توانراوه (خودی پێناسه ی ئه نفال، به هایه كی نه ته وه ی له خۆ بگرێت).

ئه نفال، ئه و ئازاره بێكۆتایه یه ، هه ر له یه كه م ساته كانی ڕوودانیه وه، مێژوویه ك له بێهیوای و شكست، خۆی سه پاند به سه ر زیندوو كردنه وه ی ئومێده چاوه ڕوان كراوه كاندا. ئه وه نه وه كانی دوای ئه نفاله، ڕۆژانه له ناڕه زایه تی و ده نگ هه ڵبڕیندایه، بۆ به رده م ده سه ڵاتی ئه م دوو حیزبه و داوای ژیانیان لێده كات. به ڵام به به ده نگه وه نه هاتنی ئه م دوو ئه قڵه حیزبییه، ئه وه ده گه یه نێت، كه به رنامه كاری ئه م  سیاسه ته به ئاقارێكی كه دا ڕێ ڕه وی ژیانی ده گرێته پێش خۆی و خه ریكی كاری كۆكردنه وه ی سه روه ت و سامانه و بانكه كانی ناوخۆ و ده ره وه پڕ ده كه ن . هه روه ك ئه وه ی بازرگانێك بن.

ئه وه ئاستی دواكه وتووی كۆمه ڵگه یه، كه واده كات خۆی وه ك كۆیله یه كو بێده سه ڵاتێك نیشان بدات، له به رانبه ر ئه و جه برو هه نگاوه سلبیانه ی حیزب كه ڕوبه ڕووی ژیانی ده كاته وه. له یه ك كاتدا قبوڵكردنی هه رجۆره بیركردنه وه یه كی ده سه ڵاتی باڵاده ست و مل دان بۆ ژێر داڕشتنی هه رچ به رنامه یه ك كه ئه م ده سه ڵاته به قازنجه كانی خۆی دای ده ڕیژیت، به شیكن له و وه ڵامانه ی پێمان ده ڵین، تاوه كو ئه م مل كه چ كردنه به رده وام بێت، ده بێت هه روا چاوه ڕێی ژیانی پڕ له كوێره وه ری و دواكه وتوی ببین.

 

 

تایه ر حاجی حه سه ن

14/04/2006

هۆڵه ندا

 

           

 

04/07/2007